Blogging Gadgets











گەنجێكی فرۆشیاری داوێن پاك
سەردان :
٢٨٢٤
     &  
فۆنت :
+
&
-

گەنجێكی فرۆشیاری داوێن پاك

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ابن الجوزی لە كتێبی (المواعظ) دا دەڵێت:

گەنجێكی هەژار هەبوو لە كۆڵانەكاندا شتی دەفرۆشت .. رۆژێك بە نزیك ماڵیكدا تێپەڕی ئافرەتێك هاتە دەرەوە داوای هەندێ شتی كردو داوای لێ كرد كە بێتە ماڵەوە بۆ ئەوەی كەلوپەلەكان ببینێ، كاتێ كە چووە ژوورەوە ئافرەتەكە دەرگاكەی داخست وداوای لێكرد كە زینای لەگەڵدا ئەنجام بدات، ئەویش بە دەنگی بەرز هاواری كردو رازی نەبوو، ئافرەتەكە ووتی: والله.. ئەگەر ئێستا داواكارییەكەم جێ بەجێ نەكەی هاوار دەكەم و خەڵكی كۆ دەبنەوەو منیش دەڵێم: ئەم گەنجە بە زۆر هاتۆتە ماڵەوە .. ئیتر خۆت باش دەزانیت یان بەند كردن یان كوشتن چاوەڕوانتە .. پاشان ئەم گەنجە خوای هێنایە یادی و داوای كرد كە لە خوا بترسێ كەچی سوودی نەبوو .. كاتێ گەنجەكە ئەوەی بینی ووتی: باشە بەڵام رێگەم بدە بچمە سەرئاو ... كاتێ كە چووە ئاودەستەكەوە رۆیشت هەموو جل وبەرگەكەی خۆی پیس كرد بە پیسی ... كە هاتە دەرەوە ئەویش بەو شێوە بینی هەموو كەل وپەلەكەی فڕێداو لە ماڵەكە دەری كرد، ئەویش بەرەو ماڵەوە رۆیشتەوە كاتێ منداڵانی كۆڵان بینیان شوێنی كەوتن و هاواریان دەكرد: شێت .. شێت .... تاگەیشتەوە ماڵەوە پاشان خۆی پاك كردەوەو خۆی شوشت .. لە پاش ئەوە بۆنی میسكی لێ دەهات تاكو مرد .... ئەم داوێن پاكییە ئێستا لە كوێیە؟ كچی وا هەیە ئەمڕۆ شەرەفی خۆی بە یەك پەیوەندی تەلەفونی دەگۆڕێتەوە یان بە دیارییەكی شەیتانی و دەكەوێتە شوێن قسەی بریقەدار لەگەڵ خراپەكاراندا یان دەكەوێتە شوێن قسەی دووڕووەكان ....



وەرگێڕانی: باوكی یوسف


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~





لەلایەن : admin
         
بەروار :
٢٠١٢/٠٤/٠٣
         
هاووپۆل / بەش : ڕووداو بەسەرهاتەکان

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌