خۆڕه‌وشته‌کانی فێرخوازله‌نه‌فسی خۆیدا

خۆڕه وشته کانی فێرخوازله نه فسی خۆیدا

آداب الطالب العلم في نفسه : خوڕه وشته كانى فێرخواز له نه فسى خۆيدا


~~~~~~~~~~~~~~~~~

1-الإخلاص لله والإتباع للنبي: نياز پاكى بۆ خودا و شوێن كه وتنى پێغه مبه رى خوداصلی الله علیه وسلم.

2-كن على جادة السلف الصالح: له سه ر ڕێبازى پێشينه چاكه كان ببه .

3-ملازمة خشية الله تعالى : په يووه ست بوون به ترسان له خوداى باڵاده ست .

4-دوام المراقبة : به رده وام هه ستكردن به چاودێرى كردنى خودا به سه رخۆته وه .

5-التواضع والبعد عن الكبرياء:خۆبه كه م دانان ودووركه وتنه وه له خۆبه گه وره دانان.

6-القناعة والزهد : ڕازيبوون به به خشينى خودا ئه گه ر كه ميش بێت .

7-التحلي بالمروءة ومكارم الأخلاق : خۆرازاندنه وه به خووڕه وشتى جوان و به رز.

8-التحلي بخصال الرجولة : خۆڕازاندنه وه به ڕه ووشتى پياوه تى.

9-هجر الترفه : وازهێنان له ڕابواردن و ئاره زووبازى .

10-الاعراض عن اللغو : دووركه وتنه وه له قسه ى بێ سود وخراپ.

11-ترك مجالسة المبتدعين : وازهێنان له دانيشتن له گه ڵ بيدعه چيه كان.

12-ترك المراء والجدال في الدين : وازهێنان له مشتومڕو موناقه شه له ديندا.

13-التحلي بالرفق : خۆڕازاندنه وه به نه رمونيانى.

14-التأمل : بيركردنه وه پێش ووتن و بڕياردان.

15-الثبات والتثبت : به دوا داچوون پێش بڕياردان.

(نواقض هذه الحلية : هه ڵوه شێنه ره وه كانى ئه م خوره وشتانه )

1-افشاء السر : بڵاوكردنه وه ى شته نهێنيه كان.

2-النميمة : قسه هێنان و بردن له نێوان موسڵماناندا.

3-الغيبة : باسكردنى موسڵمانان به خراپه .

4-كثرة المزاح : زۆر گاڵته كردن .

5-الدخول في حديث بين الاثنين : چونه به ينى دوو كه س له كاتى قسه كردنياندا.

6-الحسد : حه زكردن به نه مانى به خششه كانى خودا به سه ر موسڵمانانه وه .

7-الحقد : رق لێبونه وه له موسڵمانان.

8- سوء الظن : گومانى خراپ بردن به موسڵمانان.

9-مجالسة المبتدعة : دانيشتن له گه ڵ كه سانى بيدعه چى.

10-نقل الخطى الى المحارم: هه نگاو نان به ره و تاوان و خراپه .

تيَبينى : فێرخوازى به ڕێز سه باره ت به غه يبه ت كردن ئيمامى (ابن رجب حنبلى) (ڕه حمه تى خواى لێبێت) ده فه رمووێت : (بزانه باسكردنى خه ڵك به وشتانه ى كه پێيان ناخۆشه حه رامه ، ئه گه ر هاتوو مه به ست له و باسكردنه ته نها له كه دار خستن و به خراپ باسكردن و به كه م دانانى بێت، به ڵام ئه گه ر هاتوو ئه م باسكردنه سوودى تيابوو بۆگشت موسڵمانان ، يان سوودى تيابوو بۆ هه ندێك له موسڵمانان ، وه مه به ست له م باسكردنه به جێهێنانى ئه م سووده بوو ، ئه وه ئه م جۆره باسكردنه حه رام نيه به ڵكو سوننه ته )

وه ئيمامى (نه وه وى) ڕه حمه تى خواى لێبێت له كتابى (رياض الصالحين) له سه ترى (519) وه له بابى (مايباح من الغيبة)
واته : ئه وشتانه ى غه يبه ت كردنيان تێدا جائيزه فه رموويه تى: بزانه غه يبه ت كردن جائيزه ئه گه ر بۆمه به ستێكى شه رعى بوو، وه ئه م مه به سته شه رعيه جێبه جێ نه ده بوو ته نها به م غه يبه ت كردنه نه بێ جائه و هۆكارانه ى كه غه يبه ت كردنيان تێدا جائيزه شه ش خاڵن كه بريتين له مانه
:

1-باسكردنى كه سێكى زاڵم له لاى ده سه ڵات دارێك، كاتێك زوڵمى لێ كردووى.

2- باسكردنى خراپه ى تاوان بارێك هه تاوه ك و خراپه ى لابدرێت .

3- باسكردنى زوڵمى زاڵمێك كه له تۆى كردوه له لاى زانايه كى باوه ڕپێكراو .

4- باسكردنى سيفاتى كه سێك كه بۆ مه به ستێكى شه رعى پرسيارت لێ ده كرێت.

5- باسكردنى كه سێك كه شت له ناوديندا زياد ده كات و دين له خه ڵك ده گۆڕێت.

6- باسكردنى كه سێك به له قه بێك (مه شهوره ) ته نها به م له قه به ده ناسرێته وه .

وه زانايان ئه م شه ش خاڵه يان له م دوو دێره دا كۆ كردۆته وه :








القَدْحُ لَيْسَ بِغَيْبَةٍ في سِتَّةٍ



















مُتَظَلِّمٍ وَمُعَرِّف ومحذِّر



ومجاهر فسقاً ومستفتٍ وَمَنْ
















طَلَبَ الإعانةَ في إزالةِ المنكرِ

وه پرسيار له ئيمامى (ئه حمه د) كرا ئايه ئه و كه سه ى كه ڕۆژى سوننه ت ده گرێ و شه ويش نوێژ ده كات له لاى تۆ خۆشه ويستره يان ئه وكه سه ى باسى بيدعه چيه كان ده كات؟ فه رمووى : (ئه وكه سه ى باسى بيدعه چيه كان ده كات له لاى من خۆشه ويستره چونكه ئه وه ى به ڕۆژوده بێ وشه ونوێژ ده كات ئه وا ته نها سودى بۆ نه فسى خۆى هه يه به ڵام ئه وه ى باسى بيدعه چيه كان ده كات سوودى بۆ گشت موسڵمانانه )

بۆزياتر زانيارى بڕوانه كتابى ( منهج اهل السنة والجماعة في نقد الرجال والكتب والطوائف : لشيخ المجاهد الدكتور (ربيع بن هادى المدخلى ، ص ، 314) وه له كۆتايدا داواكارين له خواى په روه ردگار نيه ت پاكى و شوێن كه وتنى پێشينه چاكه كانمان پێ ببه خشێت و لێمان قه بول بكات

والحمدلله رب العالمين

ماڵپه ڕی فه رمووده

ئامادەكردنی : هەڵگۆرد مصطفی گەڵاڵی


~~~~~~~~~~~~~