هەڵگرتنی مووی برۆكان‌و دەم ‌و چاوو

حوكمی هەڵگرتنی مووی برۆكان و دەم و چاوو


~~~~~~~~~~

ئه و ديارده يه ى كه زۆر ده بنرێ له ناو ئافره تان دا و زياد گرنگى پێ ده ده ن و بووه ته خوونه ريتى زۆرێك له ئافره تان هه ڵكه ندن و لابردنى مووى ده م وچاوو برۆيه كانيانه ، ئه مه ش بۆ جوانكردن و ڕازاندنه وه ى ديمه نى ده ره وه يانه ، هه ر بۆيه ئافره تانێكى زۆر خوويان به م ديارده وه گرتووه . جا له به ر ئه وه ى ئافره تى موسڵمان و خاوه ن دين متمانه ى به وه يه كه جوانى ئه و له شوێنكه وتنى دين و شه رعى خودا دايه و،
ئه وه ش كه خودا حه رامى كردبێ و قه ده غه ى كردبێ ناشرين و قێزه ونه ، هه ر چه نده له ڕواڵه تى ده ره وه ش دا له پێشچاوى زۆرێك جوان بێ، بۆيه به پێويستمان زانى لێكۆلينه وه يه كى كورت بكه ين سه باره ت به حوكمى هه ڵكه ندنى مووى ده م و چاوو برۆيه كان به پێى سه رچاوه ى ڕه سه نى ئيسلام كه «قورئان و سوننه ت»ه ، پاشان هه وڵده ده ين له به ر تيشكى دره وشاوه و پڕپيتى زانايان و شه رعناسان دا ئه و باسه بكۆڵينه وه و به بێ ته قليدى كوێرانه و شوێن كه وتنى ناحاڵيانه بۆ هيچ مه زهه ب
زانايه ك. لێره ش دا سه ره تا ئه و به ڵگانه باس ده كه ين كه له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) هاتووه سه باره ت به نادروستێتى ئه و كاره ، پاشان ئه وه ى كه ووشانه ى كه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) به كارى هێناوه بۆ ئه م مه به سته شيكردنه وه يه كى زمانه وانى و شه رعيانه ى بۆ ده كه ين، دواتر وه ڵامى ئه و شوبهانه ش ده ده ينه وه كه گوايه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) مه به ستى برۆيه كانه نه ك ده م وچاو!! وه ئه وه ش كه ده وترێ ئه گه ر بۆ مێرد بكرێ دروسته !!

به ڵگه كان:

يه كه م:

« عَلْقَمَه َ»ده فه رموێ كه « عَبْدِ اللَّهِ » كوڕى« مَسْعُودٍ » فه رموويه تى: «لَعَنَ اللَّهُ الْوَاشِمَاتِ وَالْمُسْتَوْشِمَاتِ وَالنَّامِصَاتِ وَالْمُتَنَمِّصَاتِ وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ الْمُغَيِّرَاتِ خَلْقَ اللَّهِ». واته : « نه فرينى خودا له و ئافره تانه ى كه خاڵ ده كوتن و ئه وانه ش وا بۆيان ده كوترێ، وه ئه وانه ى كه مووى هه ڵده گرن و ئه وانه ش وا بۆيان هه ڵده گيرێ، وه ئه وانه ى كه دانه كانيان شاش ده كه ن بۆ جوانى و ده ستكارى و گۆڕان له دروستكراوه كانى خودا ده كه ن». ئه م قسه ى«عَبْدِ اللَّهِ» كوڕى«مَسْعُودٍ »گه يشته وه به ئافره تێك له «بَنِي أَسَدٍ» پێيان ده وت «أُمُّ يَعْقُوبَ» وه ئافره تێكى قورئان خوێن بوو، بۆيه هات بۆلاى و پێى ووت: بيستوومه كه تۆ نه فره تت كردوو له و ئافره تانه ى كه خاڵ ده كوتن و ئه وانه ش وا بۆيان ده كوترێ، وه ئه وانه ى كه مووى هه ڵده گرن و ئه وانه ش وا بۆيان هه ڵده گيرێ، وه ئه وانه ى كه دانه كانيان شاش ده كه ن بۆ جوانى و ده ستكارى و گۆڕان له دروستكراوه كانى خودا ده كه ن. « عَبْدِ اللَّهِ » كوڕى« مَسْعُودٍ » فه رموويه تى: « وَمَا لِي لَا أَلْعَنُ مَنْ لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ فِي كِتَابِ اللَّهِ». واته : « چۆن له عنه ت نه كه م له كه سێك كه پێغه مبه ر له عنه تى لێ كردبێ و له قورئانيش دا هاتبێ». ئافره ته كه ش وتى هه موو قورئانم خوێندۆته وه شتى وه هام تێدا نه بينيه وه !! « عَبْدِ اللَّهِ » كوڕي« مَسْعُودٍ » فه رموويه تى: « لَئِنْ كُنْتِ قَرَأْتِيهِ لَقَدْ وَجَدْتِيهِ قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ «وَمَا آتَاكُمْ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا». واته : «ئه گه ر به وردى بتخوێنبايه ته وه ، ئه وا ده ت دۆزيه وه ، ئه ى ئه وه نى يه خودا ده فه رموێ: ئه وه ى پێغه مبه ر دايپێتان و فه رمانى پێكردن و وه ريگرن و جێ به جێى بكه ن و ئه وه ش كه ئه و قه ده غه ى كرد ئێوه ش وازى لێ بهێنن و توخنى مه كه ون»(1)(1)( صحيح البخاري
- كتاب اللباس باب المتفلجات للحسن - حديث : ‏5594‏، باب المتنمصات - حديث : ‏5601‏، باب الموصولة - حديث : ‏5605‏، باب المستوشمة - حديث : ‏5610‏. صحيح مسلم - كتاب اللباس والزينة باب تحريم فعل الواصلة والمستوصلة والواشمة والمستوشمة والنامصة والمتنمصة والمتفلجات والمغيرات - حديث : ‏4060‏. صحيح ابن حبان
- كتاب الزينة والتطييب ذكر لعن المصطفى صلى الله عليه وسلم المغيرات خلق الله المتفلجات - حديث : ‏5583‏. سنن الدارمي
- ومن كتاب الاستئذان باب : في الواصلة والمستوصلة - حديث : ‏2600‏. سنن ابن ماجه
- كتاب
النكاحباب الواصلة والواشمة - حديث : ‏1985‏).

دووه م:

ئافره تێك هات بۆلاى « عَبْدِ اللَّهِ » كوڕى«مسْعُودٍ» ووتى: بيستوومه كه تۆ قه ده غه ت كردووه ئافره تان پرچى ده ستكرد به كاربهێنن؟ « ابْنِ مَسْعُودٍ » فه رمووى: به ڵێ. ئافره ته كه وتى: ئايا ئه مه ت له قورئان دا بينيوه كه حه رامه يان له پێغه مبه رت(صلی الله علیه وسلم) بيستووه ؟ « ابْنِ مَسْعُودٍ » فه رمووى: «أَجِدُهُ فِي كِتَابِ اللَّهِ وَعَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ». واته :« له قورئان دا بينيوه مه و له پێغه مبه ريشم بيستووه (صلی الله علیه وسلم)». ئافره ته كه وتى: سوێند به خودا قورئانم له سه ره تاوه تا كۆتايى خوێندۆته وه ، به ڵام شتى وه هام تێدا نه بينيوه !! «ابْنِ مَسْعُودٍ» فه رمووى: «فَهَلْ وَجَدْتِ فِيهِ {مَا آتَاكُمْ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا}». واته : « ئايا ئه و ئايه ته ت بينيوه له قورئان دا كه ده فه رموێ: «ئه وه ى پێغه مبه ر دايپێتان و فه رمانى پێكردن و وه ريگرن و جێ به جێى بكه ن و ئه وه ش كه ئه و قه ده غه ى كرد ئێوه ش وازى لێ بهێنن و توخنى مه كه ون ».

ئافره ته كه وتى: به ڵێ بينيومه . «ابْنِ مَسْعُودٍ» فه رمووى: « فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ النَّامِصَةِ وَالْوَاشِرَةِ وَالْوَاصِلَةِ وَالْوَاشِمَةِ إِلَّا مِنْ دَاءٍ». واته :« ده دڵنيابه كه من خۆم بيستم له پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) كه هه ڵكێشانى موو شاشكردنى ددان و به كارهێنانى پرچى خوازراو و خاڵ كوتنينى قه ده غه كرد، مه گه ر بۆ چاره سه رى نه خۆشى بێ»(2)(2)( مسند أحمد بن حنبل
- ومن مسند بني هاشم مسند عبد الله بن مسعود رضي الله تعالى عنه - حديث : ‏3807‏. قال الشيخ الألباني:حديث صحيح، أنظر غاية المرام في تخريج أحاديث الحلال والحرام - (1 / 74).).

ئه وه ى له م فه رموودانه وه وه رده گيرێ ئه وه :

كۆمه لێك كار و كردار هه يه كه به زۆرى ئافره تان ئه نجامى ده ده ن و بۆته پيشه و خووى زۆرێك له ئافره تان، به ڵام له شه ريعه تى پيرۆزى ئيسلام دا حه رامن و قه ده غه كراون و، هه ركه س بۆ خۆى بيكات يان بۆ كه سێكى ترى ئه نجام بدات، ئه وا به ر له عنه ت و نه فرينى خودا ده كه وێت، هۆكارى ناردوستێتى ئه و كاره ش ده گه ڕێته وه بۆ ده ستكارى كردنى دروستكراوى خودا. به ڵام ئه وه ى كه ده مانه وه ى قسه ى له سه ر بكه ين لێره دا بريتيه له هه ڵكێشانى موو كه پێى ده وترێ: «نَمْص». جاوه كو پێشتر ئاماژمان پێكرد« نَمْص » يه كێكه له و كردارانه ى كه حه رامه و هه ركه س بيكات به ر له عنه ت و نه فره تى خودا ده كه وێ، به ڵام ئايا مه به ستى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له و «نَمْص» چى يه ؟ ئايا ته نها هه ڵگرتن و باريكردنه وه ى برۆكان ده گرێته وه ؟ يان هه موو ده م وچاوويش ده گرێته وه ؟؟ لێره دا پێم باشه سه ره تا به وردى سه رنجى ماناى ئه م وشه يه بده ين له ڕووى زمانه وانيه وه تاوه كو بزانين ئه م ووشه بۆچى به كاربراوه ، دواى ئه وه ش لێكدانه وه ى شه رعناسان و زانايانى ئيسلام باس ده كه ين.سه ره تا پێناسه ى ووشه ى « نَمْص » له بنچينه ى زمانى عه ربى دا: فه رهه نگ و قاموسه كانى زمانى عه ره بى وشه ي«نَمْص»يان بۆ هه ڵكێشان و هه ڵكه ندنى موو به كارهێناوه . هه روه كو ده فه رموون: «النَّمَص رقَّة الشعر ودِقَّتُه حتى تراه كالزَّغَبِ». واته : « نمص باريك كردنه وه ى موو ته نكردنه وه يه تى تاوه كو وه كو گه نكه موو ده رده كه وێ»(3)(3)( لسان العرب - (7 / 101)). «النَمْصُ: نتفُ الشَعْرِ. وقد تَنَمَّصَتِ المرأةُ ونَمَّصَتْ أيضاً، والنامِصَةُ: المرأة التي تزيِّن النساء بالنَمْصِ ». واته : « نه مص بريتيه له هه ڵكه ندنى موو، وه زۆرجار ئافره ت هه ڵده سێ به هه ڵكێشاني، وه هه روه ها بۆ يشى هه ڵده كێشن، نامصه : ئه و ئافره ته يه كه هه ڵده ستێ به جوانكارى ئافره تان به هۆى هه ڵكێشانى تووك و مووه كانه وه »(4)(4)( الصحاح في اللغة - (2 / 233)). «النَّمْصُ : نَتْفُ الشَّعْرِ » واته : « نه مص بريتيه له هه ڵكه ندنى توك و موو»(5)(5)( تاج العروس - (1 / 4550)). «(نمص) النون والميم والصاد أُصَيلٌ يدلُّ على رِقّة شَعْرٍ أو نتف له. فالنَّمَص: رِقَّة الشَّعر. والمِنْماص: المِنْقاش». واته :« بنج و بنه وانى نمص به ڵگه يه له سه ر ته نككردنه وه ى موو يان كێشاني، كه وابوو: نه مص ته نككردنه وه و باريك كردنه وه ى مووه ، وه منماصيش: مووكێشه »(6)(6)( معجم مقاييس اللغة لابن فارس - (5 / 481)).«النَّامِصَةُ " مُزيِّنَةُ النِّسَاءِ بالنَّمْصِ "». واته : « نامصه : ئه و ئافره ته يه كه هه ڵده ستێ به جوانكارى ئافره تان و به هۆى هه ڵكێشانى تووك و مووه كانه وه »(7)(7)( تاج العروس - (1 / 4551).). «أَنْمَصُ الرَّأْسِ وأَنْمَصُ الحَاجِبِ ورُبَّمَا كانَ أَنْمَصَ الحَاجِبِ ورُبَّمَا كانَ أَنْمَصَ الجَبِينِ إِذا رَقَّ مُؤَخَّرُهُمَا ». واته :« كه ده وترێ نه مصى سه رى كرد، يان نه مصى برۆكانى كرد، زۆرجار نه مصى برۆكانى ده كات، وه هه ندێ جار نه مصى نا وچه وانى ده كات، مه به ست به مانه ئه وه يه كه ته نك و باريكى بكاته وه »(8)(8)( تاج العروس - (1 / 4551)). «النَّمَصُ : " القِصَارُ مِن الرِّيشِ "». واته : « نه مص واته لابردنى موو»(9)(9)( تاج العروس - (1 / 4551).).« هي التي تَنْتِفُ الشَّعرَ من الوَجْهِ». واته : « نه مص بريتيه له هه ڵكێشانى مووى ده م وچاو»(10)(10)( تاج العروس - (1 / 4551).).« وامرأَة نَمْصاء تَنْتَمِصُ أَي تأْمرُ نامِصةً فتَنْمِص شعرَ وجهها نَمْصاً أَي تأْخذه عنه بخيط». واتة: « كة دةوتريَ «وامرأَة نَمْصاء تَنْتَمِصُ» واته داواى كرد مووى ده موچاوى بۆ هه ڵكێشن به ده زوو »(11)(11)( لسان العرب - (7 / 101).). كه وابوو:

به پێى لێكدانه وه ى فه رهه نگه كه انى زمانه وانى بۆ ئه م وشه ئه وا ده گه ينه دوو ئه نجام:

1- «نمْص» بريتيه له هه ڵكێشانى تووك و موو، واته ته نها مانايه ك كه هه موو فه رهه نگه كانى زمانى عه ره بى له سه ر يه ك ده نگ ئه وه يه كه كه وشه ي«نمْص»له بنچينه ى زمان دا ته نها يه ك ماناى هه يه كه ئه ويش بريتيه له هه ڵكێشان.

2- هه روه ها به پێى ماناى زمانه وانى: سه رچاوه فه رهه نگيه كان ووشه ى «نمْص»يان كورت نه كردۆته وه ته نها له هه ڵكێشانى مووى برۆكان دا، به ڵكو به مانايه كى فراوانترو گشگير تر مانايان كردووه ، كه ئه ويش هه ڵكێشانى تووك و مووى ده م وچاوه به گشتى.

پێناسه ى ووشه ى «نمْص» له لاى زانيان و شه رعناسان:

به پێى فه رمووده كه ى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) كه «عَبْدِ اللَّهِ» كوڕي«مسْعُودٍ» ده يگێڕته وه زانايان و شه رعناسان يه كده نگن له سه ر ئه وه ى كه حه رامه له سه ر ئافره ت ده ستكارى برۆيه كانى بكات و به مه به ستى هه ڵكرتن و باريك كردنه وه و ته نككردنه وه ى يان قرتاندنى نێوان برۆيه كاني، بۆيه ده فه رموون هه ر ئافره تێك ئه و كرداره ئه نجام بدات ئه وا تاوانێكى گه وره ى ئه نجام داوه و به ر له عنه تى خودا ده كه وێت، بۆيه پێوسته ته وبه يه كى يه كجاره كى لێ بكات و نه گه ڕيته وه سه رى و دووباره ى نه كاته وه .وه هه روه ها دروست نى يه بۆ ئافره ت ده ستكارى ده م وچاوى بكات و هه ڵى بگرێ، چونكه ئه وه ى كه له فه رمووده كه دا هاتووه مانايه كى گشتگيره و ته نها له برۆيه كان دا سنوردار نى يه ، به ڵكو هه ڵگرتن و لابردنى مووه كانى ده م وچاويش ده گرێته وه .كه وابوو مه به ست به و «نَمْص» كه حه رامه و له عنه تى لێكراوه هه روه ك چۆن باريك كردنه وه و ته نكردنه وه ى برۆيه كان ده گرێته وه ، به هه مان شێوه هه ڵگرتن و لابردنى مووى ده م وچاويش ده گرێته وه .

لێره ش دا ووته ى زانايان سه باره ت به و فه رمووده ده خه ينه ڕوو:

1- ئيمامى«إبن حجر» له « فتح الباري 10 / 377» ده فه رموێ: « والنماص إزالة شعر الوجه بالمنقاش...».
واته : ««نَمْص» بريتيه له لابردنى مووى ده م وچاو به موكێش»

2- ئيمامي« النووى » له « شرح النووي على مسلم 14 / 106» ده فه رموێ: « وأما النامصة بالصاد المهملة فهي التى تزيل الشعر من الوجه والمتنمصة التى تطلب فعل ذلك بها وهذا الفعل حرام ». واته : ««نَامْصة» بريتيه له و ئافره ته ى كه هه لده ستێ به هه ڵكێشانى مووى ده م وچاو، وه «المتنمصة» بريتيه له و ئافره ته ى كه داوه ده كات ده م وچاوى بۆ هه ڵگرن، كردنى ئه مانه ش حه رامه ». وه هه روه ها له هه مان جێگه دا ده فه رموێ: « وأن النهى إنما هو فى الحواجب وما فى أطراف الوجه».واته : « ئه و نه هى كردنه ى كه له فه رمووده كه دا هاتووه به دڵنيايه وه برۆيه كان ده گرێته وه و ده وروبه رى ده م وچاويش ده گرێته وه ».

3- وه «محمد عبد الرحمن المباركفوری » لة «تحفة الأحوذي بشرح جامع الترمذي8/55» ده فه رموێ:« والنماص إزالة شعر الوجه بالمنقاش ». واته :« بريتيه له لابردنى مووى ده م وچاو به موكێش ».

4- وه هه روه ها «محمد آبادي» لة « عون المعبود شرح سنن أبي داود 11 / 150»ده فه رموێ: «هي التي تطلب إزالة الشعر من الوجه بالمنماص أي المنقاش». واته : ««المتنمصة» بريتيه له و ئافره ته ى كه داوه ده كات ده م وچاوى بۆ هه ڵگرن به مووكێش».

5- ئيمامي« ابن الجوزي » لة « غريب الحديث 2 / 437» دةفةرمويَ: «النامِصَةَ وهي التي تَنْتِفُ الشَّعْر من الوَجْهِ» واته : « بريتيه له هه ڵگرتنى مووى ده م وچاو ».

6- ئيمامى«إبن قدامة المقدسي» لة « المغني 1 / 159» ده فه رموێ: «فأما النامصة : فهي التي تنتف الشعر من الوجه » واتة:« نامصه بريتيه له و ئافره ته ى كه هه ڵده ستێ به هه ڵگرتنى مووى ده م وچاو».

7- ئيمامي«اڵالباني» له « تمام المنه 1 / 82» ده فه رموێ: «وهي التي تنتف شعر حاجبيها أو غير بقصد التجميل - وعلل ذلك بأنه تغيير لخلق الله». واته :« بريتيه له و ئافره ته ى كه بۆيه كانى يان جگه له برۆيه كانى هه ڵده گرێ به مه به ستى جوانكاری، هۆكارى له عنه ته كه ش ئه وه يه كه دروستكراوى خودا ده گۆڕێ ».

8- ئيمامى«إبن باز» له « مجموع فتاوى 10 / 51» ده فه رموێ:
« والنمص : هو أخذ الشعر من الوجه والحاجبين». واته :« نمص بريتيه له هه ڵگرتنى مووى ده م وچاوو برۆيه كان».

كه وابوو:به پێى لێكدانه وه ى زانايان و شه رعناسان :

1- «نَمْص» بريتيه له هه ڵكێشانى تووك و موو، واته ته نها مانايه ك كه هه موو زانايان و شه رعناسان له سه ر يه ك ده نگ ئه وه يه كه كه وشه ي«نَمْص»له شه رع دا بريتيه له هه ڵكێشان و هه ڵگرتنى تووك و موو.

2- هه روه ها «نمْص»يان كورت نه كردۆته وه ته نها له هه ڵكێشانى مووى برۆيه كان دا، به ڵكو به مانايه كى فراوانترو گشگير تر مانايان كردووه ، كه ئه ويش هه ڵكێشانى تووك ومووى ده م وچاوه به گشتى.به لام ئه گه ر ئافره تێك ريش و شواربى لێ ڕوا، تووكى ده م وچاووى بووه هۆكارى گۆڕينى ديمه نى ده م و چاوي، ئه وا لابردن و هه ڵكێشانى ئه و تووك و مووانه به ر ئه و حه رامه ناكه وێت، بۆيه دروسته بۆ ئافره ت له و حاڵه تانه دا ئه و تووك و مووه زيادانه لاببات.هه روه كو ئيمامى« النووي » له « شرح النووي على مسلم 14 / 106» ده فه رموێ: « وأما النامصة بالصاد المهملة فهي التى تزيل الشعر من الوجه والمتنمصة التى تطلب فعل ذلك بها وهذا الفعل حرام الا اذا نبتت للمرأة لحية أو شوارب فلاتحرم إزالتها بل يستحب...». واته : ««نَامْصه » بريتيه له و ئافره ته ى كه هه ڵده ستێ به هه ڵكێشانى مووى ده م وچاو، وه «المتنمصه » بريتيه له و ئافره ته ى كه داوه ده كات ده م وچاوى بۆ هه ڵگرن، كردنى ئه مانه ش حه رامه ، ته نها بۆ ئافره تێك دروسته و سوننه ته كه شوارب يان ڕيشى لێ بڕوێ، بۆيه له و حاڵه ته دا حه رام نى يه ده ستكارى كردن و هه ڵكێشان و لابردني».وه ئيمامى«إبن باز» پرسيارى لێكرا سه باره ت به حوكمى لابردنى مووى ده م وچاوو، ئه ويش له وه ڵام دا فه رموى: « إن كان شعرا عاديا فلا يجوز أخذه ؛ لحديث : لعن رسول الله - صلى الله عليه وسلم - النامصة والمتنمصة الحديث، والنمص : هو أخذ الشعر من الوجه والحاجبين، أما إن كان شيئا زائدا يعتبر مثله تشويها للخلقة ؛ كالشارب ، واللحية ، فلا بأس بأخذه ولا حرج ؛ لأنه يشوه خلقتها ويضرها ، ولا يدخل في النمص المنهي عنه ». واته :« ئه گه ر موويه كى ئاسايى بێ، ئه وا دروست نى يه لاببرێ و ده ستكارى بكرێ، له به ر ئه وه ى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له عنه تى كردووه له و ئافره تانه ى كه موو هه ڵده گرن و ئه وانه ش وا بۆيان ده كرێ، وه موو هه ڵگرتنيش بريتيه له هه ڵكێشان و لابردنى مووى ده م وچاوو برۆيه كان، به ڵام ئه گه ر مووى ده م وچاوو شتێكى ئاسايى نه بوو، وه زياده بوو له بارى ئاسايى خۆى كه ببوه هۆكارى تێكدانى ديمه نى ده م وچاوی، وه كو شوارب يان ڕيش، ئه وا دروسته بۆى لاى ببات و له هه ڵكێشانى تاوانبار نابێ، چونكه ديمه نى تێكده دات و زه ره ى لێده دات، ئه م حاڵه ته ش ناچێته ژير ئه و له عنه ته ى كه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) كردوويه تي». به ڵام ئه وانه ى كه ده ڵێن ئه م حوكمه تايبه ته به هه ڵگرتن و باريك كردنه وه و ته نككردنه وه ى برۆيه كان و شمولى ده م وچاوو ناكات، ئه وا سه ڕاى ئه وه ى كه قسه كه يان له گه ڵ بنچينه و بنه ماى زمانى عه ره بى تێكده گيرێ، پێچه وانه ى تێگه يشتن و لێكدانه وه ى صه حابه يه بۆ ئه و فه رمووده يه : « قَبِيصَه َ»ى كوڕي«جَابِرٍ» ده فه رموێ : «يَلْعَنُ الْمُتَنَمِّصَاتِ وَالْمُتَفَلِّجَاتِ وَالْمُوتَشِمَاتِ اللَّاتِي يُغَيِّرْنَ خَلْقَ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ» ئافره تێك له گه ڵ پيره ژنێك چوون بۆلاى «عَبْدِ اللَّهِ» كوڕى«مَسْعُودٍ» له ماڵه وه بوو له گه ڵ سێ كه سى تردا بوو، ده م وچاوى ئافره ته كه ى بينى ده بريسكايه وه . «عَبْدِ اللَّهِ» كوڕى«مَسْعُودٍ» پێى ووت: ئايا ده م وچاوت تاشيوه ؟
ئافره ته كه ش توڕه بوو ووتى: ئه و كه سه ى كه فێرى ده م وچاو تاشينه خێزانه كه ى خۆته نه ك من. «عَبْدِ اللَّهِ» كوڕي«مَسْعُودٍ» پێى ووت: ووتى بچۆ بۆلاى ئه گه ر كارى وه هاى كردبوو ئه وا من حاشاى لێ ده كه م. ئافره ته كه چووه ژووره وه و پاشان گه ڕايه وه ، ووتى سوێند به خوا شتى وه هاى نه كردووه . «عَبْدِ اللَّهِ» كوڕى«مَسْعُودٍ» فه رمووێ: «سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَلْعَنُ الْمُتَنَمِّصَاتِ وَالْمُتَفَلِّجَاتِ وَالْمُوتَشِمَاتِ اللَّاتِي يُغَيِّرْنَ خَلْقَ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ». واته :« بيستم له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) كه له عنه تى ده كرد له و ئافره تانه ى مووى ده م وچاوو هه ڵده گرن، وه ئه وانه ى ددانيان شاش ده كه ن بۆ جواني، وه ئه وانه ش كه خاڵ ده كوتن وده ستكارى دروستكراوه كانى خودا ده كه ن »(12)(12)( المسند للشاشي
- مسند عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قبيصة بن جابر
- حديث : ‏765‏، المسند للشاشي
- مسند عبد الله بن مسعود رضي الله عنه بقية رواية قبيصة - حديث : ‏766‏. قال الشيخ الألباني:حديث حسن، أنظر السلسلة الصحيحة المجلدات الكاملة (6 / 291/4))

ئه وه ى له و فه رمووده وه وه رده گيرێ ئه وه يه :

كه
« عَبْدِ اللَّهِ » كوڕي« مَسْعُودٍ » فه رمووده كه ى پێغه مبه رى(صلی الله علیه وسلم) هێنايه وه كاتێك له گه ڵ ئه و ئافره ته دا باسى ده ستكارى كردنى مووى ده م وچاويان ده كرد، كه وابوو«إبن مَسْعُودٍ » ئه وه ى فێرمان كرد ئه وه ى كه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له عنه تى لێ كردووه ته نها برۆيه كان ناگرێته وه ، به ڵكو هه موو ده م و چاوويش ده گرێته وه ، بۆيه ووتى ئه گه ر خێزانى من ده ستكارى ده م و وچاووى كردبێ ئه وا من حاشاى لێ ده كه م.وه هه ندێكى تر بۆ ئه وه ى شه رعيه ت بده ن به هه ڵگرتنى مووى ده م وچاوو به شێوه يه كى ڕه ها، ئه وا ئه و قسه يه ده كه نه بيانوو كه ئافره تێك پرسيارى له عائيشه كرد ئايا دروسته ئافره ت ده م وچاوى هه ڵگرێ بۆ خاترى مێردى ئه ويش فه رموويه تى: «أميطي عنك الأذى ما استطعت» واته :« مووه كانى ده م وچاوت لاببه چه ندێك ده تواني»(13)(13)( مسند ابن الجعد
- من حديث أبي إسحاق السبيعي حديث : ‏392‏. قال الشيخ الألباني:حديث ضعيف، أنظر غاية المرام في تخريج أحاديث الحلال والحرام - (1 / 76)). ئه م فه مووده يه ى كه له عائيشه وه باسكراوه لاوازو زه عيفه ، هه روه كو له په راوێزه كه دا ئاماژه به پله ى فه رمووده كه كراوه و فه رمووده ناسى سه رده م و زاناى پايه به رزى ئوممه ت ئيمامى ئه لبانى ده فه رموێ لاوازه ، هه ڵبه ت شتێكى زانراويشه فه رمووده ى لاواز كارى پێ ناكرێ و پشتى پێنابه سرێ بۆ ديارى كردنى ئه حكام. كه وابوو: ئه وانه ى كه فه رمووده كه ى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) تايبه ت ده كه ن به هه ڵگرتنى برۆيه كان، ئه و تابه تكردنه هيچ به ڵگه يه كى له سه ر نى يه ، چونكه فه رمووده كه به شێوه يه كى گشتى باسى هه ڵگرتن و لابردنى مووى ده م وچاوى كردووه و برۆيه كانيش به شێكن له ده م وچاو، جا ئه گه ر يه كێك بيه وێ ئه و مانا گشتگيره تايبه ت بكات و ته نها له سنورى برۆيه كان دا سنوردارى بكات، ئه وا پێويسته به به ڵگه ى صحيح بيسه لمێني، جامادام هيچ به ڵگه يه كى صحيح نى يه مانا عامه كه تايبه ت بكات، كه وابوو قسه كه يان له سه ر بنه ماى شه رعى نى يه كه ده ڵێن ته نها تايبه ته به برۆيه كان. وه هه وه ها هه ندێكى تر ئه وه ده كه نه بيانوو كه ئه گه ر مێرد داواى له خێزانى كرد ده م وچاووى هه ڵگرێ، ئه وا دروسته بۆ ئافره ت ده م وچاوى هه ڵگرێ وه كو جوانكاريه ك بۆ مێردى و پێويسته گوێڕايه ڵى مێردى بكات!!!!! له وه ڵامى ئه مه ش ده ڵێن: پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێ: «لا طَاعَةَ لِمَخْلُوقٍ فِي مَعْصِيةِ الخَالِقِ».واته : « نابێ گوێڕايه ڵى دروستكراوه كان بكرێ، له بێ فه رمانى دروستكراو دا»(14)(14)( مصنف ابن أبي شيبة
- كتاب الجهاد في إمام السرية يأمرهم بالمعصية ; من قال : لا طاعة - حديث : ‏33053‏،كتاب الزهد ما ذكر في زهد الأنبياء وكلامهم عليهم السلام -
أبو البختري حديث : ‏34269‏. مسند أحمد بن حنبل
- مسند العشرة المبشرين بالجنة مسند الخلفاء الراشدين -
مسند علي بن أبي طالب رضي الله عنه حديث : ‏1055‏. قال الشيخ الألباني:حديث صحيح، أنظر الجامع الصغير وزيادته(1 / 1348/13477)). وه هه وه ها ده فه رموێ: «لَا طَاعَةَ فِي مَعْصِيَةِ اللَّهِ إِنَّمَا الطَّاعَةُ فِي الْمَعْرُوفِ». واته : « نابێ گوێڕايه ڵى هيچ كه س بكرێ له بێ فه رمانى كردنى خودا دا، گوێرايه ڵى هه ركه س بكرێ ته نها له چاكه دا دروسته »(15)(15)( صحيح البخارى - كتاب أخبار الآحاد باب ما جاء في إجازة خبر الواحد الصدوق في الأذان والصلاة - حديث : ‏6850‏. صحيح مسلم
- كتاب الإمارة باب وجوب طاعة الأمراء في غير معصية
- حديث : ‏3513‏).

له و فه رموودانه وه ئه وه وه رده گيرێ:

كه دروست نى يه بۆ هيچ كه سێك گوێڕايه ڵى هيچ كه سێك تر بكات له شتێكدا كه بێ فه رمانى خودا تێدابێ، جا كاتێك كه ڕوون بويه وه كه هه ڵگرتنى مووى ده م وچاو كارێكى حه رامه و بێ فه رمانى كردن و سه رپێچى كردنه له فه رمانى خودا، بۆيه دروست نى يه له و سه رپێچى كردنه دا گوێڕايه ڵى هيچ كه سێك بكرێ، ئيتر ئه و كه سه هه ركه سێك بێ.
وه « عَائِشَه َ» ده فه رموێ:ئافره تێكى ئه نصاريه كان كچێكى دا به شوو كه قژى سه رى ڕوتابوه وه ، بۆيه هات بۆلاى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ئه وه ى بۆ باسكرد و ووتى: مێرده كه ى داواى لێم كردووه كه پرچێكى بۆ دابنێم. « لَا إِنَّهُ قَدْ لُعِنَ الْمُوصِلَاتُ » واته : « نه خێر شتى وامه كه ، چونكه له عنه ت كراوه له و كه سه ى پرچى خوازراو دابنێ»(16)(16)( صحيح البخاري
- كتاب النكاح باب لا تطيع المرأة زوجها في معصية - حديث : ‏4912)

ئه وه ى له م فه رمووده يه وه وه رده گيرێ ئه وه يه :

به كارهێنانى پرچى خوازراو له گه ڵ هه ڵگرتنى مووى ده م وچاو هه ردووكيان له يه ك فه رمووده دا باسكراون كه له عنه تى لێكراوه و نا دروسته ، وه له م فه رموده يه ش كه عائيشه باسى ده كات ئه و ئافره ته مێرده كه ى داواى لێكرد كه پرچى خوازراو به كار بهێنێ، به ڵام پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ڕێگه ى ڕێگه ى پێنه دا به كارى بهێنێ به بيانووى ئه وه ى كه مێرده كه ى داواى كردووه ، به ڵكو فه رمووى كارێكه خودا له عنه تى لێ كردووه ، ئيتر مێرد داواى ده كات يان نا گوێى بۆ ناگيرێ. جا ئه گه ر دروست بوايه له وه ها شتێك دا گوێڕايه ڵى بۆ مێرد بكرێ، ئه وا پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ڕێگه ى به و ئافره ته ده دا كه به قسه ى مێرده كه ى بكات، وه كه ڕێگه ى پێ نه دا به ڵگه له سه ر ئه وه ى كه ئه گه ر مێرد داوى له خێزانى كرد ده م وچاوى هه ڵبگرێ، ئه وا شه رعيه ت نادات به و كاره و ئه و حه رامه حه ڵال ناكات.

پوخته ى ئه وه ى واوترا:

هه ڵگرتنى ده م وچاوو برۆيه كان يه كێكن له و تاوانانه ى كه زۆر ته شه نه ى كردووه له ناو ئافره تانى موسڵمانان دا بۆ مه به ستى جوانكارى و خۆڕازاندنه وه ، له كاتێكدا يه كێكه له تاوانه گه وره كان و هه ركه س ئه نجامى بدات به ر له عنه تى خودا ده كه وێ .وه تاوانى هه ڵگرتنى ده م وچاو له گه ڵ هه ڵگرتنى برۆيه كان دا جياوازى نى يه ، هه ردووكيان هه ر حه رامن و سه رپێچى كردنه له فه رمانى خودا، مه گه ر ئافره تێك بيانويه كى شه رعى هه بێ ده ستكارى ده م وچاوى بكات، كه ديمه نى ده م وچاوى گۆڕى بێ وه كو ڕيش و شواربى لێ بڕوێ، ئه وا له و حاڵه ته دا دروسته بۆى به پێى پێويست لايان به رێ.به ڵام به داخه وه ئه م تاوانه ش وه كو زۆرێك له تاوان و سه رپێچه كانى تر له پێش چاوى خه ڵك ئاسان كراوه و به فه تواى به تاڵ و قسه ى بێسه رو به ره و بيانووى بێ شه رعى حه ڵاڵ كراوه له لايه ن كۆمه ڵيك كه سى به ناو بانگه واز خوازى دونيا ويست كه خه ڵك چۆنيان پێ خۆش بێ ئاوه ها باسى حه ڵاڵ و حه راميان بۆ ده كه ن.

( نوسینی دکتۆر كاوە ئەكرەم سەنگاوی)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~