ئاگادار به‌ له‌م گروپه‌ گومڕاو لادراوانه‌ له‌ ڕێگای ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ویته‌ ناو گومڕایی و لادانیان له‌ ڕێگای ڕاست

{إِحُذَرْ من هذِهِ الفِرَقِ الضالَّة المُنْحَرِفَة حَتَّى لآ تَقَعُ في ضَلآلآتِهِم وَإنْحِرافَاتِهِم}

واته : {ئاگادار به له م گروپه گومڕاو لادراوانه له ڕێگای
ڕاست بۆ ئه وه ی نه که ویته ناو گومڕایی و لادانیان له ڕێگای ڕاست}

{ الخَوارِجُ _ المُعْتَزِلَةُ _ المُرْجِئَةُ _ القَدَرِيَّةُ _ الشِّعَةُ _ الصُّفِيَّةُ _ الجَهْمِيَّةُ }

پێشه کی:

إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره, ونعذ بالله من شرورأنفسنا ومن سيئات اعمالنا, من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له, وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له, وأشهد أن محمداً عبده ورسوله.

أما بعد:

فإن الله سبحانه وتعالی یقول ( وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ )الأنعام: ١٥٣ واته : (ئه ی موسوڵمانان ئه م ئیسلامه ڕێبازه ڕاسته که ی منه شوێنی بکه ون، وه شوێن ڕێچکه کان مه که ون، چونکه ئه م ڕێچکانه ئێوه جیا ده کاته وه له ڕێگا ڕاسته که ی من). جا خوێنه ری به ڕێز ڕێگا ڕاسته که ی خوا ئه م ڕێگایه یه که پێغه مبه ر و هاوه ڵانی له سه ری بون جا بۆیه خوا واجبی کردووه له سه ر موسوڵمانان که شوێنی ئه م ڕێگایه بکه ون، به ڵام ئه و ڕێچکانه ی که خوا نه هی لێ کردوون له شوێن که وتنیان گشت ئه م ڕێچکانه ن که وا لایانداوه له و ڕێگایه ی که پێغه مبه ر و صه حابه و تابعین و ئه تباعی تابعین له سه ری بوون. جا خوێنه ری به ڕێز به باشم زانی که پێناسه ی هه ندێک له م گروپه گومڕایانه بکه م که له ڕێگا ڕاسته که ی ئیسلام لایانداوه .وه سه به بی لا ڕێ بوونیان له ڕێگا ڕاسته که ی ئیسلام ئه وه بوو که به بیر و بۆچونی خۆیان ته فسیری قوڕئان و حه دیسیان ده کرد نه ک به بیر و بۆچونی پێشینه چاکه کان که بریتین له پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) و هاوه ڵه به ڕێزه کانی، بۆ نمونه خه وارجه کان به بۆچونی خۆیان کرده وه یان به قوڕئان و حه دیس ده کردبۆیه بیر و بۆچونه چه وته که یان بووه هۆی زێده ڕه وی کردنیان له دیندا هه تاوه کو زێده ڕه ویه که یان سه ری کێشا بۆ به کافردانانی ئیمامی علی (رضي الله عنه) و وه حه ڵاڵ کردنی خوێنه که ی. جا پێویسته له سه ر هه موو موسوڵمانـێک زانیاری هه بێت به م گروپه خراپانه هه تاوه کو توشی ئه م نه خۆشیه نه بێت که ئه وان

توش بوونه ، هه روه کو عه ره ب ده ڵێت: (عَرَفْتُ الشَرَّ لا لِلشَّرِّ وَلكِنْ لِتَوَقِّهِ, وَمَنْ لَمْ يَعْرِفِ الشَّرَّ يَقَعْ فِيه). واته : من خراپه م ناسی و فێری بووم، به ڵام به ڵام بۆ ئه وه فێری نه بووم که کرده وه ی پێبکه م، به ڵکو بۆ ئه وه ناسیم و فێری بووم هه تاوه کو خۆمی لێ بپارێزم، چونکه هه رکه سێک خراپه و شه ر نه ناسێت ئه وا توشی ده بێت به خۆشی نازانێت که چۆن توشی بووه .

موسوڵمانانی خۆشه ویست ئه مانه ی خواره وه ناو و پێناسه ی چه ند گروپێکی گومڕان

1_الخَوارِج: ئه و که سانه بوون که له ساڵی (37) ی هیجری له ژێر حوکمی ئیمامی (علی) خوا لێی ڕازی بێت ده رچون، وه ئیمامی (علی) یان به کافر دانا کاتێک که سێکی کرد به حاکم بۆ صوڵح کردن له نێوان له شکری خۆیی و له شکری (معاویة) خوا لێی ڕازی بێت، ووتیان چۆن ده بێت (علی) مرۆڤ بکات به حاکم چونکه ته نها خوا حاکمه ، باڵام خه وارجه کان به هۆی زێده ڕه وی و خراپ تێگه یشتن له قوڕئان ئه م جۆره قسانه یان ده کرد، به ڵام ئیمامی (علی) که سێکی خوا ناس و زانا و تێگه یشتوو بوو له قوڕئان و حه دیس بۆیه بڕیاری شه ر ڕاگرتنیدا له نێوان خۆیی و (معاویة)
وه خوێنه ری به ڕێز هۆکاری شه ڕه که ش هه ر خه وارجه کان بوون کاتێک هه ستان به شه هید کردنی ئیمامی (عثمان) خوا لێی ڕازی بێت، جا له دوای شه هید بوونی ئیمامی (عثمان) ئیمامی (معاویة) داوای له ئیمامی (علی) کرد هه ر زوو بکوژانی ئیمامی (عثمان) بکوژرێن، به ڵام ئیمامی (علی) به ئیمامی (معاویة) ی ده وت منیش له گه ڵ ڕه ئی تۆم بۆ تۆڵه سه ندنه وه ی ئیمامی (عثمان) به ڵام که مێک مۆڵه تم بده ن تا ماوه یه ک ئینجا ده یان کوژمه وه ، به ڵام ئیمامی (معاویة) ڕازی نه موو به دواخستنی ئه م تۆڵه سه ندنه وه یه بۆیه به یعه تی پێنه داو شه ر له نێوان هه ردوو لا ده ستی پێکرد تاماوه یه ک ئینجا ئیمامی (علی) بڕیاری شه ڕ ڕاگرتنی دا به ڵام خه وارجه کان که له ناو له شکری ئیمامی (علی) خۆیان حه شار دابوو به م شه ڕ ڕاگرتنه
ڕازی نه بوون و ئیمامی (علی) یان به کافر دانا و لێی جیا بوونه وه و خروجیان له سه ر کرد بۆیه ناونران به (خوارج)، وه سیفه تێکی تر له خه وارجه کان ئه وه یه که ده ڵێن هه رکه سێک گوناهێکی گه وره بکات وه کو زینا و ئاره ق خواردنه وه ، ئه وا ئه وکه سه کافره و به هه میشه یی له دۆزه خدا ده مێنێته وه . وه زۆر حه دیسی ڕاست هه یه که پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) به خراپه باسی خه وارجه کانی کردووه وه هانی موسوڵمانانی داوه بۆکوشتن و له ناو بردنیان چونکه ئه م خه وارجانه موسوڵمانان ده کوژن و واز له کافر و موشریکه کان دێنن، وه خه وارجه کان بوون به نزیکه ی (20) فیرقه و بڵاو بوونه ته وه له ناو موسوڵمانان هه تاوه کو ئه م زه مانه ی که ئێمه تیایدا ده ژین، جا ئێستاش هه ر گروپێکت بینی خۆی جیا بکاته وه له موسوڵمانان و وه سه رکرده کان
به کافر دابنێن کاتێک که زانایان به کافریان دانه نابن، ئه وا بزانه که ئه وانه خه وارجن و شه ر بڵاو ده که نه وه له ناو موسوڵمانان، وه گشت ئه وکه سانه ش به خه وارج داده نرێن که وا به زمانه که یان خه ڵک زوو به کافر ده که ن و وه هانی خه ڵک ده ده ن بۆ دژایه تی کردنی سه رکرده کان و به رپاکردنی خوێن ڕشتن له به رامبه ریان.

تێبینی:-

خوێنه ری به ڕێز زانایان ده ڵێن جائیز نییه به خراپه باسی هیچ صه حابه یه کی پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بکرێت، به تایبه تی ئیمامی (معاویة) وه ئه و که سانه ی له گه ڵی بوون چونکه ئیمامی (معاویة)ش إجتهادی خۆی کردووه و خه می خوێنی ئیمامی (عثمان)ی بوو ئه گه رچی زانایان ده ڵێن إجتهادی ئیمامی (علی) ڕاست تر بوو له إجتهادی ئیمامی (معاویة) جا بۆیه ئیمامی (أحمد کوری حنبل) ده ڵێت هه رکه سێک قسه یه کی خراپ به وان بڵێت ئه وا ئه و که سه که سێکی موبته دیع و خراپه و هه تا هه ندێ جار له وانه یه ئه و که سه کافریش بێت خوا گشتمان بپارێزێت له تاوانی گه وره و بچوک.

2_المُعْتَزِیلَةُ: ناو نراون به (معتزلة) چونکه ئه مانه شوێنکه وتووی (واصل بن عطاء و عمرو بن عبید) ن ئه م دوانه اعتزالیان کرد واته وازیان هێنا له مه جلیسی (حسن بصری) که سه یدی تابعینه و ئیمامێکه له ئیمامه کانی سه له ف، وه ئه مانه موخاله فه ی ئیمام (حسن بصری) یان کرد له وه ی که ده یان ووت ئه و که سه ی تاوانی گه وره ئه نجام بدات نه ئیمان داره وه نه کافره واته له نێوان دوو مه نزیله دایه به ڵام ئه و که سه که مرد له سه ر ئه م تاوانه له ڕۆژی دوایی دا به ئه به دی له دۆزه خدا ده مێنێته وه ، به ڵام ئیمامی (حسن بصری) ده یووت نه خێر ڕۆژی دوایی ئه م که سه عه زابه که ی له ژێر ویستی خوا دایه یان لێی خۆش ده بێت وه یان عزابی ده دات وه به ئه به دیش له دۆزه خدا نامێنێته وه ئه گه ر شه ریکی بۆ خوا بڕیار نه دابێت، وه معتزله کان ده ڵێن خوا هیچ سیفه تێکی نییه وه کو ده ست و چاو و په نجه و هتد...، وه ده ڵێن قوڕئان که لامی خوا نییه به ڵکو مه خلوقه ، وه ده ڵێن خوا له ڕۆژی دوایی دا نابینرێت وه زۆر له هه ڵه کانی تر که له لایان هه یه .

3_المُرْجِئَة: ئه م که سانه ن که ده ڵێن ئیمانی که سی موسوڵمان نه زیاد ده کات وه نه که م ده کات هه تا ده ڵێن ئه و که سه ی که تاوان ئه نجام ده دات ئیمانی وه کو ئیمانی (جبریل)ه (علیه السلام). وه ده ڵێن کرده وه ی
چاکه مه رجی ئیمان نییه ئه گه ر ئینسان هیچ کرده وه شی نه بێت ته نها ئیمانی به دڵ به خوا و به پێغه مبه ری خوا هه بێت ئه وا به سه به ڵام ئه م قسانه یان هه ڵه ن چونکه هه رکه سێک سوره تی (عصر) بخوێنێته وه ده زانێت که ئه و که سه ی ته نها ئیمانی به ڵام عه مه لی پێناکات ئه وا له زه ره رمه ندی دایه ته نها ئه م که سانه نه بێت که ئه م چوار سیفاتانه ی تێدابێت (ئیمان_کرده وه ی چاک_ئامۆژگاریکردنی خه ڵک به چاکه _ئارامگرتن له سه ری).

4_القَدَرِيِّة: ئه و که سانه ن که ده ڵێن کرداره کانی ئینسان په یوه ست نیه به قه ده ری خوا ،واته به زانست و ئیداره ی خوا، به ڵکو ئینسان به خۆی دروستکه ری کرده وه کانی خۆیه تی هیچ په یوه ندی به قه ده ری خواوه نیه ، بۆیه زانایان ده ڵێن قه ده ریه کان شرکی ربوبیان ئه نجامداوه چونکه ده ڵێن ئینسان به خۆی دروستکه ری کرده وه کانێتی نه ک خوا، وه ناونراون به (قدری) چونکه قه ده ر ده ده نه پاڵ نه فسی خۆیان، وه له حه دیسێکی حه سه ندا هاتووه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رموویه تی: (القدریة مجوس هذه الامة) واته : (قه ده ریه کان له مه جوسیه کانی موسوڵمانانن) چونکه وه کو مه جوسیه کان شرکی ربوبیان هه یه که ده ڵێن ئینسان خاڵقی کرداری خۆیه تی هه روه کو چۆن مه جوسیه کان ده ڵێن دوو خالق هه یه یه که میان خالقی ڕووناکی، دووه میان خالقی تاریکی.

5_الشّیعَة: ئه و که سانه ن که ده ڵێن ئیمامی (علی) له گشت صه حابه کان باشتره و وه ده ڵێن له دوای مردنی پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ته نها ئیمامی (علی) شایه نی ئیمامه تیه و هه ر ئه و خه لیفه یه وه له دوای مردنی ئیمامی (علی) ده بێ هه ر منداڵ و نه وه کانی ببن به ئیمامی موسوڵمانان. وه (شیعة) زانایان ده ڵێن ئه و که سانه ن که بانگی ئیمامی (حسین) یان کرد که بیکه ن به خه لیفه له (کوفة) به ڵام به عه کسه وه پشتیان تێکرد و شه هیدیان کرد، وه (شیعة) ئه و که سانه ن که ده ڵێن ئیمامی (علی) له گه ڵ یانزه له نه وه کانی معصومن واته له تاوان کردن پارێزراون هیچ تاوانێک ئه نجام ناده ن وه کو پێغه مبه ران و مه لائیکه ته کان (علیهم الصلاة والسلام). وه زۆربه ی شیعه کان ده ڵێن ئیمامی (أبو بکر و عمر و عثمان) زوڵمیان کردووه له ئیمامی (علی) له خه لافه تدا، ده ڵێن ده بوایه هه ر ئیمامی (علی) خه لیفه بوایه . وه زانایان ده ڵێن شیعه کان یه که م گروپ بوون که شیرک و قه بر په رستیان هێنایه ناو موسوڵمانان.

6_الصُّوفِيَة: زانایان ده ڵێن صۆفی ئه و که سانه ن که موسوڵمانان پارچه پارچه ده که ن بۆنمونه هه ریه کێک له شێخه کانی تصوف مریدی تایبه تی خۆی هه یه و نابێت شوێنکه وتووه کانی شوێن هیچ شێخێکیتر بکه ون وه هه ریه ک له و که سانه ده بێت عیلم و زانست و طه ریقه ت ده بێت ته نها له شێخه که ی خۆی وه ربگرێت.وه زانایان ده ڵێن صۆفیه کانی سه رده می کۆن باش بوون له عه قیده دا وه کو (إبراهیم بن أدهم و جنید بغدادی و عبدالقادر جیلانی) به ڵام له دوای ئه وان چه ند که سانێک هاتن به ناوی صۆفیه تی بیر و باوه ڕێکی شیرک و ئیلحادیان هه بوو زۆر قسه ی کوفریان ده کرد، له وانه وه کو(إبن عربي صوفي وإبن
حلاج صوفي) وه غه یری ئه مانه ش که باوه ڕیان وابوو که خوا له ناو هه موو شتێکدا تواوه ته وه ، هه روه کو ده یان ووت ئینسان عه بده و خواشه وه زۆر کوفری تر.وه زۆربه ی له صۆفیه کان باوه ڕیان به هاوارکردنی غه یری خوایه که ئه مه ش شرکی گه وره یه ، وه ده ڵێن پیاوچاکان فایده و چاکه یان به ده سته بۆ مرۆڤه کان وه زۆرشتی تر.

7_الجَهْمِيَّة: ئه وکه سانه ن که شوێن که وتووی (جهم کوری صفوان)ن. ئه مانه باوه ڕیان وایه که خوای په روه ردگار هیچ سیفه تێکی نیه وه کو ده ست و چاو و هاتن و بیستن و بینین و گشت سیفه ته کانی تر به ڵام خوێنه ری به ڕێز بزانه ده ست و چاوی خوا وه کو هیچ شتێک نیه ئاگاداربه تایبه ته به خوای په روه ردگار.وه جه همیه کان ده ڵێن ئینسان هیچ ویست و ئیراده ی نیه له کرده وه کانی هه رچی به سه ری بێت ئه وا به خۆی نیه خوا مه جبووری کردووه که ئاوای لێ بێت بۆ نمونه ده ڵێن ئه گه ر که سێک له سه ر بان به قادرمه بێته خواره وه هیچ جیاوازی نیه له گه ڵ ئه و که سه ی که له سه ر بان فڕێده درێته خواره وه چونکه هه ردووکیان ئاوا بۆیان نوسراوه و له توانای خۆیان نیه ، به ڵام ئه مه بیر و باوه ڕێکی هه ڵه یه ، چونکه خوای په روه ردگار ئه قڵ و زانستی داوه به ئینسان که بزانیت چی چاکه وه چی خراپه به ڵام له گه ڵ ئه وه شدا هیچ شتێک به بێ ئیراده ی خوا جێبه جێ نابێت به ڵام خوا ڕازی نیه له عه بده کانی کاتێک کارێکی خراپ بکه ن چونکه به شی ئه وه ی ئه قڵ و دین و ئیراده ی پێداون که کاری خراپ نه که ن.

خوێنه ری به ڕێز له کۆتاییدا داوا له خوای په روه ردگار ده که م هیدایه تمان بدات بۆ ڕێگای ڕاست که ڕێبازی سه له فی صاڵحه وه بمان پارێزێت له گشت گرووپه گومڕاکان وه هیدایه تی ئه وانیش بدات ئه گه ر شایه نی هیدایه تن ئه گینا خوا دوابڕاویان بکات.

وَآخِــرُ دَعْوانـــــا أَنِ الحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ العَـــــالَمِــــــــــينْ

وَصَلّى اللّه عَلَى نَبِيِّنا مُحَمَّدْ وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ أَجْمَعِين

(ئاماده کردنی مامۆستا هه ڵگورد گه ڵاڵی)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )