چیرۆكی پیرێژنەكەی بەنی ئیسرائیل لەگەڵ موسی (علیه‌ السلام)

چیرۆكی پیرێژنەكەی بەنی ئیسرائیل لەگەڵ موسی (علیه السلام)


~~~~~~~~~~~~~

بسم الله الرحمن الرحیم

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد:

له (ابي موسى الاشعري) يه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمێت: پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) رۆيشت بۆ لاى پياوێكى ده شت نشين ئه ويش ڕێزى لێ گرت, پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) پێى فه رموو: وه ره بۆ لامان ئه ويش هات بۆ لاى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) پێى فه رموو: (چيت پێويسته داوا بكه ) ئه ويش وتى: وشترێك بۆ سواربوون, وه چه ند بزنێك كه خێزانم بياندۆشێت, پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)! فه رمووى:
(أعجزتم أن تكونوا مثل عجوز بني إسرائيل؟ فقال أصحابه يا رسول الله (صلی الله علیه وسلم) وما عجوز بني إسرائيل؟ قال: إن موسى(صلی الله علیه وسلم) لما سار ببني إسرائيل من مصر ضلوا الطريق، فقال: ما هذا؟ فقال علماؤهم: (نحن نحدثك) إن يوسف(صلی الله علیه وسلم) لما حضره الموت أخذ علينا موثقا من الله أن لا نخرج من مصر حتى ننقل عظامه معنا. قال: فمن يعلم موضع قبره؟ قالوا: ما ندري أين قبر يوسف إلا) عجوز من بني إسرائيل فبعث إليها فأتته فقال دلوني على قبر يوسف . قالت: ( لا والله لا افعل) حتى تعطيني حكمي . قال: وما حكمك؟ قالت: أكون معك في الجنة . فكره أن يعطيها ذلك، فأوحى الله إليه أن أعطها حكمها فانطلقت بهم إلى بحيرة موضع مستنقع ماء، فقالت: أنضبوا هذا الماء فأنضبوا، قالت احفروا واستخرجوا عظام يوسف (صلی الله علیه وسلم)، فلما أقلوها إلى الأرض إذا الطريق مثل ضوء النهار) (سلسلة الأحاديث الصحيحة: 313)
.واته : (ئايا ناتوانن وه كو پيرێژنه كه ى به نى ئيسرائيل بكه ن؟) هاوه ڵانى فه رموويان: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) پيرێژنى به نى ئيسرائيل چييه ؟ فه رمووى: كاتێك موسى (علیه السلام) به نى ئيسرائيلى به شه و برد بۆ ميصر ڕێگاكه يان وێڵ و هه ڵه كرد، فه رمووى بۆچى هه ڵه تان كرد؟ زاناكانيان ووتيان ئێمه بۆت ده گێڕينه وه يوسف (علیه السلام) كاتێك له سه ره مه رگدا بوو په يمانێكى له لايه ن خواى گه وره له باوك و باپيرانمان وه رگرت كه له ميصر ده رنه چين هه تا ته رمه كه ى له گه ڵ خۆماندا نه گوازينه وه ئه ويش فه رمووى جا كێ شوێنى قه بره كه ده زانێت؟ ووتيان كه سمان شوێنى قه بره كه ى يوسف (علیه السلام) نازانين جگه له پيرێژنێك نه بێت له به نى ئيسرائيل، ئه ويش ناردى به شوێنيدا وپێ ى فه رموو: گۆڕه كه ى يوسفمان (علیه السلام) پێ نيشان بده ئه ويش ووتى: (نابه خوا سوێند به خواى گه وره پێتان ناڵێم هه تا به بڕيارى من ڕازى نه بن، فه رمووى بڕيارى تۆ چييه ؟ ووتى له به هه شتدا له گه ڵتدابم، ئه ميش پێ ى ناخۆش بوو ئه م به ڵێنه ى پێ بدا، خواى گه وره سروشى بۆنارد كه به ڵێنى پێبده ، ئه ويش برديانى بۆ ده رياچه يه ك (شوێنى كۆبوونه وه ى ئاو)، پێ ى ووتن ئه م ئاوه ووشك بكه ن ئه وانيش ووشكيان كرد، پاشان ووتى هه ڵى بكه نن و ته رمه كه ى يوسف (علیه السلام) ده ربكه ن، كاتێك به رزيان كرده وه بۆ سه ر زه وى بينيان ڕێگاكه ى ڕووناك كرده وه وه كو تيشكى ڕۆژ)

براى به ڕێزم:

ئه م چيرۆكه صه حيحه باس له سێ بابه ت ده كات .

يه كه م: جێگير كردنى دوو موعجيزه بۆ يوسف (علیه السلام) له پاش مردنى، يه كێكيان له كاتى له بيركردنى لاشه ى كه له سه ره مه رگدا وه سيه تى كردبوو به نى ئيسرائيل له ميصر نه چن بۆشام به بێ ئه م بۆ ئه وه ى له گه ڵ باوك وباپيرانيدا له شام به خاك بسپێردرێت، كاتێكيش موسى (علیه السلام) به شه و به نى ئيسرائيلى له ميصره وه برد بۆشام زاناكانى به نى ئيسرائيل ئه م وه سيه ته يان له ياد كرد له كاتى ده رچونيان, ڕێگه كه يان ون كرد, موسى (علیه السلام) سه رى سوڕماو فه رمووى: ئه مه چييه ؟ بۆ ڕێگه كه تان وێڵ كرد؟ ئه و كاته ئه وانيش په يمانه كه يان ياد كه وته وه وه زانيان هۆى ڕێگه ون كردنه كه ئه وه بوو كه به بێ ته رمه كه ى يوسف (علیه السلام) ده رچوونه كه ئه مه ش موعجيزه يه كى ئاشكرايه بۆ يوسف (علیه السلام).... وه هاوشێوه ى ئه مه بۆ هه نديك له هاوه لانى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) روويداوه له وانه خێزانى (عمرو بن الجموع): ده فه رمێت: (عمرو بن الجموح)م له به رچاوه كاتێك خۆى ئاماده ده كرد بۆ ده رچون بۆ غه زاى ئوحود له گه ڵ پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم) ده يفه رموو: (خوايه نه مگه ڕێنيته وه بۆ ناو كه س وكارم) خۆى وخه لادى كوڕى له و غه زايه دا كوژران . ئه م ئافره ته ش خۆى له گه ڵياندا به شدارى ئه و غه زايه ى كرد, كاتێك كه مێرده كه ى وكوڕه كه ى وبراكه ى كوژران, له پاش ته واو بوونى شه ڕه كه له سه ر وشترێك هه ڵيانى گرت وڕۆيشت بۆ ئه وه ى بيانباته وه بۆ مه دينه , عائيشه پێى گه يشت و پێى فه رموو: (هه واڵت لايه چى له پاش خۆته وه يه ؟) دايكى خلاد ووتى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) سه لامه ته , هه موو به ڵاو ناخۆشيه ك له پاش ئه و سوك وئاسانه به ڵام باوه ڕداران لێيان شه هيد بووه . عائيشه فه رمووى: ئه ى ئه مانه كێن؟ ووتى: براكه م وكوڕه كه م و (عمرو بن الجموح)ى هاوسه رمه عائيشه فه رمووى: ئه ى بۆ كوێيان ده به ى؟ ووتى بۆ مه دينه له وێ به خاكيان ده سپێرم, پاشان وشتره كه ى هه ڵنا بۆ ئه وه ى به رده وام بێت له ڕۆيشتنيدا, به ڵام نه يتوانى وله شوێنى خۆيدا وه ستا, وه كاتێك ڕووى بكردايه ته گۆڕه پانى جه نگ به خێرايى ده ڕۆى, ده فه رمێت: زانيم كه خواى گه وره دوعاكه ى قبوڵ كردووه كاتێك كه پاڕايه وه ووتى (خوايه مه مگه ڕێنه وه بۆناو كه س وكارم ). پاشان پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمانى كرد به شاردنه وه ى شه هيده كان له زه وى جه نگه كه .

موعجيزه ى دووه م:

له كاتى ده ركردنى لاشه ى له گۆڕه كه ى كه ڕێگاكه ى بۆيان ڕووناك كرده وه ..

دووه م: پێويستى كاركردن به وه سيه ت: كه ئه مه ش ئاشكرايه له چيرۆكه كه ، وه په يمان بردنه سه ر له باوه ڕه وه يه ، خواى گه وره ده فه رمووێت: (

وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا )
[الإسراء: ٣٤].واته : وه فاتان هه بێت به رامبه ر ئه و په يمانانه ى كه ده يده ن، چونكه به ڕاستى لێپرسينه وه تان له گه ڵ ده كرێت له سه ر ئه و په يمانانه ى كه داوتانه .
وه خواى گه وره له وه سف كردنى خاوه ن عه قڵ وهۆشمه نده كاندا ده فه رمووێت:( الَّذِينَ يُوفُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَلَا يَنْقُضُونَ الْمِيثَاقَ ) [الرعد: ٢٠] .واته : ئه و كه سانه ى وه فايان هه يه به رامبه ر په يمان و په يمان هه ڵناوه شێننه وه .
وه سێت له كاتێكدا واجبه ئه گه ر وه سێت كرا بوو به شتێك له ڕه زامه ندى خواى گه روه ، به ڵام ئه گه ر وه سێت كرابوو به سته م كردن وبيدعه وحه رام ئه وا پێويسته كار به و وه سێته نه كرێت به ڵكو ڕه ت بكرێته وه وڕێك بخرێت.
شێخ (صالح بن عبدالرحمن الاطرم) ده فه رمێت: پێويسته وه سێتكار خۆى بپارێزێت له وه سێتێك كه سته مى تێدا بێت ياخود درۆ بكات له وه سێته كه يدا له پێناو ئه وه ى ميراتگرانى ياخود هه ندێكيان بێ به ش بكات, پێويسته له سه ر هه ر كه سێك كه وه سێتێك بزانێت سته مى تێدايه بيگۆڕێت له م كاته دا تاوانبار نابێت به ڵكو خێرى بۆ ده نوسرێت خواى گه وره ده فه رمێت: ( فَمَنْ خَافَ مِنْ مُوصٍ جَنَفًا أَوْ إِثْمًا فَأَصْلَحَ بَيْنَهُمْ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ ) [البقرة: ١٨٢].
واته : هه ركه سێك بترسێ له وه ى كه وه سێته كه ى هه ڵه يان سته مى تێدا بێت ئه وا چاكى بكات له نێوان ميراتگراندا به وه ى كه سته م و بێ شه رعى لا به رێت ئه وه ى كه حه ق ودادپه روه رى وشه رعه جێگيرى بكات ئه وا تاوانى له سه ر نييه و به ڕاستى خواى گه وره لێخۆش بوو
وبه به زه يييه .
به ڵام سه باره ت به گواستنه وه ى ئه ركى مردوو له پاش شاردنه وه ى بۆ شوێنێكى تر له ڕووى دروستى ونادروستييه وه له مه زهه به كاندا به درێژى باسكراوه ماليكيه كان ده ڵێن: دروسته ته رمى مردوو پێش وپاش شاردنه وه ى له شوێنێكه وه بۆ شوێنێكى تر بگوازرێته وه به سێ مه رج

يه كه م: له كاتى گواستنه وه ى تێك نه چێت وپه رش وبڵاو نه بێته وه ..

دووه م: نابێت بێ ڕێزى له گه ڵدا بكرێت و وه كو به كه م وسوك زانين بگوازرێته وه .

سێيه م: گواستنه وه ى بۆ به رژه وه ندى يه ك بێت, وه كو له وه بترسێت كه ئاوى ده ريا زۆرى بۆ بێنێت وبدات به سه ر گۆڕه كه دا، ياخود بۆ شوێنێك بيگوازنه وه كه نرخى هه بێت وبه ڕێز بێت, ياخود بۆ شوێنێكى نزيك كه س وكارى, ياخود بۆ سه ردانى كردنى كه س وكارى, ئه گه ر يه كێك له و سێ مه رجه ى تێدا نه بوو ئه وا حه رامه .حه نه فييه كان ده ڵێن: سوننه ته مردوو له كوێ مرد له وێ بشاردرێته وه , وه ئاساييه كه پێش شاردنه وه ى له شارێكه وه بگوازرێته وه كه دڵنيا بيت بۆنى ناگۆڕيت، به ڵام پاش شاردنه وه ى حه رامه ده ربكرێت وبگوازرێته وه , مه گه ر ئه و زه وييه ى كه لێى شاردراوه ته وه داگير كراو بێت ياخود له پاش شاردنه وه ى دوو كه س شه ريك بن له موڵكێكدا يه كێكيان بيفرۆشێت شه ريكه كه ى له پێشتره لێى بكڕێت له خه ڵكى تر .

شافيعييه كان ده ڵێن: گواستنه وه ى مردوو له پاش شاردنه وه ى له شوێنى مردنه كه ى بۆ شوێنێكى تر هه رچه نده دڵنيابن له تێك نه چوونى حه رامه , ئيلا ئه گه ر داب ونه ريتيان وابوو كه مرووه كانيان له جگه له شارى خۆيان ده شارده وه , به ڵام ئه م حاڵه تانه جيا ده كرێته وه : هه ركه سێك له نزيك مه ككه ياخود مه دينه ى پيرۆز ياخود بيت المقدس ياخود نزيك له گۆڕستانى پياو چاكان بمرێت, ئه وا سوننه ته بگوازرێته وه
بۆ ئه م شوێنانه ئه گه ر نه ترساى له گۆڕانى بۆنه كه ى ئه گه ر نا حه رامه , ئه مه هه مووى ئه گه ر شۆردرا بوو وه كفن كرابوو وه نوێژى له سه ر كرابوو له شوێنى مردنه كه ى, به ڵام پێش ئه مه به ڕه هايى حه رامه , هه روه ها له پاش شاردنه وه ى حه رامه بگوازرێته وه ئيلا مه گه ر بۆ زه روره ت وه كو كه سێك شاردرابێته وه له زه وييه كى داگيركراو ئه وا دروسته بگوازێته وه ئه گه ر خاوه نه كه ى داواى كرد .

حه نبه لييه كان ده ڵێن: دروسته ته رمى مردوو بگوازرێته وه له و شوێنه ى كه لێ ى مردووه بۆ شوێنێكى تر به مه رجێك گواستنه وه كه بۆ مه به ستێكى ڕاست ودروست بێت، وه كو ئه وه ى بگوازرێته وه بۆ پارچه زه وييه كى پيرۆز تاله وێ به خاك بسپێردرێت، ياخود له ته نيشت پياوچاكێك بشاردرێته وه ، به مه رجێك دڵنيا بيت له نه گۆڕينى بۆنه كه ى، جياوازى له مه دا نييه ئه گه ر پێش شاردنه وه بێت ياخود پاشى. منيش ده ڵێم: ئه م ووتانه هه مووى لێك نزيكن وه من بۆيه باسم كرد له به ر گرنگى وگرتنه خۆى ئه م بابه ته .. وه سه باره ت به پێغه مبه ران(عليهم الصلاة والسلام) ئه وان له پاش مردنيان لاشه يان ناگۆڕێت وناڕزێت، به ڵام ووته ى زانايانى به نى ئيسرائيل كه به موسايان ووت (يوسف له سه ره مه رگدا په يمانێكى له خواوه له باوك وباپيرانمان وه رگرتووه كه له ميصر ده رنه چين تا ئێسقانه كانى له گه ڵ خۆماندا ده به ين)... شێخ (الألباني) لێدوانێك له سه ر ئه م قسه يه ده دات وده فه رموێت: له كۆندا من ئه م قسه يه (ئيَسقانى يوسف) له لام ئاڵۆز بوو، چونكه به ڕووكه ش يه كه ى پێچه وانه يه له گه ڵ ئه م فه رمووده صه حيحه دا (خواى گه وره حه رامى كردووه له سه ر زه وى كه لاشه ى پێغه مبه ران(عليهم الصلاة والسلام) بخوات)، تا فه رمووده ى (إبن عمر)م بينى (كاتێك پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) قه ڵه و بوو (تميم الدارى)
پێ ى فه رموو: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) مينبه رێكت بۆ دروست بكه م كه ئێسقانه كانت كۆبكاته وه ياخود هه ڵگرێت؟ فه رمووى به ڵێ، ئه ويش مينبه رێكى بۆ درووست كردو دوو پله ى هه بوو.... لێره دا زانيم كه ئه وان (العظام) ئێسقان به كارده هێنن ومه به ستيان پێ ى هه موو لاشه يه ، له بابى به كارهێنانى به ش و مه به ستى پێ ى هه مووه ، وه كوخواى گه وره ده فه رموێت:( وَقُرْآَنَ الْفَجْرِ) [الإسراء: ٧٨] .
واته : نوێژى به يانى..بۆيه سوپاس بۆ خوا ئاڵۆزييه كه م نه ما و منيش ئه مه م نوسى بۆ ڕوونكردنه وه ..

سێ يه م: پياوچاكان به هه شت هه ڵده بژێرن به سه ر شتى تردا، ووته ى پيرێژنه كه به ڵگه يه له سه ر ئه مه كه كاتێك موسى (علیه السلام) داواى لێ كرد گۆڕه كه ى يوسفى(علیه السلام) پێ نيشان بدات، ووتى: (نا سوێند به خواى گه وره پێتان ناڵێم تا به بڕيارى من ڕازى نه بن، ئه ويش ووتى بڕيارى تۆ چييه ؟ پيرێژنه كه ووتى له به هه شتدا له گه ڵت بم ...به هه شتى هه ڵبژارد به سه ر شتى تردا، داواى هيچ كاڵايه كى دونيايى نه كرد كه ئه ميش مه به ستى پياوچاكانه ... خوايه ئێمه داواى به هه شتت لێ ده كه ين، وه ئه وه ى كه لێمانى نزيك ده كاته وه له ووته و كردووه ، وه په نا ده گرين به تۆ له ئاگرى دۆزه خ و ئه وه ى لێمانى دوور ده كاته وه له ووته و كرده وه ....

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

(نوسینی : سعيد يوسف أبو عزيز:
وه رگێڕانى: مامۆستا صلاح الدين عبدالكريم)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~