زەکاتی سەرفترە و ئەحکامەکانی حوكمى زه‌كاتى سه‌رفتره‌

زەکاتی سەرفترە و ئەحکامەکانی حوكمى زه كاتى سه رفتره

حوكمى زه كاتى سه رفتره واجبه له سه ر گشت موسوڵمانێك : جا ئه م موسوڵمانه چ پياو بێت يان ئافره ت ، وه چ بچوك بێت يان گه وره ، وه چ كه سێكى ئازاد بێت يان كۆيله ، وه ئه و پياوه ى كه خێزان و منداڵ و خزمه ت كارى هه يه ، ده بێت زه كاتى سه رفتره بدات له بڕى خۆيى و وه خێزان و منداڵ و خزمه ت كاره كه ى ، وه گشت ئه و كه سانه ى كه به خێويانى ده كات ، به ڵام به مه رجێك موسوڵمان بن.

به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (عَنْ ابْنِ عُمَرَ، قَالَ: فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زَكَاةَ الْفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ عَلَى كُلِّ العَبْدٍ وَ الحُرٍّ ، وَالذَكَرٍ والأُنْثَى ، وَالصَغِيرٍ وَ الكَبِيرٍ مِنْ الْمُسْلِمِينَ)رواه البخاري (1503) ، و مسلم (984) . ، واته : عبدالله ى كورى عمر (ڕه زاى خوداى په روه ردگاريان لێبێت ) ، ووتى : پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) زه كاتى سه رفتره ى فه رز كرد چوار مشت له خورما يان چوار مشت له جۆ ، له سه ر كۆيله وه كه سى ئازاد ، وه پياو يان ئافره ت ، وه بچووك يان گه وره ، له موسوڵمانان ، واته : ئه م كه سانه ى كه زه كاتى سه رفتره يان له سه ر واجبه ده بێت موسوڵمان بن.

تێبينى : سه رفتره له سه ر ده وڵه مه ندو فه قير واجبه ، به ڵام مرۆڤى فه قير ده بێت خواردنى زياتر هه بێت له به شى خۆيى و منداڵه كانى له ماوه ى شه و و ڕۆژێك دا ، واته : ئه گه ر تواناى دانى سه رفتره ى هه بێت له سه رى واجبه بيدات ، مه رج نيه ته نها كه سى ده وڵه مه ند بيدات ، كه واته مرۆڤى فه قير جائيزه زه كاتى سه رفتره وه ربگرێت ، وه ده بێت بشى دات ئه گه ر تواناى هه بێت.

حيكمه تى واجب بوونى زه كاتى سه رفتره له سه ر موسوڵمانان

خوداى په روه ردگار زه كاتى سه رفتره ى واجب كردووه ، بۆ ئه وه ى ببێته پاككه ره وه ى ڕۆژووه وان له گشت ئه و هه ڵانه ى كه به ده م يان به كردار ئه نجامى داوه ، له كاتى به ڕۆژوو بوونى ، وه خواردنێكه بۆ ئه و كه سانه ى كه هه ژار و نه دارن ، بۆ ئه وه ى ببێت به دڵخۆشى و دڵ دانه وه يان ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (عن ابْنِ عَبَّاسٍ (ڕەزای خوای لێبێت) أَنَّ النَّبِيَّ (صلی اللە علیە وسلم) فَرَضَ زَكَاةَ الْفِطْرِ طُهْرَةً لِلصَّائِمِ مِنْ اللَّغْوِ وَالرَّفَثِ وَطُعْمَةً لِلْمَسَاكِين)حسن ، صحيح ابن ماجه (1492) .، واته : عبدالله ى كورى عباس (ڕه زاى خوداى په روه ردگارى لێبێت) فه رمووى : (پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) زه كاتى سه رفتره ى فه رز كرد له سه ر موسوڵمانان بۆ ئه وه ى ببێته پاككه ره وه يان له قسه و كردارى بێ سوود و خراپ ، وه بۆ ئه وه ى ببێت به خواردنێك بۆ هه ژاران ). (وَقَالَ وَكِيعُ بْنُ الْجَرَّاحِ : زَكَاةُ الْفِطْرِ لِشَهْرِ رَمَضَانَ كَسُجُودِ السَّهْوِ لِلصَّلَاةِ تَجْبُرُ نُقْصَانَ الصَّوْمِ كَمَا يَجْبُرُ السُّجُودُ نُقْصَانَ الصَّلَاةِ)صفة الصفوة (3/113) . ، واته : وكيعى كورى جراح ووتى : زه كاتى سه رفتره له مانگى ڕه مه زاندا وه كو سوجده ى سه هو وايه له نوێژدا ، ئه م زه كاته كه م و كوڕيه كانى ڕۆژوو چاك ده كاته وه ، هه ر وه كو چۆن سوجده ى سه هو كه م و كوڕيه كانى نوێژ چاك ده كاته وه .

ئه ندازه ى به خشينى زه كاتى سه رفتره

زه كاتى سه رفتره واجبه له سه ر موسوڵمانان به ئه ندازه ى چوار مشت به پڕى هه ردوو ده ست ، وه پێويسته به ده ستێكى نه زۆر گه وره وه نه زۆر بچوك زه كاته كه ى پێ پێوان بكرێت ، وه هه روه ها زانايان ده ڵێن چوار مشت به كيلۆ ده كاته نزيكه ى (3) سێ كيلۆ غرام ، ئه گه ر كه سێك بيه وێت به كيلۆ زه كاته كه بدات ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (عَن أَبَي سعيد الْخُدْرِيّ يَقُول كُنَّا نخرج زَكَاة الْفطر صَاعا من طَعَام أَو صَاعا من شعير أَو صَاعا من تمر أَو صَاعا من أقط أَو صَاعا من زبيب)رواه البخاري ومسلم . واته : ئه بو سعيد ، ئه م صحابيه به ڕێزه ده فه رموێت : ئێمه زه كاتى سه رفتره مان ده دا چوار مشت له خواردن ، يان چوار مشت له جۆ ، يان چوار مشت له خورما ، يان چوار مشت له كه شك ، يان چوار مشت له مێوژ ، وه هه روه ها زانايان ده ڵێن ، پێويسته ئه م جۆره خواردنه بدرێت كه زياتر خه ڵكى به كارى ده هێنن و ده يخۆن ، بۆ نمونه ئێستا له ووڵاتى ئێمه زياتر برينج ده خورێت بۆيه پێويسته برينج بدرێت.

ئايا پێويسته خواردن بدرێت يان پاره ؟

ئه گه ر له فه رمووده كانى پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) وورد بينه وه ، ده بينين خواردنى له سه ر موسوڵمانان واجب كردووه نه ك پاره ، وه له سه رده مى پێغه مبه ردا (صلی اللە علیە وسلم) موسوڵمانان پاره يان هه بووه ، به ڵام له گه ڵ ئه وه شدا ئه مرى پێ نه كردن كه پاره بده ن بۆ زه كاتى سه رفتره ، به ڵكو ئه مرى پێكردن كه خواردن بده ن ، وه پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) نێردراوه له لاى خوداى په روه ردگار بۆ ئه وه ى پێمان بڵێت و فێرمان بكات گشت ئه م شتانه ى كه بۆ ئێمه باشن ، كه واته ئه گه ر دانى پاره له جياتى خواردن باشتر بووايه ، پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) به ئێمه ى ده وت ، بۆيه بۆ هيچ كه سێك دروست نيه ، شتێك بڵێت يان شتێك بكات به ناوى دين ، كه پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) نه ى وتبێت يان نه يكردبێت ، كه واته دانى پاره له جياتى خواردن ، موخاله فه ى سوننه ت و ئه مرى پێغه مبه رى خودايه (صلی اللە علیە وسلم) ، بۆيه جائيز نيه و دروست نيه پاره له جياتى خواردن بدرێت . وه هه روه ها ئيمامى (مالك) و ئيمامى (شافعى) و ئيمامى (أحمد) ڕه زاى خوداى په روه ردگاريان لێبێت ، هه ر سێكيان يه ك ده نگن له سه ر نادروستى دانى پاره له جياتى خواردن ، كه واته ئێمه ش ده بێت يه ك ده نگ بين له سه ر بۆچونى ئه م سێ ئيمامه به ڕێزانه ، چونكه بۆ چونه كه يان له سه ر سوننه ت و ڕێبازى پێغه مبه ره (صلی اللە علیە وسلم) ، به ڵام ئيمامى (أبو حنيفه ) ره حمه تى خوداى په روه ردگارى لێ بێت ، به جائيزى داناوه كه پاره بدرێت ، به ڵام بۆ ئێمه دروست نيه له م مه سه له يه دا گوێڕايه ڵى بكه ين ، چونكه بۆچونه كه ى پێچه وانه ى سوننه ت و ڕێبازى پێغه مبه رى خودايه (صلی اللە علیە وسلم) ، وه هه ر كرده وه يه ك يان قسه يه ك به ڵگه ى له سه ر نه بوو ده بێت ره ت بكرێته وه و قه بول نيه ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه (مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا ؛ فَهُوَ رَدٌّ)متفق عليه . واته : هه ر كه سێك كرده وه يه ك بكات به ناوى دين وه ئێمه ئه مرمان پێ نه كردبێت ئه م كرده وه يه مه ردوده و قه بول نيه ، وه خوداى په روه ردگار ده فه رموێت (وَمَا كَانَ رَبُّك نَسِيًّا) (مريم : 64). واته : ئه ى محمد (صلی اللە علیە وسلم) په روه ردگارى تۆ هيچ شتێكى له بير نه كردووه ، كه واته هه ر شتێك باشبێت بۆ خه ڵكى خوداى په روه ردگار له بيرى نه كردووه و به پێغه مبه ره كه ى ڕاگه ياندووه بۆ ئه وه ى به خه ڵكى بڵێت بيكه ن ، كه واته له م فه رمووده يه بۆمان ده رده كه وێت هه ر كه سێك كرده وه يه ك به ناوى دين بكات به بێ به ڵگه ، ئه و كه سه كرده وه كه ى لێ قه بوڵ ناكرێت وه كو دانى پاره له جياتى خواردن ، وه له م ئايه ته پيرۆزه شدا بۆمان ده رده كه وێت كه هه ر شتێك باش بێت بۆ خه ڵكى خوداى په روه ردگار له بيرى نه كرده وه ، كه واته ئه گه ر دانى پاره باشتر بووايه له خواردن ، خوداى گه وره پێغه مبه ره كه ى لێ ئاگادار ده كرده وه ، وه پێغه مبه ريش (صلی اللە علیە وسلم) ئێمه ى لێ ئاگادار ده كرده وه والله اعلم .

كاتى به خشينى زه كاتى سه رفتره

باشترين و خێرترين كات بۆ به خشينى زه كاتى سه رفتره ، پێش ئه نجام دانى نوێژى جه ژنى ڕه مه زانه ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (عَن ابْن عمر أَن رَسُول الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم َ أَمر بِزَكَاة الْفطر أَن تُؤَدَّى قبل خُرُوج النَّاس إِلَى الصَّلَاة)رواه البخاري ومسلم . ، واته : عبدالله ى كورى عمر (ڕه زاى خوداى په روه ردگاريان لێبێت) فه رمووى : پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) ئه مرى كرد به به خشينى زه كاتى سه رفتره ، پێش چوونى خه ڵك بۆ نوێژى جه ژن ، وه هه روه ها جائيزه ڕۆژێك يان دوو ڕۆژ پێش جه ژن بدرێت ، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه ، (روى البخاري رحمه الله : أن الصحابة كَانُوا يُعْطُونَ قَبْلَ الْفِطْرِ بِيَوْمٍ أَوْ يَوْمَيْنِ ) رواه البخاري (1511) .، واته : ئيمامى بوخارى ڕه حمه تى خوداى په روه ردگارى لێبێت ريوايه تى كردووه ، كه هاوه ڵه كانى پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) زه كاتى سه رفتره يان ده دا ڕۆژێك يان دوو ڕۆژ پێش جه ژن . وه  هه روه ها حه ڕامه دواخستنى زه كاتى سه رفتره له كاتى خۆى به بێ عوزر ، چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) فه رموويه تى : (فَمَنْ أَدَّاهَا قَبْلَ الصَّلَاةِ فَهِيَ زَكَاةٌ مَقْبُولَةٌ ، وَمَنْ أَدَّاهَا بَعْدَ الصَّلَاةِ فَهِيَ صَدَقَةٌ مِنْ الصَّدَقَاتِ)متفق عليه . ، واته : هه ركه سێ: زه كاتى سه رفتره بدات پێش نوێژى جه ژن ، زه كاته كه ى دروسته و قه بووله ، به ڵام هه ركه سێك له دواى نوێژى جه ژن بيدات ، ئه وه ته نها به خێر و سه ده قه يه كى بۆ حيساب ده كرێت ، به ڵام زه كاته كه ى له سه ر ئه ستۆى لا ناكه وێت هه تاوه كو دووباره نه يداته وه ، وه به هۆى تاخيركردنه كه شى تاوانبار ده بێت ، ئه گه ر كه م ته رخه مى كردبێت .

ئايا زه كاتى سه رفتره به كێ ده چێت؟

زه كاتى سه رفتره به و كه سانه ده درێت كه ئه و پاره و ماڵه ى هه يانه به ته واوى به شيان ناكات ، بۆ نموونه ئه گه ر كه سێك پێويستى به (يه ك مليون هه بێت) بۆ ئه وه ى ژيانى ماڵ و منداڵى خۆى پێ به ڕێوه ببات ، به ڵام ته نها (نيو مليونى) هه يه ، يان كه مێك زياتر ، ئه م كه سه دروسته زه كاتى سه رفتره ى پێ بدرێت ، چونكه ماڵه كه ى به ته واوى به شى ناكات و كيفايه تى ئه و نيه . به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه : ( وَطُعْمَةً للمساكين)حديحث صيح . واته : زه كاتى سه رفتره واجبێكه ده بێت بدرێت به و كه سانه ى كه وا ماڵه كه يان به ش ناكات . وه ووشه ى (المسكين) واته : ئه و كه سه ى كه نيوه ى ماڵى هه يه يان زياتر ، به ڵام به شى ناكات . كه واته بۆمان ده ركه وت ، كه زه كاتى سه رفتره دروست نيه به و كه سانه بدرێت كه ده وڵه مه ندن ، به ڵكو ده بێت به و كه سانه بدرێت كه هيچيان نيه ، يان هه ندێكيان هه يه به ڵام به شيان ناكات ، والله أعلم .

چه ند سود و تێبينيه ك سه باره ت به زه كاتى سه رفتره

1. زه كاتى سه رفتره باشتره بيده يت به و كه سانه ى كه دانيشتووى ئه م شاره ن كه تۆى تێدا دانيشتووى ، به ڵام هه ندێك له زانايان ده ڵێن ئه گه ر سه رفتره كه بۆ دانيشتوانى غه يرى شارى خۆت بنێرى دروسته ، به ڵام باشتر وايه بيده يته دانيشتوانى شارى خۆت .  انظر : مجموع فتاوي ابن باز ، ج/14 ص214 .

٢. ئه گه ر كه سێك له بيرى بچێت زه كاتى سه رفتره بدات پێش نوێژى جه ژن ، ئينجا له دواى نوێژى جه ژن به بيرى هاته وه ، دروسته بۆ ئه و كه سه سه رفتره كه ى له دواى نوێژ بدات چونكه به عه مدى ئه م هه ڵه يه ى نه كردووه ، وقد قال تعالى : (رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا) ( البقرة : 286) واته : خودايه لێمان مه گره كاتێك شتێك له بير ده كه ين يان به هه ڵه ده يكه ن . انظر : فتاوي ابن باز ، ج/14 ص215 .

3. سوننه ته زه كاتى سه رفتره بدرێت بۆ ئه و منداڵه ى له ناو زگى دايكى دايه و هێشتا له دايك نه بووه ، به ڵام واجب نيه ، واته ئه گه ر بۆ بدرێت خێره وه ئه گه ر بۆى نه درێت تاوان نيه . انظر : فتاوي و رسائل للعثيمين ، ج/18 ص255 .

4. زه كاتى سه رفتره له بدايه تى ره مه زان دروست نيه بدرێت ، به ڵام ڕۆژێك يان دوو ڕۆژ پێش جه ژن دروسته  . انظر : فتاوي و رسائل للعثيمين ، ج/18 ص264 .

5. به خشينى زه كاتى سه رفتره زياتر له ئه ندازه ى خۆى دروسته ، به مه رجێك ئه گه ر كه سه كه مه به ستى به م زياده يه خێر و صه ده قه يه كى جيا بێت له سه رفتره كه ، به ڵام ئه گه ر مه به ستى له م زياده يه هه ر زه كاتى سه رفتره كه بێت ئه وه بيدعه يه و دروست نيه ، چونكه ئه ندازه ى به خشينى زه كاتى سه رفتره پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم)
بۆ ئێمه ى داناوه و دروست نيه بۆ هيچ كه سێك پێش ووته و ئه مره كانى پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم)
بكه وێته وه
. انظر : فتاوي و رسائل للعثيمين ، ج/18 ص264 .

6. زه كاتى سه رفتره ته نها له سه ر ده وڵه مه ندان واجب نيه ، به ڵكو له سه ر فه قيرانيش واجبه ، به ڵام به مه رجێك ئه م فه قيره خواردنى خۆى و منداڵه كانى زياتر بێت له شه و ڕۆژێك ، واته تواناى ئه وه ى هه بێت كه سه رفتره كه له بڕى خۆى و منداڵه كانى بدات ، كه واته دروسته ئه م جۆره فه قيرانه زه كاتى سه رفتره وه ربگرن ، وه واجبيشه بيده ن ، چونكه بۆ به خشينى زه كاتى سه رفتره (حةدى نيصاب ) مه رج نيه . انظر : فتح الباري ، 46/3 .

تيَبينى : له‌ كاتى نوسينى ئه‌م ناميلكه‌يه‌ سوودم وه‌رگرتووه‌ له‌م كتێبانه‌ى خواره‌وه‌ :

1. التعليقات الرضية على الروضة الدية
.........
لشيخ محمد بن ناصرالدين الالباني رحمه الله .

2. الملخص الفقهي .........
لشيخ د. صالح بن فوزان الفوزان حفظه الله .

3. الوجيز في فقه السنة والكتاب العزيز .......... لشيخ د. عبدالعظيم بن بدوي .

4. الفقه الميسر وأدلته من القرآن والسنة ........ لشيخ سعد يوسف محمود ابو عزيز .

5. مجموع فتاوي ابن باز رحمه الله .

6. فتاوي ورسائل لابن عثيمين رحمه الله .

وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم

وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين

اللهم تقبل منا إنك أنت السميع العليم

وتُبْ علينا إنك أنت التواب الرحيم

(ئامادەکردنی مامۆستا هەڵگۆرد مصطفی گەڵاڵی)

(مافی گشت موسڵمانێکە بۆسودوەرگرتن و بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتەوە گشت بابەتە کانی ماڵپەڕی فەرموودە )

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude.gif