گه‌وره‌یی وپاداشتی چاکه‌کردن له‌ گه‌ڵ دایك وباوكدا

گه وره یی وپاداشتی چاکه کردن له گه ڵ دایك وباوكدا


~~~~~~~~~~~~

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...

باوه ڕدارى خۆشه ويست:
خواى په روه ردگار فه رمانى پێكردووين به وه ى كه به ته نها بى په رستين و هيچ هاوبه شێكى بۆ بڕيار نه ده ين، هه روه ها فه رمانى به وه ش پێكردووين كه له گه ڵ دايك و باوكماندا باش بين و گوێڕايه ڵى يان بكه ين و پێداويستيه كانيان بۆ جێ به جێ بكه ين، هه روه ها پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) له چه ندين فه رمووده دا ئاماژه ى به وه كردووه كه له گه ڵ دايك و باوكماندا چاك بين و به شێوه يه كى جوان هه ڵسوكه وتيان له گه ڵدا بكه ين، چونكه به هۆى يه وه چه ندين خێرو پاداشتمان ده ست ده كه وێت و چه ندين تاوانيشمان ده سڕدرێته وه ، بێگومان گه وره يى و پاداشتى چاكه كردن له گه ڵ دايك و باوكدا گه لێك زۆره ، له وانه :

يه كه م: چاكه كردن له گه ڵ دايك و باوكدا جێ به جێ كردنى فه رمانى په روه ردگاره .

په روه ردگار ده فه رمووێت:

(وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا )[الإسراء 23] . واته : په روه ردگار فه رمانى كردووه كه هيچ شتێك نه په رستن جگه له و، وه له گه ڵ دايك و باوكتاندا چاك بن.

دووه م: چاكه كردن له گه ڵ دايك و باوكدا له خووڕه وشتى پێغه مبه رانه (علیه السلام).

پێغه مبه ر نوح (علیه السلام) ده يفه رموو: (رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِمَنْ دَخَلَ بَيْتِيَ مُؤْمِنًا وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَلَا تَزِدِ الظَّالِمِينَ إِلَّا تَبَارًا )[نوح] . واته : خوايه ليم خۆشبه و له دايكء باوكيشم خۆشبه ، وه له و باوه ڕداره ى كه دێته ماڵم، وه له هه موو پياوان و ژنانى باوه ڕداران، وه خوايه سته مكاران نه هێڵيته وه مه گه ر به تياچوون فه وتاندن نه بێت. هه روه رها پێغه مبه ر ئيبراهيم (علیه السلام) ده يفه رموو:(

رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ )[ابراهيم 41] واته : ئه ى په روه ردگارمان له من دايكء باوكم و هه موو باوه ڕداران خۆشبه ، له ڕۆژێكدا كه لێپرسينه وه ده كرێت. هه روه ها پێغه مبه ر عيسا (علیه السلام) ده يفه رموو: (وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنْتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا ) [مريم 31/32]. واته : په روه ردگار پيرۆزو فه ڕدارى كردووم له هه ر شوێن و چێگه يه ك بم، وه فه رمانيشى پێكردووم به نوێژو زه كات دان، هه تا له ژياندا بمێنم و زيندوو بم.

سێ يه م: هۆكاره بۆ ڕازى بوونى خواى په روه ردگار.

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى (رِضَا الرَّبِّ فِى رِضَا الْوَالِدِيْنِ وَسَخَطهُ فِى سَخَطِهمَا)صَحِيح الْجَامِع (3507). واته : ڕازى بوونى په روه ردگار له گه ڵ ڕازى بوونى دايك و باوكدايه و توڕبوونى په روه ردگار له گه ڵ توڕه بوونى دايك و باوكدايه

چواره م: هۆكاره بۆ ئه وه ى له ده رگاى ناوه ڕاستى به هه شته وه بچيته ژووره وه .

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (الْوَالِدُ أَوْسَطُ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ فَإن شئْت فَأَضِعْ هَذا الْبَابَ أَوِ احْفَظْهُ ) صَحِيح التَّرْغِيب وَالتَّرْهِيب للشَّيْخ الأَلْبَاني (2486) . واته : باوك ناوه ڕاستترين ده رگاى به هه شته ، جا هه ر كه س پێى خۆشه له وێوه بچێته به هه شته وه ئه وا با گوێڕايه ڵى باوكى بكات و باش بێت له گه ڵيدا، وه پێداويستيه كانى
جێ به جێ بكات.

پێنجه م: گه وره ترين كرده وه يه لاى خواى گه وره .

هاوه ڵى خۆشه ويست عه بدوڵڵاى كوڕى مه سعود(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێت: پرسيارم كرد له پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
كام كرده وه له هه موويان گه وره ترو چاكتره ؟ ئه ويش فه رمووى: (الصَّلاَةُ لِوَقْتِهَا) واته : نوێژ كردن له كاتى خۆيدا، پاشان ووتم چى تر؟ ئه ويش فه رمووى:( بِرُّ الْۆالِدَيْنِ ) واته : چاكه كردن له گه ڵ دايك و باوكداو گوێڕايه ڵييان) رَواهُ الْبُخَاريّ (527).


شه شه م: پاداشتى گوێڕايه ڵى دايك و باوك و جێ به جێكردنى پێداويستيه كانيان له (موجاهد) گه وره تره .

كابرايه ك هات بۆلاى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
ووتى ڕيگه م پێبده جيهاد بكه م؟ ئه ويش فه رمووى: ئايا هيچ كه سێكت جێهێشتووه ؟ كابراكه ش ووتى: دايك و باكم جێهێشتووه ، پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى: ئايا ڕێگه يان پێداوى؟ واته : (حه زيان كرد كه هاتووى)؟ كابراكه ش ووتى: نه خێر، پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى: بگه ڕێره وه بۆلايان ئه گه ر مۆڵه تيان داى ئه وا جيهاد بكه ، وه ئه گه ر مۆڵتيان نه داى، ئه وا پێداويستيه كانيان جێ به جێ بكه و گوێڕايه ڵيان بكه و چاك به له گه ڵياندا صَحِيح الْجَامِع (892).

حه وته م: هۆكاره بۆ لێخۆش بوونى تاوان.

هاوه ڵى خۆشه ويست عه بدوڵڵاى كوڕى عومه ر (ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رمووێت: كابرايه ك هات بۆلاى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ووتى: تاوانێكى گه وره م كردووه ، ئايا ته وبه م بۆ هه يه ؟ پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى: ئايا دايكت ماوه ؟ كابراكه ش ووتى: نه خێر، پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى: پوورت ماوه (خوشكى دايك و باوك) كابراكه ش ووتى: به ڵێ، پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى: چاك به له گه ڵيدا و سه ردنى بكه و ڕێزى لێبگره . صَحِيح التَّرْغِيب ۆالتَّرْهِيب للشَّيْخ اڵاَلْبَانى (2504).

له كۆتايدا...ئه مه گوڵبژێرێك بوو له گه وره يى و پاداشتى چاكه كردن له گه ڵ دايك و باوكدا.

ئامۆژگارى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
بۆ ئه و كه سانه ى كه دايك و باوكيان نه ماوه .
پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: ( إِنَّ الرَّجُلَ لَتُرْفَعُ دَرَجَتُهُ فِى الْجَنَّةِ فَيَقُولُ أَنَّى لي هَذَا فَيُقَالُ بِاسْتِغْفَارِ وَلَدِكَ لَكَ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (1617) . واته : مرۆڤى باوه ڕدار پله ى به رز ده بێته وه له به هه شتدا، ده ڵێت ئه مه چى يه ، خۆ من هيچ كرده وه يه كم نه كردووه ؟ مه لائيكه ته كانيش ده ڵێن منداڵه كه ت داواى لێخۆش بوونت بۆ ده كات. وه له فه رمووده يه كى تردا فه رموويه تى: (إِذَا مَاتَ الإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلاَّ مِنْ ثَلاَثَةٍ إِلاَّ مِنْ صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ أَوْ عِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ ) روَاهُ مُسْلِم (4310) . واته : هه ر كاتێك نه وه ى ئاده م (علیه السلام) بمرێت كرده وه كانى كۆتايى پێدێت، جگه له سێ شت، خێرێكى نه بڕوه (دروستكردنى مزگه وت، يان پرديك موسڵمانان به سه ريد بڕۆن...هتد)، وه يان زانست و زانياريه كى فێر موسڵمانيك كردبێت، وه يان منداڵێكى صاڵح له دواى خۆى دوعاى خێرى بۆ بكات.


وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمينَ

وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ
أَجمَعين.

(ئاماده كردنىمامۆستا. أبُوبَكْر أحمَـد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~