ئایا ده‌ست به‌ ئافره‌ت که‌وتن ده‌ست و نوێژ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه

((هل وضوء لمس المرأة ینقض الوضوء))؟

((ئایا ده ست به ئافره ت که وتن ده ست و نوێژ هه ڵده وه شێنێته وه ))؟


~~~~~~~~~~~

(شێخ بن باز) ڕه حمه تی خوای لێبێت له وه ڵامی ئه م پرسیاره دا فه رموویه تی ئه م مه سه له یه خیلافی تیایه له نێوان زانایاندا:

هه ندێکیان ده ڵێن ده ست و نوێژی پێ هه ڵده وه شێنێته وه به هه ر شیوه یه ك بێت واته ده ست پێکه وتنه که به شه هوه ت بێت یان بێ شه هوه ت بێت، ئه مه ڕه ئی ئیمامی (شافعي)ه ڕه حمه تی خوای لێبێت.

به ڵام ڕه ئی ئیمامی (ابو حنیفة) به پێچه وانه ی ڕه ئی ئیمامی (شافعي)ه که ده ڵێت به هیچ شێوه یه ك ده ست و نوێژی پێ هه ڵناوه شێته وه ،

وه ئیمامی (أحمد) ده ڵێت ئه گه ر به شه هوه ت لێبدات یان ماچی بکات ئه وه ده ست و نوێژی پێ ده شکێت به ڵام ئه گه ر به بێ شه هوه ت بوو ئه وا ده ست و نوێژی ناشکێت.

به ڵام ڕای ڕاست و دروست له م باره یه وه ئه وه یه که به ڵگه ی له سه ره ، ئه ویش ئه وه یه که ده ست که وتن یان ماچ کردن چ به شه هوه ت بێت یان به بێ شه هوه ت بێت ده ست نوێژ هه ڵناوه شێنێته وه به مه رجێك هیچ شتێکی له م کاته دا له عه وڕه تی نه یه ته خواره وه وه کو (مذي) که ئه م جۆره ئاوه هه ندێك جار له کاتی شه هوه تدا دێته ده ره وه و ئه م جۆره ئاوه ده ست و نوێژ هه ڵده وه شێنێته وه به ڵام غوسل واجب ناکات. به ڵگه ش له سه ر ئه م ڕایه دروسته ئه م حه دیسه یه (أن النبي صلی الله علیه وسلم قبل بعض نسائه ثم صلی ولم یتوضأ) صححه الألباني. واته : پێغه مبه ر درودی خوای له سه ر بێت هه ندێك له خێزانه کانی ماچ ده کرد پاشان نوێژی ده کردوو ده ست و نوێژی نه ده شوشته وه . که واته هیچ ده لیلێکی ئاشکرانیه که ده ست و نوێژی پێ هه ڵبوه شێته وه ، به ڵکو ته نها ڕاو بۆچوونی چه ند زانایه کی له سه ره که ده ڵێت ده ست و نوێژی پێهه ڵده وه شێته وه به به ڵگه ی ئه م ئایه ته پیرۆزه قوله تعالی (أولا مستم النساء...) ده ڵێن ئه م ئایه ته ده لیله له سه ر هه ڵوه شاندنه وه ی ده ست و نوێژ، به ڵام مه به ست له (لمس) له ئایه ته دا (جماع)ه هه روه کو (إبن عباس) فه رموویه تی به به ڵگه ی چه ند ئایه تێکی تر، هه روه کو قسه ی (مریم) کاتێك خوای گه وره بۆمان باس ده کات ده فه رمووێت (ولم یمسسني بشر...) واته : هیچ پیاوێك زینا و کاری خراپی له گه ڵ نه کردووم.

أنظر (مجموع فتاوی إبن باز) جزء(10) صفحة (135).

وه گێڕانی بۆ زمانی کوردی_هڵگورد مصطفی گه ڵاڵی.


~~~~~~~~~~~~~