حوکمی ئه‌و نوێژانه‌ی که‌به‌عه‌مدی له‌ده‌ست دراون

((حوکمی ئه و نوێژانه ی که به عه مدی له ده ست دراون))


~~~~~~~~

1_ شێخ (ابن باز) ره حمه تی خوای لێبێت ده فه رمووێت: (ئه و که سه ی نوێژه کانی به (عه مدی) واته به بێ سه به ب له ده ستی داون و فه وتاندوونیه تی ئه وا گێڕانه وه ی له سه رنیه ، چونکه له ده ست دانی نوێژ به عه مدی کوفره له لای زۆربه ی زانایان ئه م جۆره که سانه به کافر حیسابن بۆیه کاتێك تۆبه ده کات و ده ست ده کاته وه به نوێژکردن ئه وا ئه مری گێڕانه وه ی نوێژه کانی پێ ناکرێت، چونکه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: (الإسلام یهدم ماکان قبله والتوبة تهدم ماکان قبلها) واته : ئیسلام بوون گشت تاوان و خراپه کانی پێش خۆی ده سڕێته وه و نایانهێڵێت وه هه روه ها ته وبه کردنیش له تاوانه کان گشت تاوانه کان ده سڕێته وه که مرۆڤ له پێشدا ئه نجامی دابوون.

وه خوای په روه ردگار ده فه رمووێت: ( وإني لغفار لمن تاب وآمن وعمل صالحا ثم اهتدی) واته : (من لێخۆش بوومه له وکه سانه ی که ته وبه ده که ن و ئیمان دێنن و کرده وه ی باش ئه نجام ده ده ن و ده ڕۆن له سه ر ڕێگای هیدایه ت و هیدایه ت وه رده گرن).

به ڵام ئه م جۆره که سانه پێویسته به رده وام بچن بۆ نوێژی جه ماعه ت و زۆر سوننه ت و کرده وه ی چاك ئه نجام بده ن.

سه یری فه تاوای (الجنة الدائمه) بکه به سه رپه رشتی شیخ ابن باز ره حمه تی خوای لێبێت جوزئی (6) صه فحه ی (41) بابی (تأخیر الصلاة عن وقتها أو ترکها عمدا).

2_
شیخ (ابن عثیمین) ره حماتی خوای لێبێت ده فه رمووێت: (هه رکه سێك نوێژێك به عه مدی نه کات له کاتی خۆیدا بیفه وتێنێت که خوای گه وره نوێژی تیادا فه رز کردووه ئه وا ئه و که سه گێرانه وه ی نوێژه فه وتاوه که ی لێ قه بووڵ ناکرێت ئه گه ر هه زار نوێژیش بکات. چونکه کاتی دیاریکراوی خۆی هه یه بۆ ئه نجامدانی بۆیه هه روه کو چۆن نابێت له پێش هاتنی کاتی خۆی نوێژ ئه نجام بدرێت ئاواش نابێت له دوای نه مانی کاتی خۆی ئه نجام بدرێت، خوای گه وره کاتی نوێژ کردنی دیا ری کردووه که ده فه رمووێت: (إن الصلاة کانت علی المؤمنین کتابا موقوتا) واته : نوێژکردن واجب کراوه له سه ر ئیمانداران له کاتێکی دیاریکراوی خۆیدا.

به ڵام ئه گه ر هاتوو که سێك نوێژی له ده ستدا به هۆی عوزرێکی شه رعی وه کو له بیرچوونی نوێژ یان خه و لێکه وتن له کاتی ئه نجامدانی نوێژه که و کاتێك له خه و هه ستا کاتی نوێژه که نه مابوو ئه وا ئه م جۆره که سانه بۆیان دروسته هه رکاتێك به بیریان هاته وه که نوێژێکیان نه کردووه یان خه ویان لێکه وتبوو نوێژه که یان یه کسه ر به بێ ته ئخیرکردن بگێڕنه وه و ئه نجامی بده ن چونکه ئه م جۆره حاڵه ته به ڵگه ی له سه ره هه روه کو پێغه مبه ر درودی خوای له سه ربێت ده فه رمووێت: (من نام عن صلاة أو نسیها فلیصلها إذا ذکرها لاکفارة لها إلا ذلك). واته : هه رکه سێك خه وی لێکه وت له کاتی ئه نجامدانی نوێژه که ی له بیرچوو بیکات ئه وا با یه کسه ر نوێژه که ی بکات کاتێك به خه به ردێته وه له خه ویدا یان به بیری دێته وه کاتێك له بیری چوبوو ئه نجامی بدات. (أنظر_فتاوی نور علی الدرب/ جزء_124_صفحة/88.

جابۆیه خوێنه ری به ڕێز پێغه مبه ر درودی خوای له سه ر بێت نه یفه رمووه هه رکه سێك به عه مدی نوێژی له ده ستدا ئه وا بابیگێڕێته وه له دواییدا، وه گشت موسوڵمانێك له سه ری واجبه شوێنکه وته ی به ڵگه بێت هه رشتێك به ڵگه ی له سه ربوو ئه وه ده بێت ده ستی پێوه بگرێت و شوێنی بکه وێت وه هه رشتێك به ڵگه ی له سه رنه بوو ئه وه ده بێت لێی دووربکه وینه وه و وازی لێ بێنین ئه گه ر ڕه ئی چه ند زانایه کیشی له سه ربێت، جا سه باره ت به گێڕانه وه ی نوێژی به عه مد نه کراو ئیمامی شافعی و چه ند زانایه کی تر ڕایان وایه که واجبه گێڕانه وه ی به ڵام ڕای ئه وانه ی که ده ڵێن گێڕانه وه نیه زیاتر موافقی به ڵگه ی ئایه ت و حه دیسه ، بۆیه پێویسته ئێمه شوێنکه وته ی به ڵگه بین نه ك ده مارگیریمان هه بێت ته نها بۆ ئیمامێك یان چه ند زانایه ك چونکه گشت زانایه ك له بۆچونه کانیدا یان ده یپێکێ یان نایپێکێ ته نها پێغه مبه ری خوا نه بێت (دروودی خوای له سه ربێت). بۆیه ئیمامی (مالك) ده فه رمووێت: هه ریه ك له ئێمه هه ندێك بۆچوونی مه قبووڵه وه هه ندێك بۆچونی مه ردوده ته نها پێغه مبه ری خوا نه بێت (دروود و سه لامی خوای له سه ربێت). وه پێغه مبه ر ده فه رمووێت (صلی الله علیه وسلم): (إذا حکم الحاکم فإن أصاب فله أجران وإن أخطأ فله أجر واحد) واته : زانا و پێشه واکان کاتێك بڕیارێکی شه رعی ده رده که ن ئه گه ر هاتوو بڕیاره که ی ڕاست بوو ئه وا دوو پاداشتی بۆ هه یه ، به ڵام ئه گه ر بڕیاره که ی هه ڵه بوو ئه وا یه ك پاداشتی بۆ هه یه .

به ڵام بۆ هیچ که سێك درووست نیه شوێن هیچ زانایه ك بکه وێت له هه ڵه دا به ڵکو ده بێت شوێن زاناکان بکه وێت کاتێك بۆچوونه که یان موافقی قوڕئان و حه دیسه . وه له کۆتاییدا داواکارم له خوای په روه ردگار لێمان قه بوڵ بکات و هیدایه تمان بدات بۆ ڕێگای ڕاست.

نوسینی/هڵگورد مصطفی گه ڵاڵی.


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~