خوا ئه‌يه‌وێ كارتان له‌سه‌ر ئاسان بكاته‌وه‌و نايه‌وێت له‌سه‌رتانى قورس بكات ڕۆژووی ڕێبوار

خوا ئه يه وێ كارتان له سه ر ئاسان بكاته وه و نايه وێت له سه رتانى قورس بكات ڕۆژووی ڕێبوار

1 / بۆ ڕێبواران ( المسافر ) :

زۆر فه رمووده ى (صحيح) مان پێگه يشتووه ده رباره ى ئه وه ى كه ڕۆژووان ڕێى پێ دراوه به هه ڵ بژاردن له نێوان ئه وه ى كه به ڕۆژوو بێت يان به ڕۆژوو نه بێت له كاتى ڕێبوارى ( سه فه ر ) دا ، ئه وه شمان له ياد نه چێ كه ئه م ميهره بانيه خواوه نديه له قورئانى پێرۆزيشدا باسكراوه خواى ميهره بان و به به زه يى ده فه رمووێ : ( وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ) [البقرة : 185] .واته : هه ريه كێك له ئێوه نه خۆش بوو يان ڕێبوار و له سه فه ردا بوو ، بۆى ڕه وايه به ڕۆژوو نه بيت ، به ڵام پاش ئه و نه خۆشى و ڕێبواريه پێويسته به ژماره ى ئه و ڕۆژانه قه زاى ڕۆژووه كه ى بكاته وه ، خواى په روه ردگار له م فه رمانه يدا ئه يه وێت كارتان له سه ر ئاسان بكاته وه و نايه وێ له سه رتانى قورس بكاته وه . ( حمزه ) ى كوڕى ( عمرو الأسلمي ) (ڕه زای خوای لێبێت) پرسيارى له پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) كرد و فه رمووى : ئايا ڕۆژوو بگرم له كاتى ڕێبوارى و سه فه ردا ؟ زۆريش به ڕۆژوو ده بوو ، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)پێى فه رموو : " صُمْ إنْ شِئْتَ وَافطِرْ شِئْتَ " أخرجه البخاري : ( 4 / 156 ) رقم : ( 1943 ) ، و مسلم رقم ( 1121 ) .. واته : به ويستى خۆت ، ئه گه ر ويستت به ڕۆژوو به ، و ئه گه ر نا به ڕۆژوو مه به . وه له ( أنس ) ى كوڕى ( مالك ) ه وه
(ڕه زای خوای لێبێت) ده گێڕنه وه فه رموويه تى : " سَافَرْتُ مَعَ رَسُولِ اللهِ (صلی الله علیه وسلم)في رَمَضَان ، فَلَمْ يَعِب الصَّائِمُ عَلَى المُفْطِرِ وَلا المُفْطِرُ عَلَى الصَّائِمِ " أخرجه البخاري : ( 4 / 163 ) رقم : ( 1947 ) ، ومسلم رقم : ( 1118 ) .. واته : له مانگى ڕه مه زانى پيرۆزدا له گه ڵ پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)سه فرم كرد ، له م سه فه ره دا ئه وانه ى به ڕۆژوو بوون لۆمه ى ئه وانه يان نه كرد كه به ڕۆژوو نه بوون ، هه روه ها ئه وانه ش كه به ڕۆژوو نه بوون لۆمه ى ئه وانه يان نه ده كرد كه به ڕۆژوو بوون . ئه م هه موو فه رموودانه ئه وه ده گه يه نن كه ڕۆژووانان به ويستى خۆيان بوون به ڕۆژوو بن يان نه ، بێ ئه وه ى كه يه كێكيان گرتن يان نه گرتن به باشتر بزانێت ، به ڵام ئه توانرێت به ڵگه به هه ندێ فه رمووده ى گشتى بۆ ئه وه ى بهێنرێته وه كه ڕۆژوو نه گرتن باشتره له كاتى سه فه ردا له گرتنى . وه كو ئه و فه رمووده يه ى پێغمبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)كه ده فه رمووێ : " إنَّ اللهَ يُحِبُّ أنْ تُؤْتَى رُخَصُهُ ، كَمَا يَكْرَهُ أنْ تُؤْتَى مَعْصِيَتُهُ " أخرجه أحمد : ( 2 / 108 ) ، وابن حبان رقم : ( 2742 ) عن ابن عمر بسند صحيح . . واته : خواى په روه ردگار پێى خۆشه ڕێپێدانه كانى ( ڕوخسه ته كانى ) وه ربگيرێت ، هه روه كو چۆن پآى ناخۆشه تاوانى به رامبه ر بكرێت . له ڕيوايه تێكى تردا هاتووه : " كَمَا أنْ تُؤْتَى عَزَائِمُهُ " أخرجه ابن حبان رقم : ( 354 ) ، والبزار رقم : ( 990 ) ، والطبراني في (الكبير) رقم : (11881). واته : هه روه كو چۆن پآى خۆشه عه زيمه تاكانى وه ربگرێت . به ڵام پێويسته ئه م ووتانه تايبه ت بكرێت به كه سانێك كه هيچ ناڕه حه تيه كيان له سه ر نيه له كاتى قه زا كردن و جێ به جێ كردنيشدا ، بۆ ئه وه ى ڕێپێدانه كه ى له سه ر پێچه وانه نه بێته وه به پێچه وانه ى مه به ست ، ئه م فه رمووده يه ش كه له ( أبو سعيد الخدري )ه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده گێڕێته وه ئه م ووته يه ڕوون ده كاته وه به باشترين شێوه ، فه رمووده كه ش : " وَكَانُوا يَرَوْنَ أنَّهُ مَنْ وَجَدَ قُوَّةً فَصَامَ فَحَسَنٌ ، وَمَنْ وَجَدَ ضَعْفَاً فَأَفْطَرَ فَحَسَنٌ " أخرجه الترمذي رقم : ( 1763 ).واته : هاوه ڵانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ئه وه يان به باش ده زانى ئه گه ر كه سێك به هێز بێت و تواناى ڕۆژووى هه بێ له سه فه ردا ، با به ڕۆژوو بێت و كارێكى چاكى ئه نجام داوه . و ئه و كه سه ش لاواز بێت و تواناى ڕۆژووى نه بێت له سه فه ردا ، با به ڕۆژوو نه بێ و كارێكى چاكى ئه نجام داوه . ئه وه ش بزانه ـ براى باوه ڕدارم ـ خواى په روه ردگار ڕێنيشانده رت بێ بۆ ڕێگه ى سه رفرازى و هيدايه ت و له خوا ترسان و ڕۆزيشت بدات له فێربوونى ئايين . كه ڕۆژوو له سه فه ردا چاكه كارى نىيه ئه گه ر ڕۆژوو گرتنه كه ى ڕۆژووان ناڕحه ت بكات ، به ڵكو ڕۆژوو شكاندن له و كاته دا و لاى خواى په روه ردگايش خۆشه ويست تره ، به ڵگه ش له سه ر ئه م ووته يه ئه و فه رمــووده يه يه كه له زۆر هــاوه ڵانى پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم)ده گێـــڕێــته وه كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى : " لَيْسَ مِنَ الْبِرِّ الصِّيَامُ في السَّفَرِ " أخرجه البخاري : ( 4 / 161 ) رقم : ( 1946 ) ، ومسلم رقم : ( 1115 ). واته : ڕۆژوو گرتن له سه فه ردا له چاكه كاريه كان نيه . بيرخستنه وه يه ك : له وانه يه هه ندێ كه س گومانيان وابێت كه به ڕۆژوو نه بوون له م سه رده مه ى خۆماندا له كاتى سه فه ردا ڕه وا نيه ، و ڕه خنه ش بگرن له و كه سه ى ڕێپێدانى خواى په روه ردگار وه رده گرێ له م كاته دا ، يان ئه ڵێن : ڕۆژوو گرتن باشتره به هۆى ئاسان بوونه وه ى گواستنه وه و زۆر بوونى ، ئه و جۆره كه سانه ئه و ووته يه ى خواى په روه ردگارى زانا به په نهانى و ئاشكراكانيان بيرده خه ينه وه كه ده فه رمووێ : ( وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا ) [مريم : 64] ، واته : په روه ردگارى تۆ هه رگيز شتى له بير نه چووه و نا چێته وه ، هه روه ها ده فه رمووێ : ( وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ ) [البقرة : 232] ، وه ئه ويشيان بير ده خه ينه وه كه له و ئايه ته دا هاتووه . باس له ڕێپێدانى ڕۆژوشكاندن ده كات له كاتى سه فه ردا . كه ده فه رمووێ : ( يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ) [البقرة : 185] . واته : خوا ئه يه وێت كارتان له سه ر ئاسان بكات و نايه وێ له سه رتانى قورس بكاته وه . كه واته : ئاسانكردن و سوكردنه وه له سه ر ڕێبوار كردارێكه ويستى خواى په روه ردگاره و يه كێكيشه له مه به سته كانى ئاينى ئيسلامى پيرۆز سه ره ڕاى ئه وه ى كه ئه م ئايينه ى داڕشتووه به ديهێنه رى كات و شوێن و مرۆڤيشه ، هه ر ئه ويشه زاناترين كه س به پێويستيه كانى ئه و كارانه ش چاكيان ده كات و ئه و شتانه ش بۆيان چاكه ، خواى په روه ردگار ده فه رمووێ : ( أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ) [الـملك : 114] . باسكردنى ئه م شتانه بۆ ئه وه يه كه موسوڵمانان به ئاگا بن كه ئه گه ر خواى په روه ردگار و پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم)فه رمانێكيان پێَدا ، بۆ هيچ موسڵمانێك نىيه ووته ى خۆى به باشتر بزانێت له ووته ى خوا و پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم)، به ڵكو پێويسته له گه ڵ به نده گوێڕايه ڵه كانى خواى په روه ردگار دا كه ووته ى خوا و پێغه مبه ره كه ى(صلی الله علیه وسلم)ناخه ن بڵێ : ( وَقَالُواْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ ) [البقرة : 185] .واته : گوێبيستى ووته كانين و گوێڕايه ڵين بۆيان ، جا خوايه له تاوانه كانمان خۆشبه و گه ڕانه وه شمان هه ر بۆ لاى تۆيه .

2 ـ بۆ نه خۆشان :

خواى په روه ردگار به ميهره بانێتى خۆى ڕۆژوو شكاندنى بۆ نه خۆش به ڕه وا داناوه ، ئه وه ش ئاسانكردنه وه يه كه بۆيان ، ئه و نه خۆشيه ش كه ڕه وايه ڕۆژووى تێدا بشكێنرێت ئه و نه خۆشيه يه كه له گه ڵ ڕۆژوودا ئه بێته هۆى زيان له مرۆڤدا يان زياد بوونى هۆكاره كانى نه خۆشيه كه ، يان به بوونى ڕۆژوو چاكبوونه وه ى نه خۆشيه كه دوا ده كه وێ ، خواش زاناتره .

3 ـ بۆ ئه و ئافره تانه ى كه له بێنوێژين يان زه يسانيدا:

زانايان كۆڕان له سه ر ئه وه ى كه ڕۆژوو قه ده غه يه له سه ر ئه و ئافره تانه ى كه له بێ نوێژيدا يان له زه يسانيدان ، وه پێويسته به ڕۆژوو نه بن ، به ڵام پاشان ڕۆژووه كه يان قه زا ده كه نه وه ، به ڵكو ئه گه ر بێتوو له و كاته ياندا به ڕۆژوو بن ڕۆژووه كه يان پوچه ڵه و فه رزه كه يان له سه ر ناكه وێ "

4 ـ بۆ پياو ئاقره تى به ته مه ن :

( ابن عباس ) ـ ڕه زاى خوا له هه ردووكيان بێت ـ فه رموويه تى : " الشَّيْخُ الكَبيرُ وَالمَرْأةُ الكَبيرةُ لا يَسْتَطيعانِ أنْ يَصُومَا ، فَيُطْعِمَا مَكَانَ كُلَّ يَوْمٍ مَسْكِيْنَاً " أخرجه البخاري رقم : (4505) . . واته : پياو و ئافره تى به ته مه ن كه تواناى ڕۆژوو گرتنيان نيه با به رامبه ر به هه ر ڕۆژێك له ڕۆژووه كه يان نانى هه ژارێك بده ن ، ئيمامى (الدارقطني) يش : ( 2 / 207 ) ئه م فه رمووده يه ده گرێته وه به (صحيح) يشى داده نێ له ڕێگه ى ( منصور ) له ( مجاهد ) له ( ابن عباس ) ه وه كاتێك ئه م ئايه ته ى خوێنده وه : ( وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ) فه رمووى : " هُوَ الشَّيْخُ الذي لا يَسْتَطيعُ الصِّيامَ فَيُفْطِر ، وَيُطْعِمْ عَنْ كُلِّ يَوْمٍ مَسْكِينَاً ، نِصْفُ صَاعٍ مِنْ حَنْطَة " انظر التعليق السابق نفسه .. واته : مه به ستى ئايه ته كه ئه و پياوه به ته مه نانه ده گرێته وه كه تواناى ڕۆژوو گرتنيان نيه ، ئه و كه سانه به ڕۆژوو نابن و به رامبه ر به هه ر ڕۆژێك له ڕۆژووه كه ى خواردنى هه ژارێك ده دات ، ئه ويش بريتى يه له نيو (صاع) له گه نم ، هه ر ( صاع ) ێك بريتى يه له چوار گوێل گه نم ، كه واته ، نيوه ى (صاع) ێك دوو گوێل گه نمه . وه له ( أبو هريره ) وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده گێڕنه وه فه رموويه تى : (( مَنْ أدْرَكَهُ الكِبَرُ فَلَمْ يَسْتَطِعْ أنْ يَصُومَ رَمَضَان ، فَعَلَيْهِ لِكُلِّ يَوْمٍ مُدٌّ مِنْ قَمْح )) أخرجه الدارقني : (2 / 208) وفي سنده عبدالله بن صالح ، وهو ضعيف ، لكن له شواهد . . واته : هه ر كه سێ گه شته ته مه نى پيرى و نه يتوانى به ڕۆژوو بێت له ڕه مه زاندا له سه رى پێويسته به رامبه ر به هه ر ڕۆژێك كه به ڕۆژوو نابێت گوێلێك گه نم ببه خشێت . وه له ( أنس ) ى كوڕى ( مالك ) ه وه (ڕه زای خوای لێبێت) : (( أَنَّهُ ضَعُفَ عَن الصَّومِ عَامَاً ، فَصَنَعَ جَفْنَةَ ثَريدٍ وَدَعَا ثَلاثينَ مَسْكِينَاً ، فَأَشْبَعَهُم )) أخرجه الدارقني : ( 2 / 207 ) وسنده صحيح .. واته : (أنس)(ڕه زای خوای لێبێت) ساڵێك له ساڵه كانى ته مه نى نه ى ده توانى به ڕۆژوو بێت به هۆى پيريه وه ، له و كاته دا قازانێكى زۆر گه وره ى تريتى دروست كردوو سى هه ژارى بۆ ئه و خواردنه ميواندارێتى كرد و هه موويانى تێر كرد .

5 ـ بۆ ئافره تى سك پڕو شيرده ر :

يه كێك له ميهره بانيه كانى خواى په روه ردگار به رامبه ر به به نده لاوازه كانى ئه وه يه كه بۆى ڕه وا كردوون به ڕۆژوو نه بن ، له و كه سانه ش كه ئه م ڕێپێدانه يان به ر ئه كه وێ ئافره تى ســك پڕو شيرده ره . له (أنس)ى كوڕى (مالك) ه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ه وه ده گێڕنه وه فه رموويه تى : " غَارَتْ عَلَيْنَا خَيْلُ رَسُولِ اللهِ (صلی الله علیه وسلم)، فَأتَيْتُ رَسُولَ اللهِ (صلی الله علیه وسلم)فَوَجَدْتُهُ يَتَغَذَّى ، فَقَالَ : أُدْنُ فَكُلْ " فَقُلْتُ : إنِّي صَائِمٌ ، فَقَالَ : " أُدْنُ أُحَدِّثُكَ عَن الصَّومِ ، أو الصِّيامِ . إنَّ اللهَ تَبَارَكَ وتَعالى وَضَعَ عَن المُسَافِرِ شَطْرَ الصَّلاةِ ، وَعَن الحَامِلِ والمُرْضِعِ الصَّومَ ، أو الصِّيامَ " ، واللهِ لَقَدْ قَالَهُمَا النَّبيُّ (صلی الله علیه وسلم)كلَيْهِمَا أو أَحَدُهُمَا فَيَا لَهَفَ نَفْسي ألا أكون طَعِمْتُ طَعَامَ النَّبيِّ (صلی الله علیه وسلم)أخرجه الترمذي رقم : (715) ، النسائي : (4 / 180) ، وأبو داود رقم : (715) ،. واته : سوار چاكه كانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)هێرشيان هێنايه سه رمان ، له و كاته دا هاتمه خزمه تى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)بينيم خه ريكى خواردنه ، پيى فه رمووم : وه ره پێشه وه خواردنم له گه ڵدا بخۆ ، منيش ووتم : من به ڕۆژووم ، پاشان فه رمووى : وه ره پێشه وه باسى ڕۆژوو ـ يان ڕۆژوو گرتن ـ ت بۆ بكه م خواى په روه ردگار و پايه به رز نيوه ى نوێژى له سه ر ڕێبواران لابردووه ، وه له سه ر ئافره تى سك پڕو شيرده ريش ڕۆژووى لابردووه . پاشان ( أنس ) ده فه رمووێت : سوێند به خواى په روه ردگار پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)ئه م دوو شته ى فه رموو هه ردووكيان يان يه كێكيان ، به ڵام به ڵام ئاى چه ند په رۆشم و په شيمانم خواردنه كه ى پێغه مبه رم نه خوارد (صلی الله علیه وسلم).

نووسينى سليم الـهلالـي و علي حسن علي عبد الـحميد

وه رگێڕانى مامۆستا عدنان بارام

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سودوه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )