حوكمى سه‌لام كردن له‌ كافر

حوكمى سه لام كردن له كافر


~

ئايا سه لام له كافر بكه ين؟

نا نه خێر هه رگيز سه لاميان لێ
ناكه ين چونكه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)فه رموويه تى: ( لا تَبْدَؤا اليَهُودَ والنَّصارَى بِالسَّلام، وإذا لَقِيتُمُوهُم في طَريقٍ فاضْطَرُّوهُم إلى أضْيَقِهِ) (سلسلة الأحاديث الصحيحة: 2/ 704). واته : ده ست پێشخه رى مه كه ن له سه لام كردن له جوله كه و گاوره كان، وه ئه گه ر پێيان گه يشتن له ڕێگادا ئه وا ناچاريان بكه ن له ته سك ترين لاى ڕێگاكه دا بڕۆن . له گه ڵ ئه وه ى جوله كه و گاور له هه موو كافره كان باشترن، هه رچه نده هه موو كافره كان بێخێرن و خێريان تێدا نى يه ، به ڵام ئه مان چه ند حوكمێكى تايبه تيان هه يه ، بۆيه ئافره ت و سه ربڕاوى ده ستيان حه ڵاڵه بۆمان، وه سه رانه (جزية)يان لێ ده سه نرێ ءله سه ر دينى خۆيان ده مێننه وه ، به ڵام جگه له مان نه ئافره تيان بۆمان حه ڵاڵه و نه سه ربڕاوى ده ستيان، وه نه سه رانه يشيان لێ
وه رده گيرێت به رامبه ر مانه وه يان له سه ر دينه كه يان له لاى زۆربه ى زانايان. ئه گه ر پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) به رهه ڵستى ئه وه ى لێ كردبين كه ده ست پێشخه رى سه لام كردن بكه ين له جوله كه و گاوره كان، ئه وا جگه له وان له بوژى وئاگر په رست ء بت په رست ءشيوعى يه كان شايانترن به وه ى كه سه لاميان لێ نه كه ين. بۆيه دروست نى يه سه لام له جوله كه و گاورو كافرانى تر بكه يت ته نانه ت ئه گه ر چويته ناويانه وه له شوێنى دانيشتنه كانيان سه لاميان لێ مه كه وه كو گوێڕايه ڵى يه ك بۆ پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)، وه هه ركه سێكيش گوێڕايه ڵى پێغه مبه ر
(صلی الله علیه وسلم) بكات ئه وا گوێڕايه ڵى خواى گه وره ى كردووه : (مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ) [النساء: 80]. به ڵام ئه گه ر سه لاميان كرد ئايا وه ڵاميان بده مه وه ؟ ده ڵێين: به ڵێ، وه ڵامى سه لام كردنيان ده ده ينه وه ، چونكه خواى گه وره فه رمانى كردووه به دادپه روه رى
و چاكه كردن، وه له دادپه روه رى نى يه ئه گه ر كه سێك سه لامت لێ بكات و وه ڵامى نه ده يته وه بۆيه له چاكه كاري يه كانى ئايينى ئيسلام ئه وه يه كه وه ڵامى سه لامى كافران بده ينه وه .

چۆن وه ڵاميان بده ينه وه ؟





























































ئه گه ر به ئاشكراو به ڕاشكاوى ووتيان: السلام عليكم ئه وا پێيان ده ڵێين: عليكم السلام، به ڵام ئه گه ر به نهێنى و ناديارى ونائاشكرايى سه لاميان كرد ئه وا پێيان ده ڵێين: عليكم، ياخود وعليكم، پێيان ناڵێين: السلام چونكه جوله كه له مه دينه له گه ڵ پێغه مبه رى خوا بوون (صلی الله علیه وسلم) به ته نيشتيدا تێده په ڕين وپێيان ده وت: (السام عليك يامحمد) واته : مردنت له سه ر بێيتء بمريت و له ناوچيت ئه ى محمد
(صلی الله علیه وسلم). وه سه لامه كه يان به ئاشكراو ڕوون ناوت، نايان ووت: السلام عليكم به ڵكو له نێوان ده ربڕينى(لام)ه كه و ده رنه بڕينى ده يان ووت، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: ( إنَّ اليَهُودَ إذا سَلَّمُوا عَلَيكُمْ يَقُولُونَ السَّامُ عَلَيكُمْ، فَقُولُوا: وعَلَيكُمْ ) (البخاري: 6257)، و(مسلم: 2164). واته : ئه گه ر جوله كه سه لامتان لێ بكه ن ئه وا پێتان ده ڵێن: (السام عليكم) واته : مردنتان له سه ر بێت، ئێوه ش ته نها بڵێن: وعليكم، واته : له سه ر خۆتان. وه جوله كه يه ك به ته نيشت پێغه مبه ردا (صلى الله عليه وسلم) تێپه ڕى و دايكى ئيمانداران خاتو عائيشه ى (خواى لێ ڕازى بێت) لابوو، جوله كه كه ووتى: (السام عليك يامحمد) عائيشه يش (خواى لێ ڕازى بێت) فه رمووى: (عليك السام واللعنة) واته : مردنء نه فره ت له سه ر خۆت بێت، واته : زياترى پێووت له وه ى كه ووتى، به ڵام خواى گه وره فه رموويه تى: (وَإِذَا حُيِّيتُمْ بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا) [النساء: 86]. واته : ئه گه ر سه لامتان لێكرا ئه وا وه ڵامى سه لامه كه بده نه وه به باشتر له و، ياخود وه كو خۆى وه ڵامى بده نه وه .

جوله كه كه سه لامێكى خراپى كرد، عائيشه ش (خواى لێ ڕازى بێت) وه ڵامى دايه وه به خراپتر له و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به رهه ڵستى كردو پێى فه رموو: (إنَّ اللهَ رفيقٌ يُحِبُّ الرِّفْقَ في الأمرِ كُلِّهِ). واته : خواى گه وره نه رم و نيانه و له هه موو ئيش و كارێكدا نه رم و نيانى خۆش ده وێت، عائيشه ش (خواى لێ ڕازى بێت) فه رمووى: ئايا نه تبيست چيان ووت؟ فه رمووى: (قد قلت: وعليكم) (البخاري: 6256)، و(مسلم: 2165) . واته : به ڵێ منيش پێم ووتن: له سه ر خۆتان. له چاكه وه يه كه به باشتر وه ڵامى سه لام بده يته وه ، وه له دادپه روه ري يه وه يه كه به خراپتر وه ڵامى سه لام نه ده يته وه ، به م شێوه يه وه ڵامى پێويست ده ست ده كه وێت، ئه گه ر ووتيان: (السام عليك) ئه وا بڵێن: وعليكم بۆ خۆيان ده گه ڕێته وه ، وه ئه گه ر ووتبێتيان: (السلام عليكم) ئه وا ديسان بۆ خۆيانه ، وه ئه گه ر به ڕاشكاوىء ئاشكرايى بڵێن: (السلام عليكم) هه روه كو ئێستا لاى زۆرێك له عه جه مه كان له هيندى و جگه له وانيش ده ڵێن: السلام عليكم وه كافريشه ، تۆ چۆن وه ڵامى ده ده يته وه ؟ بۆت هه يه بڵێيت: عليك السلام و هيچ شتێكى تێدا

نى¬يه و ئاسايى يه ، چونكه ئيسلام ته رازووى حه ق و دادپه روه ري يه (اللقاء الشهري، رقم: 13، ص24-27).

فتوای الشیخ محمد بن صالح العثیمین
رحمه الله

له وه ڕگێڕانی مامۆستا صلاح الدین عبدالکریم

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~