گه‌وره‌یی وپاداشتی سوپاس کردنی په‌روه‌ردگار

گه وره یی وپاداشتی سوپاس کردنی په روه ردگار

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ .

باوه ڕدارى خۆشه ويست: بێگومان نازو نيعمه ت و به خششه كانى خواى په روه ردگار زۆره به سه رمانه وه ، وه ئه گه ر بمانه وێت بيان ژمێرين ئه وا هه رگيز ناتوانين، چونكه ئه وه نده لقى لێ ده بێته وه ، جا له به ر ئه م هه موو نيعمه تانه ى كه پيمان به خشراوه له لايه ن خواى په روه ردگاره وه ، پێويسته مرۆڤى باوه ڕدار به وه فابێت به رامبه ر به خواى په روه ردگار وه به رده وام سوپاسى خوا بكات له سه رنيعمه ته كان، وه به دڵنياى خواى په روه ردگار پێويستى به وه نييه كه ئێمه سوپاسى بكه ين، به ڵكو ئێمه پێويستمان به وه هه يه كه به رده وام سوپاس و ستايشى بكه ين، چونكه به هۆى سوپاسكردنى خواى په روه ردگاره وه چه ندين خێرو چاكه و پاداشتمان ده ست ده كه وێت، فه زڵ و گه وره يى و پاداشتى سوپاسكردنى په روه ردگار گه لێك زۆره ، له وانه :

يه كه م: ووتنى (الحَمْدُ لِلِّهِ) ته رازوى خێرو چاكه ى پڕده كات

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (والحَمْدُ لِلِّهِ تَمْلأُ المِيزَانَ) رَواهُ مُسْلِم (533) .واته : وه سوپاس و ستايشكردنى په روه ردگار ته رازووى ڕۆژى دوايى پڕده كات، هه روه ها فه رموويه تى: (كَلِمَتَانِ خَفِيفَتانِ على اللِّسانِ ثَقِيلَتَانِ في المِيزَانِ حَبيبَتَانِ إلى الرَّحْمَنِ: سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ سُبْحَانَ اللَّهِ العَظيمِ) رَواهُ الْبُخَاريّ (6406) .واته : دوو وشه هه ن كه له سه ر زوبان ئاسانن بۆ ووتن، وه له ته رازووى كرده وه كاندا قورس و گرانن، وه به لاى خواى په روه ردگاره وه خۆشه ويستن ئه ويش بريتييه له ووتنى: (سُبْحَانَ اللَّهِ ۆبِحَمْدِهِ) واته : پاكى و بێگه ردى و ستايش بۆ په روه ردگار، وه (سُبْحَانَ اللَّهِ العَضيمِ) واته : پاكى و بێگه ردى و گه وره يى و مه زنى بۆ په روه ردگار.

دووه : به هۆى ووتنيه وه په روه ردگار له تاوانه كانى پێشوو خۆش ده بێت.

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (مَنْ أكَلَ طَعاماً فَقالَ الحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أطْعَمَنِي هَذَا وَرَزَقَنِيهِ مِنْ غَيْرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلاَ قُوَّةٍ غُفِرَ لَهُ ما تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ) صَحِيح الْجَامِع (6086) .واته : هه ر كه سێك خواردنێك بخوات و بڵێت: سوپاس و ستايش بۆ ئه و په روه ردگاره ى ئه م خواردنه ى دامێ و ڕزق و ڕۆزى دام به بێ گۆڕان و تواناى خۆم، ئه وا په روه ردگار له تاوانه كانى پێشووى خۆش ده بێت.

سێ يه م: خۆشه ويستترين وشه يه به لاى په روه ردگاره وه .

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى:(أحَبُّ الكَلامِ إلى اللَّهِ تَعالى أرْبَعٌ: سُبْحانَ اللَّهِ والحَمْدُ لِلَّهِ وَلاَإِلهَ إِلاَّاللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ) رَواهُ مُسْلِم (5566).واته : خۆشه ويست ترين وشه به لاى خواى په روه ردگاره وه چواره : (پاكى و بێگه ردى بۆ په روه ردگار، وه هيچ په رستراوێك نييه به حه ق شايسته ى په رستن بێت، جگه له (الله ) كه په روه ردگارى هه موو جيهانه ، وه په روه ردگار گه وره يه .

چواره م: خۆشه ويستترين وشه يه به لاى پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم).

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (لأَنْ أقُولَ سُبْحَانَ اللَّهِ والحَمْدُ لِلَّهِ وَلا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ أَحَبُّ إِليَّ مِمَّا طَلَعَتْ عَلَيْهِ الشَّمْسُ)صَحِيح الْجَامِع (5037) .واته : ئه گه ر بڵێم پاكى و بێگه ردى بۆ په روه ردگار، وه سوپاس و ستايش بۆ په روه ردگار، وه هيچ په رستراوێك نيه به هه ق شايه نى په رستن بێت جگه له (الله )، وه په روه ردگار گه وره يه ، ئه وا خۆشه ويستره به لامه وه له و شته ى كه خۆرى به سه ردا هه ڵدێت.

پێنجه م: هه ركه سێك يه ك جار سوپاس و ستايشى خوا بكات
ئه وا دارخورمايه كى بۆ ده ڕوێت له به هه شتدا.

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (مَنْ قالَ: سُبْحانَ اللّه العظيم وبِحمْدِهِ غُرِسَتْ لَهُ بِها نَخْلَةٌ في الجَنَّةِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (6429).واته : هه ركه سێك بڵێت: پاكى و بێگه ردى و گه وره يى و ستايش بۆ خواى په روه ردگار، ئه وا دار خورمايه كى بۆ ده چێنرێت له به هه شتدا.

شه شه م: به هۆى سوپاس و ستايشى په روه ردگاره وه دوور ده بيت له توش بوون به بڵاو موسيبه ت.

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (مَنْ رأى مُبْتَلىً فَقالَ: الحَمْدُ لِلَّهِ الَّذي عافاني مِمَّا ابْتلاكَ بِهِ وَفَضَّلَنِي على كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقَ تَفْضِيلاً لَمْ يُصِبْهُ ذلكَ البَلاءُ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (6248).واته : هه ركه سێك توش بوو به به ڵايه ك يان گيرۆده بوو به شتێكه وه ، يان گرفتارێك، يان كاره ساتێك يان مه ينه تيه ك، هتد) ببينى و بڵێت: سوپاس و ستايش بۆ ئه و خوايه ى كه منى پاراست له وه ى كه توشى تۆى كردووه ، وه فه زڵى منى به سه ر زۆر له دروستكراوه كانى داوه ، ئه وا ئه وكه سه له و به ڵايه ى توش نابێت .

حه وته م: به هۆى سوپاسكردنى په روه ردگاره وه پاڕانه وه قه بووڵ ده بێت.

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (إذَا صَلَّى أحَدُكُمْ فَلْيَبْدَأ بِتَحْمِيدِ اللَّهِ تَعالى وَالثَّناء عَلَيْهِ ثُمَّ يُصَلِّي على النَّبيّ صلى اللّه عليه وسلم ثُمْ ليَدْعُو بِمَا شَاءَ) صَحِيح الْجَامِع (648) .واته : ئه گه ر يه كێك له ئێوه نوێژى كردو پاڕايه وه ، ئه وا با به سوپاس و ستايشى په روه ردگار ده ست پێ بكات، پاشان سه ڵاوات بدات له سه رمن، پاشان چۆنى ويست بابپاڕێته وه .

هه شته م: به هۆى ووتنيه وه په روه ردگار لێت ڕازى ده بێت.

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (إنَّ اللّه تعالى لَيَرْضَى عَنِ العَبْدِ يأكُلُ الأكْلَةَ فَيَحْمَدُهُ عَلَيْها ويَشْرَبُ الشَّرْبَةَ فَيَحْمَدُهُ عَلَيْها) مُسْلِم (6868).واته : به ڕاستى په روه ردگار له به نده يه ك ڕازييه كاتێك خواردنێك بخوات و سوپاسى په روه ردگارى له سه ر بكات، يان خواردنه وه يه ك بخواته وه سوپاسى په روه ردگارى له سه ر بكات.

له كۆتايدا...

ئه مه گوڵبژێرێك بوو له فه زڵ و گه وره يى و پاداشتى سوپاس و ستايشى خواى په روه ردگار.

وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمينَ

وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ
أَجمَعين.

(ئاماده کردنی مامۆستا ابوبکراحمد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )