Blogging Gadgets











حوكمی خوی نھێنی (العادة السرية) هێنانەوەی ئاوی مەنی بەدەست ( إستمناء )
سەردان :
١١٧٦
     &  
فۆنت :
+
&
-

حوكمی خوی نھێنی (العادة السرية) هێنانەوەی ئاوی مەنی بەدەست  ( إستمناء )

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

به‌ پشتيوانى خواى گه‌وره‌ له‌م ناميلكه‌يه‌ دا به‌ كورتى باسى پێناسه‌ى ( إستمناء ) و حوكم و زه‌ره‌ر و زيان و چاره‌سه‌ريه‌كانى ده‌كه‌ين .

پێناسه‌ى استمناء

إستمناء: واته‌: ده‌رهێنانى ئاوى مه‌نى له‌ له‌ش به‌ ده‌ست يان به‌ هه‌ر شتێكى تر به‌ شه‌هوه‌ته‌وه‌ ، وه‌ پێشى ده‌وترێت (العادة السرية) واته‌: خووى نهێنى ، وه‌ پێشى ده‌وترێت (ده‌ست په‌ڕ) يان (خۆ ڕه‌حه‌ت كردن) يان دامركاندنه‌وه‌ى شه‌هوه‌ت به‌ ده‌ست يان به‌ هه‌رشتێكى تر .

حوكمه‌كه‌ى له‌ ڕووى شه‌رعه‌وه‌

زانايان فه‌رموويانه‌ ئه‌م كار به‌ به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت دروست نيه‌و حه‌ڕامه‌ ، خواى گه‌وره‌ فه‌رموويه‌تى : ( وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ ، إِلَّا عَلَيٰ أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ ) . المؤمنون: 4-6. واته‌: ئه‌وانه‌ى عه‌وڕه‌تيان ده‌پارێزن له‌ ناشه‌رعى ته‌نها له‌ خێزانه‌كانيان و كه‌نيزه‌كه‌كانيان نه‌بێت ئه‌وانه‌ له‌مه‌دا هيچ لۆمه‌يه‌كيان له‌سه‌ر نيه‌ ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌دواى جگه‌ له‌مه‌دا بگه‌ڕێت و عه‌وڕه‌تى تێدا به‌كار بێنێت ئه‌وا ئه‌وانه‌ سنوورى خوايان شكاندووه‌ و ته‌عه‌داو سته‌ميان كردووه‌ .

زانايان ڕه‌حمه‌تى خوايان لێبێت فه‌رمويانه‌ ئه‌م ئايه‌ته‌ به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك شه‌هوه‌تى له‌ جگه‌ له‌ خێزان يان كه‌نيزه‌ك سه‌رف بكات ئه‌وه‌ سنورى شه‌رعى به‌زاندووه‌ و له‌لايه‌ن خواى گه‌وره‌ لۆمه‌ كراوه‌ كه‌ فه‌رموويه‌تى: ( فَمَنِ ابْتَغَيٰ وَرَاءَ ذَٰلِكَ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْعَادُونَ ) . المؤمنون:7. واته‌: هه‌ر كه‌سێك شه‌هوه‌تى له‌ غه‌يرى خێزان و كه‌نيزه‌كى به‌كار بهێنێت ئه‌وه‌ سنورى خواى به‌زاندووه‌و شتێكى نه‌شياو و ناشه‌رعى كردووه‌ .

وه‌ له‌ ئايه‌تێكى تردا فه‌رموويه‌تى: ( وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّيٰ يُغْنِيَهُمُ اللَّـهُ مِن فَضْلِهِ ) . النور:33. واته‌: ئه‌وانه‌ى تواناى هاوسه‌رگيريان نيه‌ با ئارام بگرن و داوێنى خۆيان پاك ڕابگرن هه‌تا خوا به‌ فه‌زڵى خۆى ده‌وڵه‌مه‌نديان ده‌كات و هاوسه‌رگيريان بۆ ئاسان ده‌ات .

- ئه‌م ئايه‌ته‌ش به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا مرۆڤ ئه‌گه‌ر تواناى هاوسه‌رگيرى نه‌بوو ئه‌وه‌ ده‌بێت ئارام بگرێت و داوێنى خۆى پاك ڕابگرێت و شه‌هوه‌تى له‌ ناشه‌رعى سه‌رف نه‌كات .

وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)  له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى صه‌حيحدا هانى گه‌نجانى داوه‌ بۆ هاوسه‌رگيرى ئينجا له‌ كۆتايى فه‌رمووده‌كه‌ دا فه‌رموويه‌تى هه‌ر كه‌سێك تواناى هاوسه‌رگيرى نه‌بوو ئه‌وه‌ با به‌ڕۆژوو بێت چونكه‌ به‌ڕۆژوو بوون ده‌بێته‌ هۆكارى نه‌مانى شه‌هوه‌ت يان كه‌م كردنه‌وه‌ى ، كه‌واته‌ بۆ چاره‌سه‌رى دامركاندنه‌وه‌ى شه‌هوه‌ت به‌ڕۆژوو بوونى داناوه‌ نه‌ك شتێكى تر وه‌كو ئاو هێنانه‌وه‌ى مه‌نى به‌ ده‌ست .

زه‌ره‌رو زيانه‌كانى إستمناء

1) هه‌ست كردن به‌ په‌شيمانى و خه‌فه‌ت بارى .

2) زوو هه‌ڵچوون و توڕه‌بوون .

3) توش بوون به‌ نه‌خۆشى ده‌روونى .

4) لاواز بوونى بينين و بيستن .

5) بێ توانايى لاشه‌و تووش بوون به‌ نه‌خۆشى فه‌قه‌ڕات .

6) زوو هاتنه‌وه‌ى ئاوى مه‌نى له‌كاتى سه‌رجێى كردن له‌گه‌ڵ خێزاندا  .

7) كه‌م خوێنى و ڕه‌نگ زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان .

8) نه‌مانى ئاره‌زووى خواردن .

9) تووش بوون به‌ ئلتيهابى پڕۆستات .

وه‌ زۆر زيانى تر ...

چاره‌سه‌ريه‌كانێ

1) خۆپاراستن له‌ سه‌يركردنى حه‌ڕام.

2) به‌رۆژووبوونى  ڕۆژووه‌ سونه‌ته‌كان .

3) زۆر قورئان خوێندنه‌وه‌و گوێ لێ گرتنى .

4) سه‌رقاڵ بوون به‌ فێربوونى زانستى شه‌رعيه‌وه‌ .

5) زۆر زيكرو ياد كردنى خواى گه‌وره‌ .

6) دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ هاوڕێى خراپ .

7) دوعا و پاڕانه‌وه‌ له‌خواى په‌روه‌ردگار .

8) شه‌و نوێژ كردن و زۆر ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چاك .

9) دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌موو گوناهێك .

10) هه‌وڵدان بۆ زوو هاوسه‌رگيرى كردن .

تێبينى :-

1) هه‌ر كه‌سێك توشى كارى إستمناء بوو غوسڵى له‌شگران بوونى له‌سه‌ر واجب ده‌بێت و ده‌بێت خۆى جوان بشوات و سه‌رو هه‌موو لاشه‌ى جوان بشوات .

2) هه‌ر كه‌سێك له‌كاتى به‌ڕۆژوو بونيدا له‌مانگى ڕه‌مه‌زان دا ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجام دا زۆرێك له‌ زانايان فه‌رموويانه‌ ڕۆژووه‌كه‌ى ده‌شكێت و ده‌بێت دواى ڕه‌مه‌زان بيگرێته‌وه‌. الشرح الممتع: 6/234.

وصلى الله على نبينا محمد و على آله وصبحه وسلم

نوسين و ئاماده‌كردنى : مامۆستا : هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌يى .





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٧/٠٣/٢٧
         
هاووپۆل / بەش : ڕوونکردنەوەی شەرعی

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌