Blogging Gadgets











بەهەشت!... ماڵێك بۆ باوەڕداران
سەردان :
٧١٩
     &  
فۆنت :
+
&
-

 
بەهەشت!... ماڵێك بۆ باوەڕداران

الحَمْدُللهِ وَحْدَهُ، وَالصلاةُ وَالسلامُ على مَنْ لا نبـى بَعْدَهُ:
قەرەباڵغی و جەنجاڵی ژیان وای لە زۆرێك لە خەڵكی كردووە بەهەشت وەكو خەیاڵ یان وەكو بیركردنەوەی ‏خۆش بێتە بیریان نەك وەكو ئەوەی تامەزرۆی بن و بەڕاستی هەوڵی بۆ بدەن، ئەم كەمتەرخەمیەش بێگومان ‏كاریگەریەكی زۆری هەبووە لەسەر كردەوەكان لەوەی كە كەم بن و پوخت نەبن، جا وەكو هاندانێك بۆ ‏بەهەشت و پاشانیش كردەوەكردنی چاكتر و زیاتر كۆمەڵە فەرموودەیەك لە بارەی بەهەشتەوە دەخەینە ڕوو، ‏خوای گەورە هەموو لایەكمان سوودمەند بكات و وامان لێبكات (كردەوەكانمان ڕاستخەرەوەی وتەكانمان) ‏بێت.‏
1. باخەكانی بەهەشت:‏

‏* پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏) فەرموویەتی: " جنتان من فضة آنيتهما وحليتهما وما فيهما، وجنتان من ذهب وحليتهما وما فيهما "(مُسلِم: 180). واتە: لە بەهەشتدا دوو باخ هەیە خۆی و ئەوەشی تێیدایە لە زیوە، وە دوو باخی تێدایە خۆی و ئەوەشی ‏تێیدایە لە ئاڵتونە.‏
2. خانووەكانی بەهەشت:‏

‏* پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏) دەربارەی بینای بەهەشت فەرموویەتی: " لبنة من ذهب، ولبنة من فضة، وملاطها المسك الأذفر، وحصباؤها اللؤلؤ والياقوت، وترابها الزعفران " (صححه الأَلْبانى فى المِشكاة: 3 / 89)..واتە: خشتێكی لە ئاڵتونە و ‏خشتێكی لە زیوە و گیراوەكەشی لە میسكە و چەو و بەردەكەشی گەوهەر و مرواریە و خۆڵەكەشی زەعفەرانە.‏
3. خێمە و چادرگەی بەهەشت:‏

‏* پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏) فەرموویەتی: " إن لِلمؤمن فى الجنة لخَيمة من لؤلؤةٍ واحدةٍ مجوفة طولها سِتون ميلا (فى كل زاوية منها أهلون) يَطوفُ عليهمُ المؤمنُ فلا يَرى بَعضُهُم بَعضاً " (مُسلِم: 2 / 534).
واتە: باوەڕدار لە بەهەشتدا چادرگەیەكی بۆ هەیە كە لە مرواری ناوبۆش دروستكراوە درێژیەكەی شەست ‏میلە (لە هەر سوچێكدا هاوسەری تێدایە) باوەڕدار بەسەریاندا دەگەڕێت و كەسیان یەكتر نابینن واتە: ‏خێزانەكانی یەكتر نابینن.‏
4. درەختەكانی بەهەشت:‏

‏* پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏)فەرموویەتی:" ما مِن شَجَرَةٍ فى الجنةِ إلا وساقُها مِن ذَهَب " (صَحيحُ الجَامِع: 5647).
واتە: لە بەهەشتدا هیچ درەختێك نیە ئیللا قەدەكەی لە ئاڵتونە.‏
5. میوەكانی بەهەشت:‏

‏* پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏) فەرموویەتی:" إِنى رَأَيتُ الجَنةَ ـ أَو أُڕيتُ الجَنةَ ـ فَتَناوَلتُ منها عُنقودا، ولَو أَخذتُهُ لَأكَلتُم مِنهُ ما بَقيتِ الدنيا " (صَحيحُ سُنَنِ النسائي: 1405 ).
واتە: بەهەشتم بینی ـ یان بەهەشتم پیشان درا ـ دەستم برد بۆ هێشوویەك (بۆڵێك) ترێ‌، ئەگەر بمهێنایە ‏هەتا دونیا دەما لێتان دەخوارد.‏
6. خواردنەوەی بەهەشت:‏

‏* پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏) فەرموویەتی: " إن الرجل مِن أَهلِ الجنةِ لَيَشتَهى الشرابَ مِن شَرابِ الجنةِ فَيجيء الأبريق فَيَقَعُ فى يَدِهِ فَيَشرَبُ ثُم يَعودُ إِلى مَكانه "(صحيح الترغيب: 3738). واتە: یەكێك لە بەهەشتیەكان ئارەزووی یەكێك لە خواردنەوەكانی بەهەشت دەكات پەرداخەكە دێتە ناو ‏دەستیەوە ئەویش دەیخواتەوە و پاشان پەرداخەكە دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی.‏
7. حۆریەكانی بەهەشت:‏

‏* پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏) فەرموویەتی: "  على كُل زوجةٍ سبعون حلة يُرى مُخ سوقهما من وراء لحومِهما وحللهما، كما يُرى الشرابُ الأحمر فى الزجاجة البيضاء" (صَحيحُ الترغيب: 3745). واتە: هەریەكێك لەو حۆریانە حەفتا پۆشاكی لەبەردایە مۆخی ناو ئێسكی قاچیان دیارە لە پشتی گۆشت و ‏پۆشاكەكانیانەوە وەك چۆن شەرابی سوور دیارە لەناو شوشەی سپیدا.‏
8. بینینی خوا ـ سبحانە وتعالی ـ:‏

‏* پێغەمبەری خوا (‏صلى الله عليه وسلم‏) فەرموویەتی: " فَواللهِ ما أَعطاهُمُ اللهُ شيئا أحَب إليهم (ولا أقر لأعيُنِهِم من النظڕ إليهِ " (السلسِلَة الصحيحَة: 755). واتە: سوێند بە خوا خوا هیچ شتێكی نەداوە بە بەهەشتیەكان خۆشەویستر بێت لە لایان و دڵخۆشتر بێت ‏بۆیان لە بینین و تەماشاكردنی خوای گەورە.‏

لە كۆتاییدا:‏

خۆشەویستم بزانە ئەو بەهەشتەی بۆت وەسفكرا ڕۆژێك دێت دەچیتە ناوی ـ إِنْ شَاْءَ الله ـ ئەگەر بێتوو ‏باوەڕدارێكی چاكەكار بیت، جا بۆیە هەوڵەكانت زیاتر بكە و بەهەشت لە دەست خۆت مەدە چونكە ‏لەدەستدانی بەهەشت ماڵوێرانی و ڕیسواییە – خوا بمانپارێزێت – جا ئەوە دونیا ئەوە كات بەڵام وریابە ‏دونیا و كاتیش تەواو دەبن.‏
وَصَلى اللهُ عَلَى مُحَمدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمد

ئامادەكردنی : مامؤستا إدريس محمود





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٨/٠١/٣٠
         
هاووپۆل / بەش : بەهەشت و دۆزەخ

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌