ئه‌وه‌ى كه‌ مردووى باوه‌ڕدار سوودى لێ وه‌رده‌گرێت له‌ گۆڕدا

ئه وه ى كه مردووى باوه ڕدار سوودى لێ وه رده گرێت له گۆڕدا

يه كه م : نوێژكردن له سه ر جه نازه و دوعاكردن بۆ مردووه كه :

ئه گه ر كۆمه ڵێكى موسوڵمان ـ بێ گومان تا ژماره يان زۆر تر بێت چاكتره ـ كۆ ببنه وه و نوێژى مردوو له سه ر جه نازه يه ك بكه ن و دوعاى خێرى بۆ بكه ن و داواى لێخۆش بوونى بۆ بكه ن لاى خواى گه وره ، ئه وا ئه و مردووه سوودێكى چاكى پێ ده گات ، وه كو له م ريوايه ته دا هاتووه له عائيشه وه (رضي الله عنها) ده گێڕێته وه له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) كه فه رموويه تى : ((ما من ميت يصلي عليه أمة من المسلمين يبلغوا أن يكونوا مائة فيشفعون له إلآ شُفِّعوا فيه...))(1) واته : هه ر موسوڵمانێك بمرێت و كۆمه ڵێك موسوڵمانان كۆ ببنه وه كه ژماره يان بگاته سه د كه س و تكاى بۆ بكه ن لاى خوا بێ گومان خواى گه وره تكاكه يان لێ وه رده گرێت . وه له ڕوايه تێكدا له (ئيبن و عه باسه )ه وه كه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى :((ما من مسلم يموت فيقوم على جنازته أربعون رجلا لا يشركون بالله شيئا إلآ شفعوا فيه))(2) .واته : هه ر موسوڵمانێك بمرێت و چل پياو له و موسوڵمانانه ى كه به هيچ جۆرێك هاوبه ش بۆ خوا بڕيار ناده ن تكا و دوعا بكه ن بۆ ئه و مردووه خواى گه وره تكاكه يان وه رده گرێت و لێ ى خۆش ده بێت . له ڕيوايه تێكى تردا: ((... فإن صلاتكم على موتاكم تنور لهم فى قبورهم ...))(3) واته : نوێژ كردنتان له سه ر مردووه كانتان گۆڕه كانيان بۆ ڕووناك ده كاته وه .

دووم :شايه تى بۆدان و باسكردنى مردووكه به چاكه له لايه ن خه ڵكى يه وه :

له (عومه رى كوڕى خطاب)ه وه (ڕه زای خوای لێبێت) پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمويه تى : ((...أيما مسلم شهد له أربعة بخير إلا أدخلَهُ الله الجنة)) ... واته هه ر موسوڵمانێك چوار موسوڵمان شاهێدى بۆ بده ن كه چاكه خواى گه وره ده يخاته به هه شته وه ...
((قال : قلناوثلاثة ؟ قال ((ثلاثة)) قال: قلنا وإثنان ؟ قال ((إثنان)) ولم نسأله عن الواحد))(4) واته : ووتمان سێ كه س ؟ فه رمووى : سێ كه سيش وه پاشان ووتمان : ئه ى دوو كه س ؟ فه رمووى: دوو كه سيش به ڵام پرسيارى يه ك كه سمان لێ نه كرد . 

له ريوايه ته كه ى (ئه نه س) (ڕه زای خوای لێبێت) له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : ((مامن مسلم يموت ويشهد له أربعة أهل ابيات من جيرانه ألأدنيين أنهم لا يعلمون منه إلآ خيرا ...إلاّ قال الله تبارك وتعالى قد قبلت قولكم أو قال ـ بشهادتكم ـ وغفرت له مالا تعلمون))(5) واته : هه ر موسوڵمانێك بمرێت و چوار كه س له دراوسێكانى نزيكى شاهێدى بۆ بده ن كه ته نها خێر و چاكه نه بێت هيچى تريان لێ نه بينيوه خواى گه وره قسه ى ئه و چوار دراوسێ نزيكه وه رده گرێت و ده فه رموێت : ئه وا شايه تى ئێوه م بۆ قبوڵ كرد و له و گوناهانه ى كه هه يه تى و ئێوه پێ ى نازانن له هه ر هه مووى خۆش بووم . بۆيه جارێك جه نازه يه ك تێپه ڕى به لاى هاوه ڵه به ڕێزه كاندا به چاكه باسيان كرد و، وه جه نازه يه كى تر به لاياندا تێپه ڕى به ڵام ئه مه يان به خراپه باسيان كرد، پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له هه ردوو حاڵه ته كه دا فه رمووى: (هاته دى، ئه وه ى ئێوه باستان كرد به چاكه به هه شتى بۆ مسۆگه ر بوو ، وه ئه وه ى به خراپه ش باستان كرد دۆزه خى بۆ مسۆگه ر بوو ... فريشته كان شاهيدانى خوان له ئاسماندا وه ئێوه ش شاهيدانى خوان له سه ر زه ويدا ((الملائكة شهداء الله فى السماء وأنتم شهداء الله فى الارض)) .

وه له ڕيوايه تێكى تردا ((والمؤمنون شهداء الله فى الأرض))(6) .واته : خاوه ن باوه ڕان شاهيدانى خوان له سه ر زه ويدا ، وه شايه تيدانى موسوڵمانانيش هه ر له خۆيانه وه نيه به ڵكو به هۆى ئه و فريشتانه وه يه كه له سه ر زمانى ئه و موسوڵمانانه شايه تيان بۆ دده ن و باسيان ده كه ن به چاكه ، وه كو له م فه رمووده يه دا هاتووه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت : ((ان لله ملائكة تنطق على ألسنة بني آدم بما في المرء من الخير والشر ...)) (7) . واته : خواى گه وره چه ند فريشته يه كى هه يه كه قسه ده كه ن و شايه تى ده ده ن له سه ر زمانى خه ڵكان به رامبه ر كه سێك به چاك بێت يان به خراپ ،مه به ست له (بنى أدم) شايه تى چينى هاوه ڵان و پياوچاكان و ڕاستگۆو له خواترسانه نه وه ك شايه تى فاسق و دووڕوو بێ بڕوا.

سێ يه م : دوعاى موسوڵمان بۆ مردووه كه :

خواى گه وره ده فه رموێت :( وَالَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آَمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ )(الحشر: ١٠)(8) واته : ئه وانه ى كه دواى چينه به ڕێزه كانى (صحابة) دێن داوا له خواى گه وره ده كه ن و ده ڵێن : خوايه له ئێمه و ئه و برا موسوڵمانانه خۆش ببه كه له پێش ئێمه وه به ئيمانه وه ڕۆيشتون ، واته مردون ، كه وا بوو ئه گه ر سودى نه بوايه خواى گه وره باسى نه ده كرد له قورئاندا ، وه به به ڵگه ى فه رمووده كه ى پێغه مبه ره (صلی الله علیه وسلم) كه ده فه رموێت : ((دعوة المرء المسلم لأخيه بظهر الغيب مستجابه عند رأسه ملك موكل كلما دعا لأخيه بخير قال الملك الموكل به : آمين ولك بمثل)) (9) . واته : دوعاى كه سێكى موسوڵمان بۆ براى موسوڵمانى خۆى به نهێنى (واته بآ ئه وه ى پێى بزانێ) گيرايه هه ر كاتێ ئه و موسوڵمانه دوعا بكات بۆ براكه ى فريشته يه ك لاى سه ريه وه وه ستاوه كه ئيشى گه ياندنى ئه و دوعايه يه بۆ ئه و موسوڵمانه و وه ڵامدانه وه ى ئه و كه سه يه ـ واته چينێك له چينه كانى فريشته ته نها ئه و ئيشه يان هه يه ـ هه ركاتێ دوعا بكات بۆ برا موسوڵمانه كه ى ئه و فريشته يه وه ستاوه لاى سه ريه وه و (ئامين) ده كات ، واته : داواى قبوڵ بوونى دوعاكه شده كات: بۆ خودى ئه و دوعاكاره و دوعاكه ده گه يه نێت به مردووه كه و به ئه و برا موسوڵمانه ش ده ڵێ : چى دوعاى خێرت بۆ ئه و مردووه كردووه ئه و دوعايه بۆ تۆشه  ، ئه و دوعا كردنه مه به ستى پآى دووكاته

ـ يه كه ميان : كاتى نوێژى جه نازه كه ، دووهه ميان : كاتى ناشتنى مردووه كه . وه ك له م فه رموودانه دادياره : پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت : ((اذا صليتم على الميت فأخلصُوا لهُ الدعاء)) (10). واته : گه ر نوێژتان كرد له سه ر مردوويه ك زۆر به دڵسۆزانه دوعاى بۆ بكه ن ، وه هه روه ها له ڕيوايه تێكى تردا له (عثمان)ه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : هه ركاتێ پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له ناشتنى مردوويه ك ته واو بوايه ده يفه رموو .. ((استغفروا لاخيكم وسلوا له التثبيت فانه الأن يسأل ...))(11) . واته : داواى لێ خۆش بوون بۆ ئه م برايه تان بكه ن وه داواى بۆ بكه ن تا وه ڵامى دوو فريشته كه بداته وه چونكه ئه و ئێستا پرسيارى لێ ده كرێت . كه واته ئه و مردووه زۆر زۆر سودى لێ ده بينێت و دوعاى زيندوانى پێ ده گات بۆ گۆڕه كه ى وه له وانه يه سزا كه م بكرێته وه يان لاببرێت له سه رى ـ والله اعلم ـ وه ئه و موسوڵمانه ى دوعا بكات بۆ برايه كى ترى موسوڵمانى ئه وا پله به رزى و سه ربه رزيه كى زۆر بۆ خۆى به ده ست دێنێ له ژياندا وه كو پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: ((من استغفر للمؤمنين والمؤمنات كتب الله له يكل مؤمن ومؤمنة حسنة))(12) . واته : هه ركه سێك داواى لێ خۆش بوون بكات بۆ خوشك و برايانى بڕوادارى ئه وا به ژماره ى هه موو بڕوادارێكى براو وخوشكى چاكه يه كى بۆ ده نوسرێت . واته بڵآى ((اللهم اغفر للمؤمنين والمؤمنات والمسلمين والمسلمات)) .

چوارم : قه رزدانه وه بۆ مردووه كه :

له و شتانه ى تر كه موسوڵمان سودى لێ وه رده گرێت له گۆڕه كه يدا بۆ دانه وه ى قه رزه كانيه تى له لايه ن زيندووه كانه وه : پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) بۆى ڕوون كردوينه ته وه هه موو موسوڵمانێك ڕۆحه كه ى به ند ده كرێت ئه گه ر قه رزار بێت هه تاوه كو بۆى ده درێته وه ، ئه بو هوڕه يره (ڕه زای خوای لێبێت)  ده فه رموێت : پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ((نفس المؤمن معلقة ماكان عليه دين [ حتى يقضى عنه]))(13) . واته : ڕۆحى خاوه ن باوه ڕ به نده به قه رزه كه يه وه ، ڕاوه ستاوه تابۆى ده درێته وه  كه قه رزه كه يان بۆ دايه وه پاشان ئازاد ده كرێت ، ڕۆحى خاوه ن باوه ڕ ئه گه ر ئه هلى به هه شتيش بێت ناچێته به هه شت تا قه رزه كه ى بۆ نه درێته وه .. .

له سه مره ى كوڕى جوندوبه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : ( پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ڕۆژێكيان به ره و ڕومان هات و فه رمووى : كێ لێريه له به نى فڵان خزمێك يان ناسياوێك ؟ ده فه رموێت هاوه ڵه به ڕێزه كان بێده نگ بوون عاده تيان وا بوو هه ر كه  پرسيارێكيان له لايه ن پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) لێ بكرايه بێ ده نگ ده بوون دواى ئه وه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) دووباره ى كرده وه پاشان يه كێك له هاوه ڵه كان ووتى: ئائه مه يه كێكه له خزمانى ئه و ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به يه كێ له خزمه كانى فه رموو : ((إنَّ صاحبكم قد حُبس على باب الجنة بدَينٍ كان عليه ...))(14) . واته : هاوڕێ مردووه كه تان كه مرد به ند كراوه له به رده م ده رگاى به هه شت دا له سه ر قه رزێك كه هێشتا بۆى نه دراوه ته وه .كه واته خاوه ن باوه ڕ ئه گه ر ئه و قه رزه ى كه له سه رێتى بۆى بدرێته وه ئه وا سزاكه ى له سه ر لاده برێت ،سه موره ر (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : (( انَّ الرجل الذي مات بينكم قد احتبستتْ عن الجنة من أجل الدّين الذي عليه ، فإنْ شئتم فافدوه ، وان شئتم فاسلموهُ إلى عذاب الله ))(15). واته : ئه و پياوه ى كه له ناوتاندا مرد به ندكراوه و قه ده غه كراوه له چوونه ناو به هه شت ،به هۆى ئه وه قه رزه ى كه له سه ريه تى ، گه ر ده تا نه وێت قه رزه كه ى بۆ بده نه وه تا ڕزگارببێت ، ياخود لێ ى بگه ڕێن وبيده نه ده ست سزاى خوا. [ده فه رموێت : ( بينيم خزمانى كه وتنه قه رزدانه وه بۆى تاكو هيچ قه رزێكيان به سه رمردووه كه وه نه هێشت))](16).

وه هه روه ها به ڵگه ى فه رمووده كه ى جابر (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : (جارێكيان پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) بانگ كرا بۆ نوێژ كردن له سه ر جه نازه يه ك كه نزيكى جه نازه كه بووه فه رمووى : له وه ده چآ ئه م برايه تان قه رزى له سه ر بوبێت؟ فه رموويان به ڵێ : پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : چه ندى له سه ره : ووتيان : دينارێك ، فه رمووى : خۆتان نوێژى له سه ر بكه ن من نوێژى له سه ر ناكه م ، ئه بو قه تاده فه رمووى : ديناره قه رزه كه من ده يده مه وه ، ئه ى پێغه مبه رى خوا، نوێژى له سه ر بكه . ئنجا پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) نوێژى له سه ر كرد وه دواى ڕۆژێك له ناشتنى مردووه كه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)
پرسيارى له قه تاده كرد كه قه رزه كه ى داوه ته وه ؟ ووتى: ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) دوێنێ مردووه فريا نه كه وتووم بۆ ڕۆژيى دوايى ديسان پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) به قه تاده ى فه رموو قه رزه كه ت داوه ته وه ؟ قه تاده فه رمووى: (الحمدلله) ، پاشان پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى ((الأن حين بردت عليه جلده))(17). فه رمووى : ئا ئێستا سزاكه ى له سه ر لابرا و پێستى سارد بووه وه . پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) سه باره ت به قورس و گرانى سزاى قه رزار ڕوونى كردوه ته وه ، وه ك عمرى كوڕى جه حش (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : (پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) دانيشت بوو له ناو مزگه وتدا له وجێگه يه كه جه نازه مان لێ داده نا ، وه سه رى به رزكرده وه بۆ ئاسمان و دوايى سه رى دانه واند ، ئينجا ده ستى به ناوچه وانيه وه گرت و فه رمووى :(سبحان الله ، سبحان الله ما انزل الله من التشديد!) واته : خواى گه وره چه ند قورس و گرانى يه كى دابه زاندووه ته خوار؟ ده فه رموێت: كه ئه وه مان گوێ لێ بوو زانيمان و بێ ده نگ بووين وه بۆ ڕۆژى دواى ئه و پرسيارم كردو ووتم: ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه م قورس و گرانى يه چى يه هاتۆته خوار ؟ فه رمووى : سه باره ت به قه رزه سوێند به وه ى گيانى منى به ده سته گه ر پياوێك شه هيد بێت له پێناوى خواداو زيندو بكرێته وه ديسان بكوژرێت و شه هيد بكرێت و جارێكى تر زيندو بكرێته وه و شه هيد بێته وه گه ر قه رزار بێت ناچێته به هه شته وه تاوه كو قه رزه كه ى بۆ ده درێته وه )(18) .

پێنجه م : پاسه وانى كردن له پێناوى خوادا:

(فضالة بن عبيد) (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رموى: ((كل ميت يختم على عمله الا الذى مات مرابطا فانه ينمولَهُ عمله الى يوم القيامة ..))(19) . واته : هه ر مردوويه ك كه ده مرێت مۆر ده درێت له نامه ى كرده وه كانى و كۆتايى پێ ده هێنرێت ته نها موسوڵمانێك نه بێ كه پاسه وانى كردبێ له پێناوى خوادا دژ به دوژمنانى خوا . ئه و كاره چاكه كانى گه شه ى پێ ده درێت بۆى و زياد ده كرێت تا ڕۆژى قيامه ت .وفى رواية (( من رابط يوماً أو ليلة كان له كصيام شهر للقاعد ، ومن مات مرابطاً في سبيل الله أجرى الله له اجره الذي كان يعمل : اجر صلاته و صيامه ونفقته ... ))(20) . واته : هه ركه سێك ته نها شه وێك يان ڕۆژێك پاسه وانى كرد بێت پاداشته كه ى وه ك به ڕۆژوو بوونى مانگێكه بۆ كه سێكى دانيشتوو له ماڵى خۆى . وه هه ر كه سێك له كاتى پاسه وانى كردندا له پێناوى خوادا مرد بێت، خواى گه وره پاداشتى نوێژ و ڕۆژووه و پاره ى خه رجيه كانى و ئه و كارانه ى ئه نجامى داوه بۆ درێژه پێ ده دات و به رده وامى ده كات.

شه شه م : خێرو چاكه ى به رده وام و نه بڕاوه له دواى خۆى (صدقه جاريه ):-

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: ((... إذا مات ابن ادم انقطع عمله الا من ثلاث: صدقه جارية أو علم ينتفع به أو ولد صالح يدعو له)(21) واته : ئاده ميزاد كه مرد كۆتايى به كرده وه كانى ده هێنرێت ته نها له سێ شت نه بێت خێرێكى نه بڕاوه يان زانستێك سودى لێ وه ربگيرێت يان منداڵێكى چاك دوعاى بۆ بكات . ئه و چاكه و خێره نه بڕاوانه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له دوو فه رمووده دا بۆى ڕوونكردوينه ته وه .

فه رمووده ى يه كه م: ئه نه س (ڕه زای خوای لێبێت) ده يگێرێته وه : له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) كه ده فه رموێت: ((سبع يجري للعبد أجرهن وهوفي قبره بعد موته : من علم علما أو اجرى نهرا أو حفر بئرا اوغرس نخلا او بنى مسجدا او ورث مصحفا او ترك ولدا يستغفر له بعد موته ...))(22) . واته : هه ركه سێك زانياريه ك فێرى يه كێك بكات دواى خۆى [ به پله ى يه كه م زانيارى (العلوم الاسلامية) كه قورئان و سوننه ته پاشان هه ندێ زانستى دنيايى كه سودمه ند بێت ] ياخود ڕێره وى ڕووبارێكى گواستبێته وه ، يان جۆگه يه ك ئاوى بۆ ناو چه يه ك برد بێت ، ياخود بيرێكى ئاوى هه ڵكه ند بێت ، ياخۆ خورما (يان دره ختێكى ) ڕوواند بێت ، ياخود مزگه وتێكى بنيات نابێت ، ياخود قورئانێكى ده س نووسى له دواى خۆى به جێ هێشت بێت ، ياخود منداڵێكى له دواى خۆى به جێ هێشت بێت داواى لێ خۆش بوونى بۆ بكات .

فه رمووده ى دووه م : پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت : ((إن مما يلحق المؤمن من عمله وحسناته بعد موته عِلماً علّمهُ ونشره، وولدا صالحا تركه، أو مصحفا ورثه، أو مسجدا بناه ، أو بيتا لإبن السبيل بناه ، أو نهرا أجراه، أو صدقة أخرجها من ماله فى صحته وحياته يلحقه من بعد موته))(23) واته : له وانه ى كه خاوه ن باوه ڕ پێ ى ده گات له كرده وه چاكه كانى خۆى دواى مردنى ، زانستێكه كه فێرى بوو بێت و خه ڵكانى فێركردبێت و بڵاوى كردبێته وه ،(24 ) وه هه روه ها كوڕێكى چاكه كار كه له دواى خۆى به جێ ى هێشتبێت ، وه ياخود قورئانێكى له دواى خۆى به جێ هێشت بێت، ياخود مزگه وتێكى دروست كردبێت ، ياخود خانوويه كى بۆ ڕێبوار دروست كرد بێت ،وه ياخود جۆگه يه كى هه ڵبه ستبێت كه خه ڵكى سوودى لێ ببينن ، ياخود خێر وچاكه يه كى به رده وام له ماڵ و سامانى خۆى ئه نجامدا بێت له كاتى له ش ساغى و ژيانى دنيايدا ، وه له دواى مردنيشى به رده وام بووبێت .

فه رمووده ى سێهه م : هه ڵكه ندى گۆڕ بۆ مردوو ، ئه بو رافع (ڕه زای خوای لێبێت) ده يگێڕێته وه له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) كه فه رموويه تى : (( ... من حفر لمّيتٍ قبراً فاجَنَّهُ فيه أجرى الله لهُ من الأجرِ كأجرِ مسكنٍ اسكنه إلى يوم القيامة))(25). واته : هه ر كه سێك گۆرێك بۆ مردوويه ك هه ڵ بكه نێت و تيايدا بيشارێته وه ، خوا پاداشتى ئه و كاره ى بۆ به رده وام ده كات وه ك پاداشتى يه كێك خانوويه كى بۆ هه ژاێك كرد بێت وه تيايدا نيشته جێ ى كرد بێت تا ڕۆژى كۆتايى .

حه وته م : جێ به جێ كردنى ئه و نه زره ى كه مردووه كه له سه ر خۆى بڕيارداوه و نه ى توانيوه ئه نجامى بدات وه كو ڕۆژوو وحه ج(26) كه دواى خۆى بۆى جێ به جێ بكرێت سوودى لێ ده بينێت.

ئيبن و عه باس (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : ((إن إمراة ركبت البحر فنذرت ، لو أن الله تبارك وتعالى أنجاها أن تصوم شهرا ، فأنجاها الله عز وجل فلم تصم حتى ماتت فجاءت قرابة لها (إما أختها أو إبنتها) إلى النبـي (صلی الله علیه وسلم) فذكرت ذلك له فقال : ((أرأيتك لو كان عليها دين أكنت تقضينه ؟) فقالت : نعم ،قال (فدين الله أحق أن يقضى،(فـ)[أقض عن أمك ]))(27) واته : ئافره تێك سوارى كه شتيه ك بوو دواى ئه وه زريانێك هه ڵى كردو ئه ويش نه زرى كرد له سه ر خۆى گه ر خواى گه وره ڕزگارى بكات يه ك مانگ به ڕۆژوو ببێت ئه وه بوو خواى گه وره ڕزگارى كردوو نه زره كه ى نه هێنايه دى تاوه كو وه فاتى كرد ، وه خزمێكى (خوشكه كه ى يان كچه كه ى بوو) هاته لاى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) وه بۆى گێڕايه وه ، وه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) پێى فه رموو : ئايا ئه گه ر قه رزارى خه ڵك بوايه تۆ قه رزه كه ت بۆ ئه دايه وه ؟ ووتى: به ڵێ ، پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : قه رزى خواى گه وره شايسته تره ، قه رزه كه بده ره وه له جياتى دايكت . وه هه روه ها پاداشتى خێركردن بۆ مردوو له خزمى خۆيه وه پێى ده گات و سوودى لێ ده بينێت .له ڕيوايه تێكى تردا (ابن عباس) (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : ئافره تێكى تر هاته خزمه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ووتى : من خوشكه كه م مردووه و قه رزارى ڕۆژووى (نه زرى) دوو مانگى به دواى يه كدايه ؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : (( أرايتك لو كان على أختك دَينٌ اكنت قضيتيه ؟)) واته : گه ر خوشكه كه ت قه رزارى كه سێك بێت ئايا تۆ قه رزه كه ى بۆ ده ده يته وه ؟ ووتى به ڵى . پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى ((فحق الله احق ))(28) . واته : قه رز و مافى خوا له پێشتره بۆ دانه وه  . وه پرسياريان له ئيبن و عه باس كرد (ڕه زای خوای لێبێت) ووتيان : ئه و كه سه ى له ڕه مه زان دا نه خۆش ده كه وێ و ده مرێت و ڕۆژووى ڕه مه زانى نه گرتووه ئايا خزمانى چى بۆ بكه ن ؟ ئه ويش فه رمووى: ئه گه ر له مانگى ڕه مه زاندا نه خۆش كه وت و مرد، وه نه يتوانى ڕۆژوو بگرێت ئه وا خزمانى ده توانن له جياتى هه ر ڕۆژێك خواردنى هه ژارێك بده ن بۆى وه پێ ى ده گات . به ڵام ئه گه ر نه زر بێت بێگومان ده بێت به ڕۆژوو بن و كه فاره ت جێ ى ناگرێته وه )(29) وه هه روه ها ئيبن و عه باس ده فه رموێت : ((إن إمرأة من جهينة جاءت الى النبـي (صلی الله علیه وسلم) فقالت : إن أمي نذرت أن تحج فلم تحج حتى ماتت أفأحج عنها ؟ قال: حجي عنها أرأيت لو كان على أمك دين أكنت قاضيه ؟ أقضوا الله فالله أحق بالقضاء))(30). واته : ئافره تێك له جوهه ينه وه هاته خزمه ت پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ووتى : دايكم نه زرى كردبوو له سه ر خۆى حه ج بكات به ڵام حه جى نه كرد تاوه كو وه فاتى كرد ئايا ده توانم حه جه كه ى بۆ بكه م ؟ پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : حه جى بۆ بكه له جياتى ئه و
ئه گه ر دايكت قه رزارى يه كێك بوايه جێ ى خۆى نه بوو كه قه رزه كه ى بۆ بده يته وه ؟ قه رزه كه ى بۆ بده نه وه چونكه قه رزى خواى گه وره شايسته تره بدرێته وه .

هه شته م : ئه و كاره چاكانه ى كوڕى خێرخوازى مردووه كه ئه نجامى ده دات:

باوك خاوه نى كوڕه و خاوه نى سامان و كرده وه ى كوڕه كه يه تى وه كو پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) به ئيبن عومه رى(ڕه زای خوای لێبێت) فه رموو : ((أنت ومالك لأبيك)) واته : تۆو سامان و ماڵه كه شت هى باوكته ، وه عائيشه (رضي الله عنها) ده يگێڕێته وه له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) كه فه رموويه تى : ((إن أطيب ما يأكل الرجل من كسبه وإن ولده من كسبه)) (31). واته : شيرين ترين شتێك كه پياو خواردبێتى ئه وه يه كه به ڕه نجى خۆى كردبێتى منداڵيش له چاكترين ڕه نجى خۆيه تى ، واته وه ك ((صدقه جاريه )) وايه چونكه تا ئه و كوڕه نوێژو ڕۆژوو و عيباده ت بكات له ژيانى دنيايدا چه نده بۆ خۆى ده نووسرێت ئه وه نده بۆ دايك و باوكى ده نووسرێت (والله أعلم).پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ڕوونى كردۆته وه ئه گه رمنداڵێكى چاك دوعا بكات يان داواى لێخۆش بوون بكات بۆ باوك و دايكى ده گات پێيان وه سوودى لێ ده بينن . پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : ئه گه ر ئاده ميزاد مرد كرده وه كانى كۆتايى پێ دێن ته نها له سێ شت نه بێت (كه ده قه كه ى له وه پێش باسكرا) ئينجا يه كێك له و سيانه ((... ولد صالح يدعو له)) واته : كوڕێكى چاكه كار له دواى خۆى كه بۆى بپاڕێته وه )(32) ، وه ئه نه سى كوڕى ماليك (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : ((حه وت شت هه ن پاداشته كه ى ده گات به مردووه كه له گۆڕه كه يدا دواى مردن .... كه دواهه مينيان ...... ((أو ترك ولداً يستغفر له بعد موته))(33) واته : منداڵێكى دواى خۆى جێ هێشت بێت كه داواى لێ خۆش بوونى بۆ بكات. ئه مه ش نه ك له گۆڕ به ڵكو له به هه شتيشدا سوودى پێ ده گات به به ڵگه ى فه رمووده كه ى ئه بى هه ره يره (ڕه زای خوای لێبێت)
كه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت : ((إن الله ليرفع درجة العبد الصالح في الجنة فيقول يارب أنّى لي هذه ؟ فيقول : بأستغفار ولدك لك))(34) واته : خواى گه وره پله ى به نده ى چاكه كارى خۆى به رز ده كاته وه له به هه شتدا ئه ويش ده ڵێت :خوايه ئه م پله به رزه م به هۆى چى يه وه ده ست كه وت؟ خواى گه وره ش پێى ده فه رموێت: به هۆى داواى لێخۆشبوونى منداڵه كه ت بۆت له دواى تۆ)(35) واته : داواى لێخۆشبوونى بۆ باوك و دايكى كردووه وه ئه و دوعايانه بوه ته هۆى پله به رز كردنه وه ى پله ى باوكى له به هه شتدا. وه هه روه كو ووترا كوڕى چاك هه ر كرده وه يه كى چاك بكات بۆ دايك و باوكى دواى مردنيان پێيان ده گات ، وه ئه گه ر ئه وانيش لێ ى بێ ئاگابن و وه سێتيان بۆ نه كردبێت هه مان شێوه هه ر پێيان ده گات به به ڵگه ى فه رمووده كه ى ئيبن و عه باس (ڕه زای خوای لێبێت) كه ده فه رموێت : (سه عدى كوڕى عوباده (ڕه زای خوای لێبێت) دايكى وه فاتى كرد له كاتێكدا كه ئه و له وێ نه بوو (واته له مه دينه ) كه گه ڕايه وه ووتى ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) دايكم وه فاتى كردووه من لێره نه بووم ئه گه ر شتێكى بۆ بكه م به خێر سودى پێ ده گه يه نێت پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى به ڵێ ، سه عديش فه رمووى ئه وا تۆ شاهيد به ئه و باخه م كه هه مووى هاتۆته به رهه م هه رهه مووى خێر بێت بۆ دايكم ...)(36) . گه يشتنى چاكه ى منداڵ بۆ دايك و باوك ته نها
به مه رجێك ده بێت ئه ويش ئه وه يه كه ئه و دايك و باوكه موسوڵمان وخاوه ن باوه ڕ بووبن، وه له سه ر ئه و بيرو باوڕه پاك و به رزه ش مردبن ... به به ڵگه ى فه رمووده كه ى (عبدالله بن عمرو بن العاص) (ڕه زای خوای لێبێت) : كه باپيره ى خۆى كافر بوو وه له نه فاميدا مردبوو واته (زه مانى جاهلى) وه سێتى كردبوو له سه ره مه رگيدا كه (100) عه بدى بۆ ئازاد بكه ن واته كوڕه كانى (هشام) يان (عمرو) ، ئه وه بوو هيشام (50) عبدى ئازاد كرد، وه (50) ى مايه وه ، له سه ر (عمرو) ئينجا (عمرو) هاته خزمه ت پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) و پرسيارى لێ كرد ئايا ئه ويش ئه وه ى كه ماوه ته واوى بكات ؟ پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: ((إنه لو كان مسلما فأعتقتم أوتصدقتم عنه أو حججتم عنه بلّغه ذلك)) وفى رواية : ((فلو كان أقر بالتوحيدفصمت أو تصدقت عنه نفعه ذلك))(37) واته : گه ر باوكت موسوڵمان بوايه ئێوه عبدتان بۆ ئازاد بكردايه و حه جيشتان بۆ بكردايه ،و خێر و چاكه شتان بۆ بكردايه پێى ده گه يشت. له ڕيوايه تێكدا: گه ر باوكت باوه ڕى به تاك و ته نهاى خوا ببوايه ، تۆ ڕۆژووت بۆ بگرتايه ياخود خێرو چاكه ت بۆ بكردايه ئه و سوودى لێ وه رده گرت . 
به و شێوه يه هه مو چاكه و خێرێك ئه گه ر كوڕو كچ بيكه ن تاوه كو پير ده بن له سه رى ده گات به دايك و باوكيان له گۆڕه كه ياندا ، كه واته هه موو چاكه يه كى كوڕو كچ بۆ باوكى له مه سه له ى گه يشتن پێى و سود لێ وه رگرتنى ته نها به ستراوه به يه ك مه رجه وه ئه ويش موسوڵمان بونيانه ، وه هه روه ها چاكه كردن له گه ڵ خزمان و دۆستانى دايك و باوكدا ئه ويش به چاكه كردن دانرێت له گه ڵ باوك و دايكدا له دواى مردنيان وه كو ئيبن و عومه ر (ڕه زای خوای لێبێت) له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) ده يگێڕێته وه و كه فه رموويه تى : ((من أحب أن يصل أباه فى قبره ، فليصل إخوان أبيه بعده...))(38) واته : هه ركه سێك پێى خۆشه چاكه بكات له گه ڵ باوكيدا له گۆڕه كه يدا ئه وا با چاكه و به سه ركردنه وه بكات له گه ڵ دۆستان و خزمانى باوكيدا له دواى مردنى .

(1) أخرجه : مسلم في ((الصحيح)) (2195) ، والنسائي في ((السنن الكبرى)) (2118)،وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن النسائي)) (1881).

(2) أخرجه أبو داود في ((السنن)) (3170) ، وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن أبى داود)) (2714).

(3) أخرجه: البيهقي في ((السنن الكبرى)) (4/48) ، وحسن إسناده الحافظ في ((فتح البارى)) (1/553) .

(4) أخرجه: البخارى في ((الصحيح)) (2643) ، والنسائي في ((السنن)) (4/50) ، والترمذى في ((السنن)) (1059) ، والبيهقي في ((السنن الكبرى)) (4/75) ، وأحمد في ((المسند)) (1/30) ، و إبن حبان في ((الصحيح)) (3028) وقال محققه : إسناده صحيح .

(5) أخرجه : أحمد في ((المسند)) (2/242) ، والحاكم في ((المستدرك)) (1/378) و صححه على شرط مسلم ووافقه الذهبي ، وإبن حبان في ((الصحيح))(3026)و قال محققه: حديث صحيح بشواهده ، ولذلك قالت عالت عائيشة (رضي الله عنها) : (( لاتذكروا هلكاكم الاّ بخير)). أخرجه: هناد في ((الزهد)) (1164) وقال محققه:اسناده صحيح.

(6) أخرجه : البخارى في ((الصحيح)) (367) ، ومسلم في ((الصحيح)) (949) ، والنسائي في ((السنن))(1/273)، وأحمد في ((المسند)) (3/179 ـ 211) ، و الترمذى في ((السنن)) (1058) ، وإبن ماجه في ((السنن)) (1492) ، وأنظر ((أحكام الجنائز)) للشيخ الألباني(ص:60)، وفي ((صحيح سنن النسائي)) (1824) .

(7) أخرجه : الحاكم في ((المستدرك)) (1/378) وصححه على شرط مسلم ووافقه الذهبى ، والبيهقي في ((شعب الايمان)) (9318) ، والديلمى في((فردوس الأخبار)) برقم (684) ، وإبن عدي في((الكامل)) (7/261) ، وأورده البخارى في((المقاصد الحسنة))(124) ، والسيوطى في((الأحاديث المشتهرة)) (124) ، والعجلوني في ((كشف الخفاء)) (779)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الجامع) (2175) ، و (الصحيحة) (1694).

8)) أنظر :حول الموضوع ((الأذكار)) للنووي (ص: 241) .

(9) أخرجه : مسلم في ((الصحيح)) (2733) ، واحمد في ((المسند)) (6/452) .

(10) أخرجه : ابو داود في ((السنن)) (3199) ، وابن حبان في ((السنن)) (1497) ،والبيهقي في ((السنن الكبرى)) (4/40)، وابن حبان في ((الصحيح)) (3076) وقال محققهاسناده قوى ، وحسنهالشيخ الألباني في ((صحيح سنن ابى داود)) (2740) ، وفي ((صحيح سنن إبن ماجة)) (1216) ، وفي ((الارواء الغليل)) (732) ، وفي ((المشكاة)) (1647).

(11) أخرجه: أبى داود في ((السنن)) (3221) ، والحاكم في ((المستدرك)) (1/370) وصححه ووافقه الذهبى والييهقى في ((السنن الكبرى)) (4/56) ، و صححهالشيخ الألباني في ((صحيح سنن ابى داود)) (2758) ، وفي ((صحيح الجامع)) (945) ، وفي ((أحكام الجنائز))(ص:198) .

(12) أخرجه: الطبراني في ((المعجم الكبير)) ، وقال الهيثمي في ((مجمع الزوائد)) (10/ 17597) اسناده جيد ، وحسنه الشيخ الألباني في ((صحيح الجامع)) (5902) .

(13) أخرجه: أحمد في ((المسند)) (2/440)، والترمذى في ((السنن)) (1079) ،وابن ماجة في ((السنن)) (2413)، والدارمي في ((السنن)) : (2/262) ، والطياليسى في ((المسند)) (2390) ، والحاكم في ((المستدرك)) (2/27) و صححه على شرطها ووافقه الذهبى واللفظ له والبيهقي في ((السنن الكبرى)) (6/76) ، وابن حبان في ((الصحيح)) (3061) وقال محققه اسناده صحيح على شرطها ، وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن الترمذى)) (860) ، وفي ((صحيح سنن ابن ماجة)) (1957) .

(14) أخرجه : أحمد (20157) وقال محققه : اسناده صحيح ، و الحاكم في ((المستدرك)) (2/25) ، وصححه الشيخ الألباني في ((أحكام الجنائز)) (ص:26) .

(15) اخرجه: الحاكم (2/25) وصححه على شرطهما و وافقه الذهبي ، وصححه الشيخ الألباني ايضاً على شرطهما في ((أحكام الجنائز))(26) .

(16) أخرجه: أبو داود في ((السنن)) (3341) ، وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن ابى داود)) (2858) .

(17) أخرجه: الحاكم في ((المستدرك)) (2/58) وصححه ووافقه الذهبى ، والبيهقي في ((السنن الكبرى)) (6/74)، وأحمد في ((المسند)) (3/330) ، وقال الهيثمي في ((مجمع الزوائد)) (3/39) رواه أحمد و إسناده حسن ، وحسن اسناده ايضاً الشيخ الألباني في ((أحكام الجنائز)) (ص/:27).

(18) أخرجه: أحمد في ((المسند)) (5/289) ، والنسائي في ((السنن)) (7/315) ،والحاكم في ((المستدرك)) (2/25) وصححه ووافقه الذهبي ،وحسنه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن للنسائي)) (4367) ولفظه (( كان رسول الله () قاعدا حيث توضع الجنائز ، فرفع رأسه قبل السماء ثم خفض بصره فوضع يده على جبهته فقال (سبحان الله، سبحان الله ، ما أنزل الله من التشديد) قال : فعرفنا وسكتنا (وفزعنا) حتى إذا كان الغد سألت رسول الله فقلت يا رسول الله ما هذا التشديد الذى نزل ؟ قال : في الديّن ، والذي نفسى بيده لو أن رجلا قتل في سبيل الله ثم احيي ثم قتل ، ثم احيي ثم قتل ، وعليه دين ، ما دخل الجنة حتى يقضى عنه دينه))

(19) أخرجه: مسلم في ((الصحيح)) (4915) ، وأحمد في ((المسند)) (6/220) ، والنسائي في ((السنن)) (6/39)، والترمذى في ((السنن)) (1621) ، وابن حبان في ((الصحيح)) (4624) وقال محققه اسناده صحيح واللفظ له ، وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن الترمذى)) (1322) ،وفي ((السلسلة الصحيحة)) (549) .

(20) أخرجه : الطبراني (الكبير) (9179) ، أحمد (23727) وقال محققه الأرناؤوط : حديث صحيح .

(21) أخرجه: مسلم في ((الصحيح)) (1631) ، وابو داود في ((السنن)) (2863)، و في رواية : ((ثلاث تنال المؤمن بعد وفاته : الولد الصالح يدعو له من بعد وفاته فيناله أجر دعائه ، و الرجل يترك الصدقة في الموضع الصالح فتنفذ لوجهها ، و الرجل يعلم العلم الصالح فينتهى به عن المعاصي)) انظر : ((جامع بيان العلم)) لأبن عبد البر رقم (1/71)) رقمه (55) وقال محققه : الحديث صحيح.

(22) أخرجه: البزار(149) ، وابونعيم (الحلية) (2/ 343) ، والديلمي في (الفردوس) (3492) ، وحسنه الشيخ الألباني في ((الصحيح الجامع)) (3602) .

(23) أخرجه :إبن ماجة في ((السنن)) (242) ، وابن خزيمة (2490) ، وحسنه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن إبن ماجه)) (198) ، وفي ((صحيح الترغيب والترهيب)) (74) .

(24) به‌ڵام زانسته‌كه‌ شه‌رعى بێت واته‌ به‌ گوێره‌ى قورئان و سونه‌ت بێت ، له‌وه‌ ده‌چێت ـ والله أعلم ـ زانستى دنياش بگرێته‌وه‌ ياخود پيشه‌يه‌ك كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى و سوودى دنياى كه‌ڵكى لێ وه‌ربگيرێت

(25) أخرجه : الحاكم (1/354) وصححه و وافقه الذهبي ،وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح الترغيب)) (3492).

(26) أنظر هذا الموضوع بتوسع في ((أحكام الجنائز)) (ص: 213ـ 217)، و في ((تمام المنة)) (صفحة:427)،و فتاوى علماء البلد الحرام ) (ص: 803).

(27) أخرجه: أبو داود (3308)، والنسائي (2/143)، وأحمد (1861) ، والبيهقي (الشعب)(4/255) ، و صححه الشيخ الألباني في ((صحيح أبى داود)) (2829) ، وصحيح النسائي (3573) ، و في ((أحكام الجنائز)) (ص : 214)

(28) أخرجه: ابن خزيمة في (الصحيح) برقم 020559 وقال محققه الشيخ الألباني رحمه الله : اسناده صحيح على شرط مسلم .

(29) أخرجه : أبو داود في ((السنن)) (2401) ، وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن أبى داود)) (2101) ، وفي ((أحكام الجنائز)) (ص:215)

(30) أخرجه: البخارى في ((الصحيح)) (1852) .

(31) أخرجه : النسائي في ((السنن)) (2/211) ،و إبن ماجة في ((السنن)) (2137) ، و أحمد في ((السنن)) (6/41) ، والحاكم في ((المستدرك)) (2/46) وصححه على شرطهما ووافقه الذهبي وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن النسائي)) (4147) وفي صحيح ((سنن إبن ماجة)) (1738) ، وفي ((المشكاة)) (2770) .

(32) أخرجه : مسلم في ((الصحيح)) : (1631) .

(33) أخرجه : البزار، وحسنه الشبيخ الألباني في ((الصحيح الجامع)) : (3602)

(34) أخرجه: أحمد (10610) وقال محققه اسناده حسن ، وابن أبي شيبة (10/396)، وابن ماجة (3660)، والبزار (3141)، والبيهقي (7/78)،وحسنه الشيخ الألباني في ((الصحيحة)) (1598) و ((صحيح ابن ماجة)) (2953) و((صحيح الجامع)) (3602)

(35) أخرجه : أحمد في ((المسند)) (2/509) ، وابن ماجة في ((السنن)) (3660) ، وقال ابن كثير في((البداية النهاية)) (2/393) رواه أحمد واسناده صحيح ، وحسن اسناده الحافظ العراقى في ((الاحياء)) (982)، وحسنه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن ابن ماجة)) (2953) ، وفي ((صحيح الجامع)) (1617) وفي ((السلسلة الصحيحة)) (1598) .

(36) أخرجه: البخارى في ((الصحيح)) (2770) ، وابو داود في ((السنن)) (2882) ، والنسائي في ((السنن)) (2/130) ، والترمذى في ((السنن)) (669) ،وأحمد في ((المسند)) (3080) واللفظ له، وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن ابى داود)) (2056) ، وفي ((صحيح سنن النسائي)) (3411) ، وفي ((صحيح سنن الترمذى)) (537) .

(37) أخرجه : ابى داود في ((السنن)) (2883) والبيهقي في ((السنن)) (6/297) والسياق له، وحسن اسناده الشيخ الألباني في ((صحيح سنن ابى داود)) (2507) ، وفي ((أحكام الجنائز)) (ص : 218) .

(38) أخرجه : ابن حبان في ((الصحيح)) (432) وقال محققه اسناده صحيح على شرط البخارى .

(مردن و ژيانى ناو گۆڕ له قورئان و فه رمووده صه حيحه كاندا )

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسودوه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )