چۆنیەتی بەرۆژوو بوون لەو ووڵاتانەی رۆژ تیایاندا زۆر دوورو درێژە

چۆنیەتی بەرۆژوو بوون لەو ووڵاتانەی رۆژ تیایاندا زۆر دوورو درێژە

زانایان فەرمویانە ئەو وڵاتانەی شەو و رۆژ تیایاندا لە ماوەی ( ٢٤ ) سعاتە ئەوە دەبێت رۆژووەکانیان بگرن ئەگەر چی رۆژ تیایاندا زۆر لەشەو درێژ تریش بێت یان بە پێچەوانە رۆژ لەشەوەکەی زۆر کورتربێت ؛ بە بەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّيٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ  ) . (البقرة :١٨٧) . واتە : بخۆن و بخۆنه‌وه‌ هه‌تا به‌ ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه‌ سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) . بەڵام ئەگەر کەسێک بەهۆی درێژی رۆژەوە بێ هۆش بێت یان زیانی تەندروستی تووش بێت ئەوە بۆ ئەو کەسە دروستە رۆژووەکەی بشکێنێت و دوای رەمەزان بیگرێتەوە چونکە عوزری هەیە . وە سەبارەت بەو وڵاتانەی بۆماوەی چەند مانگێک بەردەوام خۆر بەدەرەوەیە یان بۆماوەی چەند مانگێک بەردەوام شەوە ؛ ئەوە دەبێت بۆ نوێژ و رۆژوەکانیان تەقدیری کاتەکانیان بکەن بە ئەندازەی کاتی نزیک ترین وڵاتیان کە شە و و رۆژ تیایاندا لەماوەی ٢٤ سعاتە ؛ دەبێت پێنج نوێژە فەرزەکانیان وە بەرۆژوو بوون و فتارکردنەوەیان لە ماوەی ٢٤ سعات بێت کە تەقدیری دەکەن بە نزیکترین ولاتیان ؛ بەبەلگەی ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) کاتێک باسی هاتنی دەجال دەکات ؛ فەرمویەتی : بۆماوەی ٤٠ رۆژ لەسەر زەوی دەمێنێتەوە رۆژێکی بەئەندازەی سالێک دوورودرێژە ؛ وە رۆژێکی بە ئەندازەی مانگێک دوورو درێژە ؛ وە رۆژێکی بەئەندازەی هەفتەیەک دوورو درێژە ؛ وە رۆژەکانی تری وەکو رۆژەکانی ئاسایی وایە ؛ هاوەڵان پرسیاریان لەپێغەمبەری خواکرد ( صلى الله علیه وسلم ) وتیان ئەی پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) ئایە ئەو رۆژەی بە ئەندازەی سالێک دوورو درێژە تەنها نوێژێ شەو و رۆژێکی تیادا ئەنجام بدەین ؟ پێغەمبەری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) فەرمووی نەخێر ئەندازەی بۆ دابنێن ( واتە : لەنێوان هەر ٢٤ سعاتێک پێنج نوێژە فەرزەکانتان بکەن وە لە مانگی رەمەزانیشدا ئەندازە بۆ رۆژوەکانتان دابنێن و رۆژوەکانتان لە ماوەی ٢٤ سعاتدا بگرن و بشکێنن )

 نوسین و ئامادةكردنى  : مامؤستا  هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی