سووده‌كانى ژن هێنان

سووده كانى ژن هێنان


~~~~~

ده ستپێكێك بۆ چوونه نێو باسه كه ...

هاوسه رگيرى يه كێكه له و مه رجانه ى كه به هۆيه وه ژيان به رده وام ده بێت ، چونكه ژيان هه رده م له سوڕاندايه و پێويسته هه ر جيلێك ياخود هه ر نه وه يه ك چوو نه وه يه كى كه جێگه ى پڕبكاته وه ئه مه ش به ڕه چاوكردنى چه ندين مه رج و ياساى ژيان , گومانى تێدا نيه خواى گه وره له و كاته وه ى كه ژيانى دروستكردووه و يه كه م مرۆڤى هێناوه ته بوون كه باوكه ( ئاده مه ) (علیه السلام) , ئيتر هاوسه رى بۆ دروستكردووه كه ئه ويش دايكه ( حه وا ) يه ، وه كو خواى گه وره ده فه رموێت : ( يَاأَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ الـَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا ) ( سورة النساء : 1 ) ..واته : ئه ى خه ڵكينه بترسن له و خودايه ى كه وا له ته نها نه فسێك ئێوه ى خولقاندووه وه هه ر له و نه فسه ش خێزانى دروستكردووه و به دى هێناوه .كه واته هه ر له لاشه ى باوكه ئاده م ياخود له په راسووى باوكه ئاده م خواى گه وره دايكه حه واى به دى هێناوه , لێره دا شتێك هه يه پێويسته زياتر ڕۆبچين له باسه كه دا ئه ويش ئه وه يه كه خواى گه وره كاتێك ئاده مى دروستكردووه له ده روونى ئاده م شاره زا بووه به وه ى كه مرۆڤ به ته نها وه كو شتێكه كه به كه م و كوڕى ببێت . بۆيه ( په نا به خوا ) چونكه خواى گه وره دانه رى هه موو شته كانه و دروستكه رى زه وى و ئاسمانه كانه و به دى هێنه رى ئه م گه ردوونه له بن نه هاتووه و ( عالم الغيب ) ه به هه موو شته كان كه ئێستا ڕوو ده ده ن ياخود پێشتر ڕوويان داوه و له داهاتووشدا دێن و ڕوو ده ده ن . بۆيه خواى گه وره حه واى به دى هێنا بۆ ئه وه ى بتوانن به جوانترين شێوه و خۆشبه خترين شێوه پێكه وه ژيان به سه ر ببه ن وه كو ده فه رموێت : ( وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ) ( سورة الروم : 21 ) . .واته : يه كێك له ئايات و موعجيزاته كانى خواى گه وره ئه وه يه كه له نه فسى خۆتان خێزانى بۆ به دى هێناون بۆ ئه وه ى ببێته جێى سوكنايى و ئارامگرتن و حه وانه وه له پاڵياندا و له نێوانيشتاندا خۆشه ويستى و وه فا و ڕه حمه تى به دى هێناوه ئه مه ش وه كو ئاياتێك و موعجيزاتێك بۆ كه سانێك كه تێده فكرێن .هه ر له و كاته وه تاكو ئێستا به تێپه ڕبوونى كات ئه و كاره هه ر به رده وامه و ده بێت هه ر به رده واميش بێت .يه كێك له شاعيره تێنه گه يشتووه كانى عه ره ب له دێڕه شيعرێكدا به م شێوه يه وه سفى ئافره تمان بۆ ده كات و ده ڵێت :

إن النساء شياطين خلقن لنا











نعوذ بالله من شر الشياطين

واته : ئافره تان شه يتانن بۆمان دروستكراون ، په نا ده گرم به خودا له خراپه ى شه يتانه كان .

دواتر ئافره تێكى زانا وخاوه ن بيرێكى فراوان وه ڵامێكى زۆر كورت و پوختى ده داته وه و ده ڵێت :

إن النساء رياحين خلقن لكم










وكلكم يشتهي شم الرياحين

واته : ئافره تان ره يحانه ن بۆ ئێوه به دى هێنراون ، وه هه مووتان حه ز له بۆنكردنى ره يحانه ده كه ن .پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت : ( أربع من السعادة ، المرأة الصالحة ... ) ( صححه العلامة الألباني في : صحيح الجامع برقم : 887 ). ، واته : چوار شت هه ن ده بنه هۆى خۆشبه ختى بۆ مرۆڤه كان يه كێك له وانه ژنێكى ساڵحه و چاكه .له به رامبه ريشدا پێغه مبه ر
(صلی الله علیه وسلم)

ده فه رموێت : ( أربع من الشقاء ، المرأة السوء ... ) ( هه مان فه رمووده ) . ، واته : چوار شتى ديكه هه ن ده بنه هۆى بێزارى ناخۆشى بۆ مرۆڤه كان يه كێك له وانه ژنێكى خراپه .له فه رمووده يه كى تردا هاتووه كه پێغه مبه رى خوا
(صلی الله علیه وسلم)

ده فه رموێت : ( إنما الدنيا متاع وليس من متاع الدنيا شيء أفضل من المرأة الصالحة ) ( صححه العلامة الشخ الألباني في : صحيح سنن ابن ماجه ، برقم : 1855 ) . ، واته : به ڕاستى دونيا خۆش و دڵڕفێنه وه له خۆشييه كانى دونيا شتێك نيه چاكتربێت له ئافره تێكى ساڵحه .

سووده كانى ژن هێنان

1. يه كێك له و سودانه ى كه له ژنهێناندا هه يه جێبه جێكردنى فه رمانى خواى گه وره يه وه كو له م ئايه ته پيرۆزه دا ده فه رموێت : ( وَأَنْكِحُوا الأَيَامَى مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ إِنْ يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللهُ مِنْ فَضْلِهِ ) ( سورة النور : 32 ) . .واته : ئه وانه ى كه بێ ژن و بێ پياون ژنيان بۆ بهێنن و به شوويان بده ن له به نده چاكه كانتان ، وه مه ترسى هه ژاريتان نه بێت چونكه ئه گه ر هه ژاريش بن خواى گه وره به فه زڵ و چاكه ى خۆى ده وڵه مه ندتان ده كات .

2 . سوودێكى تر كه پێويسته بخرێته ڕوو ئه وه يه كه ژنهێنان خواى گه وره دايناوه و هه ر ئه ويش منه تمان به سه ردا ده كات بۆ ئه وه ى ژن و پياو له ته نيشت يه كتريدا بخۆن و بخۆنه وه و بحه سێنه وه و ئارامبگرن و وه كو له م ئايه ته دا ده فه رموێت : ( وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ) ( سورة الروم : 21 ) ..واته : يه كێك له نيشانه كانى توانا و ده سه ڵاتى خواى گه وره ئه وه يه كه له خۆتان ( له ئاده م ) خێزانى بۆ دروستكردوون كه ( حه وا ) يه ، بۆ ئه وه ى لاى ئه و جێنشين بن و بحه وێنه وه وه سۆز و خۆشه ويستى ء به زه ى خستۆته نێوانتانه وه ئه م په ندو بيرخستنه وانه بۆ كه سانێكه كه تێبفكرێن .

3 . خواى گه وره ئافره تى چواندووه به پۆشاكى پياو ، لێره دا مه به ست ئه وه يه كه ئافره ت ده بێت هۆى ستركردن و شاردنه وه ى عه يب و ئاره زووه كانى پياوان وه به پێچه وانه شه وه ، وه كو ده فه رموێت : ( هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ ) ( سورة البقرة : 187 ) .واته : ئه وان پۆشاكن بۆ ئێوه و ئێوه ش پۆشاكن بۆ ئه وان .

4 . ژن هێنان سوننه تى پێغه مبه رانه وه كو خواى گه وره ده فه رموێت : ( وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلاً مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجًا وَذُرِّيَّةً ) ( سورة الرعد :38 ) . .واته : ئه ى پێغه مبه رى خوا
(صلی الله علیه وسلم)

له پێش تۆدا چه نده ها پێغه مبه رمان ناردووه بۆ لاى نه ته وه كانيان وه خێزان ء منداڵمان پێ به خشيون .

5.
پێغه مبه رى خوا
(صلی الله علیه وسلم)

فه رمانى پێكردووين به ژن هێنان وه كو ده فه رموێت : ( يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة ، فليتزوج ؛ فإنه أغض للبصر ، وأحصن للفرج ، ومن لم يستطع فعليه بالصوم ؛ فإنه له وجاء ) ( متفق عليه ) . .واته : ئه ى كۆمه ڵى لاوان كێ له ئێوه تواناى هه يه ـ تواناى جه سته يى و مادى ـ با ژن بهێنێت چونكه ژن هێنان چاو و دامێن ده پارێزێت له حه رام ، هه ر كه سێكيش تواناى نه بوو ئه وا با به ڕۆژوو بێت چونكه ڕۆژوو قه ڵغان و سه رشكێنى ئاره زووه كانه و له تاوان ده يپارێزێت .

6 . سودێكى ديكه له سوده كان ئه وه يه ده بێته هۆى به ده ست هێنانى باشترين خۆشييه كانى دونيا ، چونكه له فه رموده يه كدا پێغه مبه رى خوا
(صلی الله علیه وسلم)

ده فه رموێت : ( الدنيا كلها متاع ، وخير متاع الدنيا المرأة الصالحة ) ( صححه العلامة الألباني في : صحيح الجامع ، برقم : 3413 ) . .واته : دونيا هه مووى خۆشييه و باشترين خۆشى دونياش ئافره تێكى چاك ء ساڵحه يه .

7 . ژن هێنان نيوه ى دينه ، پێغه مبه رى خوا
(صلی الله علیه وسلم)

فه رمانمان پێده كات به ژنهێنان ، چونكه كه سێك ژنى هێنابێت ئه وا نيوه ى ئيمانه كه ى ته واو بووه ، وه كو ده فه رموێت : ( من رزقه الله امرأة صالحة فقد أعانه على شطر دينه فليتق الله في الشطر الباقي ) ( حسنه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 1916 ) ..واته : هه ركه سێك خواى گه وره ئافره تێكى چاكى ( ساڵحه ) ى پێ ببه خشێت ئه وا يارمه تى داوه له سه ر نيوه ى دينه كه ى ، ده با ته قواى خوا بكات بۆ به ده ست هێنانى نيوه كه ى ترى .وه له فه رمووده يه كى تردا پێغه مبه ر
(صلی الله علیه وسلم)

ده فه رموێت : ( إذا تزوج العبد فقد استكمل نصف الدين فليتق الله في النصف الباقي ) ( سه رچاوه ى پێشوو ) . .واته : ئه گه ر مرۆڤ ژن بهێنێت ئه وا نيوه ى دينه كه ى ته واو كردووه ، با ته قواى خوا بكات بۆ به ده ست هێنانى نيوه كه ى ترى .

8 . يه كێكى تر له سووده كانى ئه وه يه كه مرۆڤ ده توانێت به هۆيه وه به هه شت بۆ خۆى مسۆگه ر بكات ، وه كو پێغه مبه رى خوا
(صلی الله علیه وسلم)

ده فه رموێت : ( من يضمن لي ما بين لحييه وما بين رجليه أضمن له الجنة ) ( رواه البخاري ) . .واته : هه ركه سێ ئه وه ى نێوان ڕيش ء سمێڵى به واتاى ( ده م ) ى و ئه وه ى نێوان هه ردوو قاچى ( دامێن ) مسۆگه ر بكات ئه وا منيش به هه شتى بۆ مسۆگه ر ده كه م . چونكه به هۆى ژنهێنانه وه مرۆڤ له تاوانى زينا و دامێن پيسى دوور ده كه وێته وه چ ژن بێت ياخود پياو ، هه رچه نده فه رموده كه به شێوه يه كى ڕه ها هاتووه بۆيه ئه وه ش ده گرێته وه كه كوڕ ياخود كچ ژنبهێنێت ياخود شوبكات زياتر توانا و ده سه ڵاتى به سه ر ئه وه دا هه يه خۆى له تاوانى زينا و داوێن پيسى به دوور بگرێت .

9 . يه كێك له سوده كانى ژن هێنان ئه وه يه ده بێته هۆكارێك بۆ يارمه تيدان ء پشتگيرى كردنى خواى گه وره ، هه روه كو له فه رمووده دا هاتووه : ( ثلاثة حق على الله تعالى عونهم : المجاهد في سبيل الله ، و المكاتب الذي يريد الأداء ، و الناكح الذي يريد العفاف ) ( حسنه العلامة الألباني في : صحيح الجامع ، برقم : 3050 ) ..واته : سێ كه س هه ن خواى گه وره به حه قى داناوه له سه ر خۆى كه يارمه تييان بدات ، كه سێك له پێناوى خواى گه وره دا جيهاد بكات و كۆيله يه ك ده يه وێت خۆى بكڕێته وه و خۆى ئازاد بكات و ئه و كه سه ى ده يه وێت ژن بهێنێت ء مه به ستى داوێن پاكييه .

10 . ژن هێنان هۆكاره بۆ زيادبوونى ئوممه تى پێغه مبه ر
(صلی الله علیه وسلم)

وه كو له م فه رمووده يه دا هاتووه : ( تزوجوا الودود الولود ، فإني مكاثر بكم الأمم ) ( صححه العلامة الألباني في : صحيح سنن أبي داود ، برقم : 2050 ) ..واته : ئافره تێكى خۆشه ويستى منداڵ بوو بهێنن چونكه من له ڕۆژى قيامه تدا شانازى به زۆريتانه وه ده كه م به سه ر ئوممه ته كانى تر.

11 .
ژن هێنان ده بێته هۆى پاراستنى نه فس له تاوانكارى و فيتنه كانى سه رده م وه كو پێغه مبه ر
(صلی الله علیه وسلم)

فه رموويه تى : ( ما تركت بعدي فتنة أضر على الرجال من النساء ) ( متفق عليه ) ..واته : له پاش خۆم هيچ فيتنه يه كم به جێ نه هێشتووه به زيان تر بێت له سه ر پياوان له ئافره ت .

12 . ژن هێنان ئه جر و پاداشتى هه يه وه كو چۆن له كار و كرده وه چاكه كاندا پاداشت وه رده گرين ، چونكه پێغه مبه ر
(صلی الله علیه وسلم)

ده فه رموێت : ( ... وفي بضع أحدكم صدقة . قالوا أيأتي أحدنا شهوته ويكون له فيها أجر قال أرأيتم لو وضعها في حرام أكان عليه فيها وزر فكذلك إذا وضعها في الحلال كان له أجر ) ( رواه مسلم ) ..واته : له چوونه لاى خێزانه كانتان خێر و پاداشتان بۆ ده نوسرێت ، هاوه ڵان فه رموويان : ئه ى پێغه مبه ر خوا
(صلی الله علیه وسلم)

ئايا كه سێك له ئێمه ئاره زووى خۆى تێر ده كات و پاداشتى ده ست ده كه وێت ؟! ئه ويش فه رمووى : ئايا له حه رامدا به كارى بهێنێت تاوانبار نابێت ، به هه مان شێوه ش ئه گه ر له حه ڵا ڵدا به كارى بهێنێت پاداشتى ده ست ده كه وێت .

13 . ژن هێنان هۆكارێكه بۆ منداڵبوون كه له پاش مردنى دايك و باوك ئه و منداڵانه ئه گه ر چاك و خواپه رستێكى باش بن ئه وا ده بنه خێر و خۆشى بۆ دايك و باوكيان و به رده وام كرده وه ى چاكيان بۆ دايك و باوكيان ده ڕوات به بێ ئه وه ى له كرده وه ى چاكى خۆيان كه م بكاته وه .وه كو پێغه مبه رى خوا
(صلی الله علیه وسلم)

ده فه رموێت : ( إذا مات الإنسان انقطع عنه عمله إلا من ثلاثة أشياء من صدقة جارية أو علم ينتفع به أو ولد صالح يدعو له ) ( رواه المسلم ) ..واته : ئه گه ر مرۆڤێك بمرێت ئه وا كرده وه كانى ده پچڕێت و چيتر خێرى بۆناچێت ته نها له م سێ ڕێگايه وه نه بێت : سه ده قه و خێرى نه بڕاوه ( وه كو دروستكردنى مزگه وت و شتى ديكه له و جۆره ) ، ياخود زانيارييه كى بڵاوكردبێته وه كه له پاش خۆى خه ڵكى سوودى لێ ببينن ، وه منداڵيكى چاك و ساڵح كه له پاش خۆى دوعاى خێرى بۆ بكات .دوعاى خێرى منداڵ بۆ لێخۆشبوونى دايك و باوكى ئه وا له به هه شتدا پله يان به رز ده كاته وه وه كو پێغه مبه رى خوا
(صلی الله علیه وسلم)

ده فه رموێت : ( إن الرجل لترفع درجته في الجنة فيقول أنى ( لي ) هذا فيقال باستغفار ولدك لك ) ( حسنه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : 1598 ) ..واته : پياوێك له به هه شتدا پله و پايه ى به رز ده كرێته وه ، خۆى پێى سه يره و ده ڵێت : ئه ى په روه ردگار ئه مه هه مووى بۆ ( من ) واته ( سه رى سوڕ ده مێنێت له و پلانه كه به رز ده بێته وه و واش ده زانێت كه ئه وه نده كرده وه ى چاكه ى نه كردووه ) پێى ده وترێت : ئه وه به داواى لێخۆشبوونى منداڵه كه ته وه بۆ تۆ .

(هاوسه رگيرى لـه ئيســــلامـــدا ( ســـــود و مه رجه كانى ))

(ئاماده كردنى
هيوا زيره ك

///
پێداچونه وه ى م.عدنان بارام / كه لارى)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~