بیدعه‌ به‌ربڵاوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا

بیدعه به ربڵاوه کانی ناو کۆمه ڵگا

پێشه كى

الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد (صلی الله علیه وسلم) وآله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين .

له دواى سوپاس و ستايش بۆ خوداى په روه ردگار و درودو سه لام بۆ سه ر گيانى پێغه مبه رى نازدار (صلی الله علیه وسلم) وه گشت خزم و هاوه ڵانى وه گشت ئه و كه سانه ى شوێن ئه وان ده كه ون به چاكه تا ڕۆژى دوايى.

موسوڵمانى به ڕێز به پێويستم زانى به كورتى باسى ئه و بيدعانه بكه م كه له ناو موسوڵمانان به ر بڵاون و لێى بێ ئاگان ، بۆ ئه وه ى ببێت به ئاگادارى و ئامۆژگاريه ك بۆ گشت موسوڵمانێك، چونكه ئه گه ر مرۆڤ نه زانێت چ شتێك بيدعه يه بێگومان تووشى ده بێت و ده كه وێته ناويه وه ، جا پێش ئه وه ى بچينه ناو بابه ته كه وه پێويسته بزانين بيدعه چى يه ؟ بيدعه : بريتيه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی به‌ناوی خێر و عیبده‌ت  ؛ كه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) نه ى كردبێت ، يان ئه مرى پێ نه كردبێت به ئه نجامدانى .

وه بيدعه له‌سێ روكن پێك دێت ، يه كه م : داهێنانى شتێكى نوێ ، دووه م: ئه م شته نوێيه به ڵگه ى له سه ر نه بێت ، سێيه م: بدرێته پاڵ دين، واته به مه به ستى خێر و چاكه بكرێت، به ڵگه ش له سه ر ئه م سێ روكنه ئه م فه رمووده ڕاسته يه (مَنْ أحْدَثَ في أمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ) متفق عليه . واته : هه ر كه سێك شتێك دابهێنێت له ناو دينى ئێمه دا وه ئه م شته له دينى ئێمه دا نه بێت ، وه به ناوى دين بكرێت ئه وه مه ردوده و قه بووڵ نيه . كه واته بۆمان ده ركه وت له م فه رمووده پيرۆزه دا هه ر شتێك به ناوى عيباده ته وه بكرێت به بێ به ڵگه حه رامه و قه بووڵ نيه ، به ڵام ئه و شته نوێيانه ى له دونيا دا په يدا بوون كه په يوه نديان به دينه وه نيه وه كو سه ياره و ته ياره و سپليت و موبايل و وه شتى تر ئه مانه حه ڕام نين چونكه ئه مانه بيدعه ن له دونيادا نه ك له ديندا .

وه هه روه ها بيدعه له ديندا به گشتى حه رامه و بيدعه ى حه سه نه له ديندا نيه به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه : (كُلُّ بِدْعَةٍ ضَلاَلَةٍ، وَكُلُّ ضَلاَلَةٍ فِي النَّارِ) صححه الالباني . واته : گشت بيدعه يه ك گومڕاييه وه گشت گومڕاييه ك بۆ ناو ئاگره ، وه هه روه ها به به ڵگه ى عه قڵيش ئايه موسوڵمانان بۆ ئێمه دروسته له ناو ركوعى نوێژ دا له جياتى بڵێين (سبحان ربى العظيم) سوڕه تى (الفاتحة) بخوێنين
له وه ڵام دا ده ڵێن نه خێر چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) فێرى ئێمه ى كردووه زكره كه بڵێين تيايدا نه ك خوێندنى سوڕه تى (الفاتحة) كه واته گشت عيباده ته كانى تريش ده بێت له جێگاى خۆيان بكرێن و به به ڵگه بكرێت نه ك هه ر كه سه ى شتێك به ئاره زووى خۆى دابهێنێت و بيداته پاڵ دين ، كه واته واجبه له سه رمان ته نها شوێن سوننه ت و ڕێبازى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) بكه وين له سه ر سوننه ت بڕۆين هيچ بيدعه يه ك دانه هێنين و له سه رى نه ڕۆين هه ر وه كو عبدالله ى كوڕى مسعود (رضى الله عنه) ده ڵێت: (اتَّبِعُوا وَلاَ تَبْتَدِعُوا ؛ فَقَدْ كُفِيتُمْ) رواه الطبراني بسند صحيح . واته : شوێن سوننه تى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) بكه ون و شت له ناو ديندا زياد مه كه ن چونكه شوێن كه وتنى سوننه ت كيفايه ته و پێويست به بيدعه و شتى زياد ناكات ، وه عبدالله ى كورى عمر (رضي الله عنه) ده فه رمووێت: (كُلُّ بِدْعَةٍ ضَلالَةُ ، وَإِنْ رَآهَا النَّاسُ حَسَنَةً) صححه الألباني . واته : گشت بيدعه يه ك گومڕاييه ئه گه ر خه ڵكيش به چاكى دابنێن ، له كۆتاييدا داواكارم له خوداى په روه ردگار هيدايه تمان بدات بۆ ڕێگه ڕاسته كه ى ئيسلام كه ڕۆيشتنه له سه ر سوننه ت و ڕێبازى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ئامين .

بيدعه به ر بڵاوه كانى ناو كۆمه ڵگا

1. ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) كه پێى ده ڵێن (مه ولود).

2. قنوت خوێندن له نوێژى به يانى به به رده وامى .

3. دوو ركه عه ت نوێژ له‌ پێش ووتارى هه ينى کاتێک هەموو خەلکی بەیەکەوە لەوکاتەدا دەیکەن له ڕۆژى هه ينى دا .

4. قورئان خوێندن  له سه ر بڵندگۆ له شه و و ڕۆژى هه ينى دا له مزگه وت .

5. زيكركردن و سه ڵاوات دان له سه ر بلندگۆ له شه وى هه ينى دا كه پێى ده ڵێن (سه ڵاكردن).

6. دووباره كردنه وه ى نوێژى نيوه ڕۆ له دواى نوێژى هه ينى دا  به‌چوار ركه‌عه‌ت .

7 . ده ست به رزكردنه وه ى خه ڵكى له كاتى دوعاكردنى خه تيب له ڕۆژى هه ينى دا .

8. زيكركردن به ته سبيح  .

9. زيكركردن ته نها به ووشه ى (الله) يان ووشه ى (آه ، آه ، آه) يان (هو ، هو) .

10. زيكركردن له نێوان بانگ و قامه ت . (ته سبيحات كردن پێش نوێژه فه ڕزه كان) . 

11. ته وقه كردن له دواى نوێژه فه ڕزه كان به به رده وامى وه وتنى (تقبل الله).

12. زيكركردن له نێوان نوێژى ته راويح .

13. مل بادان له كاتى زيكركردن دا .

14. فاتيحه خوێندن له ته عزيه بۆ مردوو .

15. ته لقيندانى مردوو له گۆڕستان له لايه ن مامۆستاى ئاينى.

16. كۆبوونه وه و دانيشتن بۆ ته عزيه له مزگه وت يان له قاعە . زاد المعاد ( 1/ 304) و إصلاح المساجد من البدع والعوائد للقاسمي ( 180 – 181) و سفر السعادة لفيروز آبادي (57)

17. قورئان خوێندن بۆ مردوو له مزگه وت له لايه ن قورئان خوێنێكه وه .

18.قورئان خوێندن له سه ر گۆڕستان بۆ مردوو .

19. هه ديه كردنى سوڕه تى فاتيحه بۆ مردوو.

20. نيه ت هێنان به زمان بۆ نوێژو ڕۆژو گرتن .

21. مه سح كردنى ده م و چاو له دواى دوعا كردن .

22. مه سح كردن و فوو كردن به لاشه له دواى خوێندنى ئايه تى كورسى له دواى نوێژه فه ڕزه كان .

23. خوێندنى سوڕه تى (يس) له سه ر ئه و كه سه ى خه ريكه ده‌مرێت .

24. قورئان خوێندن له نێوان ته كبيره كانى ڕۆژى جه ژن .

25. ووتنى (الصلاة جامعة) له لايه ن ئيمامه وه پێش نوێژى جه ژن .

26. بانگ و قامه ت كردن پێش نوێژى جه ژن .

27. ووتنى (الإمساك ) له كاتى پارشێو كردنى ڕه مه زاندا .

28.  ده ف لێدان بيدعه يه جگه له كاتى جه ژن وه كاتى ماره بڕين وه كاتى هاتنه وه ى كه سێك له سه فه ر ، وه ئه مه ش تايبه ته به ئافره تان.

29. حزبايه تى  .

30. وه شمشێر له خۆ دان و گڵاس خواردن و هه ڵپه ڕين به ناوى دينه وه .

31. ته وسل كردن به پێغه مبه ران و پياوچاكان وه كو بڵێيت: خودايه بۆ خاترى پێغه مبه ر لێم خۆش به .

32. سه ڵه وات دان له كاتى ته وقه كردن دا .

33. ووتنى (اَقَامَهَا اللهُ وَاَدَامَهَا) له و كاته ى بانگ بێژ ده ڵێت (قد قامت الصلاة) .

34. په نجه هێنان به هه ردوو چاو له كاتى بيستنى بانگ بێژ كاتێك ده ڵێت: (أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)

35. ووتنى (صَدَقْتَ وَبَرَرْتَ) له و كاته ى بانگ بێژ ده ڵێت (الصلاة خير من النوم) .

36. صه ڵه وات دان و هه ديه كردنى فاتيحه له دواى بانگدان له لايه ن موئه‌ززینه وه .

وه زۆر بيدعه ى ترهه ن كه به ر بڵاون له ناو كۆمه ڵگا به ڵام له به ر درێژ بوونه وه ى بابه ته كه باسمان نه كردوون .

موسوڵمانى به ڕێز ئه و بيدعانه ى باسكران بريتين له و كرده‌وانه‌ی كه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) فێرى ئومه ته كه ى نه كردووه كه به م شێوه يه بيكه ن، به ڵكو هه ر شتێك خێر و باش بێت پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) خه ڵكى لێ ئاگادار كردوه ته وه و فێرى كردوون، به به ڵگه ى ئه م فه رمووده يه (ما تركت شيئا يقربكم إلى الله إلا وأمرتكم به وما تركت شيئا يباعدكم عن الله ويقربكم إلى النار إلا وقد نهيتكم عنه) صححه الألباني في السلسلة الصحيحة .واته : هيچ شتێك نه ماوه كه باش بێت بۆ ئێوه و له خوداى په روه ردگار نزيكتان بكاته وه ئيلا ئه مرى ئێوه م پێ كردووه به كردنى ، وه هيچ شتێك نه ماوه كه ئێوه له خوداى په روه ردگار دوور كاته وه ، وه له ئاگر نزيكتان بكاته وه ئيلا نه هى ئێوه م لێ كردووه ، كه واته موسوڵمانى به ڕێز له م فه رمووده يه دا بۆمان ده ركه وت كه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) هه موو شتێكى باشى به ئومه ته كه ى فه رمووه ، باشه ئه گه ر ئه م بيدعانه ى باسم كردوون باش بوونايه بۆ به ئوممه ته كه ى نه ووت ئه نجامى بده ن. وه هه روه ها پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) نێردراوى خودايه و گه يه نه رى په يامه كه يه تى وه كو خۆى ، وه به بێ گومان هيچ شتێك له په يامى خودا باشتر نيه ، كه واته ئه و بيدعانه ى باسكراون باش نين چونكه له ناو په يامه كه ى خوداى په روه ردگار نين، بۆيه ئيمامى مالك ڕه حمه تى خوداى په روه ردگارى لێبێت ، ده فه رمووێت: (مَنِ ابْتَدَعَ في الإسْلامِ بِدْعَةً وهو يَراهَا حَسَنَةً فَقَد زَعَمَ أنَّ مُحَمَّدًا (صلی الله علیه وسلم) خانَ الرِّسالةَ) لان الله يقول (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلامَ دِيناً)
(فما لم يكن يومئذ دينا فلا يكون اليوم دينا) الاعتصام للشاطبي 1/62 .
واته : هه ر كه سێك بيدعه يه ك له ناو ئيسلام دا دابهێنێت ، وه وابزانێت ئه م بيدعه يه خێره و باشه ، ئه وا ئه و كه سه واى گومان بردووه كه (محمد) (صلی الله علیه وسلم) خيانه تى له په يامه كه ى خوداى په روه ردگار كردووه ، چونكه خوداى په روه ردگار ده فه رموێت: ئه مڕۆ دينم بۆ ئێوه ته واو كرد ، وه نيعمه ته كانى خۆم به سه ر ئێوه ته واو كرد ، وه ڕازيم بۆ ئێوه ئيسلام دينتان بێت، كه واته هه ر شتێك له سه رده مى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) دين نه بوبێت نابێت ئه مڕۆ دين بێت، وه فه رموويه تى (لا يصلح آخر هذه الأمة إلا بما صلح به أولها) ، واته : كۆتايى ئه م ئوممه ته باش نابێت ڕزگار نابێت له گومڕايى ئيلا به و شته نه بێت كه ئه وانى پێشوو پێى باش بوون و ڕزگاربوون، كه ئه ويش بريتيه له ده ست گرتن به قورئان و فه رمووده ، وه شوێن كه وتنى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) به بێ زياد و كه م . كه واته موسوڵمانى به ڕێز هيچ شتێك به ناوى دين له خۆته وه مه كه ، يان به لاسايى بيدعه چيه كان مه كه ، به ڵكو دينداريه كه ت با په يوه ست بێت به به ڵگه و شوێن كه وتنى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ، بۆ نمونه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى له ڕۆژى هه ينى دا زۆر سه ڵه وات له سه ر من بده ن چونكه مه لائيكه ته كان بۆم ده هێنن ، كه واته سه ڵه وات دان له ڕۆژى هه ينى دا سوننه ته ، به ڵام سه ڵه وات دان له كاتى ته وقه كردن دا بيدعه يه چونكه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) به ئومه ته كه ى نه‌فه‌رمووه‌ له م كاته دا به به رده وامى سه ڵه وات له سه ر من بده ن ، كه واته سه ڵه وات دان خێره و باشه به ڵام ده بێت به گوێره ى سوننه ت ئه نجام بده يت ، وه هه روه ها فه رموويه تى سوره تى فاتحه له ناو نوێژدا بخوێنن چونكه قه بوڵ نابێت نوێژى ئه و كه سه ى سوڕه تى فاتحه نه خوێنێت ، وه فه رموويه تى خوێندنى سوره تى فاتحه بۆ نه خۆشيه كان شيفايه ، كه واته خوێندنى سوره تى فاتحه له ناو نوێژدا ڕوكنه و ده بێت بخوێنرێت وه سوننه ته و دروسته وه كو روقيه ى شه رعى به سه ر نه خۆشدا بخوێندرێت به ڵام نه يفه رمووه سوره تى فاتحه له ته عزيه بۆ مردووان بخوێنن و پێيان ده گات كه واته خوێندنى سوره تى فاتحه بۆ مردوان بيدعه يه و زياده و جائيز نيه ، چونكه ئه گه ر باش بووايه پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) پێى ده ووتين بيخوێنين، وه موسوڵمانان ده بێت شوێن كه وته ى فه رمووده كانى پێغه مبه رى خودا بن(صلی الله علیه وسلم)
نابێت شوێن كه وته ى ووته ى هيچ زانايه ك بن ئه گه ر ووته كه يان په يوه ست نه بێت به فه رمووده كانى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ، وه گشت عيباده ته كانى تر ده بێت به م شێوه يه بكرێت كه باسم كرد ، موسوڵمانى به ڕێز ئه م دوو نمونه يه م بۆ ئه وه باس كرد بۆ ئه وه ى ببێته به درۆ خستنه وه ى قسه ى ئه و كه سانه ى كه ده ڵێن ئه وانه باوه ڕيان به زيكركردن و سه ڵه وات دان نيه .

تێبينى 1: له نووسينى ئه م ناميله كه يه سوودم وه رگرتووه له كتابى (قاموس البدع) لشيخ الألباني ، وه كتابى ( قاموس البدع ) لشيخ صلاح الدين محمود.

وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم

نوسینی و ئاماده کردنی مامۆستا هه ڵگۆرد مصطفی گه ڵاڵەیی

زنجیره ڕێنمایه کانی دێرین


~~~~~~~~~~~~~~~~~~

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude%2022.gif


~~~~~~~~~~~~~~~~~~