جۆرى پياوان له‌ ته‌رازوى ئافره‌تاندا

جۆرى پياوان له ته رازوى ئافره تاندا


~~~

بسم الله الرحمن الرحیم

الحَمْدَ للهِ والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه، أما بعد...

سوپاس و ستايش بۆ خواى په روه ردگار كه ته مه نى دريژ كردم و ئه م جاره ش به خوێنه رانى خۆشه ويست گه يشتمه وه ، به و ئومێده ى كه بتوانم بابه تێك باس بكه م سودو كه ڵكى هه بێت بۆ هه موو لايه كمان (إِنْ شَاءَ الله) .

دايكى باوه ڕداران خاتوو عائيشه (خواى لێ ڕازى بێت) ده دوێت و پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) گوێ ده گرێت . ئيمامى (بوخارى) (ڕه حمه تى خواى لێ بێت) بابێكى داناوه به ناوى (باب حُسْن الْمُعَاشَرَةِ مَعَ الأَهْل) واته : ڕه فتارو هه ڵسوكه وتى جوان له گه ڵ خێزاندا . مرۆڤى باوه ڕدار ده بێت هه ڵسوكه وت و ڕه فتارى چۆن بێت له گه ڵ خێزان و منداڵه كانيدا, وه چۆن مامه ڵه و ووتوو وێژ له گه ڵ خێزانى ده كات، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له گه ڵ ئه و هه موو سه ر قاڵی و ئيش و كاره ى كه له سه رێتى به وه ى كه پێويسته په يامى خواى گه وره به خه ڵكى بگه ێنێت, هه روه ها ئايين بۆ خه ڵكى ڕوون بكاته وه ، له گه ڵ ئه وه شدا ئاماده يى تێدايه كه كاتى خۆى ته رخان بكات بۆ گوێ گرتن له خێزانى به ڕێزى، ئه ميش هه مووى ئه وه ده گه ێنێت كه به نده يه كى نه رم و نيان و له سه رخۆو ڕه وشت جوان و پايه به رزه ، وه خواى په روه ردگاريش ده رباره ى ده فه رمووێت: ( وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ ) [القلم 4] . واته : به ڕاستى ئه ى موحه ممه د (صلی الله علیه وسلم) تۆ له سه رخوو ڕه وشتێكى زۆرگه وره و به رزو پيرۆزو بێ وێنه ى، هه روه ها له ئايه تێكى ترد په روه ردگار ده فه رمووێت: ( فَبِمَا رَحْمَةٍ مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ )[آل عمران 159] . واته : به هۆى به زه يى و ميهره بانى خواى گه وره وه يه كه تۆ نه رم و هێمن بوويته له گه ڵياندا، خۆ ئه گه ر كه سێكى تووڕه و قسه ڕه ق و بێ به زه يى بوويتايه ، ئه وا كه س له ده ورت نه ده ماو هه موويان بڵاوه يان ده كرد . باوه ڕدارى خۆشه ويست: دايكى باوه ڕداران خاتوو عائيشه (خواى لێ ڕازى بێت) وه كو ئافره تێكى زيره ك و ته مه ن منداڵ زۆر جار نموونه ى ئافره تان و پياوانى پێش ئيسلام (سه رده مى جاهيلى) بۆ پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) هێناوه ته وه ، به بێ ئه وه ى كه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) هيچ دڵ گران بوو بێت، به ڵكو گوێى بۆ گرتووه و قسه كانيشى په سه ند كردووه ، دايكى باوه ڕداران خاتوو عائيشه (خواى لێ ڕازى بێت) ده فه رمووێت: ئه م به سه رهاته م بۆ پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) گێڕايه وه ، ئه ويش فه رمووده كه ى (أُمّ زَرْع) ئه م فه رمووده يه چه ندين سودو كه ڵك و ئامۆژگارى له خۆ گرتووه و سيفه تى هه ندێك له ژنان و پياوانى تێيدايه ، هه روه ها چۆنێتى ژيان به سه ربردنى ژن و پياو، وه چۆنێتى مامه ڵه كردنيان له گه ڵ يه كدا ...هتد. له دايكى باوه ڕدارانه وه خاتوو عائيشه ... أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (5189) وَمُسْلِمٌ (6255). (خواى لێ ڕِازى بێت) ده فه رمووێت: جارێكيان (11) ئافره ت دانيشتن له گه ڵ يه كدا، به ڵێن و په يمانيان له يه كترى وه رگرت كه وه صفى هاوسه ره كانى خۆيان بكه ن بۆ يه كترى و هيچ شتێكيش له يه كترى نه شارنه وه ، واته : (11) ئافره ت جه ويان بۆ ڕه خساو له ماڵ هاتنه ده رو كۆبوونه وه ، له ڕاستيدا هه ركات ئافره تان كۆببنه وه , ئه وا زۆربه ى زۆرى قسه كانيان له سه ر پياوانه ، پياوه كه ت چى ده كات؟! هه ڵسوكه وت و ڕه وشتى چۆنه ؟! ... هتد، هه روه ها هه ركاتێكيش پياوان كۆببنه وه , ئه وا زۆربه ى زۆرى قسه كانيان له سه ر ئيش و كارو كه سابه ت و مه عاش هتد ... ، وه ده گونجێت قسه كانيان له سه ر ئافره تانيش بێت .

ئافره تى يه كه م: مێرده كه ى به د ڕه وشت و بێ خێره :

ده ڵێت: ( زَوْجِى لَحْمُ جَمَلٍ غَثٌّ) واته : مێرده كه ى من گۆشتى ووشترى له ڕوو لاوازه و سيسه ، (عَلَى رَأْسِ جَبَلٍ وَعْرٍ) له سه ر لوتكه ى شاخيكى سه خت و گرانه ، (لاَ سَهْلٌ فَيُرْتَقَى وَلاَ سَمِينٌ فَيُنْتَقَلَ) ئاسان نييه سه ركه وتن به سه ر ئه و جۆره شاخه دا، هه روه ها ئه وه نده ش قه ڵه و نييه كه ببرێت، زۆر به ناڕه حه ت پێى ده گه ى.

مه به ستى ئه وه يه مێرده كه ى زۆر وشك و لوت به رزو خۆ به گه وره زان و بێ خێرو تووڕيه ، وه ڕه فتارى زۆر خراپه له ماڵه وه ، ئه گه ر بته وێت ڕازى بكه يت, ئه وا وه ك ئه وه وايه كه به سه ر شاخێكى سه خت و دژواردا سه ر بكه ويت، هه روه ها ئه گه ر داواكارييه كت لێى هه بێت, ئه وا ده بێت زۆر لێى بپاڕێيته وه و له به ر ده ستيدا بگريت, پاشان داواكارييه كه ت بۆ جێ به جێ ده كات .

ئافره تى دووه م: مێرده كه ى عه يبى زۆره :

ده ڵێت: (زَوْجِى لاَ أَبُثُّ خَبَرَهُ) واته : هه واڵى مێرده كه م ناگێڕمه وه و بڵاوى ناكه مه وه ، (إِنِّى أَخَافُ أَنْ لاَ أَذَرَهُ) ده ترسم نه توانم هه موو عه يبه كانى باس بكه م ئه وه نده زۆره ، واتايه كى تر ده ترسم ته ڵاقم بدات، (إِنْ أَذْكُرْهُ أَذْكُرْ عُجَرَهُ وَبُجَرَهُ)، خۆ ئه گه ر باسيشى بكه م, ئه وا ده بێت باسى گرێ و ده مار ڕه قى و وشكه كانى لاشه ى و ناوسكيشى بكه م .

مه به ستى ئه وه يه كه مێرده كه ى به كه ڵكى ئه وه نايات هه واڵى بگێڕێته وه ، چونكه زۆر تووڕه و ده مارگيره ، وه ئه گه ر هه واڵيشى بگێڕێته وه , ئه وا ده بێت باسى هه موو خراپه كانى بكات، ئه وه يش ناكرێت, چونكه ئه گه ر باسى خراپه كانى بكات زۆر ده خايه نێت، هه روه ها ده ترسێت هه واڵه كه به مێرده كه ى بگاته وه و دوايى ته ڵاقى بدات .

ئافره تى سێ يه م: مێرده كه ى گێژو بێ ئاگايه :

ده ڵێت: (زَوْجِى الْعَشَنَّقُ ) واته : مێرده كه ى من درێژيكى قوچى باڵا به رزى گێژه ، ( إِنْ أَنْطِقْ أُطَلَّقْ ) ئه گه ر هه واڵى بگێڕمه وه و باسى بكه م ته ڵاق ده درێم (وَإِنْ أَسْكُتْ أُعَلَّقْ )، وه ئه گه ر بێده نگيش بم ئه وا به هه ڵبه ستراوى (مُعَلَّقَه )، له لاى ده مێنمه وه .

مه به ستى ئه وه يه مێرده كه ى زۆر به د ڕه وشته و خراپه ، به ڵام ئه م ئافره ته مێرده كه ى خۆش ده وێت و ده يه وێت له لاى بمێنێته وه و ژيانى له گه ڵدا به سه ر ببات و ڕازى بێت به هه موو شتێكى، چونكه مێرده كه ى خۆش ده وێت، هه روه ها ئه م ئافره ته مێرده كه ى كه وتنى ته ڵاقه كه ى به ستووه به مه رجه وه ، وه ك ئه وه ى كه به خێزانه كه ى بڵێت: ئه گه ر بچيت بۆ فڵانه ماڵ يان فڵانه كار بكه يت, ئه وا ته ڵاق دراوى، بۆيه ژيانى خۆشى تێدا نييه .

ئافره تى چواره م: مێرده كه ى بێ ئازاره :

ده ڵێت: (زَوْجِى كَلَيْلِ تِهَامَةَ) واته : مێردى من وه ك شه وى تيهامه يه (شه وى تيهامه فێنك و خۆشه و مام ناوه نده )، (لاَ حَرٌّ وَلاَ قُرٌّ) نه ڕه وشتى تونده وگه رمه وه نه سارديشه ، (وَلاَ مَخَافَةَ وَلاَ سَآمَةَ) نه لێى ده ترسم نه لێشى بێزارو بێتاقه ت ده بم .

مه به ستى ئه وه يه كه مێرده كه ى ڕه فتارو هه ڵسوكه وتى چاك و باشه له گه ڵيدا, وه ڕه وشت به رزو به ڕێزه ، وه كو شه وى تيهامه يه (شه وى تيهامه كه شێكى مام ناوه نده نه گه رمه و نه سارده )، هه روه ها ڕه فتارى توندوتيژ نييه و ساردو سڕيش نييه ، واته : ژيانێكى خۆش و به خته وه ر به يه كه وه به سه ر ده به ن, وه يه كيان خۆش ده وێت و له يه كترى ڕازين و كێشه يان نييه .

ئافره تى پێنجه م: مێرده كه ى پرسيار له خێزانى ناكات:

ده ڵێت: (زَوْجِى إِنْ دَخَلَ فَهِدَ) واته : مێرده كه ى من ئه گه ر بێته وه بۆماڵ, وه ك پڵنگه (حه زى له خه وه )، واتايه كى تر زۆر په لامارى خێزانى ده دات و باوه شى پێدا ده كات, ( وَإِنْ خَرَجَ أَسِدَ ) وه هه ر كاتێكيش بچێته ده ره وه ده ڵێى شێره (زۆر ئازاو چاو نه ترسه )، ( وَلاَ يَسْأَلُ عَمَّا عَهِدَ) وه پرسيار له خێزانى ناكات سه باره ت به ئيش وكارى ماڵ .

مه به ستى ئه وه يه كه مێرده كه ى زۆر خه واڵوه و حه زى له خه وه وه كو پڵنگه كه دێته وه بۆ ماڵه وه ، وه باوه ش به خێزانيدا ده كات و په لامارى ده دات, هه روه ها ئازاو به جه رگيشه له ده ره وه وه كو شێر چاو نه ترس و ئازايه ، له گه ڵ ئه وه شدا پرسيار له شتومه كى ماڵ ناكات، بڵێت كوا فڵانه شتمان يان فڵانه شتت چى لێكردو دات به كێ هتد...

ئافره تى شه شه م: مێرده كه ى زۆر خۆرو نه وسنه :

ده ڵێت: (زَوْجِى إِنْ أَكَلَ لَفَّ) واته : مێرده كه ى من ئه گه ر خواردى لوولى ده دات، ( وَإِنْ شَرِبَ اشْتَفَّ ) وه ئه گه ر بخواته وه چۆڕى ده دات و قه تره ناهێڵێته وه ، (وَإِنِ اضْطَجَعَ الْتَفَّ) وه ئه گه ر پاڵ بكه وێت و بخه وێت خۆى لول ده كات ولێكده ئاڵێت، (وَلاَ يُولِجُ الْكَفَّ لِيَعْلَمَ الْبَثَّ) وه ده ست ناخاته ناو ده ستم تاكو به ئازارو ئاره زووه كانم بزانێت .

مه به ستى ئه وه يه مێرده كه ى زۆر خۆرو چڵێس و نه وسنه ، ئه گه ر خواردن دابنرێت له هه موو جۆركانى ده خوات، وه ئه گه ر بخواته وه قه تره ناهێڵێته وه هه مووى لول ده كات، خه مى كه سى نييه و هه ست به ئازارو ئاره زووه كانى خێزانى ناكاو يارى له گه ڵ ناكات . بێگومان ئافره ت به درێژايى ڕۆژ ماندوو ده بێت، به وه ى كه خه ريكى ناوماڵ پاككردنه وه و خواردن ئاماده كردن وخزمه تكردنى منداڵه ، پێويسته ده ست خۆشى لێ بكرێت و قسه ى خۆشى له گه ڵدا بكرێت، بۆ ئه وه ى هه ست به ماندوێتى و بێتاقه تى و ئازار نه كات، وه به دڵنيايى ئه گه ر ئه م قسه خۆشانه له گه ڵ خێزانتدا بكرێت, ئه وا ئه گه ر شاخێكى گواستبێته وه هه ست به ئازار ناكات، جا هه ركات به خێزانت بڵێيت: به ڕاستى ماندوو ده بيت و ئازار ده كێشى له به ر ئێمه ، وه خێزانيشت به هه مان شێوه به تۆ بڵێت: تۆش ماندوو ده بيت و ئيش و كارمان بۆ ده كه يت و بژێوى ڕۆژانه مان بۆ په يدا ده كه يت، كه ئه مه حه قيقه ت و ڕاستيه ، ئه وا پياو له گه ڵ خێزانه كه يدا كێشه و ده مه قاڵێيان نابێت و ژيانێكى خۆش به يه كه وه به سه ر ده به ن .

ئافره تى حه وته م: مێرده كه ى توندو تيژه :

ده ڵێت: (زَوْجِى غَيَايَاءُ أَوْ عَيَايَاءُ طَبَاقَاءُ) واته : مێرده كه ى من ڕه زا قورس و نه زان و بێ ئاگاو قسه وه رنه گره ، (كُلُّ دَاءٍ لَهُ دَاءٌ) هه موو ده ردو ناته واوى تێدا كۆبۆته وه ، (شَجَّكِ أَوْ فَلَّكِ) له كاتى لێ داندا سه ر بريندار ده كات و ئيسك ده شكێنێت، (أَوْ جَمَعَ كُلاًّ لَك) وه يان جارى واهه يه هه ردووكيان به جێ ده هێنێت .

مه به ستى ئه وه يه كه هاوسه ره كه ى قسه وه رنه گره و تێگه يشتنى نييه و ته نها قسه قسه ى خۆيه تى، وه هه رچى عه يب هه يه له ودا كۆ بۆته وه ، هه موو ده ردو نه خۆشيه ك له ودا كۆ بۆته وه , هه روه ها زۆر توندو تيژه ، له كاتى لێداندا پێست بريندار ده كات و سه ر ده شكێنێت .

ئافره تى هه شته م: مێرده كه ى بۆن خۆش و نه رم و نيانه :

ده ڵێت: (زَوْجِى الرِّيحُ رِيحُ زَرْنَب) واته : مێردى من بۆنى وه كو بۆنى زافه رانه (زافه ران: گيايه كى بۆن خۆشه )، (وَالْمَسُّ مَسُّ أَرْنَب ) وه نه رمو شله وه كو كه روێشك .

مه به ستى ئه وه يه مێرده كه ى كه سێكى بۆن خۆش و نه رم و نيانه ، هه روه ها له سه رخۆو قسه وه رگره ده توانيت قسه ى له گه ڵدا بكه يت و قسه ت لێ وه رده گرێت، وه به ڕێزه و ڕه وشتى زۆر جوان و شيرينه , واته : له مێرده كه ى ڕازييه .

ئافره تى نۆيه م: مێرده كه ى زۆر به ڕێزه :

ده ڵێت: (زَوْجِى رَفِيعُ الْعِمَاد) واته : مێردى من كۆڵه كه ى ماڵه كه ى به رزه ، واتايه كى تر: خانه دان و باڵا به رزو شۆخ و شه نگه , (طَوِيلُ النِّجَاد) قايشى شمشێره كه ى درێژه و گه وره يه ، (عَظِيمُ الرَّمَادِ) خۆڵه ميشى كوانووى زۆره ، چونكه به رده وام ئاگر له ماڵيدا كراوه ته وه له به ر زۆرى ميوان, (قَرِيبُ الْبَيْتِ مِنَ النَّادِي) ماڵى نزيكه له يانه ى قه ومه كه ى.

مه به ستى ئه وه يه كه مێرده كه ى كه سێكى ده وڵه مه ندو خانه دان و ميوان په روه ره و زۆرى حه زى له ميواندارييه ، هه روه ها ماڵه كه ى له شوێنێكه كه زۆر ئاسانه دۆزينه وه ى، نه كو له جێگه يه ك بێت كه دۆزينه وه ى مه حاڵ بێت، به ڵكو نزيك يانه ى كۆبوونه وه ى قه ومه كه يه تى (شوێن و جێگه ى كۆبوونه وه ى قه ومه كه ى) .

ئافره تى ده يه م: مێرده كه ى كه سێكى خانه دان و ميوانداره :

ده ڵێت: (زَوْجِى مَالِكٌ وَمَا مَالِكٌ) واته : مێردى من سه روه رو سامانداره چ سه روه رو ساماندارێك! (مَالِكٌ خَيْرٌ مِنْ ذَلِك) سه روه رو ساماندارێكه چاكتر له وه ى كه باس بكرێت، (لَهُ إِبِلٌ كَثِيرَاتُ الْمَبَارِك) وشترى زۆرى هه يه و له پشتيردا ده يان هێڵێته وه ، (قَلِيلاَتُ الْمَسَارِح) له وه ڕگايان كه مه ، (إِذَا سَمِعْنَ صَوْتَ الْمِزْهَرِ أَيْقَنَّ أَنَّهُنَّ هَوَالِكُ) وه ئه گه ر وشتره كان گۆييان له ده نگى زوڕناو ته پڵ بێت, ئه وا ده زانن ده بێت يه كێكيان له ناوچێت .

مه به ستى ئه وه يه كه مێرده كه ى كه سێكى پايه به رزه و وشترى زۆرى هه يه و هه موويان نانێرێت بۆ له وه ڕگا، به ڵكو له ماڵه وه ڕايانى گرتووه بۆ سه ربڕين, چونكه ده زانێت كه ميوانى دێت، ئه ميش حه زده كات وشتريان بۆ سه ر بڕێت، جا هه ر كاتێك وشتره كان ده نگى ته پڵ و زوڕنا ببيستن, ئه وا به ته ماى ژيان نامێنن و دڵنيان يه كێكيان له ناو ده چێت .

ئافره تى يازنزه يه م: مێرده كه ى كه سێكى پايه به رزو خۆشه ويسته :

ده ڵێت: ( زَوْجِى أَبُو زَرْعٍ فَمَا أَبُو زَرْع ) . واته : مێردى من ئه بو زه رعه جا ئێوه به ڵام چ ئه بو زه رعێكه ، (أَنَاسَ مِنْ حُلِىٍّ أُذُنَىَّ وَمَلأَ مِنْ شَحْمٍ عَضُدَىَّ) هه ردوو گوێمى خستبووه له رزه به گواره و ئاڵتوون، وه ئه وه نده خواردنى پێداوم مه چه كه كانم قه ڵه و بووه ، (ۆبَجَّحَنِى فَبَجِحَتْ إِڵىَّ نَفْسِى ) وه ئه ونده ڕيزى لێگرتووم خۆشمى ده وێت و نازمى كێشاوه خه ريكه له خۆم باى ببم، (وَجَدَنِى فِى أَهْلِ غُنَيْمَةٍ بِشَقٍّ ) وه منى دۆزييه وه له شوێنێك كه خاوه نى هه نديك مه ڕو ماڵات بووين و ژيانمان زۆر سه خت بوو، (فَجَعَلَنِى فِى أَهْلِ صَهِيلٍ وَأَطِيطٍ وَدَائِسٍ وَمُنَقٍّ) وه گواستميه وه و بۆ ماڵێكى ده وڵه مه ند, وه منى كردووه به خاوه نى ئه سپ و وشترو كێڵگه و خه له و خه رمان، (فَعِنْدَهُ أَقُولُ فَلاَ أُقَبَّحُ وَأَرْقُدُ فَأَتَصَبَّحُ وَأَشْرَبُ فَأَتَقَنَّحُ) وه له لاى هه ر شتێك بڵێم ڕووگرژ ناكات و گوێم بۆ ده گرێت، وه هه تاوه كو به يانى ده خه وم، چونكه خزمه تكارمان هه بوو, وه هه تا ده متوانى له جۆره ها شه رابى نايابم ده خوارده وه ، (أُمُّ أَبِى زَرْعٍ فَمَا أُمُّ أَبِى زَرْعٍ عُكُومُهَا رَدَاحٌ وَبَيْتُهَا فَسَاحٌ) ديكى ئه بو زه رع جا ئێوه چ ده زانن سه باره ت به دايكى ئه بو زه رع ؟ جه واڵه كانى گه وره و قورس و پڕن، وه ماڵه كه ى به رپان و فراوانه ، ( ابْنُ أَبِى زَرْعٍ فَمَا ابْنُ أَبِى زَرْعٍ مَضْجِعُهُ كَمَسَلِّ شَطْبَةٍ وَيُشْبِعُهُ ذِرَاعُ الْجَفْرَةِ) كوڕه كه ى ئه بو زه رع جا ئێوه چ ده زانن سه باره ت به كوڕه كه ى ئه بو زه رع, شوێن و جێگه ى خه وتنى وه ك لقى دارى خورماى سه وزى له گه ڵا ڕووتكراو بوو، كه م گۆشت و ناو قه د باريك ده ستى كيژوڵه يه ك تێرى ده كرد ئه وه نده كه م خۆر بوو، ( بِنْتُ أَبِى زَرْعٍ فَمَا بِنْتُ أَبِى زَرْعٍ طَوْعُ أَبِيهَا وَطَوْعُ أُمِّهَا وَمِلْءُ كِسَائِهَا وَغَيْظُ جَارَتِهَا) كچه كه ى ئه بو زه رع جا ئێوه چ ده زانن سه باره ت به كچه كه ى ئه بو زه رع، گوێڕايه ڵى دايك وباوكێتى و زۆر به ڕه وشته ، قه ڵه و خرپنه و پڕبه پۆشاكه كه ى به رێتى، هه وێ كه ى ڕقى لێ يه تى, چونكه زۆر جوان و به ڕه وشته ، (جَارِيَةُ أَبِى زَرْعٍ فَمَا جَارِيَةُ أَبِى زَرْعٍ) خێزانى ئه بو زه رع (خێزانى دووه مى) جا ئێوه چ ده زانن سه باره ت به
خێزانى دووه مى ئه بو زه رع، (لاَ تَبُثُّ حَدِيثَنَا تَبْثِيثًا) هه ر كێشه يه ك هه بێت له ماڵدا به هيچ شێوه يه ك بڵاوى ناكاته وه و نايگێڕێته وه بۆ خه ڵكى و نايباته ده ره وه ، (وَلاَ تُنَقِّثُ مِيرَتَنَا تَنْقِيثًا) وه ده ست بڵاو نييه و خوردن به فيڕۆ نادات و، ده ستى به ماڵى خۆيه وه يه تى، دزى لێ ناكات، (وَلاَ تَمْلأُ بَيْتَنَا تَعْشِيشًا) وه ماڵمانى به پاك و خاوێن ڕاده گرت، وه ك ماڵى باڵنده نه بوو پڕبێت له گياو پووش، (خَرَجَ أَبُو زَرْعٍ وَالأَوْطَابُ تُمْخَض) رِۆژێك ئه بو زه رع ده رچوو له ماڵ ئه وه نده زوو بوو مه شكه كان ده ژه نران، (فَلَقِىَ امْرَأَةً مَعَهَا وَلَدَانِ لَهَا كَالْفَهْدَيْنِ) گه يشت به ئافره تێك دوو منداڵى پێ بوو، دوو منداڵه كه زۆر جوان بوون، ( يَلْعَبَانِ مِنْ تَحْتِ خَصْرِهَا بِرُمَّانَتَيْن ) دوو منداڵه كه ياريان ده كرد به دوو هه نار, ( مه به ست دوو مه مكى ئافره ته كه يه منداڵه كان ياريان به مه مكه كانى دايكى ده كردو ده يان مژى)، ( فَطَلَّقَنِى وَنَكَحَهَا) جا ئه بو زه رع منى ته ڵاقداو ئه وى ماره كرد، (فَنَكَحْتُ بَعْدَهُ رَجُلاً سَرِيًّا) وه دواى ئه و شوم كرد به پياوێكى سه خى و ئابڕو مه ندو ده وڵه مه ند، (رَكِبَ شَرِيًّا) سوارى ئه سپى نايابى خۆش ڕه و ده بوو، (وَأَخَذَ خَطِّيًّا) وه ڕمى چاكى هه ڵ ده گرت، (وَأَرَاحَ عَلَىَّ نَعَمًا ثَرِيًّا) وه ماڵ و سه روه ت و ئاژه ڵى زۆرى پێدام، (وَأَعْطَانِى مِنْ كُلِّ رَائِحَةٍ زَوْجًا) وه له هه موو ئاژه ڵێكى سه ربڕين دووانى پێدابووم، (قَالَ كُلِى أُمَّ زَرْع وَمِيرِى أَهْلَكِ) پێ ده ووتم: ئه ى دايكى زه رع لێيان بخۆو بۆ خزم وناسياره كانيشتى بنێره ، (فَلَوْ جَمَعْتُ كُلَّ شَىْءٍ أَعْطَانِى مَا بَلَغَ أَصْغَرَ آنِيَةِ أَبِى زَرْعٍ ) وه ئه گه ر هه موو ئه و شتانه ى كه پێى داوم كۆى بكه مه وه ، ئه وا له لاى من ناگات به جامۆڵكه بچوكێكى ئه بو زه رع . له دايكى باوه ڕدارانه وه خاتوو عائيشه (خواى لێ ڕازى بێت) ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) پێى فه رمووم: (كُنْتُ لَكِ كَأَبِى زَرْعٍ لأُمِّ زَرْع ) واته : من بۆ تۆ وه كو ئه بو زه رع وام بۆ دايكى زه رع، (إِلا أَنَّ أَبَا زَرْعٍ طَلَّقَ، وَأَنَا لا أُطَلِّقُ) جگه له وه ى كه ئه بو زه رع ته ڵاقى دا، به ڵام من ته ڵاقت ناده م .

سودو ئامۆژگارييه كانى ئه م چيرۆك و به سه رهاته :

(1) كه مى وه فا له لاى ئافره تان: ژماره ى ئه و ئافره تانه ى كه زه مى هاوسه ره كانيان كرد زياتره له ژماره ى ئه و ئافره تانه ى كه مه دحى هاوسه ره كانيان كرد، وه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: « يَا مَعْشَرَ النِّسَاءِ تَصَدَّقْنَ، فَإِنِّى رَأَيْتُكُنَّ أَكْثَرَ أَهْلِ النَّارِ» فَقُلْنَ وَبِمَ ذَلِكَ يَا رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: « تُكْثِرْنَ اللَّعْنَ وَتَكْفُرْنَ الْعَشِيرَ» أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (304). واته : ئه ى گرۆو كۆمه ڵى ئافره تان خێرو چاكه زۆر بكه ن، چونكه من بينتم زۆرينه تان ئه هلى ئاگرن، ئافره ته كان ووتيان: بۆچى زۆرينه مان ئه هلى ئاگرين؟ ئه ويش فه رمووى: له به ر ئه وه ى نه فره ت زۆرو به درێژاى ساڵ چاك بێت له گه ڵياندا، به ڵام خراپه يه كى لێ ببينن ئه وا ده ڵێى هه رگيز چاكه يان لێ نه بينيوه ، بۆيه وه فا له لاى ئافره تان كه مه ، جا ئه گه ر پياوى موسڵمان خواى گه وره خێزانێكى چاك و به وه فاى پێ ببه خشێت، ئه وا خۆشترين ژيانى دونياى ده بێت .

(2) پێويسته له سه ر ئافره ت نهێنى پياوه كه ى بپارێزێت: له به ر ئه وه ى ئافره ت ئه مانه ته له لاى پياو پێويسته له سه ر ئافره تيش نهێنى هاوسه ره كه ى بپارێزێت: خواى په روه ردگار مه دحى ئه و ئافره تانه ده كات كه گوێڕايه ڵى هاوسه ره كانيانن و نهێنييه كانى ده پارێزێت: (فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ) (النساء34) واته : ئافره تانى ژيرو صاڵحه هه ميشه گوێڕايه ڵى خواى گه وره ن و پاشان گوێڕايه ڵى هاوسه ره كانيانن، وه نهێنى نێوان خۆيان و هاوسه ره كانيان ده پارێزن، (به تايبه ت ئه و نهێنيه يانه كه خوا ده يه وێت پارێزراو بن)، وه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) هه ڕه شه ى توندى له و پياو و ئافره تانه كردووه كه باسى سه ر جێگاى خۆيان بۆ خه ڵكى ده گێڕنه وه ، فه رموويه تى: (فَإِنَّمَا مِثْلُ ذَلِكَ مِثْلُ الشَّيْطَانِ لَقِىَ شَيْطَانَةً فِى طَرِيقٍ فَغَشِيَهَا وَالنَّاسُ يَنْظُرُونَ) صَحيح: أَخْرَجَه أَحْمَد فِي الْمُسْنَد: (28350)، وَالطَّبَرَانِيُّ فِي الْكَبِير: (19891)، وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي: صَحِيح الْجَامِع الصغير: (4008). واته : نموونه ى ئه و كه سه ى كه باسى سه ر جێگاى خۆى و هاوسه رى بۆ خه ڵكى ده گێڕێته وه ، وه ك شه يتانێكى نێر وايه كه له سه ر ڕێگايه ك بگات به شه يتانێكى مێ، وه ئه و كاره ى له گه ڵدا ئه نجام بدات و خه ڵكيش سه يرى بكه ن.

(3) زۆر خواردن پێچه وانه ى سونه ته : بێگومان هه ر كه سێك زۆر بخوات زۆريش ئاو ده خوات وه زۆريش ده خه وێت وه كارو كرده وه ى زۆريشى له ده ست ده چێت، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (مَا مَلأَ آدَمِىٌّ وِعَاءً شَرًّا مِنْ بَطْنٍ بِحَسْبِ ابْنِ آدَمَ أُكُلاَتٌ يُقِمْنَ صُلْبَهُ فَإِنْ كَانَ لاَ مَحَالَةَ فَثُلُثٌ لِطَعَامِهِ وَثُلُثٌ لِشَرَابِهِ وَثُلُثٌ لِنَفَسِهِ) صَحيح: أَخْرَجَه أَحْمَد فِي الْمُسْنَد: (17649)، التِّرْمِذِيّ فِي السُّنَن: (2381)، وابن مَاجَة فِي السُّنَن: (3349) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي: صَحِيح الْجَامِع الصغير: (1574). واته : ئاده ميزاد هيچ ده فرێكى پڕنه كردووه له وورگى خراپتر بێت، به گوێره ى پێويست چه ند پاروويه ك به سه بۆ مرۆڤـ كه پشتى ڕاگير بكات ئه گه رنا باسێ يه كى گه ده ى دابنێت بۆ خواردن، وه سێ يه كى بۆ خواردنه وه ، وه سێ يه كى بۆ هه ناسه ى.

(4) پێويسته مرۆڤى باوه ڕدار ڕێز له ميوانى بگرێت:
پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ فَلْيُكْرِمْ ضَيْفَهُ) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ: (6018). واته : هه ركه سيك باوه ڕى به خواو به ڕۆژى دوايى هه يه با ڕێز له ميوانى بگرێت.

(5) له ئايينى پيرۆزى ئيسلامدا لێدانى توندو تيژ قه ده غه كراوه :
پرسياركرا له پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده رباره ى ماڤى خێزان، ئه ويش فه رموويه تى:
(... وَلاَ تَضْرِبِ الْوَجْهَ وَلاَ تُقَبِّحْ وَلاَ تَهْجُرْ إِلاَّ فِى الْبَيْتِ) صَحيح: أَخْرَجَه أَحْمَد فِي الْمُسْنَد: (20548)، وأَبِي دَاوُد فِي السُّنَن: (2142)، وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي: صَحِيح الْجَامِع الصغير: (17). واته : نابێت له ده موو چاوو ڕووى بده ى، وه نابێت قسه ى ناشيرينى پێ بڵێی، وه نابێت پشتى تێبكه ى، مه گه ر ئه وه ى كه سه ر جێگه ى له گه ڵ نه كه ى (ئه ويش نابێت له ژوورێكى تر به ته نها بخه ويت).

(6) ده بێت پياو به چاكى هه ڵسو كه وت له گه ڵ خێزانيدا بكه ن:
پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (خَيْرُكُمْ خَيْرُكُمْ لأَهْلِهِ وَأَنَا خَيْرُكُمْ لأَهْلِى) صَحِيح: أَخْرَجَهُ التِّرْمِذِيّ فِي السُّنَن: (2895) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي: صَحِيح الْجَامِع: (3314). واته : باشترينى باشترينتان ئه وه تانه كه له گه ڵ خێزانه كه ى دا ڕه فتارو هه ڵسوكه وتى چاك و باشه ، وه منيش له هه مووتان زياتر ڕه فتارو هه ڵسوكه وتم له گه ڵ خێزانمدا چاك و باشه .

(7) خۆشه ويستى له نێوان ژن و پياودا خراپه كان داده پۆشێت:
به ڕاستى هه ركه سێك له هه ركه سێك ڕازى بێت، ئه وا خراپه كانى به چاكه ده بينێت، وه به ڕاستى خۆشه ويستى هه موو شتێكى نێوان ژن و پياو داده پۆشێت، له گه ڵ ئه وه ى كه ئه بوو زه رع ژنه كه ى ته ڵاق دا، به ڵام خێزانه كه ى هێشتا مه دحى ده كات و باسى چاكه كانى ده كات، بۆيه ده يوت: ئه گه ر هه موو ئه و شتانه ى كه ئه م پياوه م پێى داوم كۆى بكه مه وه ، ئه وا ناگات به جامۆڵكه بچوكێكى ئه بوو زه رع.

(8) پێويسته ئافره تى باوه ڕدار هاوسه رى چاك بۆ خۆى هه ڵبژێرێت بۆ ئه وه ى كه تاموو چێژ له ژيانى هاوسه رێتى وه رگرێت:
بێگومان ئه و كێشه و گيروگرفتانه ى كه توشى پياوان و ئافره تان ده بێت، هۆكارى سه ره كى ئه وه يه كه په له ده كه ن له كاتى هه ڵبژاردنى هاوسه ردا، بۆيه جارى واهه يه ئافره ت به هۆى ده وڵه مه ندى و شه هاده و ڕه چه ڵه كه وه تێده كه وێت، وه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى:
(إِذَا خَطَبَ إِلَيْكُمْ أَوْ (إِذَا أَتَاكُمْ) مَنْ تَرْضَوْنَ دِينَهُ وَخُلُقَهُ فَزَوِّجُوهُ إِلاَّ تَفْعَلُوا تَكُنْ فِتْنَةٌ فِى الأَرْضِ وَفَسَادٌ عَرِيضٌ) حَسَن: أَخْرَجَهُ التِّرْمِذِيّ فِي السُّنَن: (1084)، وابن مَاجَة فِي السُّنَن: (1967)، وَحَسَنَّهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي: صَحِيح الْجَامِع الصغير: (270). واته : ئه گه ر يه كێك هاته پێشه وه بۆ داخوازبێنى كچه كانتان، له دين و ڕه وشتى ڕازى بوون ئه وا بيده نێ، ئه گه ر نا ئه وا فيتنه و ئاشوب له سه ر زه وى بڵاو ده بێته وه .

(9) پياوو ئافره تى باوه ڕدار ده بێت خۆيان بۆ يه كترى بڕازێننه وه و بۆنى خۆش له خۆيان بده ن:
يه كێك له و ئافره تانه ده ڵێت: هاوسه ره كه م بۆنى وه ك زافه رانه (واته بۆنى زۆر خۆشه )، هاوه ڵى خۆشه ويست ئه نه سى كوڕى ماليك (خواى لێ ڕازى بێت)، ده فه رمووێت: (كَانَ لَه سُكَّةٌ يَتَطَيَّبُ مِنْهَا ) صَحيح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد فِي السُّنَن: (4162) وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع الصغير: (4832). واته : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) گوڵاو پڕژێنێكى هه بوو خۆى پێ بۆن خۆش ده كرد. وه هاوه ڵى خۆشه ويست عه بدوڵڵاى كوڕى عه باس(خواى لێ ڕازى بێت) ده فه رمووێت: (إِنِّي لأَتَزَيَّنُ لاِمْرَأَتِي كَمَا تَتَزَيَّنُ لِي) تَفْسِير الْقُرْطُبِيّ: (3/123) وَفِقْه
السُّنَّة: (2/220). واته : من خۆم بۆ خێزانه كه م جوان ده كه م هه روه ك چۆن ئه و خۆى بۆ من جوان ده كات.

(10) نابێت پياوى باوه ڕدار ڕه زيل بێت: له ئاينى پيرۆزى ئيسلامدا هه ڕه شه ى توند له و كه سانه كراوه كه ڕه زيلن به رامبه ر به ژێرده سته كانيان، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (كَفَى بِالْمَرْءِ إِثْمًا أَنْ يَحْبِسَ عَمَّنْ يَمْلِكُ قُوتَهُ) أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ: (2359). واته : به سه بۆ مرۆڤ تاوان و گوناه كه بژيوى ئه وانه نه دات كه له ژێر ده ستيايه تى.

(11) پێويسته مرۆڤى باوه ڕدار خۆى بپارێزێت له لوت به رزی و خۆبه گه وره زانين:
يه كێك له و ئافره تانه ده ڵێت: هاوسه ره كه م ڕازيكردنى مه حاڵه ئه وه نده لوت به رزه ، وه هه ڕه شه ى توند كراوه له و كه سانه ى كه لوت به رزن، خواى گه وره ده فه رمووێت: ( لَا جَرَمَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْتَكْبِرِينَ )
(النحل 23). واته : به دڵنيايى خواى گه وره ده زانێت به وه ى كه ده يشارنه وه و به وه ى كه ئاشكراى ده كه ن، به ڕاستى خوا خۆ به زل زانى خۆش ناوێت. هه روه ها پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (أَلاَ أُخْبِرُكُمْ بِأَهْلِ النَّارِ كُلُّ عُتُلٍّ جَوَّاظٍ مُسْتَكْبِرٍ) أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ: (4918). واته : ئايا پێتان ڕابگه ێنم كێ ئه هلى ئاگره ؟ هه موو كه سێكى ويشك و دڵ ڕه قى
شانازيكه رو خۆ به زل زان و لوت به رزه .

(12) ئافره تى چاك و باش ئه وه يه كه له لاى خه ڵكى به چاكه باسى هاوسه ره كه ى بكات، وه ك (دايكى زه رع).

پێشه وا ئيبن و حه جه رى عه سقه لانى (ڕه حمه تى خواى لێ بێت) چه ند سودو ئامۆژگاريه كى باس كردووه له م فه رمووده يه دا:

وه رگێڕانى
مامۆستا
أبو بكر أحمد

بۆسود وه رگرتنی زیاتری ئه م بابه ته کلیك له سه ر ئه م نوسینه بکه

درێژه بخوێنه وه



~~~~~~~~~~