ره‌ش بينى و به‌ شوم زانينى شته‌كان

ره ش بينى و به شوم زانينى شته كان

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

«الطيرة» بريتيه له ڕه ش بينى كردن و به خراپ و نه گبه ت ته ماشاكردنى هه ندێ شت . خواى په روه ردگار ده فه رموێ : ( فَإِذَا جَاءَتْهُمُ الْحَسَنَةُ قَالُوا لَنَا هَذِهِ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَطَّيَّرُوا بِمُوسَى وَمَنْ مَعَهُ أَلَا إِنَّمَا طَائِرُهُمْ عِنْدَ اللَّهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ) الأعراف: ١٣١
واته : « خواى گه وره باسى دارو ده سته ى (فيرعون) ده كات و ده فه رمووێ: هه ركاتێ خۆش گوزه رانى و نيعمه ت و چاكه يان بۆهاتبا له باتى شوكرانه بژێرى ده يان ووت: ئه مه له به ر شان و شكۆى خۆمانه . وه ئه گه ر دووچارى قات و قڕی و به ڵاو موسيبه تێك هاتبان له (موسى)و شوێن كه وتوانى ڕه شبين ده بوون و ده يان گووت: ئه مه له شومى (موسى)ء داروده سته كه ى يه تى و نه گبه تى ئه وانه ئێمه ش دووچارى بووينه ، جا دواى ئه وه خودا ده فه رمووێ : هۆشياربن ئه وه ى له قازانج و زيان بێ هه ر به بڕيارى خودايه ، نه ك له به ر شومى «موسی»ء ئه وانه ى له گه ڵى بوون، به ڵام زۆربه يان ئه م بيرو باوه ڕه ڕاسته نازانن بۆيه ئاوا ره ش بينن» .

* كاتى خۆى(عه ره ب)، يه كێكيان ئه گه ر ويستباى سه فه رێك بكات يان هه ركارێكى تر ئه نجامدات، ده هات باڵنده يه كى ده گرت و هه ڵى ده دا، جا ئه گه ر باڵنده كه به لاى ڕاست بفڕيايه گه شبين ده بوون و كاره كه يان جێ به جێ ده كرد و سه فه ره كه يان ده كرد. به ڵام ئه گه ر باڵنده كه به لاى چه پدا بفڕيايه ڕه ش بين ده بوون و له كاره كه يان پاش گه زده بونه وه و نه يان ده كرد . وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) حوكمى ئه م كاره ى بۆمان ڕوون كردۆته وه و ده فه رمووێ : « الطِّيَرَةُ شِرْكٌ ».واته « ڕه ش بينى له هه ركارو فه رمانێكدا بێ، ئه وا شيرك وهاوبه ش دانانه بۆخوا». رواه الامام احمد1/389 وهو في صحيح الجامع 3955
وه ئه وه ى ده چێته ژێر ئه م باس و بيروباوه ڕه حه ڕامه وه كه (ته وحيد) نابوت ده كات: ئه مانه ن:- ڕه ش بينى له مانگه كاندا، وه كو وازهێنان له ژن هێنان و ژن ماره كردن له مانگى(صفر)دا . وه ڕه ش بينى له ڕۆژه كاندا، وه كو باوه ڕبوون به وه ى چوارشه مه ى كۆتايى هه موو مانگێك ڕۆژى به ڵاو نه گبه تيه ، وه ڕه ش بينى له ژماره دا وه كو به خراپ ته ماشاكردنى ژماره (13). وه يان ڕِه ش بينن بوون له (ناو)دا، وه يان ڕه ش بينى كردن به رامبه ر هه ندێ كه سى خاوه ن عه يب، وه كو كه سێك ده ڕوات بۆ ئه وه ى دوكانه كه ى بكاته وه و له ڕيگا كه سێكى كوێر ده بينێ و ده گه ڕێته وه و له چونه كه ى ڕه ش بين ده بێ .
جا ئه مانه هه مووى حه رامه و شه ريك و هاوبه ش دانانه بۆ خوا. وه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)
خۆى به دوور گرتووه له و كه سانه ى به م كاره هه ڵده سن، هه روه كو «عمران»ى كوڕی«حصين» له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم)
ده يگێرێته وه كه فه رموويه تى: « لَيْسَ مِنَّا مَنْ تَطَيَّرَ ، أَوْ تُطِيَّرَ لَهُ أَوْ تَكَهَّنَ ، أَوْ تُكِهِّنَ لَهُ أَوْ سَحَرَ ، أَوْ سُحِرَ لَهُ».
واته « له ئێمه نى يه ئه وكه سه ى باڵنده هه ڵبدات يان بۆى هه ڵده ن وه له ئێمه نى يه ئه وكه سه ى فاڵبگرێته وه يان بۆى بگرنه وه ،يان جادوو بكات يان جادووى بۆبكرێ» رواه الطبراني في الكبير18/162النظر صحيح الجامع5435.

* وه هه ر كه س ڕه شبينيه ك كه وته دڵيه وه به رامبه ر شتێك، ئه وا كه فاره ته كه ى ئه وه يه كه له م (حديث)ه دا هاتووه : «عبدالله»ى كوڕي«عمر» له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم)
ده يگێرێته وه كه فه رموويه تى: « مَنْ رَدَّتْهُ الطِّيَرَةُ مِنْ حَاجَةٍ فَقَدْ أَشْرَكَ، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، مَا كَفَّارَةُ ذَلِكَ؟ قَالَ: أَنْ يَقُولَ أَحَدُهُمُ اللَّهُمَّ لاَ خَيْرَ إِلاَّ خَيْرُكَ، وَلاَ طَيْرَ إِلاَّ طَيْرُكَ، وَلاَ إِلَهَ غَيْرُكَ».
واته « هه ر كه سيك له كارێكى خۆى واز بهێنێ به هۆى ڕه ش بينى يه وه ، ئه وا شه ريك وهاوبه شى بۆ خوا داناوه . وتيان كه فاره تى ئه وه چى يه ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
؟ فه رموی، ئه م دوعايه :- ((خوايه هيچ خێر وچاكه يك نى يه توشمان بێ ته نها ئه و خێر وچاكه يه نه بێ كه تۆ ده ته وێ ، وه هيچ زه روزيانێك نى يه كه ڕێ مان لێ بگرێ ته نها ئه وه نه بێ كه تۆ ده ته وه ێ ،وه هيچ په رستراوێكى شياو به په رستن نيه ته نها تۆ نه بێ » رواه الامام احمد2/220 السلسه الصحيحه1065ز] [هذالحديث فيه ضعف]. ڕه ش بينى شتێكى ده رونى يه و له دڵدا كه م و زياد ده كات، باشترين و گرينگترين چاره سه ر پشت به ستنه به خواى په روه ردگار . «عبدالله»ى كوڕي«مسعود» ده فه رمووێ :- « وَمَا مِنَّا إِلَّا وَلَكِنَّ اللَّهَ يُذْهِبُهُ بِالتَّوَكُّلِ». واته « هيچ كه س نه بوو له ئێمه ئيلا كه م تا زۆر شتێك له وه له دڵى دا دروست ده بوو ،به ڵام خواى گه وره نه يده هێشت ولاى ده برد به به پشت به ستن به خوا » رواه ابوداود3910وهو في السلسه الصحيحه430ٍ.





(ئاماده کردنی دکتۆر کاوه اکرم )


~~~~~~