به‌ڵگه‌ ڕوون و ئاشكراكان له‌سه‌ر جێگير كردنى خوا به‌ ته‌نها ناسين

به ڵگه ڕوون و ئاشكراكان له سه ر جێگير كردنى خوا به ته نها ناسين

به ڵگه ڕوون و ئاشكراو دره وشاوه كان له قورئانى پيرۆز و فه رموده كانى پێغه مبه رى خوادا (صلی الله علیه وسلم) گه لێك زۆرن له سه ر جێگير كردنى خوا به ته نها ناسين (خوا به يه ك ناسين) كه ناتوانرێت هه موويان سنوردار بكرێن، به ڵام بۆ ڕوون بوونه وه و زياتر تێگه يشتن چه ند نمونه يه ك باس ئه كه ين:

1- خواى گه وره فه رمويه تى: : (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ مَا أُرِيدُ مِنْهُمْ مِنْ رِزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَنْ يُطْعِمُونِ إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ)(الذاريات: ٥٦ - ٥٨)، واتا من جنۆكه و مرۆڤه كانم دروست نه كردووه ته نها بۆ عيباده ت و په رستنى خۆم نه بێت، من ڕزق و رۆزيم لێيان ناوێت، به ڕاستى خواى گه وره زۆر رزق و رۆزى ده ره و خاوه نى ده سه ڵاتى زۆر پته وو به هێزه . له م ئايه ته پيرۆزه دا خواى گه وره ئه وه ى بۆمان ڕوون كردۆته وه كه مه به ستى له دروست كردنى دروست كراوه كانى ته نها عيباده ت بۆ كردن و په رستنيه تى به تاك وته نها، هه ركه سێك گوێڕايه ڵى بكات به باشترين شێوه پاداشتى ئه داته وه ، وه هه ركه سێك سه رپێچى بكات و به تاك وته نها نه يپه رستێت سزاى ئه دات به توندترين سزا، وه ئه وه ى بۆمان ڕوون كردووه ته وه كه خواى گه وره بێ پێويسته له دروست كراوه كانى، به ڵكو دروست كراوه كانى به گشتى و له هه موو كاتێكدا هه ژارو بێ ده سه لاتن و پێويستيان به خواى گه وره هه يه ، چونكه خواى گه وره دروست كه رو به ديهێنه رو ڕزق ده رو ده سه ڵاتدارى هه موو دروست كراوه كانيه تى .

2- هه روه ها خواى گه وره فه رمويه تى: (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ )(النحل: ٣٦) واتا: به بى گومان ئيمه بۆ ناو هه موو گه ل و هۆزێك پێغه مبه رى خومان ڕه وانه كردووه ، تا خواى گه وره به تاك و ته نها بپه رستن و دوور بكه ونه وه له په رستنى تاغوت، وه خواى گه وره هيدايه ت و ڕێنمونى هه ندێكيانى كردوو هه ندێكيان به هۆى خراپه و تاوانى خۆيانه وه گومڕا و سه رلێشێواو بوون . له م ئايه ته پيرۆزه دا خواى گه وره ئه وه مان بۆ ڕوون ئه كاته وه كه به ڵگه ى خۆى سه پێنراوه به سه ر خه ڵكيدا، وه هيچ گه ل و هۆزێك نييه كه خواى گه وره پێغه مبه رو نێردراوى خۆى بۆ نه ناردبێتن، به ڵكو بۆ هه موو گه ل و هۆزێكى ناردووه له كاتێكدا بانگه وازى هه موو پێغه مبه ران (صلی الله علیه وسلم) يه ك بووه و بريتى بووه له : په رستنى ئه و خوايه ى كه تاك و ته نهايه و هيچ هاوه ڵێكى نييه ، بۆيه ئوممه تان به رامبه ر به بانگه وازى پێغه مبه ران (صلی الله علیه وسلم) بوون به دوو به شه وه : هه ندێكيان باوه ڕيان هێناو شوێنى پێغه مبه ران كه وتن ( فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ )، وه هه ندێكيان بێ باوه ڕ بون و شوێنى پێغه مبه ران نه كه وتن و وه ڵامى فه رمانه كانى خواى گه وره يان نه دايه وه و شوێنى ڕێگه ى بێ باوه ڕى و چه وت و چێڵى و خراپه كارى كه وتن بۆيه سه ر لێشێواوو گومڕا بوون (وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ).

3- وه هه روه ها خواى گه وره فه رمويه تى:( وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ )(الأنبياء: ٢٥) واتا: پێش تۆ _ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
_ هيچ پێغه مبه رێكمان نه ناردووه ئيللا وه حيمان بۆ ناردووه تا ڕوونى بكاته وه بۆ خه ڵكى كه هيچ په رستراوێكى حه ق و ڕاسته قينه نييه ته نها خواى گه وره نه بێت ، تا من به تاك و ته نها بناسن و بم په رستن. بۆيه هه موو پێغه مبه رانى (صلی الله علیه وسلم) پێش پێغه مبه رى خۆشمان(صلی الله علیه وسلم) پوخته و ناوه ڕۆكى بانگه وازه كه يان بريتى بووه له فه رمان كردن به په رستنى خواى گه وره به تاك وته نها و دوور كه وتنه وه له هاوه ڵ بڕياردان بۆى، وه ڕِوون كردنه وه ى ئه وه ى كه ته نها خواى گه وره په رستراوى حه ق و ڕاسته قينه يه ، وه په رستنى جگه له خواى گه وره پوچ و نادروسته . جامع البيان عن تأويل آي القرآن، للطبري (18/427)، تيسير الكريم الرحمن في تفسير كلام المنان، للشيخ ناصر السعدي (ص 407). هه ر بۆيه خواى گه وره فه رمويه تى:( وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ) (الأنبياء: ٢٥) .

4 - وه هه روه ها خواى گه وره فه رمويه تى: (وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا )(الإسراء: ٢٣) واتا: په روه ردگارى تۆ ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمانى كردووه و بڕيوێتێه وه كه عيباده ت بۆ هيچ كه سێك نه كه ن (له ئه هلى ئاسمانه كان و زه وى و مردووه كان و زيندووه كان) ته نها بۆ خۆى نه بێت، له به ر ئه وه ى خواى گه وره تاك وته نهايه و خاوه ن و گه وره ى هه موو دروست كراوه كانيه تى و هه موو دروست كراوه كانى پێويستيان پێيه تى .

5- هه موو پێغه مبه ران (صلی الله علیه وسلم) به گه له كانيان فه رمووه :( فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ )(الأعراف: ٥٩) واتا: ئه ى گه ل و قه ومه كه م خواى گه وره به تاك و ته نها بپه رستن چونكه هيچ په رستراوێكى ڕاسته قينه ى ترتان نييه جگه له و، ته نها خواى گه وره به تاك و ته نها بپه رستن له به ر ئه وه ى به ديهێنه رو رزق ده ره ، هه ڵسوڕێنه رى هه موو كاره كانه ، وه جگه له و هه موويان دروست كراون كاره كانيان به رێوه چووه وهيچ شتێكيان به ده ست نييه . تيسير الكريم الرحمن في تفسير كلام المنان ، للشيخ ناصر السعدي (ص 255) .

6- وه هه روه ها خواى گه وره فه رمويه تى: (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ )(البينة: ٥) واتا: فه رمانيان پێ نه كراوه مه گه ر به وه نه بێت كه خواى گه وره به تاك و ته نها بپه رستن و به دڵسۆزى و بێ هاوه ڵ بڕياردان په رستن و ديندارى بۆ خواى گه وره بكه ن.

7- وه هه روه ها خواى گه وره فه رمويه تى: (ثُمَّ رُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ أَلَا لَهُ الْحُكْمُ وَهُوَ أَسْرَعُ الْحَاسِبِينَ لَا شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ ) (الأنعام: ١٦2- ١٦3) واتا : ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به موشريكين و هاوه ڵ په يدا كه ران بڵێ: من نوێژ كردنم و (فه رزه كانم و سوننه ته كانم) سه ربڕينم و هه موو ژيانم – ئه وه ى له م دونيايه دا ئه نجامى ئه ده م و ئه وه ى كه به سه رم دێت- مردنم- واته هه موو ئه و كاره چاكانه ى كه له سه رى ئه مرم ته نها بۆ خواى په روه ردگارى جيهانيانه ، ئه و خوايه ى كه هيچ هاوه ڵێكى نيه ، به و شێوه يه فه رمانم پێ كراوه كه هه موو په رستنه كان ته نها بۆ خواى گه وره ئه نجام بده م، وه من يه كه م كه سم له م ئوممه ته كه مل كه چ بم بۆفه رمانه كانى خواى گه وره .

8- هاوه ڵى به رێزى پێغه مبه رى خۆشه ويست(كه موعازى كوڕى جه به له (ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رموێت: جارێكيان له پشت پێغه مبه رى خواوه وه دانيشتبووم (له سه ر وڵاخێك)، پێى ووتم: "يا معاذ هل تدري ما حق الله على عباده"؟ قال: قلت: الله ورسوله أعلم. قال: "حق الله على عباده أن يعبدوه ولا يشركوا به شيئًا" ثم سار ساعة ثم قال: "يا معاذ، هل تدري ما حق العباد على الله إذا فعلوه" قلت: الله ورسوله أعلم. قال: "حق العباد على الله أن لا يعذب من لا يشرك به شيئًا") متفق عليه : البخاري، كتاب اللباس، باب إرداف الرجل خلف الرجل، 7/89، برقم 5967، ومسلم، كتاب الإيمان، واتا: ئه ى موعاز ئايا ئه زانى حه ق و مافى خواى گه وره چى يه به سه ر به نده كانيه وه ؟ موعاز فه رموى ووتم: خواو پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
باشتر ئه زانن، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: حه ق و مافى خواى گه وره به سه ر به نده كانيه وه ئه وه يه كه عيباده تى بۆ ئه نجام بده ن و به هيچ شێوه يه ك هاوه ڵى بۆ بڕيار نه ده ن، موعاز فه رموى: پاشان تاوێك ڕۆيشتين پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: ئه ى موعاز ئايا ئه زانيت حه ق و مافى به نده كان چييه لاى خواى گه وره ئه گه ر به چاكى و به جوانى كرده وه چاكه كانى بۆ ئه نجام بده ن؟ ووتم: خواو پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) باشتر ئه زانن، پێغه مبه ر فه رموى: مافى به نده كان (مافى به خشش و گه وره يى و چاكه ى خۆيه تى نه ك پێويست بێت له سه رى) له لاى خواى گه وره ئه وه يه كه خواى گه وره به نده كانى سزا نه دات گه ر به نده كانى هاوه ڵى بۆ بڕيار نه ده ن .

موسڵمانى خۆشه ويست: ئه م فه رموده پيرۆزه ئه وه مان بۆ ڕوون ئه كاته وه كه مافى خواى گه وره له سه ر به نده كانى ئه وه يه به تاك و ته نها بيپه رستن به و په رستنانه ى كه له سه رى پێويست كردوون وه به هيچ شێوه يه ك هاوه ڵى بۆ يڕيار نه ده ن، وه مافى به نده كان له لاى خواى گه وره ئه وه يه كه خواى گه وره به نده كانى سزا نه دات به مه رجێك ئه وان هاوه ڵى بۆ بڕيار نه ده ن (وه كارێك نه كه ن كه پێى ده ربچن له دين)، گومانى تێدا نييه كه مافى به نده كان لاى خواى گه وره ئه وه يه كه خواى گه وره په يمانى خێرو پاداشتى پێداون، وه وه عدو په يمانى خواى گه وره هه مووى ڕاست و به جێيه ، ڕاسته ئه و په يمانه ، وه ووته ى هه مووى ڕاست و به جێيه و به هيچ شێوه يه ك نا ڕاستى و دواكه وتن له په يمانيدا نييه ، مافێكه خواى گه وره پێويستى كردووه له سه ر نه فسى خۆى ، وه ك ڕێزو گه وره يى و به خششێك بۆيان، ئه و خوايه ى كه چه ند مافێكى له سه ر نه فسى خۆى پێويست كردووه بۆ به نده ئيمانداره كانى، هه ر وه ك چۆن زوڵم وسته مى له سه ر نه فسى خۆى حه رام كردووه ، هيچ له دروست كراوه كانى پێويستيان نه كردووه له سه رى، وه خواى گه وره قياس ناكرێته سه ر دروست كراوه كانى (تا به زۆر بتوانرێ مافى له سه ر پێويست بكرێت) به ڵكو به ڕه حم و به زه يى و داد په روه رى خۆى ڕه حم و به زه يى له سه ر نه فسى خۆى پێويست كردووه ، هه ر چۆن زوڵم و سته مى له سه ر خۆى حه رام كردووه . صحيح مسلم، 1/345 ومجموع فتاوى ابن تيمية، 1/213.

9- عتبانى كورِي مالك(ڕه زای خوای لێبێت) فه رمويه تى: پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فةرمويةتى: (.. فإن الله حرم على النار من قال: لا إله إلا الله، يبتغي بذلك وجه الله") متفق عليه: البخاري، كتاب الصلاة، باب المساجد في البيوت ، 1/125، برقم 425، ومسلم، كتاب المساجد ومواضع الصلاة، باب الرخصة في التخلف عن الجماعة بعذر، 1/455، برقم 33. واتا: خواى گه وره كه سێك به ئاگرى دۆزه خ ناسوتێنێت كه ووتبێتى (لا إله إلا الله) به مه رجێك ووتنى ئه و ووشه يه ى ته نها له به ر خاترى خواى گه وره بووبێت .

نوسينى :د. سعيد بن علي بن وهف القحطاني

وه رگێڕانى :مامۆستا .شاخوان جواد أحمد

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )