شـه‌وى قـه‌در پاداشتى زياتر له‌ هه‌شتاوسێ ساڵ په‌رستن له‌ته‌نها يه‌ك شه‌ودا

شـه وى قـه در پاداشتى زياتر له هه شتاوسێ ساڵ په رستن له ته نها يه ك شه ودا

الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على خاتم المرسلين وعلى اله وصحبه اجمعين امابعد :

موسڵمانى يه ك خواپه رست زۆرێكمان له هه وڵ و كۆششى به رده وامداين بۆبه ده ست هێنانى بژێوى ژيانمان تاواى لێ هاتووه په رستنه كانمان له يادچووه له كاتێكدا دڵنيانين له وه ى كه ئايه مردن ده رفه تمان ئه دات ئه وبڕه سامانه سه رف بكه ين كه به ده ستمان هێناوه ؟ بۆيه زۆرجار بۆئاوه دانكردنه وه ى ماڵى دونيا خۆمان ماندووئه كه ين و له گه ڵيا ماڵى قيامه تمان وێران ئه كه ين له كاتێكدا ئاوه دانكردنه وه ى ماڵى قيامه تمان ئاسانه و ماندوبونێكى زۆرى ناوێ به ڵام وێران كردنى پێويستى به هه وڵێكى زۆرهه يه ، ڕێگايه كى دوورمان گرتۆته به ر به مه به ستى گه يشتن به خۆشبه ختى كه چى ڕێگاى خۆشبه ختى زۆر ئاسانه و زۆريش نزيكه لێمانه وه .له ده ره نجامى هه موو ئه و تاوانانه ى كه ئه يكه ين هێنده ى تردڵه كانمان ڕه ش ئه بێت له كاتێكدا هه ندێ په رستن هۆكارن بۆسڕينه وه ى زۆرێك له تاوانه كانمان بۆيه لێره دائه پرسم : له ماوه ى (11) مانگ و (20) شه ودا هه ميشه خه وتن چيمان ده ست كه وتووه و له ئه نجامى چى ؟ بێگومان له ده ست چوونى نوێژى به يانى و ئه ميش له ئه نجامى ماندووبوونى كارى رۆژانه . باشه له ماوه ى (11) مانگ و (20) شه و دانيشتن به ديار سه ته لايته وه چيمان ده ست كه وتووه ؟ بێگومان ئازاردانى چاوه كانمان و زيادكردنى تاوانه كانمان ، ئه مه جگه له شه ونخونى و قسه كردن به ته له فۆن تاده مه و به يان و چه ندين تاوانى تر ئه ى له ئه نجامى كاركردنى به رده وام له ماوه ى (11) مانگ و (20) ڕۆژ چيمان ده ست كه وتووه ؟ هه ندێ پاره و سامان كه زۆرجار به ناشه رعى يان له سه ر حيسابى په رستنه كانمان ده ستمان ئه كه وێت. به داخه وه بازرگانى كردنى دونيا بۆزيادكردنى سامان و بژێوى ماڵ و منداڵ سه رقاڵى كردووين له وه ى كه هه وڵ وكۆششه كانمان بخه ينه گه ڕ بۆ ئه و ڕۆژه ى خواى په روه ردگار له باره يه وه ئه فه رموێ (يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ )الشعراء: ٨٨ -
٨9
واته : ئه و ڕۆژه كه نه ماڵ و سامان سودى ده بێت نه مناڵ و كوڕان به كه ڵك دێن مه گه ر كه سێك به دڵێكى ساغه وه بێته حوزورى خوا ...( زانايان له پێناسه ى
(القلب السليم) دا ده ڵێن : (ئه و دڵه يه كه خاڵى بێت له بيدعه و دامه زراوبێت له سه رسوننه ت ) .له دونيادا گرێبه ستێك بكه بۆماوه ى (83) ساڵ بازرگانى كردن ، بۆچى و بۆكێ ؟! بۆ زياد كردنى سامان و سه رمايه و ئه و مناڵانه ى كه ڕه نگه له پاش مردنت له و سامانه ت هيچ خێرێكت بۆنه كه ن ، لێره دا پێت ئه لێم وه ره بۆماوه ى (10) شه و له گه ڵ په روه ردگارتا بازرگانيه ك بكه قازانجى ئه و (10) شه وه يشت له (83) ساڵ په رستن زياتره له ته نها (10) شه ودا ، ئێستا كاتى ئه وه هاتووه تاقى كردنه وه يه كى تر بكه ين به ته نها (10) شه و نه خه وتن ته عويزى (11) مانگ و (20) شه و غه فڵه ت بكه ينه وه .خواى په روه ردگار له به ر سۆزو به زه يى به به نده كانى ته نها (10) شه وى كردۆته هۆكار بۆده ست كه وتنى پاداشتى (83) ساڵ په رستن به ڵام چۆن ؟ به چ شێوه يه ك (10) شه و بتوانێ له (11) مانگ و (20) شه و گه وره تربێت ؟ به دڵنيايه وه له ته رازوى شه رعدا ئه و (10) شه وه نه ك له (11) مانگ قورس ترو گه وره تره به ڵكو له (83) ساڵ گه وره تره به واتايه كى تر پاداشتى (83) ساڵ په رستن به ته نها له (10) شه و په رستن به ده ست ئه هێنيت ، له وانه يه بڵێى ئه م (10) شه وه ى كه به شێكن له ساڵ چ جياوازيه كيان هه يه له گه ڵ شه وه كانى تردا هه بێت؟ لێره دا ئه مه وێ وه ڵامى ئه م پرسياره له مرۆڤێكه وه نه بيستى به ڵكو وه ڵامى پرسياره كه ت له كتێبى خواى په روه ردگاره وه ببيستى كه ئه فه رموێ : (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِوَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِلَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍتَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍسَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ)

به ڵێ موسڵمانى به ڕێز : ئه و ده شه وه ى كه باسمان كرد (شه وى قه در) ه كه پاداشتى هه زار مانگى هه يه بۆيه ئه ڵێم به يه ك شه و په رستن چونكه (10) شه وى كۆتاى ڕه مه زان به په رستن زيندووبكه يته وه دڵنيابه ئه وشه وه ئه دۆزيته وه كه (ليله القدر) ى تيايه وه بۆيه ئه ڵێم هه ر (10) شه وه كه زيندوو بكه ره وه بۆ ئه وه ى دڵت ئارام بگرێت كه له شه وى (قه در) دا به خه به ربوويت و پاداشتى هه زار مانگت ده ست كه وتووه . وه بۆ ئه وى دڵنيابى له گه وره ى ئه م ده شه وه ئه وا پێغه مبه رمان ( صلی اللە علیە وسلم ) فه رموويه تى : ( من قام ليلة القدر إيمانا واحتسابا غفر له ماتقدم من ذنبه) متفق عليه واته : (هه ركه سێك شه وى قه در زيندووبكاته وه و باوه ڕى پێى هه بێ و چاوه ڕوانى پاداشتى خوابێت ، ئه وا خوا له تاوانه كانى پێشوى خۆش ئه بێت ) بزانه خواى په روه ردگار چه ند به سۆزو به به زه ى يه به رامبه ر به به نده كانى پاداشتى زياتر له (83) ساڵ له يه ك شه و په رستن توخوا موسڵمانى به ڕێز ئه مه كارى په روه ردگاره به رامبه رمان باشه ئێمه شه رم ناكه ين له كرده وه كانمان به رامبه ر په روه ردگارمان ؟ ته نانه ت گه وره يى ئه م شه وه گه يشتۆته ڕاده يه ك فريشته كانيش داواى لێخۆش بوون بۆموسڵمانان ئه كه ن . ئێمه ى مرۆڤ كه به رده وام له تاوان داين له جياتى گريان پێ ئه كه نين له كاتێكدا پێغه مبه رى ئازيزمان ( صلی اللە علیە وسلم ) خواى په روه ردگار له تاوانه كانى داهاتوو ڕابردووى خۆش بوبوو كه چى شه وى  قه درى زيندووئه كرده وه هه روه ك دايكه عائيشه سه باره ت به پێغه مبه رى خوا( صلی اللە علیە وسلم ) فه رموويه تى: ( كان النَّبيُ ( صلی اللە علیە وسلم ) إذا دخل العشر شد مئزره وأَحيى ليله ، وأيقظ أهله ) رواه البخارى ومسلم. واته : پێغه مبه رى خوا( صلی اللە علیە وسلم ) كاتێك داخيلى ناو ده ڕۆژى كۆتاى مانگى ڕه مه زان ئه بوو ، دوور ئه كه وته وه له جووت بوون له گه ڵ خێزانه كانيدا ، وه شه وه كانى زيندوو ده كرده وه خێزانه كانيشى به خه به ر ده هێنا (.به ڕاستى شه رمه زارى يه بۆئێمه ى مرۆڤ كه كاتێك ميوانێكمان دێت تانيوه ى شه و ناخه وين و له گه ڵيا غه يبه تى ئه م وئه و ده كه ين و تاوان ده كه ين له كاتێكدا له شه وى (قه در) دا هه زاران فريشته ميوانمانن كه چى بێ گوێدانه ئه م ميوانه به ڕێزانه خه وتن هه ڵ ئه بژێرين .

حه سه نى به سرى (ڕه زاى خواى له سه ربێت) فه رموويه تى : (نه م بينى شتێك له عيباده تدا وه كو شه و نوێژ بێت . وه هه ركاتێ شه دادى كوڕى ئه نه سيش بچوتايه سه ر جێگاى خه وتن له شه ودا ، وه كو پاقله يه ك چۆن ده يكوڵێنێ واى لێ ده هات ، ده يووت : خوايه جه هه ننه م نايه ڵێ بخه وم ، وه هه ڵئه سا بۆ شه و نوێژ كردن . ئه مه حاڵى (پێشين) بووه كه چى ئێمه چركه يه ك خه وناده ين به هه موو دنيا بۆيه موسڵمانى به ڕێز چۆن شه وانيتر تانيوه شه و به ديار دووگۆڵێ و ده مه ته قێ و ته ليفۆنه وه شه ونخونيت ده كرد ئه وا هيچ نه بێت وه كو شه وانى تريش ئه م (10) شه وه تاقى بكه ره وه به ڵام به په رستنى په روه ردگار (نه ك به خواردنى حه له ويات و جگه ره كێشانه وه ) هيچ نه بێ لێخۆش بوونى په روه ردگارت ده س ئه كه وێ . بۆيه ئاگاداربه نه كه ى ئه م شه وت له ده ست بچێت چونكه پێغه مبه رى خوا( صلی اللە علیە وسلم ) فه رموويه تى : ( أتاكم شهر رمضان شهر مبارك ...وفيه ليلة هي خير من ألف شهر من حرم خيرها فقد حرم ) صحيح الجامع الصغير /55. واته : [ئه وا مانگى ڕه مه زانتان به سه ر داهات ، كه مانگێكى پيرۆزه و به به ره كه ته ..... وه شه وێكى تێدايه خێرو چاكه ى له هه زار مانگ چاكتره ، ئه و كه سه ى له خێرو چاكه كه ى بێ به ش بێت ئه وا بێ به ش بووه.)

ئه وه شمان له بير نه چێ فه زڵى ئه م ده شه وه زۆرگه وره يه له وانه ش

1.شه وێكه قورئانى تێدا نێردراوه ته خواره وه ( إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ)القدر1

2.شه وێكى پيرۆز و موباره كه (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ )الدخان 3

3.خاڵى يه له خراپه كارى و پڕه له كارى چاكه (سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْر) القدر 5

4.فريشته كان دێنه خواره وه بۆسه ر زه وى خێرو چاكه و لێخۆ شبوون ئه هێنن
(تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْر)القدر4

5. تيايدا خواى په روه ردگار ئه جه ل و ڕۆزى به نده كانى ئه نوسێ( فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ)الدخان 4

6.پاداشتى په رستن تيايدا له هه زار مانگ زياتره ( لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ) لقدر 3

7. هۆكاره بۆلێخۆش بوونى تاوانه كانى ڕابردوومان پێغه مبه رمان ( صلی اللە علیە وسلم ) فه رموويه تى : ( من قام ليلة القدر إيمانا واحتسابا غفر له ماتقدم من ذنبه) رواه البخارى ومسلم واته : (هه ركه سێك شه وى قه در زيندووبكاته وه و باوه ڕى پێى هه بێ و چاوه ڕوانى پاداشتى خوابێت ، ئه وا خوا له تاوانه كانى پێشوى خۆش ئه بێت )

8. خواى په روه ردگار سوڕه تێكى له فه زڵى ئه م شه وه ناردۆته خواره وه كه تاقيامه ت ده خوێندرێته وه . بۆيه له م (10) شه وه ى كۆتاى ڕه مه زانه باخوڕه وشتمان وه كو خوڕه وشتى پێغه مبه رى خوابێت ( صلی اللە علیە وسلم ) (كان رسول الله ( صلی اللە علیە وسلم )يجتهد في العشر الأَواخر مالا يجتهد في غيرها ) رواه مسلم. واته : (پێغه مبه رى خوا( صلی اللە علیە وسلم )له ده ڕۆژى كۆتايدا زياتر هه وڵى خواپه رستى ده دا به شێوه يه ك ئه و هه وڵه ى له ڕۆژانى ترنه ئه دا .بۆيه ئه ى ئه و كه سه ى كه منداڵت نابێ و په نا ئه به يته به ر شێخ و جادوگه ر!!! ئه ى ئه و كه سه ى نه خۆشيت و خۆڵى سه رقه بران ئه خۆيت !!! ئه ى ئه و كه سه ى هه ژارو ده ست كورتيت و داواى ڕۆزى له مردوان ئه كه يت !!! ئه ى ئه و كه سه ى كێشه يه كت هه يه و بيرت چووه خوايه ك له ئاسمانه و له كێشه كه ى تۆ گه وره تره !!!

شه وى قه در به په رستن زيندو بكه نه وه چونكه پێغه مبه رى خوا( صلی اللە علیە وسلم )فه رموويه تى : (يترل الله في كل ليلة إلى سماء الدنيا ، فيقول : هل من سائل فأعطية ؟ هل من مستغفر فأغفرله ؟ هل من تأئب فأتوب عليه ؟ حتى يطلح الفجر) رواه مسلم. واته : (خواى په روه ردگار هه مووشه وێك دێته ئاسمانى دونيا ، دابه زينێك لايه ق بێت به گه وره ى و جه لالى خۆى ، وه ده فه رمووێت : ئايا داواكارێك هه يه پێ ى ببه خشم ؟ يان كه سێك هه يه داواى لێخۆش بوون بكات بۆئه وى لێى خۆشبم ؟ يان كه سێك هه يه تۆبه بكات بۆئه وه ى لێى ببورم ؟ ئه وه ش تاوه كو سپێده (فەجر يان زه نگ) دەردەکەوێت.

نيشانه كانى ئه م شه وه

بزانه ئه ى به نده ى گوێرايه ڵ ، خواى په روه ردگار يارمه تيت بدات به ڕه حمى خۆى و پشتيوانيشت بێ به سه ركه وتنى خۆى ، كه پێغه مبه رى خوا( صلی اللە علیە وسلم )ده مه و به يانى ئه م شه وه ى بۆ وه سف كردووين ،
بۆ ئه وه ى موسڵمان بزانێت ئه م شه وه چ شه وێكه له (أبي بن كعب)ةوه ده گێرنه وه كه فه رموويه تى : پێغه مبه رى خوا(صلی اللە علیە وسلم ) فه رموويه تى : (صبيحة ليلة القدر تطْلع الشمس لا شعاعَ لها ، كأنها طست حتى ترتفع ) أخرجهُ مسلم رقم (762) واته : (به ره به يانى شه وى (قه در) خۆر هه ڵدێت و تيشكى نيه ، هه روه كو ته شتێك تا ئه و كاته ى به رز ده بَته وه ،) وه له (أبو هريره ) وه (ڕەزای خوای لێبێت) ده گێرنه وه فه رموويه تى: باسى شه وى قه درمان ده كرد له لاى پێغه مبه رى خوا( صلی اللە علیە وسلم )فه رمووى :(أَيكم يذكر حين طلع القمر ، وهو مثل شق جفنة) أخرجه مسلم رقم (1170) واته : (كامه تان له يادێتى كاتێ مانگ ده ركه وت وه كو نيوه ى قاپێك بوو)

وه له (ابن عباس) ه وه (ڕه زاى خواله خۆى و باوكى بێت) ده گێڕنه وه فه رموويه تى : پێغه مبه رى خوا( صلی اللە علیە وسلم ) فه رموويه تى : (ليلة القدر سمحة ، طلقة ، لاحارة ، ولاباردة ، تُصبح الشمس صبيحتها ضعيفة حمراء) أخرجهُ الطيالسى رقم : (349) ، وابن خُزَيمة (3/231) والبزار : (1/ 486) وسندهُ حَسَنُ . واته : (شه وى قه در شه وێكى بێ ده نگ و ڕوونه ، نه گه رمه و نه سارد خۆرى به يانيه كه ى لاوازو سور ده بێ )

وه هه ندێك نيشانه هه ن كه له نێو خه ڵكيدا باوه وه ك (سه گه كان له وشه وه ناوه ڕن ،و، داره كان سوژده ئه به ن،و، ئاوه شۆڕه كان شيرين ئه بن ) ئه مانه هه مووى هه ڵبه ستراوه و له شه رعيشدائه صڵى نيه به ڵكو نيشانه ڕاسته كان ئه وانه ن كه له پێشدا خستمانه ڕوو . له كۆتايدا ئه ڵێم ئه ى موسڵمانى له خواترس شوكرى خوابكه كه ئه م ڕه مه زانه زيندووى ڕه نگه ڕه مه زانى داهاتوو ژيانت به جێهێشتبێت و كه سێك نه بێت له جياتيت ته نها دوو ڕكات نوێژبكات ئه و جا په نجه ى په شيمانى ئه گه زى هه روه ك خواى په روه ردگار سه باره ت به و جۆره كه مته رخه مانه ئه فه رمووێت :(حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ)المؤمنون: ٩٩ - ١٠٠. واته : (هه تا كاتێ مردن دێت بۆهه ركاميان ئه وسا ئه ڵێ : ئه ى په روه ردگارم بم گه ڕێنه وه (بۆدونيا) به ڵكو كرده وه ى چاكه بكه م (له برى ئه وه ى نه م كردوه ) له و ته مه نه ى له ده ستم چوو ، نه خێر بێگومان ئه مه ته نها قسه يه كه ئه و ئه يڵێ وله پاش مردنيشيان له ژيانى به رزه خدا ئه ژين تا ڕۆژێك زيندوو ئه كرێنه وه ) (سبحان الله) ئه وانه ى مژده ى به هه شتيان پێدرابوو ده گريان و به گريانه وه شه وى قه دريان زيندوو ئه كرده وه ، ئێمه ش هێشتا نازانين ئه نجاممان بۆكوێ يه كه چى يانزه مانگ و بيست شه و بۆ خۆمان ئه خه وين كه چى ناتوانين ته نها (10) شه و شه ونخونى بكه ين له پێناو لێخۆشبوونى په وه ردگار بۆيه موسڵمانى به ڕێز ته نها پێت ئه ڵێم به ر له وه ى مردن يه خه ت بگرێت به ته نها (10) شه و په رستن گۆڕى تاريكت ڕووناك بكه ره وه و لێخۆشبوونى په روه ردگاريش بۆ خۆت به ده ست بێنه .

((( وصلى الله على محمد وآله وصحبه وسلم )))

له بڵاو كراوه كانى په رتوكخانه ى دێرين

ناونيشان سۆران : ڕيزى سيدى فرۆشان شه قامى ته نيشت ياريگا

ژماره ى سپاردنى (346)

(مافی گشت موسڵمانێکە بۆ سود وەرگرتن و بڵاو کردنەوەی گشت بابەتە کانی ماڵپەڕی فەرموودە )