مه‌رجه‌كانى گيرابوون و قه‌بوڵ بوونى كرده‌وه‌ چاكه‌كان:

مه رجه كانى گيرابوون و قه بوڵ بوونى كرده وه چاكه كان:


~~~~~~~~~

موسوڵمانى خۆشه ويست هه ركرده وه يه كى خێرو چاكه ئه گه ر ده ته وێت له خواى په روه ردگار نزيكت بكاته وه ، بزانه لێت وه رناگيرێت و قه بوڵ نابێت ئيللا ده بێت ئه و كرده وه چاكه يه دوو مه رجى تێدا بێت تا لاى خواى په روه ردگار وه ربگيرێت:

مه رجى يه كه م: ده بێت ئه و كرده وه يه ته نها بۆ خواى په روه ردگار بێت و هيچ ڕياو به شى هه واو ئاره زوو نه فسى تێدا نه بێت، له به ر فه رموده كه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
كه ده فه رموێت: ((إنَّما الأعمال بالنِّيّاتِ، وَإنَّما لِكَلِّ أمرِيءٍ مَا نَوى))( متفق عليه).واته : وه رگيرانى كرده وه كان به پێى نيه ته كانن، وه هه ر كه سێك كاتێك كرده وه يه كى چاكه ده كات وه رگيران و قه بوڵا بوونى به پێى ئه و نيه ته يه كه هه يه تى.

مه رجى دووه م: شوێن كه وتنى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
له كردنى ئه و كاره دا، له به ر فه رموده كه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
كه ده فه رموێت: ((مَن عَمِلَ عَمَلاً لَيسَ عَلَيه أمرُنا فَهُوَ رَدٌّ)) مسلم، كتاب الأقضية، باب نقض الأحكام الباطلة، ورد محدثات الأمور، 3/1344، برقم 1718، ولفظ البخاري ومسلم ”من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد“ البخاري برقم 2697، ومسلم برقم 1718.. واته : هه ركه سێك كارێك بكات و فه رمانى ئێمه ى له سه ر نه بێت به كردنى، ئه وه به سه ريدا ده درێته وه و لێى وه رناگيرێت. بۆيه هه ر موسوڵمانێك كاتێك كرده وه يه كى چاكه ده كات ئه گه ر ته نها بۆ خواى په روه ردگارى بێت و له سه ر فه رمان و سوننه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
بێت ئه وه كرده وه كه ى وه رگيراوه (إن شاء الله)، وه هه ركه سێك كاتێك كرده وه يه كى چاكه ده كات ئه گه ر دڵسۆزى و إخلاصى تێدا نه بێت يان به فه رمان و له سه ر سوننه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
نه بێت، يان يه كێك له و دوو مه رجه ى تێدا نه بێت ئه وه ده كه وێته به ر ئه و ئايه ته ى خواى په روه ردگار كه ده فه رموێت: ( وَقَدِمْنَا إِلَى مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَنْثُورًا ) (الفرقان: ٢٣)
واته : كاتێك ته ماشاى ئه و كرده وانه مان كرد كه ئه نجاميان دابوو، به ربامانداو كردمان به ته پوو تۆزێكى په رش و بڵاو (هيچ سوودى نييه بۆيان).
وه هه ركه سێك هه ردوو مه رجه كه ى گيرابوونى كرده وه چاكه كانى تێدا بێت ئه وه ده كه وێته به ر ئه و ئايه ته ى كه خواى په روه ردگار ده فه رموێت: ( وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ )(النسآء: 125) . واته :
كێ
هه يه له و كه سه ئاينى جوانتر و ڕێكترو باشتر بێت كه ڕووى كردۆته خواى په روه ردگار و ته واو خۆى داوه ته ده ست ئه وو زۆر چاكه كاريشه ، بێ گومان هيچ كه س له و باشتر نييه .
وه هه روه ها ده كه وێته به ر فه رمووده ى خواى په روه ردگار كه ده فه رموێت: ( بَلَى مَنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَلَهُ أَجْرُهُ عِنْدَ رَبِّهِ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ) (البقرة: ١١٢) . واته : نه خێر وانييه (په رچدانه وه يه بۆ جوله كه و گاوره كان كه ده يان ووت: هه رگيز هيچ كه س ناچێته به هه شته وه ته نها جوله كه و گاور نه بێت) به ڵكو هه ركه سێك به ته واوى و به ڕاستى خۆى بداته ده ست خواى په روه ردگار و له هه مان كاتدا موسوڵمان و چاكه كار بێت، ئه وه به ڕاستى پاداشتى لاى خواى په روه ردگار هه يه و نه ترسيان هه يه و نه غه م و په ژاره دايان ده گرێت(بڕوانه : بهجه قلوب اڵابرار وقره عيون اڵاخيار، للسعدي، ص 10.).

وه ئه و فه رمووده يه ى كه ئيمامى عومه ر (صلی الله علیه وسلم)
گێڕاوێتيه وه : ((إنما الأعمال بالنِّيّات)) ترازوو پێوه رێكه بۆ هه موو كرده وه كانى ناو دڵا (نهێنيه كان)، وه ئه و فه رموده يه ى كه دايكى ئيمانداران خاتوو عائيشه (رچى الله عنها) گێڕاوێتيه وه : ((مَن عَمِلَ عَمَلاً لَيسَ عَلَيهِ أَمرُنا فَهُوَ رَدّ)) ترازوو پێوه رێكه بۆ هه موو كرده وه كانى لاشه (ئاشكراكان) ، ئه م دوو فه رمووده گه وره يه هه موو دينى له ژێردا جێ ده بێته وه : هه موو بنچينه و به ش و نهێنى و شاراوه كان و هه موو قسه و كرده وه كان.

وه ئيمامى النّووى (ڕه حمه تى خواى لێبێت) به ڕاستى ووته يه كى زۆر جوانى كردووه له سه ر فه رمووده كه ى دايكى ئيمانداران خاتوو عائيشه (رضي الله عنها)، كه
گێڕاوێتيه وه له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم)
فه رمويه تى: ((مَن أَحدَثَ في أَمرِنا هذا مَا لَيسَ مِنهُ فَهُوَ رَدّ)) وه له گێرانه وه يه كى تردا كه فه رمويه تى: ((مَن عَمِلَ عَمَلاً لَيسَ عَلَيه أمرُنا فَهُو رَدٌّ))، شاره زايانى زمانى عه ره بى فه رموويانه : ووشه ى (الرَّدُّ هنا بمعنى المَردُود) واته : كرده وه كه ى به سه ردا ده گێڕدرێته وه و لێى وه رناگيرێ و كرده وه كه ى (دڵسۆزى تێدا نه بووه بۆ خوا يان به بێ فه رمانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
كردويه تى) له شه رعدا هيچ گرنگى بۆ دانانرێت، بۆيه ئه م فه رموده پيرۆزه بنه مايه كى زۆر گه وره يه له بنه ماكانى ئيسلام، وه يه كێكه له و فه رمودانه ى كه گشتگيرى قسه كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ده رده خات، فه رموده يه كى ڕوون و ئاشكرايه له سه ر ڕه ت كردنه وه و نادروستێتى هه موو بيدعه و تازه داهێنراوێك له ديندا، وه له ڕيوايه ته كه ى دووه مدا كه زياترى تێدايه ئه ويش ئه وه يه هه ر كرده وه يه ك ده كه يت ئه گه ر بيدعه بێت شه رعى نييه و نادروسته ، جا خۆت يه كه م كه س بيت ئه و بيدعه يه ت داهێنا بێت يان هه ر كه سێكى تر بێت، بۆيه جارى واهه يه كه سێك كاتێك بيدعه يه ك ده كات فه رموده كه ى يه كه م ده كرێته به ڵگه به سه ريه وه له سه ر نادروستێتى بيدعه ((مَن أَحدَثَ في أَمرِنا هذا مَا لَيسَ مِنهُ فَهُوَ رَدّ)) كه سى بيدعه چييه كه ده ڵێت: خۆ من يه كه م كه س نيم ئه م كاره م داهێنا بێت، له و كاته دا فه رموده كه ى دووه م: ((مَن عَمِلَ عَمَلاً لَيسَ عَلَيه أمرُنا فَهُو رَدٌّ)) ده كرێته به ڵگه به سه ريه وه له سه ر نادروستێتى بيدعه ، به ڵكو فه رموده يه كى ڕوون و ئاشكرايه بۆ ڕه ت كردنه وه و ناشه رعێتى هه موو كاره تازه داهێنراوه كان جا ئه و كه سه خۆى يه كه م كه س بێت ئه و كاره ى داهێنابێت يان پێشتر كه سانێك كردبێتيان ئه ويش بيكات و به رده وام بێت له سه رى(بڕوانه : شرح النووي على صحيح مسلم، 14/257، وة برِوانة: المفهم لما أشكل من تلخيص كتاب مسلم، للقرطبي، 6/171).

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~