ئەوەی پێویستە لەسەر موسوڵمان ئەنجامی بدات پێش گیان كێشانی

ئەوەی پێویستە لەسەر موسوڵمان ئەنجامی بدات پێش گیان كێشانی

ئاده ميزاد ئه گه ر چه ند كاتێكى كه مى مابوو له ژياندا و به ره و مردن ڕووى نابوو ، پێويسته چى بكات بۆ ئه وه ى خۆى بۆ مردن ئاماده بكات؟ پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) پێ ى ڕاگه ياندووين كه هه موومان گومانى چاكمان هه بێت به خواى گه وره له سه ره مه رگ دا ... له جابره وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : سمعت رسول الله (صلی الله علیه وسلم) يقول قبل وفاته بثلاث ((لايموتن أحدكم إلآ وهو يحسن الظنّ بالله)) (1) واته : پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) پێش سێ ڕۆژ له وه فاتى گوێم لێ بوو ده يفه رموو: هيچ كه سێك له ئێوه نه مرێت تا گومانى چاكى به خواى خۆى ده بێت . گومانى چاك ئه وه يه باوه ڕت وابێت كه خواى گه وره ده تخاته به هه شته وه و ڕه حمت پێ ده كات وه دڵنيابيت كه له گوناهت خۆش ده بێت. وه گومانى چاكيش به س نى يه به ڵكو ده بێت بترسێت له و گوناهانه ى پێشتر ئه نجامى داوه ...... له ئه نه سه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : (پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) چووه سه ردانى گه نجێك كه له سه ره مه رگ دا بوو پێ ى فه رموو ((حاڵت چۆنه ؟)) ئه ويش ووتى: وه ڵاهى ئه ى پێغه مبه ر خوا (صلی الله علیه وسلم) له گوناهه كانم زۆر ده ترسم و هيواى زۆريشم به خواى خۆم هه يه پێغه مبه ر خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى (( لايجتمان في قلب عبدٍ في مثل هذا الموطن الاّ اعطاه الله مايرجو وامِنُه مما يخاف)) (2). واته : ئه و دوانه له دڵى هه ربه نده يه كدا كۆببێته وه له سه ره مه رگ دا ئه وه ى كه لى ى ده ترسێ خواى گه وره لێ ى بێ باك ده كات وه ئه وه يشى هيواى پێ ى هه يه خوا هيواكه ى بۆ ده هێنێته دى. بۆيه چاكتر وايه گومانى چاك زياتر ببه يت به خواى خۆت كه خوا لێت خۆش ده بێت له وه ى زياتر ترست هه بێت ...

(ئيبن و عه باس) (رضي الله عنهما) ده فه رموێت : (إذا رأيتم بالرجل الموت فبشروه ليلقى ربه وهو حسن الظن بالله وإن كان حيا فخوفوه..) (3) . واته : ئه گه ر زانيتان ئه و كه سه چه ند ساتێكى ماوه له ژيانيدا هيواو ڕه حمى خواى بخه نه دڵه وه به ڵام ئه گه ر زيندوو بوو بيترسێنن. به ڵام له سه ره مه رگدا تازه وا له ژيانى درۆ ده رده چێت به ره و ژيانى ڕاستى له به ر ئه وه هيواى زياتر بخه نه دڵه وه چونكه زۆر پێويسته . موسوڵمان گومان و هيواى چۆن بێت به خواى خۆى خوا په يمانى داوه ئه و گومانه ى بۆ ده هێنێته دى چونكه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت : له جابره وه (ڕه زای خوای لێبێت) ((من إستطاع منكم أن لا يموت إلاّ وظنه بالله حسن فليفعل) (4). واته : هه ركه سێك له ئێوه تا ده توانێت گومانى باش بێت به خواى گه وره و له سه ر ئه وه ش بمرێت.هه روه ها پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت: خواى گه وره فه رموويه تى: ((أنا عند ظن عبدي بي إن ظن خيراً ، و إن ظَنَّ شراَ ..))(5). واته : خواى گه وره ده فه رموێت: (من له جێى گومانى به نده كه مم ئه گه ر گومانى چاك ببات به من بۆى ده هێنمه دى وه ئه گه ر گومانى خراپ ببات به من هه روه ها بۆى ده هێنمه دى) . كه واته هه ركه س گومانى وا بێت خوا سه رفرازو سه ركه وتووى ده كات و له گوناهى خۆش ده بێت و به به هه شتى شاد ده كات ئه م گومانه خوا بۆى ده هێنێته دى ،وه هه ركه س گومانى وابێت خوا ده يخاته دۆزه خ و سزاى ده دات و له گوناهى خۆش نابێت و ڕه حمى پێ ناكات ئه وا ئه و گومانه خراپه ى به خواى خۆى بۆ ده هێنێته دى .. وه مژده ش دراوه به و موسوڵمانه به ڕێزانه كه به هيوا بوون به ڕه حمى خوا شادبن وه له ژيانى خۆياندا ترساون له خوا مژده يان پآ دراوه كه خواى گه وره ترسيان لێ ده ڕه وێنێته وه له ڕۆژى قيامه تدا وه كو خواى گه وره فه رموويه تى : ((قال الله تعالى : وعزتي لا أجمع على عبدي خوفين وأمنين إن هو أمنني في الدنيا أخفته يوم أجمع فيه عبادي وان هو اخافني في الدنيا أمِنتُهُ يوم أجمع فيه عبادي)) (6) واته :
به عيزه تى خۆم هه رگيز دوو ترس ودوو دڵنيايى له دڵى هيچ به نده يه كدا كۆناكه مه وه ئه گه ر ئه و له ژيانى دنيادا له من نه  ترسابێت ، ئه وا من زۆر ده يترسێنم له و ڕۆژه ى به نده كانمى تيا كۆده كه مه وه وه ئه گه ر له دنيا لێم ترسابێت ئه وا له و ڕۆژه دا كه به نده كانمى تێدا كۆده كه مه وه دڵنيا ودوور له هه موو ترسێكى ده كه م. بۆيه ئاده ميزادى موسوڵمان ئه گه ر نه خۆش كه وت پێش مردنه كه ى چاك وايه ئه و نه خۆشيه ى پێ خۆش بێت و سوپاسى خواى له سه ر بكات و پێى ڕازى بێت وه كو ئه بو هوره يره (ڕه زای خوای لێبێت)ده يگێڕێته وه و ده فه رموێت : پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : ((قال الله عز وجل : ان المؤمن عندي بمنزلة كل خير يحمدني وأنا أنزعُ نَفسهُ مِن بَين جنبيهِ وهو يحمد الله))(7). واته : خواى گه وره ده فه رمووێت خاوه ن باوه ڕ لاى من پله يه كى هه ره چاكى هه يه سوپاسم ده كات له كاتێكدا كه من گيانى ده كێشم له نێوان هه ردوو شانى يه وه (واته : له قوڕقوڕاگه و به ره و ژوور) . پێويسته په نا بگرين به خواى گه وره له مردنى كوتو پڕو له ناكاو ، چونكه ئه و جۆره مردنه نيشانه ى غه زه بى خوايه .

له عوبه يدى كوڕى خاليدى كوڕى سوله يمى يه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : ((موت الفجاءة اخذةُ أسف)) (8). واته : مردنى له ناكاو نيشانه ى تووڕه بوونى خوايه له وكه سه وه كو خواى گه وره ده فه رموێت : ( فَلَمَّا آَسَفُونَا انْتَقَمْنَا مِنْهُمْ ) (الزخرف: ٥٥)،  واته : كاتآ توڕه يان كردين تۆڵه مان لێ سه ندنه وه ، هه ركه سێك خواى گه وره له ناكاودا ڕۆحى بكێشێت ئه وه خواى گه وره لێ ى توڕه يه و هيچ بوارێكى نادات له دنيادا تۆبه بكات يان خۆى ئاماده بكات بۆ گه يشتن به خواى خۆى به ڵام له ڕيوايه تێكدا له دايكى به ڕێزمان عائيشه (رضي الله عنها )، وه ابن مسعود (ڕه زای خوای لێبێت) گێڕاويانه ته وه كه فه رموويانه : (( موت الفجأة راحة بالمؤمن وأسفٍ على الفاجر))(9) . واته : مردنى له ناكاو حه وانه وه يه بۆ بڕوادار و نيشانه ى توڕه بوونه له خراپكار. ئيمامى عومه ر (ڕه زای خوای لێبێت) زۆر جار ئه م دوعايه ى ده فه روو: " اللهم إني أعوذبك ان تأخذني على غِرَّةِ أو تذرني في غفلة أو تجعلني من الغفلين"(10) واته : خوايه په نابه تۆ ده گرم له كوتوپرشدا گيانم بكێشيت يا خود له بێ ئاگايدا بم هێڵيته وه  ياخود بم خه يته ڕيزى بێ ئاگاكان.خواى گه وره خۆى به ڵێنى داوه هه ر موسوڵمانێك نه خۆش بخات ئه گه ر به نه خۆشى يه كه ى بڕوات له گوناهى خۆش ده بێت وه كو پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت : له ئه نه سه وه (ڕه زای خوای لێبێت) گێڕراوه ته وه :((إذا إبتلى الله العبد المسلم ببلاءِ في جسده ، قال الله عز وجل اكتب له صالح عمله فإن شفاه غسّلهُ وطهّرهُ،وان قبضه غَفِر له ورحمَهُ...))(11). واته : خواى گه وره هه ر به ڵايه ك بدات به سه ر جه سته ى موسوڵمانێكدا به فريشته كان [ واته : ئه وانه ى كارى چاكه ده نووسن ] ده فه رموێت كارى چاكه ى بنووسن ، وه ئه گه ر له و نه خۆشيه ڕزگارى كردو چاكى كرده وه ئه وا پاكى ده كاته وه له هه موو گوناهێك، وه ئه گه ر به و نه خۆشى يه وه ڕۆحى كێشا ئه وا لێى خۆش ده بێت و ڕه حمى پێ ده كات كه واته : نه خۆش بوونمان پێش مردنمان به چه ند ڕۆژێك سوپاسێكى بێ پايانى بۆ خواى خۆمانى تێدايه له هه موو ڕوويه كه وه ... له به ر ئه وه موسوڵمان پێويسته پێش ئه وه ى گيانى بگاته قوڕقوڕاگه ى ته وبه بكات چونكه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : ((ان الله ليقبل توبة العبد مالم يُغَر غِر))(12). واته : خواى گه وره ته وبه له به نده كه ى وه رده گرێت ئه گه ر ڕۆحى نه گه يشتبێته قوڕقوراِگه ى . بۆيه پێويسته په نا بگرێت له شه ڕى شه يتان له و كاته دا وه كو پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له دوعاكانيدا په ناى به خوا گرتووه له چه ند فروفێڵيكى شه يتان ، وه ده فه رموێت : ((اللهم إنى أعوذ بك ...وأعوذ بك أن يتخبطني الشيطان عند الموت)(13). واته : خوايه په نا به تۆ ده گرم كه شه يتان ڕێگه م لێ هه ڵه بكات و سه رم لێ تێك بدات پێش مردنم .وه له فه رمووده يه كى تردا هاتووه له (عطاء كورِى ياسره وه ) (ڕه زای خوای لێبێت) كه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ((مامن مؤمن يموت ... وأقرب ما يكون عدو الله منه ذلك الساعة)) (14) . واته : نزيكترين كات كه شه يتان له باوه ڕداره وه نزيكه ئه و كاته يه كه له سه ره مه رگ دايه ئه ويش بۆ ئه وه ى ڕێگه ى لێ هه ڵه بكات له كاتى مردندا و ڕێگه ئيسلامى له بيربه رێته وه ، وه سه رقاڵى بكات به شتى تره وه بۆ ئه وه ى تۆبه نه كات پێش ڕۆح ده رچوونى ، ياخود به وه كه گومانى خراپ بخاته دڵيه وه كه خوا تۆ ده يخاته دۆزه خه وه و ڕه حمى پێ ناكات بۆ ئه وه ى گومانى خراپ ببات به خواى خۆى و گومانه كه ى بێته دى و واى لێ بكات كه كوفرێك يان گوناهێكى پێ بكات يان هاوتا بۆ خوا بڕياردانێكى پێ بكات و بيكاته دوا كرده وه ى له دونيادا چونكه وه ك پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت: ((إنما الاعمال بخواتيمها)) واته : هه موو كرده وه كان به كۆتاييه كانيانه وه به ندن . خواى گه وره په نامان بدات له شه يتان پێش ڕۆح كێشان كه ڕێگه مان لێ هه ڵه بكات . كه واته ته وبه كردن و داواكردنى لێ خۆش بوون له خواواشان په نا گرتن به خوا له شه يتان وه زۆر وتنه وه ى دوا ووشه ى (لاإله إلاّ الله) و خۆ ئاماده كردن بۆ گه ڕانه وه بۆلاى خوا وه ك پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت : (( لقنوا موتاكم قول لاإله الا الله)) (15). واته : ئه وانه ى وا له سه ره مه رگدان با له دواتانه وه وشه ى ( لا إله الا الله ) بڵێنه وه . گرنگى ئه م ووشه يه ش ئه وه يه وه ك پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت: : ((من كان آخر كلامه لا إله الا الله دخل الجنة)) (16).  واته : هه ركه سێك دوا ووشه ى ( لا إله الا الله ) بێت ده چێته به هه شته وه و ڕزگارى ده بێت له ئاگر. وه هه روه ها له فه رموده يه كى تردا ده فه رموێت هه ر كه سێك له نه خۆشى سه رمه رگدا بڵێت: (( لا إله الا الله والله اكبر لا إله إلا الله وحده لاشريك له ، له الملك وله الحمد لا إله إلا الله ولاحول ولا قوة إلا بالله))  گه ر له و نه خۆشيه دا بمرێت ئاگر ناى سوتێنێت)) (17). وه هه روه ها پێويسته له سه رمه رگدا مرۆڤ دڵخوش بێت به مردن و گه يشتن به خواى خۆى ، سه عيدى كوڕى عبدولعه زيز ده فه رموێت :" بيلال (ڕه زای خوای لێبێت) له سه ره مه رگدا بوو ، خێزانه كه ى ده يوت : ئه ى هاوا له موحيبه ته ! بيلاليش ده يفه رموو : " [ واحرباه] غدا نلقي الأحية محمداً وحزبَه"  (18) . واته : ئاى له و خۆشيه سبينێ به خوشه ويستانم ده گه م موحه مه د (ڕه زای خوای لێبێت) وه هاوه ڵه كانى . موعازيش (ڕه زای خوای لێبێت) له سه ر مه رگدا ده يفه رموو : " مرحباً بالموت ، مرحياً زائرٌ مُغب حبيبٌ جاء على فاقة اللهم انك تعلم أفي كنت أخافُك فانا اليوم أرجزك ، إني لم أكن أحب الدنيا و طول البقاء فيها لكري الأنهار ولالغرس الأشجار ولكن لظنأ الهواجر و مكابدة الساعات و مزاحمة العلماء بالرّكب عند حق الذكر"(19). واته : پێشوازيت لێ بێت ئه ى مردن ، پێشوازيت لێ بێت ئه ى ميوانى دره نگ هاتوو ئه ى خۆشه ويستى كاتى هه ژارى ، خوايه خۆت ده زانيت من له تۆ ده ترسام ئه مڕۆش من هيوام به تۆيه ، من دونيام خۆش نه ده ويست وه مانه وه م نه ده ويست تيايدا بۆ ئاوداشتن و دره خت ڕواندن به ڵكو ته نها بۆ تونيه تى ڕۆژ وناڕه حه تى بردنه سه رى كاته كات وشان ئه ژنۆ جووت كردن له به رده م زاناكاندا له كۆڕى زاست و زكردا.وه له پێش ڕوح ده رچوونى جار جار ده بورايه وه و ده هاته وه هۆش خۆى و ده يووت: " ربي اخنقني خنقك فوعِذَّتِك إنَّك لتعلم إني لأحبكَ" (20). واته : خوايه گيان به خنكاندنى خوت بم خنكێنه سوێند به شكۆمه نديت خۆت ده زانيت كه من زۆرم خۆش ده وێت . وه ( محمدى كوڕى واسع )يش (رحمه الله ) له سه ره مه رگدا ده يفه رموو: " مرحباً بملائكة ربي ولاحول ولاقوة الا بالله" (21). واته : پێشوازى و به خێرهاتنت ده كه م ئه ى فريشته كانى خوا پێويسته مرۆڤ بترسێت له بێ بروايى سه ره مه رگ .

ئيمامى (مجاهد) (رحمه الله) ده فه رموێت: " ما من ميّت يموت الاّ مُثِّلَ له جلساؤه ، قال: فاحضر رجل فقيل : قل لا اله الا الله . قال شاهك" (22). واته : هه رمردوويه ك بمرێت له سه ره مه رگدا هاونشين و هاوشێوه كانى خۆى ده هێنرێت پێش چاوى ، جارێك به يه كێكيان ووت : له سه ره مه رگدا بوو بڵێ (لا اله الا الله) . به م ئه و هه ر ده يووت : به ڵێ گه ورم .(واته : ئه و گه وره يه ى له دونيادا خزمه تكارى كردووه ).

ڕبيعى كوڕى موڕه (رحمه الله) ده فه رموێت: " پێوێكم بينى له شارى ئه هواز له سه ره مه رگدا بوو پێيان ده ووت : بڵێ (لا اله الا الله ). ئه و هه ر ده يووت : ده شانزه ، وچوارده و ، ده وازده ، (واته : يارى تاوڵه و دۆمينه ى زۆر كردوه له ژيانيدا ) وه پياوێكى ترم بينى له شام له سه ره مه رگدا بوو پێيان ده وت بڵى (لا اله الا الله) ئه و هه ر ده يووت : شه راب تێكه و به شى هه مووان بده .

و ابن ابى رواد (رحمه الله) ده فه رموێت : "به پياوێكيان ووت له سه ره مه رگدا بوو: بڵێ ( لا اله الا الله) ، به ڵام ئه و ده يووت : من كافرم بڕوام به وه نيه " (23) . 

(1) أخرجه: مسلم في ((الصحيح)) (2877).

(2) أخرجه: الترمذي في ((السنن)) (983) ، وإبن ماجه في ((السنن)) (4261) ، وحسنه الشيخ الألباني في ((أحكام الجنائز)) (ص: 3) ، وفي ((المشكاة)) (1612)، وفي ((السلسله الصحيحه)) (1051) ، وفي ((صحيح سنن الترمذي)) (785) ، وفي ((صحيح سنن إبن ماجه)) (3436).

(3) أخرجه: إبن مبارك في ((الزهد)) كمافي ((شرح الصدور)) (ص: 24)، وانظر حول الموضوع ((الاذكار)) للأمام النووي (ص:201). وقال إبراهيم بن الأدهم (يرحمه الله) :" كانوا يستحبون أن يلقنوا العبد محاسن عمله عند موته لكي يُحسن الظنَّ بربه" . أخرجه : ابن ابي الدنيا((كتاب المحتظرين)) (27).

(4) أخرجه: أبو نعيم في ((الحليه)) 8/121) ، وإبن حبان في((الصحيح)) (637)) ، وقال محققه إسناده حسن.

(5) أخرجه: الطبراني في ((المعجم الكبير)) (22/209) ،وإبن حبان في ((الصحيح)) (641) وقال محققه إسناده: صحيح

(6) أخرجه: إبن مبارك في ((الزهد)) (157) ، و إبن حبان في ((الصحيح)) (640) وقال محققه : إسناده حسن ، و أبو نعيم في ((الحلية)) (6/98) ، وحسنه الشيخ الألباني في ((السلسلة الصحيحة )) (742) .

(7) أخرجه: أحمد في ((المسند)) (2/361) وقال محققه الشيخ الأرناوؤط :إسناده جيد، والبزار في ((المسند)) (781)، وحسن اسناده الشيخ الألباني في ((السلسلة لصحيحه)) (4/174) رقم (1632) ، وفي ((صحيح الجامع)) (1910) .

(8) أخرجه: أحمد في : ((المسند)) (17924 ـ 15496) وقال محققه الشيخ الأرناوؤط اسناده صحيح ، و ابو داود في ((السنن)) (3110)، والبيهقي في ((السنن الكبرى)) (3/387) ، وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن ابى داود)) (2667) ، وفي(( المشكاة)) (1611) .

(9) أخرجه: ابن أبي شيبة ((المصنف )) (3/370) ، والبيهقي ((شعب الأيمان )) (10218)، وأحمد (6/136) وقال محققه : اسناده ضعيف ، وقال العجلوني في (( كشف الخفاء)) : رواه أحمد البيهقي باسناده صحيح ، وضعفه الشيخ الألباني مرفوعاً في (( ضعيف الجامع )) (5896).

(10) أخرجه: ابن أبي شيبة (( المصنف )) (29508) ، و أبونعيم (( الحلية )) (1/65).

(11) أخرجه : احمد في ((المسند)) (3/148) ، وحسنه الشيخ الألباني في: ((الصحيح الجامع)) (258) .

(12) أخرجه : ابن ماجه في ((السنن)) (4253) وحسنه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن ابن ماجه)) (3430) .

(13) أخرجه: النسائي في((السنن)) : (8/82) ، وأبو داود في ((السنن)) : (1541) ، وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن النسائي)) : (5104) ، وفي : ((صحيح سنن أبى داود)) : (1388) و((صحيح الجامع)) : (1282) .

(14) أخرجه:الحارث بن أبى أسامه في ((مسنده)) بإسناد جيد كما قال العلامه السيوطى في ((شرح الصدور))(ص :24).

(15) أخرجه : ابوداود (3117) ، وصححه الشيخ الألباني في (( صحيح أبي داود)) (2674).

(16 ) أخرجه: ابوداود (3116)، وصححه الشيخ الألباني في ((صحيح الجامع)) (6479) ، و((صحيح أبي داود)) (2673).

(17) أخرجه : الترمذي (3430) ، وابن ماجة (3794) ، وصححه اشيخ الألباني في ((صحيح بن ماجة )) (3061).

(18) أخرجه: ابن ابي الدنيا ((المحتضرين)) (294) .

(19) أخرجه: ابن أبي شيبة (( المصنف )) (10876) ، وأحمد ((الزهد)) (2/116) ، وابن أبي الدنيا (( المحتضرين )) (127) ، وأبو نعيم (1/2939) ، وابن قدامة (( الرقة و البكاء )) (127) و قال مححقه : رجاله ثقات.

(20) أخرجه: ابن سعد (3/588) ، وابو نعيم (( الحلية )) (2/812) ، و ابن أبي الدنيا (( المحتضرين )) (128) ، و ابن الجوزي (( صفة الصفوة)) (1/501).

(21) أخرجه: ابن ابي لدنيا (( المحتضرين )) (200).

(22) أخرجه: ابن ابي لدنيا (( المحتضرين )) (245).

(23) أخرجه: ابن ابي لدنيا (( المحتضرين )) (250،248).

(مردن و ژیانی ناو گۆڕ لە قورئان و فەرموودە صەحیحەكاندا)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )