برای لاوم ئایا ده‌زانی ئاکامی نوێژنه‌کردنت چیه‌؟

برای لاوم ئایا ده زانی ئاکامی نوێژنه کردنت چیه ؟؛


~~~

براى لاوم : داواكارم ئه كه ر بتوانى به گوێ دڵ گوێبيستى ووته كانم بيت ، و هه ست و بيرى خۆتم بده يتێ ، له چه ند خوله كێكى ژيانت ، بۆ ئه وه ى چه ند ئامۆژگاريه كت به گوێدا بده م ، كه هه موويان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كه سێكى خۆشه ويستى خۆى ، له كه سێكى په رۆش له سه ر دوا ڕۆژ و ژيانت ، له ڕۆژگارێكدا كه ئامۆژگاريكاران تێدا كه م و به ده گمه نن ، ئامۆژگاريه كانيشم به شێوه ى پرسيار ده بن ، بۆ ئه وه ى هه موو پرسيارێكى زه نگێكى بيداركارى بێت ، و چيتر له خه وى غه فڵه ت بێدارمان بكاته وه ، و به ئاگامان بێنێته وه ، و قۆڵى بۆ هه ڵماڵين و په شيمان ببينه وه له وه ى كه ڕۆژێك له ڕۆژان كه مته رخه ميه كمان نوواندبێت له ئه نجان دانى نوێژه كانماندا ، و دوواى بيستنى ئه م ووتانه بڕيارى يه ك لاى خۆمان بده ين و نوێژه كانمان ئه نجام بده ين ، و سه رده مى سستى و ته مبه ڵى به لاوه نه ين ، ئامۆژگارى و پرسياره كانيش ئه مانه ن :

-ئايا ده زانى خواى په ره روه ودگار و پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) بێ به رين له و كه سه ى كه نوێژه كانى ئه نجام نادات ؟ هه روه كو پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له و باره يه وه فه رموويه تى : " لاَ تَتْرُكِ الصَّلاَةَ مُتَعَمِّداً ، فَإِنَّهُ مَنْ تَرَكَ الصَّلاَةَ مُتَعَمِّداً فَقَدْ بَرِئَتْ مِنْهُ ذِمَّةُ اللَّهِ وَرَسُولِهِ " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 573 ) . واته : به ئه نقه ست واز مه هێنه له نوێژه كانت ، چونكه ئه و كه سه ى به ئه نقه ست واز له نوێژه كانى بێنێت ، ئه وا خواى په روه ردگار و پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) لێى بێ به رين ، واته هيچ په يمانێكى له لاياندا نيه ، جا بير له وه بكه ره وه له ڕۆژى دواييدا هيچ پشتيوان و په يمانێكت نه بێت له لاى خواى په روه ردگا !! حاڵت چى ده بێت ؟

- وه ئايا ده زانيت كه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژكردنى به به ربه ستى نێوان موسڵمان و كوفر داناوه ؟ هه روه ك پێغه مبه رى خوا فه رموويه تى (صلی الله علیه وسلم) : " بين الرجل وبين الكفر ترك الصلاة " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 563 ) . واته : نوێژ به ربه سته له نێوان مرۆڤ و كه وتنه كوفره وه ، بۆيه ئامان نه كه ى خۆت ببه يته ڕيزى كه سانێك كه خواى په روه ردگار لێيان ڕازى نيه ، و ڕازيش نيه كه به نده كانى ئه و كاره ئه نجام بده ن ، هه روه كو خواى په روه ردگار فه رموويه تى : ( إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ
) ( الزمر : 7 ) ، واته : ئه گه ر ئێوه كوفرى خوا بكه ن ئه وا خواى په روه ردگار ده وڵه مه نده و پێويستى به ئێوه نيه ، ڕازيش نيه به وه ى كه به نده كانى كوفر به خواى په روه ردگار بكه ن .

- وه ئايا ده زانيت ئه و كه سه ى ته نها نوێژى ( عصر ) ى بفه وتێت ، وه كو ئه وه يه هه موو كه س وكار و ماڵ و سامانى له ناو بچێت ؟ هه روه كو پێغه رمبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : " الذي تفوته صلاة العصر ، فكأنما وتر أهله وماله " ( متفق عليه ) ، واته : ئه و كه سه ى كه ته نها نوێژى ( عصر ) ى بفه وتێت ، وه كو ئه وه يه هه موو كه س وكار و ماڵ و سامانى له ناو بچێت ، ئه مه بۆ ته نها نوێژێك ئه ى ئه و كه سه ى هه موو نوێژه كانى له ده ست ده چێت حاڵى چيه له لاى خواى په روه ردگار ؟!!

- وه ئايا ده زانيت ئه گه ر ته نها له سه ر نوێژى به يانى بخه ويت ، و ئه نجامى نه ده ى چ سزايه ك ده درێت ؟! پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : " أتينا على رجل مضطجع ، وإذا آخر قائم عليه بصخرة ، وإذا هو يهوي بالصخرة لرأسه فيثلغ رأسه ـ أي يشدخه ـ فيتدهده الحجر ـ أي يتدحرج ـ فيأخذه فلا يرجع إليه حتى يصبح رأسه كما كان ، ثم يعود عليه فيفعل به مثل ما فعل المرة الأولى ، فقلت : سبحان الله ! ما هذان ؟ فقال جبريل عليه السلام : إنه الرجل ينام عن الصلاة المكتوبة " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 578 ) .واته : دووپياوم بينى يه كێكيان پاڵ كه وتبوون ، ئه ويتريشيان به ردێكى گه وره ى به ده سته وه بوو به سه ريه وه وه ستا بوو ، و به رده كه ى به سه ردا ده دا و سه رى ده پژاند و پانى ده كرده وه ، و پاشان به رده كه ى هه ڵده گرته وه ، و ده وه ستا تاكو سه رى ده گه ڕايه وه بۆ دۆخى جارانى ، و جارێكى تر به رده كه ى ده دايه وه به سه ريدا ، هه روه كو له جارى يه كه مدا پێى كرد ، منيش ووتم : پاكى بێگه ردى بۆ خواى په روه ردگار ئه م دوو كه سه چيانه ؟! جبريل ـ عليه السلام ـ پێى ووتم : ئه وه ئه و كه سه يه كه ده خه وێت و نوێژى به يانيانى ناكات . ئه مه ئه گه ر كه سێك ته نها نوێژێكى ئه نجام نه دابێت ، ئه ى ئه و كه سه ى كه به بيانووى پڕوپوچ هه موو نوێژه ه كانى له ده ست ده دات ، خواى په روه ردگار په نامان بدات له سزا وتووڕه يى خۆى .

- وه ئايا ده زانيت كه يه كه م شتێك كه لێپرسينه وه ت له گه ڵدا بكرێت سه باره تى نوێژه كانته ؟ هه روه كو پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : " أول ما يحاسب به العبد يوم القيامة عن الصلاة ، فإن صلحت ، صلح سائر عمله ، وإن فسدت ، فسد سائر عمله " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 2573 ) . واته : يه كه م شتێك كه لێپرسينه وه ى به نده ى موسڵمانى له سه ر بكرێت له ڕۆژى دواييدا نوێژه ، جا ئه گه ر نوێژه كانى باش بوو ، ئه وا په رستشه كانى ترى باش ده بێت ، وه ئه گه ر خراپ بوون ، ئه وا په رستشه كانى تريشى خراپ ده بن ، جا ئامان نه كه ى له و كه سانه بى كه له كاتى پرسينه وه بڵێى : نوێژ نه كر بووم !! پاشان به و شێوه مامه ڵه ت له گه ڵدا بكرێت ، بۆ هه موو كرده وه كانى ترت .

- وه ئايا ده زانيت ئه گه ر نوێژه كانت نه كه ى له گه ڵ فيرعه ون خۆ به خوا زان و هامانى ياريده ده رى سته مكار و قاروونى پاره په رست ، و ئوبه يى كوڕى خه له ف سه رى دووڕووان دا حه شر ده كرێت له ڕۆژى دواييدا ؟ هه روه كو پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) پآى ڕاگه ياندووين : " ... من حافظ عليها ـ أي الصلاة ـ كانت له نورا وبرهانا يوم القيامة ، ومن لم يحافظ عليها لم يكن له نور ولا برهان ، ولا نجاة ، وكان يوم القيامة مع قارون وفرعون وهامان وأبي بن خلف " ( صححه العلامة الألباني في صحيح مشكاة المصابيح ، برقم : 578) . واته : ئه و كه سه ى كه پارێزگاريان له سه ر بكات ـ مه به ستى نوێژه كانه ـ ئه وا ڕووناكى و به ڵگه ن بۆى له ڕۆژى دواييدا ، و ئه و كه سه ش كه پارێزگاريان له سه ر نه كات ، نه ڕووناكين بۆى و نه ش به ڵگه ن ، نه ش ده بنه ڕزگار كارى ، وه له ڕۆژى دواييشدا له دۆزه خدا له گه ڵ قارون ، و فيرعه ون ، و هامان ، و ئوبه يى كوڕى خه ڵه فدايه ـ خواى په روه ردگار په نامان بدات ـ !!!

- وه ئايا ده زانى نوێژ نه كه ر به يه كێك له تاوانباران و موجريمه كان داده نرێت له ڕۆژى دواييدا ؟ هه روه كو خواى په روه ردگار فه رموويه تى : ( كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءلُونَ عَنِ الْمُجْرِمِينَ مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ) ( المدثر : 38 ـ 43 ) . واته : هه موو كه سێك ئه وانه ى له سه ره كه ئه نجامى داوون ، جگه له وه ى كه به هه شتيان پرسيار له تاوانباران و موجريمان ده كه ن ، ئێوه چى واى لێكردن كه دۆزه خى بن و له دۆزه خدا بن ؟! ئه وانيش ووتيان : چونكه ئێمه له نوێژگه ران نه بووين .

- وه ئايا ده زانيت كه خواى په روه ردگار فه رمانى پێكردوويت به نوێژكردن و ئه نجام نه دانى سه رپێچى كردنته له فه رمانى په روه ردگارت ، هه روه كو فه رموويه تى : ( حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى وَقُومُواْ لِلّهِ قَانِتِينَ ) ( البقرة : 238 ) . واته : پارێزگارى له نوێژه كانتان بكه ن ، به تايبه ت نوێژى ( عصر ) ، و كه سانێكى قانت و هه ستاو بن به فرمانه كانى خواى په روه ردگار .

-
وه ئايا ئه وه ت زانيوه كه دوا وه سێتى پێغه مبه ره كه ت (صلی الله علیه وسلم) پێش ده رچوونى له دونيا ئه وه بووه كه پارێزگارى له نوێژه كه ت بكه ى ، له كاتێكدا له دوا هه ناسه و دوا ساته كانى ژيانيدا بووه ؟! هه روه كو لێوه ى ده گێڕنه وه كه له سه ره مه رگيدا فه رموويه تى : " اتقوا الله في الصلاة ، وما ملكت أيمانكم " ( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : 868 ) . واته : له خوا بترسن له نوێژه كانتان و ئه وانه ش كه له ژێر ده ستانن ، له هاوسه رانتان و جگه له وانيش .


- وه ئايا ده زانيت نوێژكردن كليلى هه موو چاكه و خێرێكه ؟ به نه كردنى هه موو ئه و چاكانه ى نوێژت له ده ست ده چێت ؟!! هه روه كو شێخى پايه به رزى ئيسلام ( ابن القيم الجوزي ) ـ به ڕه حمه ت بێت ـ فه رمويه تى : (( الصلاة : مجلبة للرزق ، حافظة للصحة ، دافعة للأذى ، مطردة للأدواء ، مقوية للقلب ، مبيضة للوجه ، مفرحة للنفس ، مذهبة للكسل ، منشطة للجوارح ، ممدة للقوى ، شارحة للصدر ، مغذية للروح ، منورة للقلب ، حافظة للنعمة ، دافعة للنقمة ، جالبة للبركة ، مبعدة من الشيطان ، مقربة من الرحمن ... ، وسر ذلك : أن الصلاة صلة بالله ـ عز و جل ـ وعلى قدر صلة العبد بربه ـ عز و جل ـ تفتح عليه من الخيرات أبوابها ، وتقطع عنه من الشرور أسبابها ، وتفيض عليه مواد التوفيق من ربه ـ عز و جل ـ والعافية ، والصحة ، والغنيمة ، والغنى ، والراحة ، والنعيم ، والأفراح ، ... )) ( زاد المعاد : ج 4 ، ص 304 ) . واته : نوێژ : به ده ست هێنه رى ڕۆزيه ، وپارێزه رى ته ندرووستيه ، ودوورخه ره وه ى ئازاره ، پاڵنه رى نه خۆشيه كانه ، پته وكه رى دڵه كانه ، وڕووناك كه ره وه ى ڕوومه ته ، وئاسووده كارى ده روونه ، ونه هێڵه رى سستيه ، وبه گڕخه رى ئه ندامه كانه ، به رده وام كارى تواناكانه ، وفراوانكارى سينگ وخۆراكده رى ده روونه ، وڕووناك كه ره وه ى دڵه ، وپارێزه رى نيعمه ته كانى خواى په روه ردگاره ، پاڵنه رى ناهه مواريه كانه ، به ده ست هێنه رى به ره كه ته ، ودوورخه ره ره وه يه له شه يتان ، ونزيكه ره وه يه له خواى په روه ردگار .... نهێنى ئه وه ش ئه وه يه كه نوێژ په يوه نديه له گه ڵ خواى په روه ردگار ، وه به پێى ئه و په يوه نديه ى نێوان به نده وپه روه ردگارى ، ده رگاكانى چاكه وخێرى بۆ ده كرێته وه ، وهۆكاره كانى خراپه ى لێ ده بڕدرێت ، ويارمه تى و سه ركه وتنى خواى په روه ردگارى به سه ردا ده ڕێژدرێت له لايه ن خواى په روه ردگاره وه ، له گه ڵ سه لامه تى وصيحه ت وده سكه وت وده وه ڵه مه ندى وئارامى ونيعمه ت وخۆشى .. هتد . جا براى لاو ، و خوشكى به حيشمه تم : بيرێك له م ووتانه بكه ره وه ، وبڕيار بده كه ئايا دواى بيستنى ئه م ووتانه بڕيار ده ده ى كه نوێژه كانت بكه ى ، يان هێشتا ده ڵت ڕانه چه ڵه كيوه ؟!!

وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

(ئاماده کردنی مامۆستا عدنان بارام)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~