باسی هاتنی رمضان و فه‌زله‌کانی مانگی ره‌مضان

باسی هاتنی رمضان و فه زله کانی مانگی ره مضان


~~~~~~~~~

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ .

(
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلآ تَمُوتُنَّ إِلآ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ) [آل عمران : 102].

[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَـالاً كَثـِيـرًا وَنِـسَاء وَاتَّقُـواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءَلُـونَ بِــهِ وَالآرْحَـامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْـكُمْ رَقِيبًا ] [النساء : 1].

( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا) [الأحزاب : 70 ـ 71].

أَمَّا بَعْدُ : فَإِنَّ أَصْدَقَ الحَدِيْثِ كِتَابُ اللهِ وَخَيْرَ الهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ (صلی الله علیه وسلم) وَشَرَّ الأُمُوْرِ مُحْدَثَاتُهَا وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ وَكُلَّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ .

فه زله کانی مانگی ره مضان

موسڵمانان پێغه مبه ری خوا(علیه صلاة وسلام) خه به ری به هاوه ڵانی ده دا ده یفه رموو مانگێك هات بۆتان که پره له به ره که ت و ره حمه ت. به ڵام خه ڵکی سه باره ت به هاتنی رمضان هه ریه که ی ته سه ورێکی هه یه..هه ریه که ی به شێوه یه ك بیری لێده کاته وه وهه ریه که ی به شێوه یك خۆی بۆئاماده ده کات. ئینسانی ئیماندار زۆردڵخۆشه به ها تنی مانگی رمضان وه صحابه وتابعی وسه له فی ساڵح پێش شه ش مانگ چاوه رێی هاتنی ئه و مانگه موباره که بوون بۆئه وه ی به رئه و ره حمه ته بکه ون که له و مانگه دایه دوعایان ده کردوده پارانه وه خوای په روه ردگار بیان گه یه نێ به ومانگه چونکه مانگی لێخۆش بوونی گوناهه مانگی به رزبوونه وه ی پله و ده ره جاته مانگی حاسل کردنی به هه شت و دووربونه وه یه له دۆزه خ وه که ده گه یشتنه ئه ومانگه له خواده پارانه وه خوایی گه وره مه وفه قیان بکات. وه که به رێشیان ده کرد به دڵێکی شکاوه وه به رێیان ده کرد زۆردڵگران بون به ڕۆیشتنی ئه ومانگه. به ڵام زۆر له خوا ده پارانه وه تاعه ت و عیبا ده تیان قبوڵ بکات ئه وان ئیماندار بوون سه باره ت به هاتنی ئه ومانگه. به ڵام که سانێکی ئیمان لاوازوودڵ نه خۆش و مونافق خوا بمان پارێزێت ناره حه ت ترین مانگ به لایانه وه مانگی رمضانه . ئه ونده ی ڕقیان له ومانگه یه رقیان له هیچ کاتووسا تێکی ترنیه چونکه مانگی رمضان رحمه ته بۆکه سانی ئیمانداروله خواترس به س نیگبه ته بۆکه سانی که م ئیمانی ئیمان لاواز ودڵ نه خۆش چۆن نیگبه ته پێغه مبه ری خوا(علیه صلاة وسلام)رؤژیکیان سه رکه وته سه رمیمبه ر له پله ی یه که م وتی ئامین صه حابه گوێیان لێبوو له پله ی دووه م وتی ئامین له پله ی سێیه م وتی ئامین.واتا خوایه ئه و دوعایه قبوڵ بکه ی.کاتێك له وتار له خۆبۆوه صه حابه کان وتیان ئه ی پێغه مبه ری خوا(علیه صلاة وسلام)گوێمان لێبوو 3 جار وتت ئامین کاتێك که سه رکه وتی بۆسه رمیمبه ربۆمان روون بکه وه مه به ست چیه له وئامینه؟ ئامین بۆچی ویستت چ دوعایه ک قبوڵ بێت؟ فه رمووی جوبریل دوعایکرد منیش وتم ئامین جا برای موسڵمان و خوشکی ئیمان دار گوێبگره بزانه دوعایه ك جوبریل بیکات پێغه مبه ری خواش(علیه صلاة وسلام) بڵێ ئامین پێت وایه ڕه د بکرێته وه پێت وایه له سه دا سه د قبوڵ نه بێت بابزانین چ دوعایه كی کرد بۆچی پێغه مبه ری خوا(علیه صلاة وسلام)وتی ئامین؟ پێغه مبه ری خوا(علیه صلاة وسلام) فه رموی که به سه ر پله ی یه که م که وتم جوبریل فه رمووی ((من ادرك رمضان فلم یغفرله فدخل النار ابعـده الله )) واتا {هه رکه سێك بگاته مانگی رمضان خوائه و روحمه ی پێبکات بیگه یه نێته ئه ومانگه له و مانگه دا نه گه رێته وه و تۆبه نه کات خۆی رزگار نه کات له ئاگر خوای گه وره دوریخا ته وه له رحمه تی خۆی} جوبریل ئه و دوعایه ی کرد منیش وتم ئامین دووه میان وتی (من ادرك ابوه الوالدی او احدهما) واتا {هه رکه سێك ئه وه نده ته مه نی بداتێ له منداڵه کان تائه وکاته بمێنێ که دایك و باوکی پیرده بن یان یه کێکیانی ماوه و پیره په کی که وتووه ئه وه نده له خزمه تیان دانه بێ ویارمه تیان نه دات که به هۆی ئه وانه وه بچێته به هه شت ئه وه خوای گه وره دوری خاته وه } که وا ته بوونی پیره داکێك وپیره بابێك وابێت که تۆ به هۆی خزمه تکردنیانه وه بچیته به هه شت ئه وا خوای گه وره دورت خاته وه له ره حمه تی خۆی ئه گه ر نه توانی خزمه تیان بکه ی.ئێمه ش ده ڵێین ئامین. به راستی ره حمه تێکی گه وره یه داکوبابێکی پیرت هه بێت خزمه تیان بکه ی به هۆی ئه وانه وه بچیته به هه شته فراوانه که ی خوا
پیرده بێت وه لێیان بێزارده بن ده یان به نه جێگایه ك به ناوی (شوێنی پیران) یا(خانه ی په ك که وتوان)که له وجێگایه دایان ده نێن وه ئه م کاره ش دژبه دینه ئه وغه ربه ی که زۆرێك له موسڵمانان ئاوا ته خوازه کۆچی بۆبکات وه شه یدای گه یشتن به ئه وێن به داخه وه زۆرێك له موسڵمانان ته مه نا ده که ن ئێمه ش وه کوئه وانمان لێبێت سه یری غه ربکه ن بزانن چی له دایك وباوکی پیروپه ك که وته ده کان له خانه ی پیران!!! کوا کوروکچه که ی کوڕوکچی له بیریان چۆته وه دایك و باوکیان چۆنی په روه رده کردن..وه سه یری ئیسلامیش که ن که ده فه رموێ هه رکه سێك بگاته ئه و ته مه نه وا تا ته مه نی گه نجیه تی و ته مه نی باڵغ بوون دایك وبابێکی پیروپه ك که وته له گه ڵی بێ به باشی خزمه تیان نه کات خوا ئه وگه نجه له ره حمه تی خۆی دوری خاته وه که وا ته ئه گه ر خوابه نسیبی کردیت گه یشتیته ئه و ته مه نه که دایك وبابێکی پیرت هه بێ خزمه تیان که ی ئه وه باش بزانه گه وره ترین نیعمه ته خوای گه وره بۆتۆی داناوه.. سێ یه میشیان جبریل وتی(هه رکه سێك که ناوی تۆببیستێت ئه ی محمد ئه وا صلاواتت له سه رلێ نه دات خوای گه وره له ره حمه تی خۆی دوری خاته وه ) منیش وتم ئامین. چونکه ئه و پێغه مبه ره یه (علیه صلاة وسلام) که له لایه ن خواوه هاتووه بۆ ئێمه که له زۆنگاوی شرك و کوفر و بێئیمانی و به د ره وشتی ده رمان ده هێنێت به ره و ڕوناکی گه ر شوێنی بکه وین.ئه روناکییه ی که ده ت گه یه نێ به ره زامه ندی خوای گه وره وه تاوه کو ڕۆژی قیامه ت هه رچاکه یه ك بکه ین سه به بی سه ره کی پێغه مبه ره (علیه صلاة وسلام)که واته چۆن هه رجارێك ناوی بێت ئێمه سه ڵاواتی له سه ر لێنه ده ین به غیلیه وه به د به ختیه ئه گه رسه ڵاواتی له سه ر لێنه ده ین وه ده بێت له خۆشمان خۆشتر بوێ که وه الله ی له خۆمان خۆشتر نه وێ ئیمانمان ته واو نیه ئه ی ئه وکه سانه ی که گا ڵته به پێغه مبه رده که ن (علیه صلاة وسلام) ئه ی ئه وکه سانه ی کاتێك
توره ده بێت جنێو به و پێغه مبه ره ده دات (علیه صلاة وسلام) وه الله ی کافره ئه وکه سه ی ئه وه کاریبێ سوێند به خوای نه نوێژی سو دی هه یه نه ڕۆژووگرتنی. ووالله کافره ئه وکه سه ی که ڕقی له و پێغه مبه ره یه (علیه صلاة وسلام) که سێکی مونافیقه ئه وکه سه ئه گه ر نوێژورۆژوش بگرێ. جابۆیه براکانم پێویسته له خۆمان زیاتر خۆشمان بوێ چونکه هیدایه ت دان به هۆی ئه وه وه بوه وه چاکترینی به شه ریه ته. که واته باش بیر له م سێ دوعایه بکه نه وه یه کێکیان حه قی خوایه که رۆژوی مانگی رمضان نه گری له ره حمه تی خوا دورکه ویته وه یه کێکیان حه قی پێغه مبه ره (علیه صلاة وسلام)کاتێك ناوی ده بیستی ده بێت سڵاواتی له سه ر لێبده ی ده نا دورده که ویه وه له ره حمه تی خوا یه کێکیان حه قی دایك و باوکته کاتێك که پیرده بن خزمه تیان نه که ی ئه وا تۆ دورده که ویه وه له ره حمه تی خوا. رمضان گه ربێت و که سێك ئه و هه له نه قۆزێته وه سود مه ندی ئه م مانگه نه بێ یاخوا له ره حمه ت و به هه شته که ی خوا دورکه وێته وه که واته ئه وکه سانه ی دڵیان به ره مضان ناخۆشه ئه وا رمضان نیعمه ته بۆ ئه و جۆره که سانه بۆیه ئینسانی مونافیق و بێ ئیمان له هه موو مانگێك زیاتر رقیان له رمضانه به ڵام ئیماندار به حه کسه وه زۆر دڵ خۆشه به هاتنی ئه و مانگه وه الله هی خۆشترین موژده بۆ ئینسانی موسڵمان هاتنی ئه و مانگه پیرۆز و به به ره که ته یه به س بۆکه سێك عه قڵی هه بێت و فکرکاته وه بۆکه سێك که تێبگات بۆکه سێك نیته که ی ته نها بیرله وه ده کاته وه که کاتیك مانگی رمضان دێت مورتاح نیه ده ڵێت برسی ده بم له م مانگه واده زانی ئه و مانگه ته نها مان دووبوون و برسێتیه نازانێ ئه ومانگه چه نده ها خێروپاداشتی تێدایه وه حه قی خۆیه تی ئینسانی موسڵمان پێش وازی له هاتنی ئه ومانگه بکات به دڵێکی خۆشه وه به رویه کی گه شه وه به دڵێکی پرئیمانه وه بۆئه وه ی ئه و فه زڵانه مان ده ست که وێت که له ومانگه داهه یه خوای گه وره بمان گه یه نێت به ومانگه ئایا چ فه زڵێکی تێدایه مانگی ره مضان ؟؟به ره که تی مانگی رمضان له وشتانه دایه که خوای گه وره وپێغه مبه ره که ی (علیه صلاة وسلام) وتویانه پێغه مبه ر (علیه صلاة وسلام) فه رموویه تی {أتاکم شهرالرمضان شهر المبارك} واتا (مانگی رمضان هات مانگێکی موباره که ) وه به ره که تی ئه ومانگه ئه وه یه که {من کان رمضان ایمان وحتصاب غفرله ماتقدم من ضمبك} واتا هه رکه سێك رمضان به ڕۆژووبێت وه باوه ڕی به ڕۆژوه که ی هه بێت وه چاوه روانی ئه جرووپاداش بکات لای خوا ئه وا خوای گه وره له گوناهی رابردووی خۆش ده بێت...چ نیعمه تێکی گه وره یه چه ند تاوانمان کردوه وه چه ند ڕووڕه شیمان کردوه وه چه ند هه ڵه مان کردووه وه چه ند بێڕێزیمان به رامبه ر خوا کردوه !! به ڵام به هاتنی ئه و مانگه پیرۆزه خوای گه وره له هه مووتاوانه کان خۆش ده بێت وه له وه ش زیاتر ده فه رمووێ{من کان قیام ایمان وحتصاب غفرله ماتقدم من ضمبك} واتا هه رکه سێك شه وانی رمضان تراویح وه شه ونوێژبکات ئه وه خوای گه وره له گوناهه کانی خۆش ده بێت وه له وه ش زیاتر پێغه مبه ر ده فه رمووێ (علیه وصلاة وسلام){{ هه موو شه وانی رمضان خوای په روه ردگار کۆمه ڵه که سانێك له ئاگری دۆزه خ ڕزگارده کات واتا بریاری نهایی ده درێ که فڵانی کوری فڵان وفڵانه که س وفلانه که س ئاگری دۆزه خ نابینن خوای گه وره رزگاری کردن له ومانگه پیرۆزه }} که واته حه قی خۆیه تی که مووسڵمان له و مانگه دا به ته واوی خۆی بۆئاماده بکات به ڵکو له وکه سانه بێت که خوای گه وره له ئاگر رزگاری ده کات وه یه کێکی تر له فه زڵه کانی ئه ومانگه پێغه مبه ر ده فه رموێ(علیه صلاةوسلام){{اذا جاء رمضان فتح البواب الجنة فلم یفتح الباب}} واتا کاتێك که رمضان دێت ده رگاکانی به هه شت ده کرێنه وه وه یه ك ده رگاش نامێنێت که داخرابێت وه به پێچه وانه وه ش ده رگاکانی جه هه ننه م داده خرێن له م مانگه دا. وه پێغه مبه ر (علیه صلاةوسلام) ده فه رموێ له و مانگه دا هه موو شیطانه کان ده به سترێنه وه و زنجیر پێچ ده کرێن. ئه وه شیطانه جنه کان به س شیطانه ئینسانه کان نا ئه وان نا به سترێنه وه ئه وشیطانه ئینسانه ش ئه وانه ن براده ری خراپ وهاورێی به د ره وشت و وه که سانی خراپه کار وه ئه وجۆره که سانه دێنه لات بۆیه پێویسته خۆتی لێبپارێزی چونکه ده یانه وێ تۆ له ناوبه رن وه گومرات که ن ولاتده ن له سه ر ریگای خواپه رستی.. وه یه کی له و شیطانه نانه ش که چه ندین جا ر باسم کردووه وباسی ده که مه وه ئه ویش ئه وه یه خۆتان له که ناڵه به دره وشته کان بپارێزن ئه وانه هه موو شیطانن زۆربه ی ئه و که ناڵانه خراپه کارن به راست ئه وان شیطانی ئینسن ده یانه وێ مانگی رمضانتان له ده ست بده ن وریابن وه خێری ئه م مانگه نه مێنێت وه به وه ش نه خه ڵه تێن که به ناوی ئه ومانگه وه کۆمه ڵێ موسه سه لات وفلیمت بۆداده به زێنن به ناوی ئه ومانگه وه وریابن ئه وانه تێکده رن ئه و موسه سلاتانه ده یانه وێ له رۆژانی مانگی رمضان خه ڵکی به دیار ئه وکه ناڵانه وه دابنیشی و سه یریان بکات سه یر ئه وئافره تانه بکات که له و که ناڵانه دێنه سه رشاشه به ناوی ئه وه ی ئه وه درامای ئیسلامیه ده یانه وێ موسڵمان ئاگای له قورئان و نوێژ نه مێنێ تاکو ئیواره به دیار ئه وجۆره که ناڵانه وه دابنیشێت.بۆیه زۆر وریابن موسڵمانان مانگێکه رۆژه که ی تێی دابه رۆژوبن و قورئان بخوێنن وه شه وه که شی ته راویح و شه ونخونی بکه ن به ڵکو خوای گه وره بتان خاته به هه شته وه وه له جه هه ننه م بتان پارێزێت انشاءالله ...الحمدالله وصلاةوسلام علی الرسول الله وه پێغه مبه ر (علیه صلاة وسلام) ده فه رموێ {{هه رکه سێك ڕۆژێك به رۆژووبێت له پێناوی خوا ئه وه خوای گه وره رووی ئه وکه سه واتا ده مووچاوی له ئاگرده پارێزێ 70پایز واتا 70 ساڵ جابۆیه موسڵمانان خۆتان له ومانگه دا. وه له حدیسێکیتردا ده فه رموێ صلاة سلامی خوای له سه ربێت هه رکه سێك ڕۆژێك له پێناوی خوا به ڕۆژووبێت خوای گه وره چاڵێك له بینی ئه وو ئاگرلێده دات بۆئه وه ی نه که وێته ناوی به وێنه ی ئه رزوئاسمان ئه وکه سه له ئاگر دوورده بێت ..فه زڵی ڕۆژووگرتن زۆره برای موسڵمان کرده وه ی ئینسان چه ند جۆرێکن حه وت شێوه ی هه یه وه دووجۆریان یه کسه ری جێبه جێی ده کات وه دووکرده وه ش هه یه سه ربه سه ره کرده وه یه کیش هه یه 1 به ده یه و وه کرده وه یه کێش هه یه 1 به 100... کرده وه یه کیش هه یه 1 به 700 وه یه کێکی تریش هه یه کۆتایی نیه ئه م جۆره یان به س خواخۆی ده زانێ پاداشتی چه نده ..ئه وکرده وه یه ی یه کسه ر جێبه جێده بێت ئه وه یه ئه و که سه ی شه ریك بۆخوادابنێت یه کسه ر بۆجه هه ننه مه نه نوێژی نه ڕۆژووی نه عیباده تی هیچی سودی پێناگه یه نێت پێغه مبه ر (علیه صلاةوسلام)ده فه رموێ{{ هه رکه سێك بمرێت وه له ژیانی دونیادا هاواریکردبێته غه یری خوا ئه وه ده چێته جه هه ننه مه وه }} چونکه شه ریك بۆخوا بڕیاردان خوای گه وره هیچ شه فاعه تی بۆناکات وهیچ فه زڵێك نیه که لێی ببورێت له وکه سانه ی شه ریك بۆ خوابریارده ده ن. پێغه مبه ر (علیه صلاةوسلام)ده فه رموێ{{ هه رکه سێك بمرێت وه له ژیانی دونیادا له گه ڵ خوا که سیتری نه ده په رست ئه وه د خل الجنة}}ئه وه ی سه ربه سه ره ئه وه یه هه رکه سێك چاکه یك بکات یه ك چاکه ی بۆده نوسرێت وه هه رکه سێك خراپه یه ك بکات خراۆه یه کی بۆده نوسرێت وه هه رکه سێکیش که نیه تی کردنی چاکه یه کیش بێت ئه گه ر نه شی کات به س نیه تی کردنی بیت ئه وا خوای گه وره چاکه یه کت بۆده نوسێت به ڵام نیه تت خراپه بێت خراپه که نه که ی ئه وا بۆت نانوسرێت تاکو ئه نجامی نه ده یت.وه کرده وه یه ك هه یه خوای گه وره به ده بۆت ده نوسێت پێغه مبه ر علیه صلاة وسلام ده فه رموێ((له سه رتا خوای په روه ردگار 50 نوێژی له سه ر ئومه ته که م فه رزکرد دوای بۆی ئاسانکردن بۆ 5 نوێژ به ڵام هه رنوێژێ خێری 10 نوێژی هه یه وه خوای گه وره بۆمان ده نوسێت ئه وه ش فه زڵێکی خوای گه وره .کرده وه یه کیتر هه یه 1 به 700 /ئایا کامیه 1 به ؟ ئه وکه سانه ی که له پێناوی خوا ماڵی خۆیان ده به خشن ئه وه 1 به 700/ئائه وه یه فه زڵی خوای گه وره نمونه یه ك یه ك دینار بکه خێر ئه جری 700 دینارت بۆده نوسرێت..به ڵام عه مه لێك هه یه که خیره که ی به س خوای گه وره ده زنێت ئه ویش ڕۆژووگرتنه پێغه مبه ر (علیه سلاةوسلام) ده فه رموێت{{ خوای گه وره فه رموویه تی ته نها خۆم پاداشتی رۆژوو ده ده مه وه چونکه ته نها بۆمن ده گرێت رۆژوو وه هه ر خۆشم پاداشتی ده ده مه وه }}چونکه ڕۆژووگرتن سه بر گرتنه له سه ر برسیه تی و تینویه ت و ماندووبوون بۆیه خێری له ژماردن نایه ت /که واته برای موسلمان چه ند عیباده تێکی مه زنه ئه م رۆژووگرتنه خوای گه وره بمان هێڵێت تاکوو ئه ومانگه موباره که .. بۆیه داواده که م له شا نتان قورس نه بێت ئه ومانگه موباره که وه الله ی به ومانگه له گوناح پاك ده بیته وه له ومانگه ده بیته ئه هلی به هه شت وه به و مانگه له دۆزه خ رزگارت ده بێت پێغه مبه ر (علیه صلاةوسلام) ده فه رموێت{{ ڕۆژووگرتن قه ڵغانه له مابه ینی مرۆڤ و ئاگری دۆزه خ}} هه رئه و مانگه یه شه وێکی تێدایه خێری ئه وشه وه گه وره تره له 1000 شه و که ئه ویش شه وی (لیلةالقدره) پێغه مبه ر (علیه صلاةوسلام) ده فه رموێت{{ مانگی رمضان هات شه وێکی تێدایه ئه و مانگه موباره که هه رکه سێك له وشه وه مه حروم بیت ئه وه له هه موو شتێك مه حرووم بوه ئه ویش شه وی لیلةالقدره که له شه وه تاکه کانی کۆتایدایه 10 شه وی کۆتایی}}خوای گه وره به نسیبمان بکات هه رله ومانگه دایه که قورئان تێی دا دابه زیوه شهرالرمضان قران تێیدا هاتۆته خواره وه ئه وقورئانه ی که حه ق و ناحه قمان بۆله یه کتری جیاده کاته وه ئه وقورئانه ی که ده مانخاته به هه شته وه / پێغه مبه ر علیه صلاةوسلام ده فه رموێت{{ رۆژی قیامه ت 2 شت شه فاعه ت بۆمرۆڤ ده که ن القران و وصیام }}که واته برا به ریزه کانم بابزانین ئه م مانگه پر به ره که ته جۆن به ڕێده که ین وه چۆن عیباده ت تێیداده که ین داواده که م له خوای گه وره به نسیبمان بکات ئه و مانگه پیرۆزه خوا یه بمان هێڵه وه تاکو ئه ومانگه دێت بۆئه وه ی له خێری ئه ومانگه مان به رکه وێت خوایه له ش ساغمان بکه له ومانگه دا تابتوانین بۆت به رۆژووبین خوایه زیاتر هیدایه تمانده ی بۆتێگه یشتن له دینه که ت خوایه گه نجانمان ئاخیر خێربکه ی وه پیرانمان بپارێزی له نه خۆشی وه شیفای نه خۆشمان بده ی

والحمدالله وصلی الله علیه وسلم

له بڵاوکراوه کانی سایتی فه رمووده

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~~