ئافره‌تی موسڵمان ماف و ئه‌رکه‌کانی له‌ڕ‌وانگه‌یی شه‌ڕعه‌وه‌

ئافره تی موسڵمان ماف و ئه رکه کانی له ڕ وانگه یی شه ڕعه وه


~~~~~~~~~~~~~~

پێشه كى

الحمد لله نحمده و نستعينه ونستغفره و نعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له. وأشهد أن لا اله الا الله وحده لاشريك له وأشهد أن محمداً عبده ورسوله .

موسڵمانان خواى په روردگار دروست كه رى
ئێمه يه ئه وه شيان كه هيچمان گومانمان تێدا نيه وه گومانيش له وه دا نيه كه خاڵقى مرۆڤ
خۆى مرۆڤه كه ده ناسێت په روردگارمان ده فه رمووێت : ( أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ) الملك: ١٤ واته : ئايا ئه وه ى كه دروستى كردوين ئه و نازانێت ئێمه چين وچيمان پێويسته ,
وه چ شتێك بۆ ئێمه باشه له كاتێكدا خواى په روردگار خه بيره و شاره زايه و ئاگاداره و زانايه و به هه موو كاريێكى مرۆڤ و ژيانى مرۆڤ له م بوونه وه ره دا . كه واتا په روردگارمان كه دروستى كردووين ئه ويش به رنامه ى بۆ داناوين وه ئه ويش ده زانێ چ شتێك
بۆ ئێمه باشه چ له پياوان ,وه چ له ئافره تان، ئه وى كه خواى په روردگار له سه ر ئافره تانى داناوه ئه وه يه كه خۆيان دا بپۆشن به پۆشاكى ئيسلامى به پۆشاكێك كه خواى په روردگار له كتابه كه يدا باسى كردووه , كه پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه و سلم) ڕونى كردۆته وه بۆمان ئه و پۆشاكه ى كه په ره ردگار فه ڕزى كردووه له سه ر ئافره تان، چۆن نوێژ فه رزه له سه ر موسڵمانان چۆن رۆژ و گرتن و زه كات دان فه رزه له سه ر موسڵمانان به هه مان شێوه ش خۆداپۆشينى ئافره ت فه رزه له سه رى ئه گه ر بێت و خۆى دانه پۆشێت ئه وه تاوانێكى گه وره ى كردووه , ئه وه بێ شه رعى كردوه و بێ فه رمانى خواى گه وره ى كردووه , وه به وه ش ناوه ستێ كه تاوان باره , به ڵكو سه ر ده كێشى بۆ تێك دانى خێزان و كۆمه ڵگا به گشتی، كه سێك كه بێت و رۆژ و نه گرێ زيانه كه ى
ته نها بۆ خۆيه تى كه سێك كه بێت و فه رمانێكى ترى خواى په روردگار جێ به جێ نه كات, له وه يه زيانه كه ى ته نها له خۆى دابێت .
به ڵام ئافره تى موسڵمان كه خۆى دانه پۆشێت ته نها به وه ته واو نابێت زه ره ر له خۆى بدات , به ڵكو زه ره ر له خێزانى و كۆمه ڵگاشى ده دات, كۆمه ڵگا به ره و به د ڕه وشتى ده ڕوات و كۆمه ڵگا تێك ده چێت و به ره و
ڕوخان و داڕمان ده ڕوات ، به دڕه وشتى بڵاو ده بێته وه و فه سادى و بێ ئه خڵاقى بڵاو ده بێته وه , له كۆمه ڵگا دا ئه گه ر بێت و ئافره ت له و فه ڕيزه ت
ه ى خوا لا بدات , كه بريتيه له خۆ داپۆشين و جلێكى شه رعى , كه خواى په رودگار له سه ر ئافره تانى داناوه . كه واته ئه گه ر سه يرى ئايه ته پيرۆزه كانى قورئان بكه ين بير له فه رمووده پيرۆزه كانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه و سلم) بكه ينه وه بۆمان ده ر ئه كه وێت، خواى په روردگار فه رمانى كردووه به ئافره تان كه خۆيان دا بپۆشن ده فه رمووێت : ( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا ) الأحزاب: ٥٩
واته : ئه ى پێغه مبه ر(صلی الله علیه و سلم)فه رمان بكه به خێزانه كانت وه كچه كانت وه به ئافره تانى موسڵمانان با عه باكه يان له سه ره وه به خۆيان دا شۆڕ بكه نه وه تا خواره وه ى پێان بفه رموو ئه مريان پێ بكه ئه ى محمد (صلی الله علیه و سلم) به خێزانه كانى خۆت به كچه كانى خۆت وه هه روها به ئافره تى ئيمان داران فه رمانيان پێ بكه با عه باكه يان له تۆقى سه ريانه وه شۆڕبكه نه وه به خۆيان دا بده ن تاوه كو
خواره وه ى خۆيان ، ئه وه ش فه رمانێكى خوايه چۆن خواى په روردگار فه رموويه تى( أَقِمِ الصَّڵاه َ )
نوێژ بكه ن ئاوا خواى په روردگار فه رمانى پێ كردووين به ئافره تان, كه خۆيان دابپۆشن له ته وقى سه ريانه وه تاوه كو خواره وه يان ،پێويسته ئافره ت خۆى دابپۆشێت ، كه پۆشاكى ئيسلاميش بريتيه له و عه باي
یه ى كه ئافره تى كورد له دێرين زه مانه وه بويه تى و به خۆى داداوه
له ئايه تێكى تردا خواى په روردگارده فه رمووێت: ( قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ) النور: ٣0

واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه و سلم) فه رمان بكه , به پياوان با چاويان بپارێزن و داگرن و سه يرى ئافره تێك نه كه ن كه حرام بێت لێان و عه وره تى خۆيان بپارێزن خۆيان توشى زينا نه كه ن.... دواى ئه وه خواى په روه ردگار ئه مربه ئافره تان ئه كات ئه فه رمووێت: ( وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آَبَائِهِنَّ أَوْ آَبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ) النور: ٣١ واته : به ئافره تانى ئيمانداريش بڵێ ، با چاويان داگرن ئه وانيش واتا چاو نه برنه پياوانى بێگانه وه عه وره تى خۆيان بپارێزن وه جوانى خۆشيان ده رنه خه ن ته نها ئه وه نه بێ كه به خۆى ده رده كه وێ ئه ويش ئه و جله و پۆشاكه يه كه له به رى كردووه ئه ويه كه جل ده رده كه وێ ،ئافره ت ده چێته ده ره وه به جلێكى شه رعى قه يناكه , به ڵام خۆى به ده ستى خۆى جوانى خۆى ده رخات خواى په روردگار حه رامى كردووه
با سه رپۆشه كانيان به سه ر سينگ و مليشيان دا بده ن داى بپۆشن ،چونكه جاران عاده تى ئافره تان وا بوو پێش ئه وه ى ئه م ئايه ته داببه زێت ئافره تان له چكه كه يان به سه ر سه ريان داده دا هه ردوو لايان هه ڵده دايه وه پشتيان به سه رشانه كانيانداده دا بۆ پشته وه
واتا ده م و چاو مل و گه رده ن وسينگيان ده ر ده كه وت
خواى په روردگار حه رامى كرد له سه ريان
فه رمانى پێ كردن كه له چكه كانيان بۆ پێشه وه بێننه وه
گه رده ن و سينگيان پێ دابپۆشن .ئه وه پێوسته له سه ر ئافره ت نه ك
سينگ و گه رده نى ده ربخات ئه وجا گه رايه وه و ديسان فه رمووى په روردگار
با جوانى خۆيان ده ر نه خه ن ته نها بۆ مێرديان و باوكيان و باوكى مێردى بۆ كوره كه ى يان براكه ى قيناكه ئه ما كه سێك كه ئه جنه بى بێت كه سێك كه له م
ه حرمى نه بێت ئه وه حرامه ئافره ت جوانى خۆى بۆ ده رخات جوانى ئافره ت كه حه رامه ده ربكه وێت كامه يه .
عبدالله ى كوڕى مسعود (ڕه زای خوای لێبێت)ده فه رمووێت وه زۆريك له صحابه وه زۆرێك له تابعين وه عوله ما و زانايانى ئيسلام ده فه رموون: جوانى ئافره ت هه موو لاشه يه تى له ده م و چاو ده سته وه ده ست پێده كات تاوه ك و قاچه كانى ده بێ هه مووى دابپۆشێت هه ندێ له زانايان ده فه رموون ئافره ت بۆى هه يه ده ست و ده م و چاوى ديار بێت , كه ئه وه ش قه ولێكى لاوازه ڕايكى لاوازه چونكه جوانى ئافره ت له ده م و چاوى دايه . خواى په رودگار له هه مان ئايه ت ئه فه رمووێت: (وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ) النور: ٣١ ئافرتان كه كاتى خۆى خرخاڵيان له قاچ بوو
واته ئه گه ر به ڕێگا داده ڕۆن بابه توندى پێ له زه وى نه نێن
بۆ ئه وى ده نگى خرخاڵه كانيان نێت , كاريگه ر له پياوان نه كات كه خواى گه وره ئه وه قه ده غه ى
بكات و حه ڕامى بكات. ئه ى چۆن ئافره تێك به ده م و چاوێكى
دره وشاوه و جوانه وه
بێته ده ره وه و بڵێ ئه ويان قه يناكه و دروسته ، ڕه ئى ڕاست و ڕه ئى به هێز له شه ريعه تى ئيسلام ئافره ت بۆى نيه ده م و چاويشى بۆ بێگانه ده ر بخات حه رامه له سه رى
ئه وه ش بريتى نيه له زوڵم كردن له ئافره ت له سه ره تا وتمان ئه وى كه خاڵقمانه و دروستى كردووين ئه و به نده كانى خۆى ده ناسێت ,پياو چى پێويسته و ئافره تيش چى پێوسته ئافره ت له ئيسلام دا گران به هايه وه گران به هايه تى ئافره ت واى كردووه كه ده بێ شتێكى گران به ها له شوێنێكى چاك دا بپارێزرێت . نمونه ئه گه ر بێت و سه عاتێكى منداڵان له لايلۆن دروست كراو له سه ر پارچه په ڕۆيك له سه ر جاده يه ك بفرۆشرێت موشكيله نيه

به ڵام ئه گه ر بێت و سه عاتێكى زێرله شوێنێكى ئاوا كه م نرخ و بێقيمه ت دابنرێت كه س قيمه تى نازانێت به هيچى دانانێن ده ڵێن دياره زێر نيه ئه گه ر زێر بوايه له جامخانه يه ك داده بوو له دوكانى زێرينگر له شوێنێكى تايبه ت ده پارێزرا چونكه زێرله شوێنێكى تايبه ت
و پارێزراوه . پياو هه ر چه نده بگه رێت و بێت و بچێته ده ره وه موشكيله ى نيه ,
به ڵام ئافره ت
به حوكمى ئه وى كه خواى په روردگارئافره تى به جوانى دروست كردووه , خواى گه وره ئافره تی له شێوه ى خشڵا و زێر و جوانى دروست كردووه وه ئافره تيش كاريگه رى هه يه له سه ر پياو پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه و سلم)ده فه رمووێت: ( ما تركت بعدي فتنة أضرعلى الرجال من النساء.) (رواه البخاري)
واته : له دواى خۆم هيچ فيتنه يه كم جێ نه هێشتوه كه فيتنه بێت بۆ پياوان زه ره ر له پياوان بدات وه كو ئافره ت , كه ئافره ت زه ره ر له پياوان ده دات ئه گه ر بێت و ئه و ئافره ته پۆشته نه بێت و به شێوه يه كى شه رعى خۆى دانه پۆشێت
ئه و ئافره ته تئسير له پياوان ده كات . ئافره تێك خۆى برازێنێته وه و بێته ده ره وه
بێگومان كاريگه ر له پياوان ده كات و كۆمه ڵگاى پێ تێك ده چێت ، ئه و ئافره ته ى كه خۆى ڕازانده وه ئه وه ى گه نجه سه يرى ده كات و وه سه ير كردنى چاويش
ته ماع تێكردنى دڵى به دوادا دێت وه ته ماع تێكردنى دڵيش به وه ناوه ستێ سه ر ده كێشێ بۆ كارى خراپه و فاحيشه ئه وه ش كه ژنى هه يه ژنى خۆى له پێش چاو ده كه وێت چونكه ئه و ئافره ته جوانه ده بينێت له ده ره وه له بازار و له جاده واى لێدێت دڵى له سه ر ژنه كى خۆى نامێنێت دڵى ده كه وێته سه ر ئافره تێكى بێگانه به و شێوه يه فه سادى و به دڕه وشتى بڵاو ده بێته وه
هه ر وه كو چۆن ئه مرۆ بڵاو بۆته وه له زۆربه ى كۆمه ڵگاكان دا وه كۆمه ڵگاى ئێمه شى لێ بێ به ش نيه . ئه گه ر زۆر شت هه يه مينبه ر شوێنى ئه وه نيه باس بكرێت ده نا ئه و هه موو ته له فۆن و ئه و هه موو حاڵه تانه ى كه دێنه لاى مامۆستايانى ئاينی، ئه وانه ى كه باس ده كه ن مامۆستا خێزانه كه م خيانه تى زه وجى لێ كردووم مامۆستا خوشكه كه م واى كرد
مامۆستا كچه كه م توشى فاعيشه بووه چ بكه ين فڵانه كه سى توشى ئه وه بووه چ بكات ؟ ئه و شتانه ده بێ سه تر بكرێن و بى پۆشين مينبه ر جێ ئه وه نيه ده نا ئه گه ر بێت و باس بكه ين ده بێ زۆربه ى خه ڵك سه رى خۆى شۆڕ بكات بۆ چونكه ئافره ت به ره ڵا ده كرێت به و شێوه يه به ره ڵا ده كرێت و وه لى ئه مره كه ى ڕێشمه ى بۆ شل ده كات و كارى بۆ ئاسان ده كات به شێوه يه كى ئاوا كه بێت و خۆى برازێنێته وه بچێته ده ره وه ڕاوى گه نجان و پياوانى بێگانه ى پێ بكات ئه وه ڕاو كردنه به ڕاستى ئه و كه سه ش كه بڵێت ئافره ت خۆى برازێنته وه و بێته ده ره وه كاريگه ر له پياوان نه كا ڕاست ناكات يا ئه و پياو نيه يان قسه كى ڕاست نيه هيچ كه سێك نيه تئسيرى تێ نه كرێت
پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه و سلم) ڕۆژێكيان له مزگه وت دانيشتبوو له گه ڵ صه حابه كانى ئافره تێك به به ر ده رگاى مزگه وت دا تێپه ر ده كات قه زاو قه ده رى خوا پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه و سلم) چاوى پێ ده كه وێت ڕاسته وخۆ پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه و سلم) هه ڵده سێت ده چێته وه ماڵه وه و ده چێته لاى خێزانى خۆى به حه ڵاڵى خۆى ده شواو دێته وه و ده ڵێت موسڵمانان ته ئخير بونه كه م ئه وه بوو (مرت فلانه ) ئافره تێك بێره دا ڕۆيشت چاوم پێى كه وت كاريگه رى كرده دڵم ئه و تئسيره ى هاته ناو دڵم ويستم له حه ڵاڵدا خاڵى بكه مه وه , چومه لاى خێزانى خۆم به حڵاڵى و ئه و كاريگه ره له سه رم نه ماو خۆى شوشت و هاته وه ناو موسڵمانان سه ير كردنى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه و سلم)بۆ ئافره تێك واى پێوست كرد كه بچێته لاى خێزانى خۆى
به ڵام ئێمه بڵين والله ئافره تێك خۆى بڕازێنێته وه وه جل و به رگێكى واى له به ر بێت كه سه رنجى پياو ڕا بكێشێت بڵێين تئسير ناكات موشكيله نيه والله برا گيان موشكيله ى له سه ر پيره مێرديش هه يه نه ك له سه ر كه سێكى گه نج يان له سه ر كه سێكى كه م ئيمان و ئيمان لاواز
بۆيه ته ماشا ده كه ين كافره كان
بێ باوه ڕان چه نده ها قسه يان هه يه له كتابه كانى خۆيان نوسيويانه كه نه خشه و پلانيان داناوه بۆ تێك دانى ئومه تى ئيسلامى يه كێك له و نه خشانه ده ڵێن چى ده ڵێن تاوه ك و ئافره ت پۆشاكى شه رعى له به ر بێت ئێمه زه فه ر به موسلمانان نابه ين يه ك په رداغ مشروب خواردنه وه بنێرين بۆ ناو موسڵمانان له گه ڵ ئافره تێكى ڕاقيسه و به ره ڵاو گۆرانى بێژ ئه وه تئسير له ئومه تى محمد ده كات زياتر له كاريگه رى مدافع ئه گه ر بێت و هه موو مه دفه ع و تۆپه كانمان به ره و ڕووى ده وڵه ته ئيسلاميه كان دا بكه ينه وه كاريگه ريان تێ ناكات ئه وه ئيمانيان پێ زياد ئه كات ئه وه وايان لێ ده كات هه ست به غيره تێك بكه ن له سه ر دينه كه ى خۆيان زياتر ئيمانيان پته و ده كات كه به تۆپ و مه تفه ع و تياره لێان بده ين به ڵام با به شێوه يه كى تر بۆيان بێين و بيان مرێنين و ئيمانه كه يان لێ دابڕنين به بێ ئه وى تۆپ و تياره ش به كار بێنين
مه شروب خواردنه وه له ناويان زياد بكه ين كه سه رخۆشيان كه ين و مه ستيان كه ين وه ئافره تى گۆرانى بێژ بێنين له ناوياندا به ڕووتى گۆرانى بڵين ئه وه كاريگه ر له و ئوومه ته ئه كات و له دين دايان ده ڕنێت كه واتا براكانم يه كێك له نه خشه كانى
دوژمنانى دينى خوا ئه وه يه به هۆى ئافره ته وه بتوانن ئه و ئوومه ته له ئيسلامه تى و له ديندارێتى و له خوا په رستى دابڕنن و دورى خه نه وه ،
بۆيه يه كێكى تريان ده ڵێت ئێمه ناتوانين ده ست به سه ر وڵاتانى موسڵمان دا بگرين تاوه كو ئه و جل و به رگه ى ئه وپۆشاكه ى له سه ر ئافره ته داى ڕنين و بيخه ينه سه ر قورئانه كان , ئه گه ر ئه و پۆشاكه ى ئافره ت خۆى پێ داپۆشيوه ئه و پۆشاكه له ئافره ت داڕنين قورئانى پێ بپێ چينه وه كه س نه ى خوێنێته وه , ئافره تيش خۆى ڕووت كاته وه ئێمه سه رده كه وين به سه ر موسڵمانان دا فعله ن واى لێ هاتووه
ئێستا سوپاس بۆ خواى گه وره خه ڵكى تێده گاو گه ڕاوته وه تۆزێك
ده نا ساڵه هاى ساڵه قورئانه كى ئێمه له په ڕۆيكى سه وز دا ده پێچرايه وه داده پۆشرا له سه ر ڕه فێك داده نرا ئه گه ر له محكه مه سوێندێكى پێ بوخرێت ئيشان پێى ده بوو
يان ئافره تێك كه منداڵى ده بوو زه يستان بوو له پشت سه رى داده نێن بۆئه وه ى شه وه نه يباته وه به درۆ ئه وه ده ورى قورئان بوو
ده نا قورئان له ناو واقع دا ئيشى پێ نه ده كرا منداڵانمان فێرى قورئان خوێندن دا نه ده كران
تێگه يشتنى قورئان نه بوو ئيش به قورئان بكرێت قورئان ئه وه ئيشيه تى له پۆشاكێكى جواندا به رگێكى جوانى بۆ بكه ن داى پۆشن بۆ ئه وى قورئان ده ر نه كه وێت و نه كرێته وه و كه س نه ى خوێنێته وه به ڵام ئافره تان با خۆيان ڕووت كه نه وه ئه و كاته ئه گه ر واكرا ئه و ئوومه ته به ره و به هيلاكه تى ده ڕوات
ئه وكاته دوژمنانى دين زاڵ ده بن به سه ر ئوومه تى ئيسلامى دا، ته نها ئه و كه سانه تاوان بار نين كه ئيش له و كه ناڵانه ده كه ن ئه و باوكه ش كه ئه و كه ناڵه له ماڵى خۆى ده كاته وه پياوێكى خائين و خيانه ت كاره پياوێكه ڕازى ده بێت به وى ژنه كه ى فێرى خيانه ت بێت لێى كچه كه ى فێرى خيانه ت بێت به لايه وه كێشه نابێت خوشكه كى فێرى خيانه ت بێ بگره دايكيشى فێرى خيانه ت بێت به لايه وه كێشه نابێت ئه و كه سه ى كه ڕازى بێت به وه , چونكه له سه ره تا هه ستى پێ ناكه ى چ به رهه مێكى تاڵ ده دوروێته وه
له سه ره تا با كچه كه ى تۆ ئه و شتانه ببينێ و ژنه كى ئه و شتانه ببينێ دواى كه توشى كاريسه و فاحيشه بوو ئه و كاته له چۆكى خۆت ده ده يت و ئه و كاته سه رت شۆر ده كه ى به ڵام به بێ فائيده
ووتم ئه گه ر ئه و كاره ساتانه ى ڕوو ده ده ن ئه گه ر بێت و باسى بكه ين و سه ر ژمێرى بكه ين ده بێ زۆربه ى خه ڵك سه رى خۆى شۆر كات , به ڵام جێ ئه وه نيه باس بكرێت كه واتا براى موسڵمان له خوا بترسه ئه و جۆره كه ناڵه به د ڕه وشتانه مه ينه ماڵه كه ى خۆت
به ده ستى خۆت منداڵ و خێزان و كچه كى خۆت به د ڕه وشت مه كه خواى گه وره واجبى كردووه له سه ر تۆ ئه مرت پێ ده كات
(قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ )التحريم: ٦
واته :ئه ى پياوان و ئه ى وه لى ئه مره كان خۆشتان و خێزان و كچان و منداڵتان بپارێزن له ئاگرێك كه سوته مه نيه كه ى
به رد و مرۆڤه .
له جياتى ئه وه ى خێزانه كه ت
بپارێزى له ئاگرى دۆزه خ
به ده ستى خۆت خێزانه كه ت و كچه كه ت و منداڵه كانت توشى ئاگرى دۆزه خ ده كه يت
ئه ى ئه وه خيانه ت نيه تۆ له و عائيله ى خۆت ده كه يت كه واتا با وريا بين ئه و جۆره كه ناڵانه يه كێكن له و وه سيلانه ى
كه دوژمنى ئيسلام به كاريان ده هينێنن بۆ تێك دانى ئه خڵاق و ڕه وشتى ئه و ميله ته كورده موسڵمانه .وه سيله يه كى تر هۆكارێكى تر ئه و گۆڤارو ڕۆژنامانه ى كه ڕه سمى ڕووت و به د ڕه وشتى بڵاو ده كه نه وه , وه ئه و گه نجه سه ر لێ شێواوانه ى كه به بلۆتۆز ڕه سمى خراپ و به د ڕه وشتى بۆ

خه ڵكى ده نێرن
ئه وانه هه مووى بريتين له وه سيله ى تێك دانى ئه و ئوومه ته و ئه خڵاق و ڕه وشتى ئه و گه له موسڵمانه ، ئه و جار بێگومان كه سانێك كه ده يانه وێت به د ڕه وشتى بڵاو ببێته وه نايه ن له ژێر ناو نيشانى نه مانى ئه خڵاق و بڵاو كردنه وه ى بێ ئه خڵاقى قسه بكه ن نه خێر ده بێ له ژێر ناو نيشانێك قسه بكه ن كه له لاى خه ڵكى قبوڵ بێت كه كه سانى ساويلكه و ساده و نه خوێنده وار كه سانى عاتفى باوه ريان پێ بكه ن ڕاسته وخۆ بڵێن ئێمه ده مانه وێ ئه خڵاقى ئه و گه له موسڵمانه نه هێڵين كێ باوه ڕيان پێ ده كات كێ به دواى ده كه وێت كه س ,
به ڵام ده بێت ناوێك شيعارێك هه ڵبژێرێت
كه خه ڵكى بێ كه مه ن كێش بكات و خه ڵكى پێ ڕاو بكات ,
مافى ئافره ت ئه وه
يه كێكه له ئه و تۆڕانه ى ئه و ته ڵانه ى كه ده گووترێت ، ئايا تۆ كه سێكيت كه ده ته وێت ئافره ت له ئه خڵاق و حه يا داڕنيت تۆ مافى ئافره تت
زياتر ده وێت يان ئه و خوايه رئوف و رحيمه ى كه ئافره تى دروست كردووه
كام مان ئه بێ وه ڵام بده يته وه كه داواى مافى ئافره ت ده كه يت و واده زانى ئيسلام مافى ئافره تى نه داوه
هه ر كه سێك وا بڵێت موسڵمان ساويلكه مه به و قه ناعه تى پێ مه كه ئه گه ر واى گووت يه عنى تانه و ته شرى له خواكه ى تۆ دا يه عنى ئه و خواى كه ئێمه ى دروست كردوه نه ى توانيوه و نه ى زانيوه و عه دل نه بووه له گه ڵ ئافره ت تا حه قى خۆى بداتێ داواى مافى ئافره ت ده كه يت يه عنى خوا حه قى ئافره تى نه داوه و خوا زولمى كردووه
تۆى موسڵمانيش نوێژ ده كه يت و غافليت نازانى مه به ست بريتيه له ته عنه دان له خوا و دينه كه ى خوا و پێغه مبه ره كه ى خوا (عليه الصلاة والسلام ) مافى ئافره ت، كام مافى ئافره ت كامه يه مافى ئافره ت
ده كه ئافره تێكتان پير بوو قه درى بزانن ،ده قه درى دايكتان بزانن بزانم ده ى زانن ناوالله , به ڵام كام مافى ئافره ته ؟ مافى ئافره ت ئه وه يه كه خۆى ڕووت كاته وه به كه يفى خۆى
به بۆنى خۆشه وه و به جلى كورت و ته نك و ته سكه وه بچێته ده ره وه به حوريه تى خۆى له گه ڵ كێ ده چێ ڕاده بوێرێ و شه و نه يه ته وه ماڵه وه
موشكيله ى نيه و سه فه ر كا به ته نها و له گه ڵ كوڕى بێگانه با بڕوات ئه وه مافى ئافره ته ئه وه يه عنى چى ئه وه چى لێ وه به رهه م دێ براى موسڵمان بۆخۆت بيرى لێ بكه وه ئافره تێك
به ته نها خۆى برازێنێته وه به شێوه يه كى وا كه پيره مێرديش كاريگه رى له دڵى بكرێت بچێته ده ره وه له گه ڵ كوڕى بێگانه و سه فه ر كات و شه و نه يه ته وه ئه وه بريتيه له مافى ئافره ت بۆ باوك و براكه و مێرده كه شى نه هاتووه بڵێن نابێ ئه و جله ت له به ر بێت
ئه وه حوريه تى ئافره ت تێك ده دات ئازادى ئافره ت ناهێڵێت ئه و شتانه بۆى نه هاتووه بڵى ده بێت ئاوا بكه يت و ئاوا نه كه يت نا ئه وه حوريه تى ئافره ت تێك ده دات ئه ى قه واميه تى پياو له كوێ دايه كه خواى گه وره ده فه رموويت:
( الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ )النساء: ٣٤ واته : پياوان سه رپه رشتيارن به سه ر هاوسه ره كانيان . پياو پێويسته ناموسى خۆى بپارێزێت
ناموسى خۆى و كچه كه ى خۆى و خوشكى خۆى و خێزانى خۆى بپارێزێت له چاوى پيسى پياوانى بێگانه بى پارێزێت له ده ست درێژى كردنى پيسى خه ڵكانێكى خراپ بى پارێزێت , ئه و ده ڵێن نابێ ديفاعى لێ بكات نابێ رێگاى لێ بگرێت ئه وه حوريه تى ئافره ته وشه ى ئازادى و حوريه تيش ووشه يكى خۆشه ناڵێ ده مانه وێت ئافره ت به رهه ڵا بێت ناڵێت ده مانه وێ ئه و كۆمه ڵگايه ئه خڵاقى تێدا نه مێنێت نا ئازادى ئافره ت مافى ئافره ت پێشكه وتنى ئافره ت كام پێشكه وتنه له چ دا پێشكه وتووه ئافره ت با پێمان بڵێن ئايا له وه دا پێشكه وتووه كه علم و زانستێكى زۆرى به ده ست هێناوه دياره كه چ داهاتێك و شتى داهێنراوى جوانى بۆ ئه و ميله ته داهێنانيان به ڕاستى ئافره تى ئێمه به ڕاستى داهێنانى مه زبوتيان هه يه ,له چ دا له وه دا كه شتێك ئافره تێكى كافيره ى
فاجيره بيكا له ئه وروپا بۆ به يانى ئافره تى ئێمه ش يه كسه ر وه كو ئه و ده يكات له وه دا پێشكه وتون . له وه دا پێشكه وتون كه هه ر مۆدێلێك له غه ربه وه بێت له و كوردستانه ى ئێمه دا جێ به جێ ده كرێت ئه وه پێشكه وتنه والله پێشكه وتن نيه براى موسڵمان خوشكى موسڵمان به وه مه خه ڵه تێ
كاتێك تۆ به نرخيت و ڕێزت هه يه قيمه تت هه يه كه گوێرايه ڵى خواى خاڵقى خۆت بكه ى كه چى بۆ داناته وێت ئه وه بكه يت ئافره ت كاتێك نرخى هه يه و ڕێزى هه يه هه روه ك و چۆن زێر له جامخانه يه ك دا له دوكانێكى جوان و ڕازاوه دايه ئافره تيش ئاوا ڕازاوه تيه كه ى و پاراستنه كه ى له وه دا ده بێ له جل و پۆشاكى شه رعى دابێت له وه دا ده بێت كه له ماڵى خۆى جيلێك په روه رده بكات، نه ك به بێ مه به ست بچێته ده ره وه و سه رنجى خه ڵك بۆ لاى خۆى ڕابكێشێت كاريگه رى
خراپ له خه ڵك بكات كه واتا براكانم وه خوشكانى موسڵمان با بزانين سعاده ت و به خته وه ريمان , وه عزه ت و كه ڕامه ت و سه ركه وتنمان له دينى خوا دايه . به هيچ شێوه يێَك سه ركه وتن و خۆشحالى تۆ له وه دا نيه ئه ى خوشكى موسڵمان خۆت ڕووت بكه يته وه

سوێند به خوا ئه و ئافره ته ى
كه خۆى ڕووت ده كاته وه ,ئه و ئافره ته ى كه داواى ئه و حوريه ته بێ شه رعيه ده كات هه يبه تى والله لاى پياوانى چاك ڕێزى نه ماوه .پياوانێكى نه فس نزم پێت راده بووێرن
شه هوه تى خۆيان به تۆ تێر ده كه ن دوايش به ره ڵات ده كه ن مه سيرى تۆ يان خۆكوشتن ده بێت يان ڕيسواى و سوكايه تيت بۆ ده مێنێته وه و سه رت شۆڕ ده بێت له ئاستى خزم و كه س و كارت دا ، ئافره تێك خه ڵك ده يه وێت كه داوێن پاك بێت كه ئه خڵاق و ڕه وشتى جوان بێت جل و پۆشاكى وه كو ئه وه بێت كه خوا ده يه وێت ئه و ئافره ته بريتيه له زێڕى عه يار 24 كه م ده ست ده كه وێت هه موو كه سێك مه به ستيه تى , چونكه ده زانێت پاكه پێش ئه و كه س ده ستى لێ نه داوه دڵى لێى مورتاحه ،به ڵام ئافره تێك وه ك و سه ياره ى عمومى وابێت هه رچى بێت سوارى سه ياره ى عمومى بێت كێ سه ياره ى عمومى ده وێت مه گه ر بۆكرێ بمه وێت ده نا بۆ خۆم بۆخاسى خۆت سه ياره يه كى قسوسى ده كڕى , كه به س ئى خۆته و موڵكى خۆته له خۆت زياتر كه س سوارى نه بێت به س كه بوو به عمومى ئه وه ڕێزى زۆرنامێنێ به س بۆكرێ به كارى دێنى
هه ر كه سێك دێ باسوارى بێت و بڕوات . خوشكى موسڵمان تايبه ت به بۆ مێردى خۆت نه ك له لاى مێردى خۆت جوانى خۆت ده ر ناخه ى كه مێرده كه ت هاته وه لات
هه ربه جلى مطبغ وبه بۆن و چه ورى مطبغ بچيته لاى مێرده كه ت ئه سڵه ن ڕه غبه تى بۆ لاى تۆ نايه ت ڕوويه كى خۆش ناده يته مێردى خۆت , به ڵام خوا نه كات بچيته ده ره وه چۆن به لاته وه جوانه ئاوا خۆت ده ڕازێنيته وه بۆنى خۆش له خۆت ده ده ى بۆ كى بۆ مێرده كه ت نا ,كه حه ڵاڵى خۆته بۆ كه سانى بێگانه كه چه واشيان بكه ى و سه ريان لێ بشێوێنى وه سه ر گه ردانيان بكه يت و توشى فتنه و به هيلاك چونيان بكه ى ,كه واته خوشكى موسڵمان ئامۆژگارى قورئان و فه رمووده ى پێغه مبه رى خوا ( عليه الصلاة والسلام) بۆ تۆ كه عزه تى خۆت و كه ڕامه تى خۆت بپارێزى ئه وه ش به وه ده بێت كه ته قواى خوات هه بێت و خۆت دابپۆشى وه ك و خواى په روردگار ده يه وێت خۆ داپۆشينى ئافره تيش به و جله مۆدێلنانه وه نابێت كه ئه مرۆ هاتونه ته ناو بازار هه تاك و له حجابى شه رعيش دا مۆديلاتى تێدا درووست بووه .

سودی زیاتر وه ربگره له م بابه ته ییه ئه م وێنه ی خواره وه کلیك بکه

(وتاری هه ینی مامۆستا عبداللطیف : له نوسینه وه و ڕێك خستنی هاناسلێمان)

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude%2022.gif


~~~~~~~~~~~~~~~~

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~