دەركەوتنی یأجوج و مأجوج ژیان خۆشی دوای كوشتنی دەججال و لەناو چوونی یأجوج و مأجوج

دەركەوتنی یأجوج و مأجوج

ژیان خۆشی دوای كوشتنی دەججال و لەناو چوونی یأجوج و مأجوج

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى:وه له و كاته دا خواى گه وره وه حى ده نێرێ بۆ عيسا پێى ده فه رموێت: من به نده گه لێكى خۆمم كه (يأجوج ومأجوج)ه ده رخستون، كه كه س تواناى جه نگ كردنى نييه به رامبه ر ئه وان، له به رئه وه به نده موسڵمانه كانم بده پاڵ كێوى (طور) و له وێ بيان شاره وه و په نايان بده . وه خواى گه وره (يأجوج مأجوج) ده نێرێت، كه له هه موو به رزيه كه وه شۆڕده بنه وه دێن به په له له سه ره تاكه يان به ده رياچه ى (طبريه)دا ده ڕوات وه كه مێ ئاوى تێدايه هه مووى ده خۆنه وه و كۆتايى پێدێنن. وه كه كۆتايىيه كان ده گاته سه ر ده رياچه كه ده ڵێن: جاران ئێره ئاو بوو!!. له پاشان ده ڕۆن تا ده گه نه كێوى (خه مر) له بيت المقدس، وه ده ڵێن:خه ڵكى سه ر زه وى كه س نه ماوه ، هه موومان كوشتن، ده ى ئه مجار با ئه هلى ئاسمان بكوژين، وه به تيروكه وانه كانيان تير ده گرنه ئاسمان. به ڵام خواى گه وره سه ره و خوار ده ى گه ڕێنێته وه بۆسه ر خۆيان به خوێناويه وه . وه پێغه مبه ر عيسا له گه ڵ هاوه ڵانى هه ر له كێو گير ده خۆن و ته نگيان پێ هه ڵ ده چنرێت، تا وايان لێ دێت له برسان و پێويستى يان سه ره گايه ك بۆ يه كێكيان باشتره له سه د دينارى ئه مڕۆ به لاى يه كێك له ئێوه .وه عيسا پێغه مبه رو هاوه ڵانى به مل كه چى و موحتاجى يه وه داوا له خوا ده كه ن ڕزگاريان بكات له و ته نگانه و ناڕه حه تىيه ، وه ئه و قه ومه دڕنده يه كه (يأجوج و مأجوج)ه له ناو به رێت.وه خواى گه وره ش وه ڵاميان ده داته وه و كرمى ناو لووتى وشترو مه ڕو ماڵاتيان بۆ سه ر گه ردنيان ده نێرێت و تێكيان ده شكێنێت و كه لاكه كه يان ده كه وێت. وه كو يه ك كه س بكه وێت. هه موويان تێكڕا به يه كه وه به هيلاك ده چن.له پاشان پێغه مبه ر عيساو هاوه ڵانى له كێو داده به زنه سه ر زه وى، به ڵام شوێن بستێكيشيان ده ست ناكه وێت ئيللا بۆگه نى و كێم و زوخاوى لاشه ى يأجوج و مأجوج پڕى كردووه .ديسان جارێكى تر پێغه مبه ر عيساو هاوه ڵانى له خوا ده پاڕێنه وه كه له و بۆگه نه ڕزگاريان بێت خواى په روه ردگاريش باڵنده ى گه وره ده نێرێت كه مليان وه كو ملى وشتر درێژو گه وره يه .وه باڵنده كان لاشه بۆ گه نه كان هه ڵده گرن و ده يانبه ن له شوێنێكى چۆڵه وانى چاڵدا فڕێيان ده ده ن كه خوا مه به ستيه تى له وێ فڕێ بدرێت.له پاشان بارانێك ده بارێت كه هيچ ماڵێكى كۆچه رىو شارى نا مێنێت ئيللا ده يچێت و زه وى ته واو ده شواته وه و وه كو ئاوێنه ى لێ دێت.

ژيان خۆشى دواى كوشتنى ده ججال و له ناو چوونى يأجوج و مأجوج

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى:
دوايى به زه وى ده وترێت: به رهه مه كه ت بڕوێنه و به ره كه ته كه ت بگه ڕێنه وه بۆ خه ڵكى.له و ڕۆژه دا كۆمه ڵێك له يه ك هه نار ده خۆن و به شيان ده كات و توێكڵه كه شى به شى سێبه ريان ده كات وه به ره كه ت ده خرێته ناو شيره وه ، تا واى لێ دێت وشترێكى تازه زاو به شى كۆمه ڵێكى زۆر شير ده دات. وه مانگايه كى تازه زاو به شى هۆزێك له خه ڵكى ده كات. وه مه ڕێكى تازه زاو به شى كۆمه ڵێك خزم ده كات وه گا به وه نده و ئه وه نده پاره يه ده بێت.وه ووڵاخه به رزه به چه ند درهه مێك ده بێت, وه خۆش ترين ژيان دواى مه سيحى ده ججاله .ئاسمان ئيزن ده درێت به باران و زه ويش به ڕووه ك, وه ئه گه ر بێتو ده نكه تۆوێك فڕێ بده يته سه ر به ردێكيش هه ر ده ڕوێت. وه هيچ كێشه و ناكۆكى و ڕق و كينه و حه سودى نامێنێت.وه ژه هرى هه موو خاوه ن ژه هرێك هه ڵده گيرێت و لێى ده سێندرێت.وه ئه من و ئاسايش له زه ويدا بڵاو ده بێته وه تاواى لێدێت شێرو وشتر، وه پڵنگ و مانگا، وه گورگ و مه ڕ به يه كه وه ده له وه ڕن و منداڵانيش گاڵته به مار ده كه ن و ئازاريان نادات. وه منداڵى بچوك ده ست ده بات بۆ مار بێ ئه وه ى په لامارى بدات و زيانى لێ بدات.كيژۆڵه ى بچوك ڕاوى شێر ده نێت وه شێره كه ش ئازارى پێناگه ێنێت. وه گورگ له گه ڵ مه ڕدا وه كو سه گى پاسه وانى لێ دێت بۆى. وه زه وى پڕ ده بێت له سه لامه تى، هه روه كو جام پڕ ده بێت له ئاو.
وه خه ڵكى يه ك بيروباوه ڕو بانگه وازيان هه يه و، جگه له (الله) هيچ شتێك ناپه رسترێت، وه شه ڕو جه نگ نامێنێت.

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )