پله‌و پايه‌ى (لا إله‌ إلاّ الله)

پله و پايه ى (لا إله إلاّ الله)

له ژياندا ئه مه ووشه يه كه موسڵمانان ئاشكراى ده كه ن و ده يڵێن له بانگ دان و قامه ت كردن و ووتارو قسه كردنه كانياندا، وه (لا إاله إلاّ الله) ووشه يه كه به هۆى ئه م ووشه يه وه زه وى و ئاسمانه كان ڕاوه ستاون، وه هه موو دروست كراوه كان له پێناويدا دروست كراون، وه به هۆى ئه م ووشه يه وه خواى گه وره پێغه مبه رانى خۆى ناردووه ، وه په رتووكه كانى دابه زاندووه و شه ريعه ته كانى دامه زراندووه ، وه له پێناو (لا إله إلاّ الله) له قيامه تدا ته رازووه كان دانراون و نامه ى كرده وه كان دانراون و به هه شت و دۆزه خ دروست كراون، وه به هۆى ئه م وشه يه وه خه ڵكى دابه ش بوون بۆ باوه ڕدارو كافر، ئه م ووشه يه شوێنى سه رهه ڵدانى دروست كردن و فه رمان ده ركردن و پاداشت و سزايه ، وه ئه و حه قه يه كه له پێناويدا دروست كراوه كان دروست كراون. وه ده رباره ى ئه م ووشه يه و مافه كانى پرسيارو لێ پرسينه وه له مرۆڤــ ده كرێت له ڕۆژى قيامه تدا، وه پاداشت و سزا له سه ر ئه م ووشه يه ڕوو ده دات، وه له سه ر ئه م ووشه يه قيبله دانراوه ، وه ميلله تى ئيسلامى له سه ر دروست كراوه ، وه له پێناو ئه م ووشه يه شمشێرى جيهاد كردن هه ڵكێشراوه ، وه ئه م ووشه يه مافى خواى گه وره يه له سه ر هه موو به نده كان، وه ئه مه ووشه ى ئيسلامه ، وه كليلى ده رگاى ئاشتى يه ، وه سه ره تاكان و كۆتايى يه كان ده رباره ى ئه م ووشه يه پرسياريان لێ ده كرێت ... وه دوو پێى هيچ به نده يه ك ناجووڵێت و ناڕوات له به ر ده ستى خواى گه وره هه تا پرسيارى لێ نه كرێت ده رباره ى دوو بابه ت:

(ئێوه له دونيا چيتان ده په رست، وه چى وه ڵامى پێغه مبه رانتان دايه وه ).

وه وه ڵامى پرسيارى يه كه م به جێبه جێ كردنى (لا إله إلاّ الله) ده بێت: ناسينى و دان پێدا نانى و ئيش كردن پێى.

وه وه ڵامى پرسيارى دووه م به جێبه جێكردنى (محمد رسول الله) ده بێت: ناسينى و مل كه چ كردن و گوێ ڕايه ڵى كردن بۆى) {ابن القيم(زاد المعاد): 1/2} . ئه م ووشه يه جياكه ره وه ى نێوان كوفرو ئيسلامه ، وه ووشه ى خواناسين و له خوا ترسانه ، وه ئه و په ته به هێزو نه پچڕاوه يه كه ابراهيم(علیه السلام) هێشتى يه وه له ناو نه وه كانيدا به ڵكو بگه ڕێنه وه بۆ سه رى ئه گه ر تووشى هاوبه ش بڕياردان بوون:
(وَجَعَلَهَا كَلِمَةً بَاقِيَةً فِي عَقِبِهِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ) {سورة الزخرف: 28}. وه (لا اله الا الله) ئه و ووشه يه يه كه خواى گه وره شايه تى پێداوه بۆ نه فسى پيرۆزى خۆى، وه له دروست كراوه كانيشدا فريشته كان و زانايان شايه تييان داوه بۆ خواى گه وره ، خواى گه وره ده فه رمووێت: (شَهِدَ اللّهُ أَنَّهُ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ وَالْمَلاَئِكَةُ وَأُوْلُواْ الْعِلْمِ قَآئِمَاً بِالْقِسْطِ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ) {سورة آل عمران: 18}. وة برِوانة مجموعة التوحيد (105-167). واته : خواى گه وره شايه تى داوه كه هيچ په رستراوێكى ترى حه ق نى يه كه شايه نى په رستن بێت جگه له (الله) وه فريشته كان و زانايان ئه م شايه تى يه يان داوه شايه تى يه كى دادپه روه رانه ، هيچ په رستراوێكى ترى حه ق نى يه كه شايه نى په رستن بێت جگه له (الله)كه خوايه كى باڵاده ست
و كاربه جێيه . وه (لا إله إلا الله) وشه ى نيه ت پاكى و دڵسۆزى يه بۆ خوا، وه شايه تى دانى حه قه ، وه بانگه وازى حه قه ، وه خۆ دوورخستنه وه يه له هاوبه ش بڕياردان، وه له پێناويدا دروست كراون، وه كو خواى گه وره ده فه رمووێت: (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) {سورة الذاريات: 56}. واته : من جن و مرۆڤم دروست نه كردووه ته نها بۆ ئه وه نه بێت كه من بپه رستن به تاك و ته نهايى و هاوبه شم بۆ بڕيار نه ده ن. وه له پێناو (لا إله إلا الله) پێغه مبه ران نێردراون و په رتووكه كان دابه زێنراون، وه كو خواى گه وره ده فه رمووێت: (وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ) {سورة الأنبياء: 25}. واته : له پێش تۆدا ئه ى محمد(صلی الله علیه وسلم) هيچ پێغه مبه رێكى ترمان نه ناردووه ئيللا سروشمان بۆى ناردووه كه هيچ په رستراوێكى ترى حه ق نى يه كه شايه نى په رستن بێت ته نها من نه بێت، كه واته ته نها من بپه رستن به تاك و ته نها و هاوبه شم بۆ بڕيار مه ده ن، وه ده فه رمووێت: (يُنَزِّلُ الْمَلآئِكَةَ بِالْرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ أَنْ أَنذِرُواْ أَنَّهُ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ أَنَاْ فَاتَّقُونِ) {سورة النحل: 2}. واته : خواى گه وره سروش بۆ پێغه مبه رانى ده نێرێت له سه ر زمانى فريشته (جبريل) (عليه الصلاة السلام) كه خه ڵكى ئاگادار بـــــكه نه وه كه هيچ په رستراوێكى ترى حه ق نى يه كه شايانى په رستن بێت جگه له من، ده ى كه واته ته نها له من بترسێن. ابن عيينه ده فه رمووێت: (خواى گه وره هيچ به خششێكى نه داوه به به نده يه ك له به نده كانى له و به خششه گه وره تر كه فێرى (لا إله إلا الله) ى كردوون وه پێى ناساندوون، وه (لا إله إلا الله )بۆ خه ڵكى به هه شت وه كو ئاوى سارد وايه بۆ خه ڵكى دونيا(كلمة الإخلاص لابن رجب: ص52-53)، وه هه ر كه سێك بيڵێت خوێن و ماڵى پارێزراو ده بێت، وه هه ر كه سێك نه يڵێت ئه وا خوێن و ماڵى به زايه ده ڕوات .پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: (من قال لا إله إلا الله، وكفر بما يعبد من دون الله حُرم ماله ودمه وحسابه على الله)( رواه مسلم في الايمان برقم: 2316) .واته : هه ركه سێك بڵێت (لا إله إلا الله)، وه كوفر بكات و بێ باوه ڕ بێت به و شتانه ى كه جگه له خوا ده په رسترێن ئه وا ماڵ و خوێنى پارێزراو ده بێت و حسابى له لاى خواى گه وره يه .وه (لا إله إلا الله) يه كه م شته كه داوا له كافران ده كرێت بيڵێن كاتێك كه بانگ ده كرێن بۆ ئيسلام، وه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) كاتێك كه معاذى(ڕه زای خوای لێبێت) نارد بۆ يه مه ن پێى فه رموو: (إنك تأتي قوماً من أهل الكتاب فليكن أول ما تدعوهم اليه شهادة أن لا إله الا الله)( رواه البخاري: 3/255)، و(مسلم في: الإيمان برقم: 19). واته : ئه ى معاذ (ڕه زای خوای لێبێت) تۆ ده چيته ناو كه سانێك گاورن (فه له ن) با يه كه م شتێك كه بانگيان ده كه يت بۆ لاى بريتى بێت له شايه تى دان به( لا إله إلا الله). به مه پله و پايه ى (لا إله إلاّ الله)ت له ديندا بۆ ده رده كه وێت و گرنگى له ژياندا ده زانيت كه يه كه م پێويستى يه له سه ر به نده كان؛ چونكه (لا إله إلا الله) بنچينه يه و هه موو كرده وه كانى ترى له سه ر بنيات ده نرێت.

دانراوى زاناى پايه به رزصالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان

وه رگێڕانى مامۆستا. صلاح الدين عبد الكريم

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )