بترسه‌ له‌ فيتنه‌ى ئافره‌ت !!

بترسه له فيتنه ى ئافره ت !!


~~~~~

موسوڵمانى خۆشه ويست : به ڕاستى دووچاربوون به به ڵاو په ژاره ى ئافره ت يه كێكه له و تاوانانه ى كه هه ر له مێژه وه پێغه مبه ران( عليهم الصلاة والسلام ) و پياو چاكان لێى ترساون و خۆيان لێى پاراستووه ، هه روه ها دوژمنانى ئيسلاميش هه ستيان به م خاڵه گرنگه كردووه و يه كێك له و هۆكارانه ى كه به كاريان هێناوه دژى موسوڵمانان بانگه شه كردن بۆ ڕووتى و سفورى و به ره ڵايى ئافره ت و تێكه ڵاو بوون له گه ڵ پياوان و داماڵينى په رده ى شه رم و حه ياو لابردنى باڵاپۆشى بووه كه فه رمانى خواى ميهره بانه ، چونكه باش ده يانزانى له هيچ ڕوويه كه وه ناتوانن سه ركه ون به سه ر موسوڵمانانداو له ناويان به رن، بۆيه ئه م چه كه يان
دۆزيه وه بۆبه ره نگاربوونه وه ى و دژيان ، له م كاره شدا دوو مه به ستى سه ره كيان دێته دى كه ئه ويش:

يه كه م: ئافره ته كان به ره و سفورى و كارى به د ڕوشتى و له ده ستدانى شه رم و حه يا به رن.


دووه م :
پياوان گومڕاو سه رلێشێواو بكه ن و نوقمى زه لكاوو گۆماوى ئاره زووه كانيان بكه ن و هه ستى مرۆڤ بوون و موسوڵمان بوونيان ده گۆڕن و به ره و به ئاژه ڵ بوونيان ده به ن، هه ربۆيه ئه وه تا يه كێك له خاڵه كانى پرۆتۆكۆلاتى جوله كه ده ڵێت: (پێكێكى مه يى وئافره تێكى ڕووتى سه ماكارى سۆزانى كاريگه ريه كى وايان ده بێت له سه ر شوێن كه وتوانى موحه ممه د كه به (هه زار ) تانك و بۆمب نه كرێت، ده ى كه واته نوقمى نێو مادده بێهۆشكه رو شه هوه ت و ئاره زوويان بكه ن ) يان له پرۆتۆكۆڵێكى ترى جوله كه دا هاتووه ده ڵێت: ( پێويسته كار له سه ر ئه وه بكه ين كه ڕه وشت بڕوخێنين له هه موو شوێنێكدا تاكو به ئاسانى ده سه ڵاتمان بشكێت به سه ريدا ، فرۆيد له ئێمه يه و به رده وام په يوه نديه سێسيه كان ئاشكرا ده كات و له به ر تيشكى خۆر نمايشى ده كات، بۆئه وه ى شته كان به پيرۆزى نه مێننه وه ، وه ته نها خه مى گه وره يان تێركردنى غه ريزه جنسيه كان بێت، ئه وكاته ڕه وشت هه ره س دێنێت و ده ڕوخێت )(1) جا هه ر له م ڕوانگه يه وه به ڕاستى دونيا هه مووى تاقى كردنه وه يه ، ئايا خۆئارايشت كردن و دۆڕاندن و خۆڕازاندنه وه له بازاڕو بازرگانى دونيادا باشتره يان دۆڕاندن له ڕۆژێكدا كه هيچ كه س خۆشى به چاره تدا نايه ت وهه مووكه س ته نانه ت نزيك ترين كه ست هاشات لێ ده كات و لێت ڕاده كات


سه ره ڕاى ئه مانه ش ئه و شه يتانه ى كه هه ميشه له مل شكاندندا بوو بۆت ئه ويش حاشات لێ ده كات هه رچه ند له دونيادا زۆر فريوى ئه داى وه ك خواى گه وره ده فه رموێت :(الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِالْفَحْشَاء ) (البقرة: 268) واته : به ڕاستى شه يتان به هه ژارى ده تان ترسێنێ و فه رمانتان پێ ده كات به ئابڕو چوون و به دڕه وشتي، بۆيه دوور كه وتنه وه پێويسته له شه يتان و دارو ده سته كه ى كه واته يه كێك له و كاره به د ڕه شتانه ى كه شه يتان گره وى خۆى پێ بردۆته وه مه سه له ى فيتنه ى ئافره ته ، هه ر له به ر ئه وه شه كه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت: (ما تركت بعدي في الناس فتنة أضر على الرجال من النساء)(2) واته : هيچ شتێكم له به ڵاو تاقى كردنه وه له دواى خۆم به جێ نه هێشتووه كه زيان و زه ره رى هه بێت بۆسه ر پياو وه ك ئافره ت، واته هێند فيتنه يه كى گه وره يه كه مه حاڵه پياو خۆى بگرێت له به رامبه رى هه روه ها


هاوه ڵى خۆشه ويست(أبى سعيد) (رچى الله عنه) ئه فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (إن الدنيا حلوة خضرة وإن الله مستخلفكم فيها فينظر كيف تعملون فاتقوا الدنيا واتقوا النساء فإن أول فتنة بني إسرائيل كانت في النساء)(3) واته : به ڕاستى دونيا شيرين و سه وزه ، ئێوه ش جێنشينى خواى گه وره ن، جا ته ماشاتان ده كات بزانێت چى كرده وه يه ك ئه نجام ده ده ن، بۆيه خۆتان بپارێزن له دونيا وه خۆشتان بپارێزن له ئافره ت، چونكه به ڕاستى يه كه م فيتنه وبه ڵا په يدابوو له ناوبه نى ئيسرائيلدا به هۆى ئافره ته وه بوو.بێگومان كاتێك خواى كارجوان هه ردوو ڕه گه ز
(ئافره ت و پياوى ) درووست كردووه هه رخۆشى باشتر ده زانێت كه چى كاريگه ريه كيان بۆسه ر يه كتر هه يه ، له پێكدادانى سروشتى هه ردوولاو هێزى ڕاكێشانى ئاره زوو له نێوانياندا، بۆيه به هيچ شێوه يه ك درووست نيه ئه و جۆره تێكه ڵاويه ى كه ئه مڕۆده بينرێت، چونكه ده بێته هۆى خۆشحاڵ بوونى دوژمنانى ئيسلام و بڵاوبوونه وه ى كارى به د ڕه وشتي، ئه وه تا( د. مدرو بيرغر) ده ڵێت: ( ئافره تى موسوڵمان به تواناترين چين و توێژه كانى كۆمه ڵگه ن كه ده توانن كۆمه ڵگه به ره و به د ڕه وشتى ياخود به ره و ڕه وشتى به رزو ئاين په روه رى به رن ) هاوه ڵى خۆشه ويست (عبدالله بن مسعود) (رضى الله عنه) ئه فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (المرأة عورة فإذا خرجت استشرفها الشيطان)(4)واته : ئافره ت هه موو لاشه ى عه وره ته هه ركات چووه ده ره وه ى ماڵ شه يتان سه رپه رشتى ده كات، واته شه يتان ده چێته ناخى و دڵيه وه تاكو خۆڕازاندنه وه و جوانكارى و فيزلێدانى پێ ئه نجام ده دات، خوشك و براى خوێنه ر: تێكه ڵاوبوون له گه ڵ ڕگه زى به رامبه ر، ده بێته هۆى په يدابوونى گومان و خراپ بوونى دڵان، بۆيه زۆر پێويسته خۆپاراستن له تێكه ڵاوي، چونكه تێكه ڵاوى به رهه مى ده بێت و له هه ره به روبوومه گرنگه كانيشي، شه ڕو به ڵاو نه هامه تى يه هه روه ها ده بێته هۆى دروست بوونى زيناو به د ڕه وشتى ياخود ده بێته هۆى داڕزان و بۆگه ن بوونى كۆمه ڵگه ، و لێك ترازان و له ناوچوونى خێزانه كان و نه مانى شه ره ف وحه ياو ڕێزو ده شبێته هۆى بێزراوى و ڕيسوايى له دونياو دواڕۆژدا وهتد... هاوه ڵى خۆشه ويست (عقبة بن عامر) (رضي الله عنه) ئه فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (إياكم والدخول على النساء فقال رجل: يا رسول الله أرأيت الحمو؟ قال:"الحمو الموت)(5) واته : ئاگاداربن هه رگيز له گه ڵ ئافره تانى بێگانه كۆمه بنه وه ، يه كێك له پشتيوانان (أنصار) فه رمووى: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ئه ى ئه گه ر ماڵه خه زوران بوو واته ( براى مێرد يان

ئامۆزاو خاڵوزاو پورزا ...) فه رمووى: ئه وه هه ر مردنه .واته بمريت له وه باشتره له گه ڵ ئه وان كۆبيته وه و دبنيشيت، به ڵێ ئه ى خوێنه رى ژير به ڕاستى تێكه ڵاوى تاوان و گوناهه ، ڕوخێنه رى كرده وه چاكه كانه و به تايبه تى له ڕۆژگارى ئه مڕۆى پڕ له فيتنه و به ره ڵايى و ڕووتيدا، وه ك له هه موو شوێنه كاندا و به هه موو شێوه يه ك په ره ى پێدراوه و له زۆربه ى ماڵ و شوێنه گشتيه كان وخوێندنگه و نه خۆشخانه و
كه ناڵه كانى ڕاگه ياندنيشدا وه له گۆڤارو ڕۆژنامه كانيشدا بانگه شه ى بۆده كرێت، كه هه ر به م هۆيه شه وه زۆرجار ده بيسترێت كه چه نده ها كه س به هۆى تێكه ڵاوى و مانه وه به ته نها لو شوێنانه دا توشى ڕيسوايى و كاره ساتى دڵ ته زێن ده بن، هه ر له ناو زڕاندن و به ندكردن و دوورخستنه وه وه تاده گاته خۆكوشتن، ده بێت باش ئه وه ش بزانين كه ئه مه هه مووى به رهه م و لاسايى كردنه وه ى وڵاتانى ڕۆژئاواى
به ناو پێشكه وتن و ديموكراسيه كه به ديارى بۆ گه لانى ڕۆژهه ڵاتيان ناردووه وئه وان خۆيان ته واو لێى تێربوون و زيانى گه وره يان لێكه وتووه به وهۆيه وه وئيستاش ده يانه وێت به مه موماره سه ى بكه ن، ئه وه ته ئه مريكا له وڵاته به ناو پێشكه وتووه كان ده ژمێردرێت له م دواييه دا دانى نا به وه ى كه باشترين چاره سه ر بۆ نه هێشتنى تاوان و ده ست درێژى بۆسه ر ئافره تان له و وڵاته دا جياكردنه وه ى كوڕان و كچانه له خوێندنگه كان و شوێنه گشتيه كاندا .هه روه ك له سه رژمێريه كدا هاتووه كه (19)مليۆن
ئافره ت له وڵاته يه كگرتووه كانى ئه مريكادا بوونه ته قوربانى ده ست درێژى كردنه سه ر نامووس و شه ره ف و ئابڕوو(6). هه روه ها له لێكۆڵينه وه يه كى ناوه ندى نيشتمانى ئه مريكادا هاتووه كه له ماوه ى ته نها يه ك كاتژمێر دا (78) ئافره ت ده ست درێژيان ده كرێته سه ر، هه روه ها ( هێزى پۆليسى ئه ڵمانى ڕايگه ياند كه وا جل وبه رگوشێوه ى رۆيشتنى ئافره تان په يوه نديانهه يه به و ده ست درێژيكردنانه وه )(7).هه روه هاجۆرج بالوش ده ڵێت:(ڕۆژانه به ده يان ته ن له بۆمبى سێكسى ده ته قێته وه و ده ره نجامه كه شى مايه ى دڵه ڕاوكێيه ، بۆيه ئه مه ش هه ر منداڵه كانمان ناكاته دڕنده له بوارى ڕه وشتدا نا به ڵكو سيماى كۆمه ڵگه ده ڕوشێنێ )(8) وه ها له ڕاپرسيه كدا كه زانكۆيكودنل


پێى هه ڵساوه ، تيايدا هاتووه كه له (70%)ى ئافره تانى كرێكار له بواره كانى مه ده نى ده ست درێژيان كراوه ته سه ر كه ئه ويش به هۆى تێكه ڵاويه وه يه ، وه (56%) يان زۆر به شێوه ى وه حشيانه ده ست درێژيان كراوه ته سه ر
ئه مانه وچه نده هاى تر.


إن الرجال الناظرين إلى النساء

مثل السباع تطوف باللحمان




إن لم تصن تلك اللحوم أسودها


أكلت بـلا عوض و لا أثمان

واته : نمونه ى ئه و پياوانه ى كه له ئافره تان ده ڕوانن، وه ك ئه و دڕندانه وان كه شاڵاو بۆ نێچيره كانيان ده به ن و به ده ورياندا ده سوڕێنه وه ، ده م له كه لاكه كانيان وه ر ده ده ن،

ئه گه ر پارێزكاره كان ئه و گۆشتانه له ده مى دڕنده كان نه پارێزن، ئه وا ده خورێن و لووش ده كرێن به بێ به رامبه ر و به به لاشو حه لاش .

(1) بڕوانه :



كتيَبي تربية الاولاد في الاسلام / عبدالله علوان- (62).

(2) رواه البخاري (5096) ومسلم (6880).

(3) رواه مسلم (6883).

(4) بڕوانه : مجلة المجتمع (31) .

(5) رواه البخاري (5232) و مسلم (5638).

(6) بڕوانه : كتيَبي ( يوم أن إعترفت أمريكابلحقيقة (55).
















(7) بڕوانه :



مجلة المختار الاسلامية ذمارة(65)ذي القعدةي( 1408).

(8) بڕوانه : كتيَبي الثورة الجنسية (100).

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~