دروست نیە نیوەی قژ بتاشیت و نیوەی تری بهێڵێتەوە

دروست نیە نیوەی قژ بتاشیت و نیوەی تری بهێڵێتەوە

عَنْ نَافِعٍ عَنِ ابْنِ عُمَرَ قَالَ : سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَنْهَى عَنِ الْقَزَعِ . قِيلَ لِنَافِعٍ: مَا الْقَزَعُ ؟ قَالَ : ( يُحْلَقُ بعضُ رَأس الصبيِّ وَيتْرك البعضُ ) . (مُتَّفق عَلَيْهِ) . واتە : لەنافیعەوە ئەویش لە ابن عومەرەوە دەگێرێتەوە و فەرمووی : گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو ( صلى الله علیه وسلم ) نەهی لە قەزەع کرد . بە نافیعیان وت : قەزەع چیە ؟ وتی : قەزەع ئەوەیە بەشێک لەپرچی مندال بتاشی وە بەشێکی بهێڵێتەوە . - حيكمەت لەنەهی کردن و نادروستی ئەوەیە لاسایی کردنەوەی بێ باوەرانە و ستەم کردنە لەسەر بەشێوەیەک بەشێکی رووت دەکرێتەوە و بەشێکیشی دادەپۆشرێت و عەیب دار دەکرێت . -

تێبینی : کاتێک بە بەڵگەی صەحیح ئەو نەهی لێکراوانە بۆ خەلک روون دەکەینەوە هەندێک لەخەلکی هەیە ئەوانەی شوێن ئارەزوەکانیان کەوتوون راستەوخۆ تۆمەتی توندرەویمان دەدەنە پال و پێمان دەڵێت ئێوە لە خۆتانەوە شت لەخەڵک حەرام دەکەن لەکاتێکدا هیچ شتێکمان بەبێ بەڵگە بەخەڵک نەوتوە . - بۆیە ئەو جۆرەکەساتە لەجیاتی تۆمەتی توندڕەوی بدەنە پاڵمان پێویستە لەخوا بترسن و تۆمەتی کەمتەرخەمی و بێ تەقوایی بدەنە پال نەفسی خۆیان باشترە ؛ وە با لەخوای گەورە بپارێنەوە هیدایەتیان بدات بۆ گشت کارێکی چاک و دوریان بکاتەوە لەگشت کارێکی خراپ .

  ئامادەكردنی مامۆستا : هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی