ئه‌و نه‌فسانه‌ى خواى گه‌وره‌ حه‌رامى كردووه‌بکوژرێن

ئه و نه فسانه ى خواى گه وره حه رامى كردووه بکوژرێن


~~~~~~~~~~

خواى گه وره ئه فه رموێ : (وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ) الانعام 151 واته : نه فسێك مه كوژن كه خواى گه وره حه رامى كردووه ئيللا به هه ق نه بێ .

ئه و نه فسانه ى كه حه رامه و نابێ بكوژرێ

يه كه م : نه فسى هه موو موسڵمانێك ته نها له سێ حاڵه ت نه بێ كه ئيمام =سه رۆكى وڵات يان جێگرى له قازيه كان= ى موسڵمانان بۆى هه يه بيكوژێ نه ك كه سێكى تر به بێ ئيزنى ئيمام چونكه ئيمام به رپرسياره له جێبه جێ كردنى حوكم به سه ر خه ڵكدا ، ئه م سێ حاڵه ته ش ئه وه يه ئه گه ر موسڵمانێكى ژن يان پياو زينا بكاو ( محصن ) بێ واته ژن بێ شوى كردبێ و پياو بێ ژنى هێنابێ ، وه ئه گه ر كه سێك نه فسێك بكوژێ له جياتى ئه و ئه كوژرێته وه ، وه ئه گه ر كه سێك واز بێنێ له دينى خۆى پاشگه ز بێته وه له ئيسلام و جيا بێته وه له كۆمه ڵى موسڵمانان ، به ڵگه شمان فه رمووده ى پێغه مبه رى خوايه صلى الله عليه واله وسلم : (لَا يَحِلُّ دَمُ امْرِئٍ مُسْلِمٍ
يشهد أن لا إله إلا الله، وأني رسول الله إلَّا بِإِحْدَى ثَلَاثٍ: الثَّيِّبُ الزَّانِي، وَالنَّفْسُ بِالنَّفْسِ، وَالتَّارِكُ لِدِينِهِ الْمُفَارِقُ لِلْجَمَاعَةِ) رواه البخاري ومسلم واته : (حه ڵاڵ نابێ خوێنى كه سێكى موسڵمان كه شاهێدى ئه دا به لا اله الا الله وه شاهێدى بدا به وه ى من پێغه مبه رى خوام =له لايه ن خوا ڕه وانه كراوم= ئيللا به يه ك له و سێ شتانه نه بێ : ئه وه ى ژنى هێنابێ يان شووى كردبێ و زينا بكا ، وه نه فسێك به رامبه ر نه فسێك ، وه ئه وه ى واز له دينه كه ى بێنێ جيا بێته وه له جه ماعه ت ) . به ڵێ وه كو پێشتريش ڕوونمان كرده وه كه سێك بڵێ لا اله الا الله وه شاهێدى بێنێ و نوێژ بكا و زه كات بدا كه س بۆى نيه بيكوژێ و ده ست درێژى بكاته سه رى چونكه ئه بێ به براى موسڵمانان وه خوێن و ماڵى پارێزراو ئه بێ ئه گه ر له ترسيشا واى ووتبێ ئێمه به رپرسيار نين له وه ، خواى گه وره خۆى زانايه و حيسابى له گه ڵ ئه كا ، ئه وه ى له سه رمانه بڕوا بكه ين به وه ى ئاشكراى ئه كا چى له دڵايه ته نها خواى گه وره ئه يزانێ كارى ئێمه نيه دڵى له ت كه ين و بيخوێنينه وه پێغه مبه ر صلى الله عليه واله وسلم ئه فه رموێ : ( امرت ان اقاتل الناس حتى يشهدوا ان لا اله الا الله ، ويقيموا الصلاة ، ويؤتوا الزكاة ، فاذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم واموالهم الا بحق الاسلام ، وحسابهم على الله تعالى ) رواه البخاري ومسلم واته : ( فه رمانم پێ كراوه كه شه ڕ بكه م له گه ڵ خه ڵكى تاكو شاهێدى ئه ده ن به لا اله الا الله وه شاهێدى ئه ده ن به محمد رسول الله ، وه نوێژيان بكه ن ، وه زه كاتيان بده ن ، ئه گه ر ئه مه يان كرد ئه وه ماڵ و خوێنيان له من پارێزراو ئه بێ ئيللا به حه قى ئيسلام نه بێ ، وه حيسابيان له سه ر خواى به رزه ) .


دووه م :
نه فسى كافرێكى ( اهل الذمة ) ئه وانه ى ئه هلى كيتابن له يه هود وه ديانه كان و مه جوس كه له ووڵاتى موسڵمانان ئه ژين و جزيه ئه ده ن خوێن و ماڵيان حه رامه و پارێزراوه كه س بۆى نيه بيانكوژێ و ده ست درێژى بكاته سه ريان با كافريش بن پێغه مبه ر صلى الله عليه واله وسلم ئه فه رموێ : ( من قتل رجلا من أهل الذمة لم يجد ريح الجنة ) رواه النسائي وصححه الالباني واته : ( كه سێك پياوێ له ئه هلى ( ذمة ) بكوژێ بۆنى به هه شتى بۆ نايه !) .

سێهه م : هه ركافرێك په يمانى ئاشتى هه بێ له گه ڵ موسڵمانان كه س بۆى نيه بيكوژێ با كافريش بێ خوێن و ماڵى پارێزراوه به په يمانى ئاشتى وه ك ئه م ووڵاتانه ى په يمانى ئاشتيان هه يه له گه ڵ ووڵاتى موسڵمانان كه س بۆى نيه ده ست درێژى بكاته سه ريان و په يمانى موسڵمانان بشكێنێ پێغه مبه ر صلى الله عليه واله وسلم ئه فه رموێ : (من قتل معاهدا لم يرح رائحة الجنة وإن ريحها يوجد من مسيرة أربعين عاما ) رواه البخاري واته : ( كه سێ كافرێك بكوژێ كه په يمانى هه يه له گه ڵ موسڵمانان بۆنى به هه شت ناكا ، بۆنى به هه شتيش له دورى چل ساڵ رێگاوه دێت!) .

چواره م : ئه گه ر كافرێك له حاڵه تى شه ڕبێ له گه ڵ موسڵمانان به ڵام به ئيزن بێته ووڵاتى موسڵمانان ئه مانى درابيتێ له لايه ن ئيمام =ده وڵه ت= كه س بۆى نيه ده ست درێژى بكاته سه ر مادام ده وڵه ت مۆڵه تى پێداوه جا بۆ هه ر كارێك بێ سه ردان يا بازرگانى يا كارى ديبلۆماسى خواى گه وره ئه فه رموێ : (وَإِنْ أَحَدٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَعْلَمُونَ) التوبة 6 واته : ( ئه گه ر كه سێك له و موشريكانه ى شه ڕيان له گه ڵ ئه كه ن و خوێنيان حه ڵاڵه بۆتان داواى ئه مانيان لێ كردن ئه وا ئه مانيان بده ن تا فه رمووده ى خوا قورئان ئه بيستێ پاشان بيان گه ڕێننه وه شوێنى خۆيان به سه لامه تى چونكه ئه وانه قه ومێكن نازانن =پێويسته ڕێگايان بده ن بۆ ئه وه ى له ئيسلام شاره زابن= ) .

به ڵێ ئه م نه فسانه حه رامن ، به ڵام ئه بينين ئه مڕۆ كۆمه ڵێك لاده ر له ئيسلامى ڕاسته قينه ئه م ئايه ت و فه رموودانه پشت گوێ ئه خه ن و ده ست درێژى ئه كه نه سه ر ئه م نه فسه حه رامانه و ئه شڵێن ئه مه جيهاده ، په نا به خواى گه وره له گه ڵ ئه وه ى ماناى ئه م ئايه ت و فه رموودانه ش زۆر ڕوون و ئاشكرايه و زانايانيش زانا سه له فيه كان نه ك ئيخوان موسليمين و حيزبيه كان و خه واريجه كان =ئه وانه ى خه ڵكى موسڵمان به ناحه ق كافر ئه كه ن و چه ك به ره و ڕووى موسڵمان به رز ئه كه نه وه وه بڕواشيان وايه كه هيچ حكومه تێكى موسڵمان نيه ته نانه ت سعوديه ش به كافر ئه زانن!= زانا سه له فيه كان ڕوونيان كردۆته وه بۆمان كه ئه مه نه ك جيهاد نيه به ڵكو فه سادو تێكدانه له سه ر زه وى ، به ڵام ئه مانه گوێ ناگرن بۆ زانايان و شوێنى هه واو ئاره زوو ئه كه ون وه ئه م زانايانه ش كافر ئه كه ن و ناوو ناتۆره ى ناشيرنى ئاوايان لێ ئه نێن كه هه ر له خۆيان ئه وه شێته وه !.

(ئاماده کردنی باوکی حارث)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سودوه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~