به‌خشنده‌‌و لێبورده‌ یی خوای په‌روه‌ردگاربۆئه‌وکه‌سانه‌ی قه‌ڕز به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن

به خشنده و لێبورده یی خوای په روه ردگاربۆئه وکه سانه ی قه ڕز به خه ڵك ده ده ن


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

عَنْ حُذَيْفَةَ (ڕه زای خوای لێبێت) قَالَ قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ(صلی الله علیه وسلم) « تَلَقَّتِ الْمَلاَئِكَةُ رُوحَ رَجُلٍ مِمَّنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، فَقَالُوا: أَعَمِلْتَ مِنَ الْخَيْرِ شَيْئًا قَالَ: لاَ قَالُوا: تَذَكَّرْ. قَالَ كُنْتُ أُدَايِنُ النَّاسَ فَآمُرُ فِتْيَانِى أَنْ يُنْظِرُوا الْمُعْسِرَ وَيَتَجَوَّزُوا وَفِي رِوَايَة (وَأَتَجَاوَزُ) عَنِ الْمُوسِرِ، قَالَ قَالَ: اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ تَجَوَّزُوا عَنْهُ » وَفِي رِوَايَة (قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ نَحْنُ أَحَقُّ بِذَلِكَ مِنْهُ تَجَاوَزُوا عَنْهُ) (أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (2077) ومُسْلِمٌ (3969)).

هاوه ڵى خۆشه ويست (حُذَيْفَة ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: مه لائيكه ته كان ڕوحى پياوێك له ئوممه تانى پێش ئێوه له (به نى ئيسرائيل) يان وه رگرت (ڕوحيان كێشا) ئينجا مه لائيكه ته كان به پياوه كه يان ووت: ئايا تۆ هيچ خێرو چاكه ت كردووه ؟ پياوه كه ووتى: نه خێر، مه لائيكه كان ووتيان: بير بكه ره وه ، پياوه كه ووتى: من له دونيادا قه رزم ئه دا به خه ڵك، وه فه رمانم ده كرد به خزمه تكارو كارمه نده كانم كه چاوه ڕوانى دواخستنى هێنانه وه ى قه رزى لاى نه دارو ده ست كورت بكه ن و خاترى ده ست ڕۆيشتووش بگرن و چاوپۆشيشى لێبكه ن، ئينجا پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رمووى: خواى په روه ردگار به مه لائيكه ته كانى فه رموو: ئێوه ش لێى ببورن و چاوپۆشى لێبكه ن. يان فه رمووى: ئێمه شايسته ترين به و ڕه وشته ، چاو پۆشى لێبكه ن و لێى ببورن.

چه ند سوودو ئامۆژگارييه ك له م چيرۆكه دا.

(1) به خشنده يى و لێبورده يى خواى په روه ردگار به رامبه ر به به نده كانى، كه له و به نده يه ى خۆش ده بێت به هۆى ئه وه ى كه ئه و به نده يه قه رزى داوه به خه ڵكى و پاشان چاوپۆشى له و كه سه ش ده كرد كه نه يبووه قه رزه كه ى بداته وه .

(2) فه زڵ و گه وره يى قه رزدان به خه ڵكى و چاوه ڕوانى كردن و دواخستنى هێنانه وه ى قه رز لاى قه رزار، وه خواى په روه ردگار ده فه رمووێت: (وَإِنْ كَانَ ذُو عُسْرَةٍ فَنَظِرَةٌ إِلَى مَيْسَرَةٍ وَأَنْ تَصَدَّقُوا خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ )
البقرة 280). واته : ئه گه ر قه رزاره كه نه دارو ده ست كورت بوو، ئه وا مۆڵه تى بده رێ تا ده رووى لێده كرێته وه و ده يبێت و تواناى دانه وه ى قه رزه كه ى ده بێت، وه ئه گه ر خێرى پێبكه ن و ئازادى بكه ن و چاو پۆشى لێبكه ن، ئه وا چاكتره بۆتان ئه گه ر ئێوه بزانن.

(3) هه ر كه سێك چاوپۆشی و كار ئاسانى له قه رزێك بكات كه لاى هه ژار بێت، ئه وا خواى گه وره كار ئاسانى بۆ ده كات، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِ فِى الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ)( أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (6793) .) واته : هه ر كه سێك كار ئاسانى بۆ قه رزى هه ژار بكات و له قه رزه كه ى ببورێت، ئه وا خواى گه وره كارى دونياو دواڕۆژى بۆ ئاسان ده كات.

(4) چاوپۆشی و كار ئاسانى له قه رزى هه ژار، هۆكاره بۆ ئه وه ى كه ڕزگارت بێت له ناڕه حه تييه كانى دواڕۆژ، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (مَنْ سَرَّهُ أَنْ يُنْجِيَهُ اللَّهُ مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلْيُنَفِّسْ عَنْ مُعْسِرٍ أَوْ يَضَعْ عَنْهُ)( أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (3976) .) . واته : هه ر كه سێك پێى خۆشه كه خواى گه وره ڕزگارى بكات له ناڕه حه تييه كانى ڕۆژى دوايى، ئه وا با قه رزى قه رزارى هه ژار كه م بكاته وه ، يان لێى خۆش بێت و ده ستى لێ هه ڵگرێت.

(5) چاوه ڕوانى كردن و دواخستنى قه رز لاى هه ژار، به ئه ندازه ى قه رزه كه خێر بۆ خاوه ن قه رز ده نوسرێت، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (مَنْ أَنْظَرَ مُعْسِرًا كَانَ لَهُ بِكُلِّ يَوْمٍ صَدَقَةٌ، وَمَنْ أَنْظَرَهُ بَعْدَ حِلِّهِ كَانَ لَهُ مِثْلُهُ فِى كُلِّ يَوْمٍ صَدَقَةٌ)( صَحِيح: أَخْرَجَهُ ابن مَاجَة فِي السُّنَن (2418)، وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (6108). ) . واته : هه ركه سێك چاوه ڕوانى دواخستنى هێنانه وه ى قه رز له لاى هه ژارو ده ست كورت بكات (پێش ئه وه ى كاتى هاتنى دانه وه ى قه رزه كه بێت)، ئه وا هه موو ڕۆژێك به ئه ندازه ى ئه و قه رزه خێرو چاكه ى بۆ ده نوسرێت، وه هه ركه سێكيش چاوه ڕوانى دواخستنى هێنانه وه ى قه رز له لاى هه ژارو ده ست كورت بكات (له دواى تێپه ڕ بوونى كاتى هێنانه وه ى قه رزه كه )، ئه وا هه موو ڕۆژێك به ئه ندازه ى دوو ئه وه نده ى قه رزه كه خێرى بۆ ده نوسرێت.

(6) چاوه ڕوانى كردنء دواخستنى قه رز لاى هه ژار، هۆكاره بۆ ئه وه ى كه خاوه ن قه رز له ژێر سێبه رى عه رشى خواى گه وره دا حه شر بكرێت، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى: (مَنْ أَنْظَرَ مُعْسِرًا أَوْ وَضَعَ عَنْهُ أَظَلَّهُ اللَّهُ فِى ظِلِّهِ)( أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (7437) .) . واته : هه ركه سێك چاوه ڕوانى دواخستنى هێنانه وه ى قه رز له لاى هه ژارو ده ست كورت بكات، يان له قه رزه كه ى دا بشكێنێت و ده ست له قه رزه كه ى هه ڵبگرێت، ئه وا خواى گه وره له ڕۆژى دواييدا ئه و خاوه ن قه رزه ده خاته ژێر سێبه رى عه رشى خۆيه وه ، كه له و ڕۆژه دا هيچ سێبه رێك نييه جگه له سێبه رى عه رشى خواى گه وره .

(7) هه ندێك له زانايان ده فه رموون: قه رزدان به خه ڵكى چاكترو گه وره تره له خێرو صه ده قه ى سوننه ت، چونكه خێرو صه ده قه ى سوننه ت ده درێت به هه ژارو ده ست كورت و نه بوو جگه له وانيش، به ڵام قه رز جگه له ده ست كورت و نه بوو هيچ كه سى تر داواى قه رز ناكات.

(ئاماده کردنی مامۆستا ابوبکر احمد)


~~~~~~~~~~~~~~~~