بيدعه‌ و داهێنراوه‌كانى قوربانى کردن

بيدعه و داهێنراوه كانى قوربانى (بدع الأضحية)


~~~~~~

ئه ى خوێنه رى يه ك خواپه رست و
شوێنكه وته ى سوننه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به داخه وه ده ڵێم : ئه م په رستشه پيرۆزه و ئه م دروشمه گه وره يه ى ئايينى پيرۆزى ئيسلام ـ وه ك هه موو جۆره كانى ترى په رستشه كان و دروشمه كانى ئاينه پاك و بێ كه م و كوڕييه كه ى ئيسلام ـ بێ به ش نه بووه له كۆمه ڵێك بيدعه ى ڕه ش و داهێنراوى نه فامه كان و ئه وانه ى لايان داوه له ڕێگاى ڕاست ، بۆيه به پێويستم زانى ـ ئاگادارت بكه مه وه له بيدعه و داهێنراوه كانى قوربانى.

به ڵام پێش ئه وه ى بچينه سه ر باسى بيدعه و داهێنراوه كان ئه وه ت ياد ده خه مه وه كه خواى پاك و بێگه رد هيچ په رستش و هيچ كرده وه يه ك له موسڵمانان وه ر ناگرێت و پاداشتى به چاكه ناداته وه ئه گه ر ئه م دوو مه رجه ى خواره وه ى تێدا نه بێت :

1 ـ الإخلاص: واته مه به ست و نييه تت له كره وه كه دا ته نها ڕه زامه نديى خوا بێت.

چونكه خواى گه وره فه رموويه تى : (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ) [سورة البينة : (5)]. واته : به هيچ شتێك فه رمانيان پێنه كراوه ته نها به وه نه بێت كه خوا بپه رستن و به نىيه تێكى پاك و پوخته وه دين دارى بۆ خوا بكه ن .

2 ـ
الاتباع:
واته كرده وه كه ت ده بێت به پێى سوننه تى پبَغه مبه ر بێت (صلی الله علیه وسلم) بێ زياد و كه م. چونكه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : "مَنْ عَمِلَ عملاً ليس عليهِ أمرنا فهو رد" صحيح مسلم رقم : (1718) .. واته : هه ر كه سێك هه ر كرده وه يه ك بكات ، وه ئه و كرده وه يه ئه مرى ئێمه ى له سه ر نه بێت [واته : به پێى سوننه تى من نه بێت] ئه وا لـێى قه بوڵ ناكرێت و ڕه ت ده كرێته وه .

هه روه ها پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له سه ره تاى هه موو ووتارێكدا فه رموويه تى : " ... وخير الـهدي هَديُ مُحَمَّدٍ (صلی الله علیه وسلم) ، وشَرَّ الأمورِ مُحدَثاتها ، وكل محدثةٍ بدعة ، وكل بدعةٍ ضَلالة ، وكل ضَلالةٍ في النَّار" صحيح مسلم رقم : (867) وصحيح سنن النسائـي رقم : (1578) ، وانظر : "خطبة الـحاجة" للإمام الألبانـي ، و"علم أصول البدع" لعلـي الـحلبـي ص: (5ـ 6) .. واته : باشترين و چاك ترين ڕێگا و ڕێباز : ڕێگا و ڕێبازى پێغه مبه ره
(صلی الله علیه وسلم) ، وه خراپترين شت : داهێنراوه كانه ، وه هه موو داهێنراوێك بيدعه يه ، وه هه موو بيدعه يه ك گومڕاىيه ، وه هه موو گومڕاييه ك له گه ڵ خاوه نه كه يدا له دۆزه خدايه . جا بۆ ئه وه ى قوربانييه كه ت له سه ر سوننه ت بێت ئه وا ده بێت ئاگادار بيت و خۆت به دوور بگريت له م بيدعه و داهێنراوانه و هه ر بيدعه يه كى چه په ڵى تر .

بيدعه و داهێنراوه كان :

1 ـ قوربانى كردن به مه به ستى خۆ ده رخستن و شانازى كردن به سه ر خه ڵكه وه ، (أبو أيوب الأنصاري) به دڵێكى غه مباره وه ده فه رموێت : "... ثم تباهَي الناسُ فصار كما تري " !

2 ـ هێنانى مه لايه ك بۆ ئه وه ى ئاماده ى سه ربڕينى قوربانيه كه بێت!

3 ـ چاو ڕه شتنى حه يوانى قوربانى پێش سه ربڕينى!

4 ـ پارچه په ڕۆيه كى سوور ده خه نه ملى حه يوانه كه !

5 ـ مووروو و به ن به ستن به شاخى حه يوانه كه وه !

6 ـ شه كرى كوڵۆ يان نوقڵا يان شيرينى ده خه نه ناو ده مى حه يوانه كه له كاتى سه ر بڕينيدا!

7 ـ دوعا و ويرد خوێندن به گوێى حه يوانه كه دا!

8 ـ نه ووتنى (بسم الله والله أكبر) له كاتى سه ر بڕينى قوربانيه كه دا به هۆى مه شغووڵ بوون به هه ندێك ويردى ترى نا شرعيه وه !

9 ـ ووتنى نيه ت به زمان له كاتى سه ر بڕينيدا ، چونكه جێگاى نيه ت ته نها دڵه .

10 ـ ووتنى (له ڕێى خوا و مه ولوودى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)(صلی الله علیه وسلم) ) له كاتى سه ر بڕينى قوربانيه كه دا ، چونكه ده بێت ته نها بڵێت : (بسم الله والله أكبر) وه ك له سوننه تى پێغه مبه ردا هاتووه (صلی الله علیه وسلم).

11 ـ نه خواردنى گۆشتى قوربانى له لايه ن خاوخێزان و خاوه نى قوربانيه كه وه ، چونكه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت : " كُـلوا " واته : لێى بخۆن.

12 ـ هه ندێك له خه ڵك ده ڵێت : ئه گه ر حه يوانێك پێش جه ژن ديارى بكرێت بۆ قۆچ و قوربانى ئه وا نابێت لـێى بخۆيت و ده بێت هه مووى ببه خشيت !!!

ئه م شته له سه رده مى پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم) نه بووه و پێچه وانه شه بۆ فه رمووده ى : " كُـلوا " واته : لێى بخۆن ، وه ئه م بيدعه يه ش بۆته هۆى دوور كه وتنه وه ى زۆرێك له و جۆره خه ڵكانه له ئه نجامدانى قوربانى كردن !

13 ـ فرۆشتنى پێستى قوربانيه كه يان به خشينى به قه صابه كه له جياتى كرێى سه ر بڕينه كه .

14 ـ دابه ش كردنى گۆشتى قوربانىيه كه به سه ر هه موو دراوسێكاندا ئه گه ر چى ده ست كورت و موحتاجيش نه بن له به ر لۆمه و تانه ى خه ڵك ، چونكه صه ده قه ته نها بۆ فه قير و هه ژارانه ، وه له فه رمووده كه ى (أبو بردة) دا باسى موحتاجى دراوسێ كراوه ، "وذكر هَـنَـةً من جيرانه " (أي حاجة).

15 ـ شاردنه وه ى خوێنى قوربانىيه كه له ژێر خاكدا ، به مه به ستى ئه وه ى كه ئه و خوێنه تێكه ڵ نه بێت به ئاوه ڕۆ (مه جارى) چونكه وا ده زانن خوێنى قوربانى موباره كه .

16 ـ يه كسانى له دابه ش كردنى گۆشتى قوربانىيه كه دا به سه ر هه موو ماڵه كاندا وه ك يه ك !!! ئه مه ش بووه ته هۆى نه مانى دادپه روه رى له نێوان ئه و خێزانانه ى كه ژماره يان زۆره به رامبه ر به وانه ى كه ژماره يان كه مه ! كه واته : ده بێت به ش و پشكى ئه و خێزانانه ى كه ژماره يان زۆر تره زياتر بێت له وانه ى كه ژماره يان كه مه تره : (إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ) .

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~