سوێند خواردن به‌ غه‌يرى خودا

سوێند خواردن به غه يرى خودا

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

خواى په روه ردگار خۆى بۆخۆى سوێند ده خوات به هه ر شتێك له مه خلوقات و دروستكراوه كانى خۆى كه بيه وێ، به ڵام بۆ مخلوقات دروست نى يه سوێند بخۆن به غه يرى خودا.


وه يه كێك له و تاوانانه ى كه زمانى خه ڵكێكى زۆر له سه رى ڕاهاتووه و به زمانياندادێ، سوێند خواردنه به غه يرى خودا .

سوێندخواردن خۆى بۆ خۆى جۆرێكه له به گه وره گرتن و شكۆمه ندى بۆ ئه و كه سه ى كه سوێندى پێ ده خورێ، بۆيه ئه و شكۆمه ندی و گه وره يه ش شايسته و شياوى هيچ كه س نييه ته نها (الله) نه بێ . «عبدالله»ى كوڕي«عمر» له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) ده يگێرێته وه كه فه رموويه تى:« أَلاَ إِنَّ اللَّهَ يَنْهَاكُمْ أَنْ تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ مَنْ كَانَ حَالِفًا فَلْيَحْلِفْ بِاللَّهِ أَوْ لِيَصْمُتْ ».واته «وريابن خواى په روه ردگار حه رامى كردووه له سه رتان كه سوێند به باوك وباپيرانتان بخۆن، جا هه ر يه ك له ئێوه سوێندى خوارد بابه خودا سوێند بخوات ياخود بێ ده نگ بێ»(البخاري انظرالفتح 11/530.). «عبدالله»ى كوڕي«عمر» له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) ده يگێرێته وه كه فه رموويه تى:« مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللَّهِ فَقَدْ أَشْرَكَ».
واته « هه ركه س به غه يرى خواسوێندى خوارد ئه وا
هاوبه شى بۆخواداناوه ».(رواه الامام احمد 2/125 النظرصحيح الجامع 6204)
وه ده فه رمووێ:« مَنْ حَلَفَ بِالأَمَانَةِ فَلَيْسَ مِنَّا».واته « هه ركه س سوێند به ئه مانه ت بخوات، ئه وا له ئێمه نى يه »(رواه ابوداود 3253وهو في السلسةالصحيحه رقم94)

كه وابوو: دروست نى يه سوێند خواردن نه به كه عبه ، وه نه به ئه مانه ت، وه نه به شه ره ف، وه نه به به ره كه تى فڵان، وه نه به ژيانى فڵان، وه نه به گه وره ى پێغه مبه رو پياوچاكان، وه نه به دايك وباوك ، وه نه به سه رى منداڵ و ئه ولاد، هه مووئه مانه حه رامن .

وه هه ر كه س سوێندێكى خوارد به يه كێك له مانه و تێكه وت، ئه وا كه فاره ته كه ى ئه وه يه بڵێ: « لاإله إلاالله ».

هه روه كو له (حديث)ى(صحيح) داهاتووه : « مَنْ حَلَفَ فَقَالَ فِي حَلِفِهِ وَاللَّاتِ وَالْعُزَّى فَلْيَقُلْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ».
واته « هه ر كه س سوێندێكى خواردو له سوێنده كه يدا وتى به (لات)و(عوزا). با په شيمان ببێته وه و بڵێ « لاإله إلاالله ».(البخاري 11/536.)

هه روه ها له وێنه ى ئه م باسه كۆمه ڵێك ووته و گوفتارى شيركی و حه رام هه يه كه به زارى هه ندێ له موسڵماناندا دێ ، له وانه : (په ناده گرم به خوا و به تۆ، پشتم ئه ستوره به خواو به تۆ ، ئه مه له خواو له تۆوه وه بوو ، كه سم نى يه ته نها خوا و تۆ نه بێ، خوام هه يه له ئاسمان و تۆش له زه وى، ئه گه ر خوا و فڵان كه س نه بوايه ، بێ ئيمان بم ئه گه ر وانه بێ، (خه ريكه ئيمانم نامێنێ )، ئۆ ساڵى نائومێدى و نه گبه تى

( هه روه ها هه ر وشه يه ك جنێو و قسه ى خراپى تيابێ به رامبه ر كات و زه مانه وه كو ده وترێ ئه مه زه مانێكى خراپه ، ئه م سه عاته نه گبه تى بوو، ڕووى زه مانه ڕه ش، ئه مانه هه مووى حه ڕامن چونكه جنێودان به زه مانه ده گه ڕێته وه بۆ خوا كه زه مانه ى دروست كردووه ) .

وه هه ر ناوێك «عبد»ى تيابێ بۆ غه يرى خوا حه رامه وه كو«عبدالمسيح، عبدالنبی ، عبد الحسين » .

هه روه ها له و زاراوه و ده سته واژه و ده ربڕينانه ى كه پێچه وانه ى (ته وحيد)ه و هه ڵوه شێنه ره وه يه تى وحه رامن له وانه :- ئيشتراكيه تى ئيسلام ، ديموكراتى ئيسلامی، ويستى گه ل له ويستى خواوه يه ، دين بۆ خوا و نيشتمانيش بۆ كۆمه ڵگا، به ناوى گه له وه ، به ناوى شۆڕشه وه .


وه هه روه ها له زاراوه و ده ربڕينه حه رامه كانه به كار هێنانى وشه ى (ملك الـملوك) وه ئه وه ى ئه و مانايه ببه خشێ وه كو (قاضي القضاة) كه بۆ مرۆڤ به كارببرێ .

هه روه ها به كار هێنانى ووشه ى «سيد»و هاوماناكانى كه به كارده برێ بۆ كه سانى (منافق وكافر) ئيتر جياوازى نى يه ئه و وشه ى (سيد)ه به عه ره بى بگوترێ (وه كو ده وترێ سيد فلان) يا به زمانێكى تر بوترێ (وه كو ده وترێ گه وره م).


هه روه ها به كارهێنانى ووشه ى (ئه گه ر) حه ڕامه ، كاتێك ماناى ناڕه زايى و په شيمانی و خه فه ت و مه راق ببه خشێ (وه كو ده وترێ ئه گه ر ئه وه م بكردايه ئاواده بوو، ئه گه ر نه ڕۆيشتايه نه ده مرد).ئه م
قسه يه ده رگايه كه بۆشه يتان و لێوه ى گوزه رده كاته نێو دڵ .

هه روه ها ووتنى « اللهم اغفرلي إن شئت »
خوايه لێم خۆش به ئه گه ر بته وێ .

سایتی فه رمووده : ئاماده کردنی دکتۆرکاوه اکرم.


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~