پێویستە منداڵەكانمان فێری نوێژ بكەین

پێویستە منداڵەكانمان فێری نوێژ بكەین


~~~~~~~~

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه ووسلم) دەفەرمووێت : (( مروا أولادكم بالصلاة وهم أبناء سبع واضربوهم عليها وهم أبناء عشر و فرقوا بينهم في المضاجع . )) صحيح . أخرجه أبوداود (494) و ابن خزيمه (2\102) و الحاكم (1\201) و غيرهم . واتە : فەرمان بكەن بە منداڵەكانتان بەوەی كە هەستن بە فێر بوون و ئەنجام دانی پێنج فەرزەی نوێژ , كاتێك كە تەمەنیان گەیشتە حەوت ساڵی , ئەگەر باش بەدەم فەرمانەكەوە نەهاتن وە سست بوون لە جێ بەجێ كردنی نوێژەكان , بەقسەی خۆش و نەرم و نیانی لە گەڵیاندا هەوڵ بدەن هەتا نوێژەكان لە كاتی خۆی دا بكەن , ئەگەر تەمەنیان گەیشتە دە ساڵی و هەروا مابوونەوە , ئنجا شێوازێكی تر بەكاربهێنن ئەویش لێدانە بەڵام لێدانێك كە زەرەر نەدات لە لاشەی و كاریگەری خراپی نەبێت لەسەر جەستەی وە لە كاتی لێدانەكەدا سەر و دەم و چاوی بپارێزیت و لەو شوێنەی نەدەیت , هەروەها جێگای خەوی كوڕ و كچ جیابكەرەوە , با ئیتر كوڕان لە لایەك بخەون و كچان لە لایەكی تر .

كەواتە بۆ فێركردنی نوێژ دەبێت ئەم خاڵانەبگریتە بەر :

1- دەست نوێژ گرتن و نوێژ كردن لەبەر چاوی دا و بردنی بۆ مزگەوت و هاندانیان بۆ خوێندنەوەی ئەو نامیلكانەی كە باسی چۆنیەتی نوێژكردن دەكات .

2- فێری قوڕئان خوێندنەوەی بكە و سەرەتا لە سورەتە كورتەكانەوە دەست پێ بكە , وەكو فاتیحە و سورەتەكانی كۆتای جوزئی ( عمّ ) .

3- هاندانی منداڵان بۆ ئامەدەبوون لە نوێژی جومعە و جەماعەتدا لە مزگەوتەكان وە فێربكرێن كە لە دوای گەورەكانەوە سەف دروست بكەن بۆ نوێژ , هەروەها نەرم و نیانی لە كاتی ئامۆژگاری كردنیاندا ئەگەر هەڵەیان كرد, وە نابێت توڕە ببین لێیان و بە دەنگی بەرز هاوار نەكەین بەسەریاندا , هەروەكو ئەمڕۆ دەبینین لە مزگەوتەكاندا , چونكە لەوانەیە بەهۆی ئەو توڕەبونەوە جارێكی تر ئەو منداڵە نەوێرێت بێت بۆ مزگەوت تۆش بەو كارەت گوناهباری.

4- هەروەها فێری حوكمەكانی نوێژ بكرێن وەكو : مەرجەكانی نوێژ و واجباتەكانی و ئەو شتانەی نوێژی پێ بەتاڵ دەبێتەوە و فێری چۆنیەتی نوێژەكان و زیكرەكانی ناو نوێژ و ...هتد

5- لەگەڵ ئەمانەشدا ڕابهێنرێت لەسەر بەڕۆژ و بوون كە تەمەنی گەیشتە حەوت ساڵ بۆ ئەوەی كە پێگەیشت بەلایەوە ئاسان بێت .

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )

~~~~~~~~~~~~~~~~~~