شــیــرک و جـــۆره کـــانــــی به‌شی دووه‌م

شــیــرک و جـــۆره کـــانــــی

له (عبدالعزيز بن عبدالله بن باز)ه وه بۆ ئه وانه ى كه ئه يبينن له موسڵمانان، خواى گه وره من و ئه وانيش سه ركه وتوو بكات بۆ ده ست گرتن به ئايينه كه يه وه و دامه زراوى له سه رى آمين : السلام عليكم ورحمة الله وبركاته.

له پاشاندا:

هه ندێ له برايان پرسياريان لێ كردوم ده رباره ى ئه وه ى كه هه ندێ له نه زانه كان ده يكه ن له پاڕانه وه له جگه له خواى گه وره و داواى فرياكه وتن لێيان له كاتى ته نگانه و پێويستيدا، وه كو پاڕانه وه له جنى و داواى فرياكه وتن لێيان و په يمان دان پێيان و سه ربڕين بۆيان و هاوشێوه ى ئه مانه , وه كو قسه ى هه ندێكيان كه ده ڵێن (ئه ى حه وت بيبه ن) مه به ستيان پێى حه وت له سه ركرده ى جنىيه كانه . ده ڵێن ئه ى حه وته كه واى لێبكه ن ئێسكى بشكێنن و خوێنى بخۆن و بيانشێوێنن, وه هه روه ها له م جۆره قسانه يان هه ندێكيان ده ڵێن: (ئه ى جنى نيوه ڕۆ بيبه ن ئه ى جنى عه سر)، وه ئه م قسانه زۆره له هه ندێ لايه كانى باشور، وه ئه وه ى پاشكۆى ئه م نيشانه يه يه , پاڕانه وه له مردووه كان له پێغه مبه ران و پياوچاكان و جگه له وان، وه پاڕانه وه له فريشته كان و داواى فرياكه وتن لێيان و ئه مانه و هاوشێوه ى ئه مانه هه موو ڕوو ده ده ن له زۆر له و كه سانه ى كه خۆيان ده ده نه پاڵ ئيسلام به نه زانين و لاسايى كردنه وه ى ئه وانه ى پێش خۆيان !!! وه له وانه يه هه ندێكيان ئه م شته ئاسان بكه ن و بڵێن ئه مه شتێكه به سه ر زماندا دێت و مه به ستمان نىيه و باوه ڕمان پێى نیيه , هه روه ها پرسيارى لێم كردووه ده رباره ى ژن و ژنخوازى له گه ڵ ئه و كه سانه ى كه ناسراون به م شتانه ، هه روه ها ده رباره ى سه ربڕاوى ده ستيان و نوێژكردن له سه ريان له پاش مردنيان، وه نوێژكردن له دوايانه وه , وه ده رباره ى به ڕاست دانانى جادوگه ران و فاڵچيان و باوه ڕپێكردنيان، وه كو ئه وه ى كه يه كێك بانگه شه ى زانينى نه خۆشىيه كه و هۆكاره كانى ده كات ته نها به وه ى كه سه يرى شتێك بكات كه به سه ر لاشه ى نه خۆشه كه وه بێت وه كو جه مه دانى و شه رواڵ و له چك و هاوشێوه ى ئه مانه .

وه ڵام: الحمد لله وحده والصلاه والسلام على من لانبى بعده وعلى آله وصحبه ومن اهتدى بهم الى يوم الدين.

له پاشاندا: خواى گه وره جن و مرۆڤى دروست كرد تا به تاك و ته نها بيپه رستن و هاوبه شى بۆ دانه نێن و تايبه تى بكه ن به پاڕانه وه لێى و داواى فرياكه وتن لێى و سه ربڕين بۆى و په يمان دان پێى و جێبه جێ كردنى هه موو جۆره كانى ترى په رستن, وه خواى گه وره پێغه مبه رانى ناردووه به م شته ، وه فه رمانى پێيان كردووه به م په رستنانه , وه كتێبه ئاسمانىيه كانى دابه زاندووه كه له هه موويان گه وره تر قورئانى پيرۆزه بۆ ڕوون كردنه وه ى ئه م په رستنانه و بانگه وازكردن بۆ لايان و ئاگاداركردنه وه ى خه ڵكى له هاوبه ش بڕياردان بۆ خواى گه وره و په رستنى جگه له خواى گه وره , كه ئه مه يش بنچينه ى بنچينه كانه و بناغه ى نه ته وه و دينى ئيسلامه , وه ماناى شايه تى دانه به (لا إلهَ إلاَّ الله)، چونكه ماناكه ى بريتىيه له وه ى كه هيچ په رستراوێكى حه ق نى يه كه شايه نى په رستن بێت جگه له خواى گه وره ، نه فى خوايه تى ده كات له جگه له خواى گه وره و په رستن جێگير ده كات به تاك و ته نها بۆ خواى گه وره جگه له هه موو دروست كراوه كان.وه به ڵگه له سه ر ئه م شته زۆره له قورئان و سوننه تى پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) له وانه خواى گه وره ده فه رمێت:  (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْأِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) [الذاريات: 56] .واته : من په رى و ئاده ميزادم دروست نه كردووه ته نها بۆئه وه نه بێت كه به تاك و ته نها من بپه رستن و هاوبه شم بۆ بڕيارنه ده ن  وه ده فه رمێت: (وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ)[الإسراء: 23] .واته : په روه ردگارت بڕيارى داوه كه هيچ كه سێك نه په رستن ته نها ئه و نه بێت.وه ده فه رمێت: (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ) [الـبيـنـة : 5] .واته : فه رمانيان پێنه كرا بوو ته نها به په رستنى خواى گه وره نه بێت به دڵسۆزى يه وه له په رستندا، وه به لادان له هه موو دينه كانى تر بۆ دينى ئيسلام.وه ده فه رمێت: (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ) [غافر:60] .واته : په روه ردگارتان فه رموويه تى به ته نها له من بپاڕێنه وه ئه وا من وه ڵامتان ده ده مه وه وه ئه و كه سانه ى كه خۆيان به گه وره ده زانن له ئاست پاڕانه وه له من ئه وانه ده خرێنه ناو ئاگرى دۆزه خه وه به سه ر شۆڕى و ڕيسوايى.وه ده فه رمێت: (وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ) [البقرة: 186] .واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه گه ر به نده كانى من پرسيارى منيان لێت كرد ئه وا من نزيكم لێيانه وه به بينين و بيستن و زانيارى و ده سه ڵات، وه وه ڵامى پاڕانه وه ى خه ڵكى ده ده مه وه ئه گه ر له من بپاڕێنه وه . خواى گه وره له م ئايه تانه دا ڕوونى كرده وه كه وا په رى و مرۆڤى بۆ په رستنى خۆى دروست كردووه ، وه فه رمانى كردووه و ئامۆژگارى كردووه كه جگه له خۆى كه سى تر نه په رسترێت, خواى گه وره خۆى فه رمانى كردووه به به نده كانى وه ئامۆژگارى كردوون له ئايه ته ته واوه كانى قورئان دا و له سه ر زمانى پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) كه هيچ كه سى تر نه په رستن ته نها په روه ردگاره كه يان نه بێت، وه خواى گه وره ڕوونى كردۆته وه كه پاڕانه وه په رستنێكى گه وره يه هه ركه سێك خۆى به گه وره بزانێت له ئاستيدا و بۆ خواى گه وره جێ به جێ ى نه كات ئه وا ده چێته ناو ئاگرى دۆزه خه وه , وه فه رمانى كردووه به به نده كانى كه به تاك و ته نها له و بپاڕێنه وه وه ڕاى گه ياندووه كه نزيكه و وه ڵام ده ره وه يه و وه ڵامى پاڕانه وه كانيان ده داته وه ، بۆيه پێويسته له سه ر هه موو به نده كان په روه ردگاريان تايبه ت بكه ن به پاڕانه وه و ته نها له و بپاڕێنه وه ، چونكه جۆرێكه له په رستن كه له پێناويدا دروست كراون و فه رمانيان پێكراوه پێى, خواى گه وره ده فه رمێت:  (قُلْ إِنَّ صَلاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ لا شَريكَ لَهُ وبذلكَ أُ مرْتُ وأنا أولُ المُسْلمين) [الأنعام: 162-163].واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) به خه ڵكى بڵێ: به ڕاستى نوێژ و ئاژه ڵ سه ربڕين و ژيان و مردنم هه مووى بۆ په روه ردگارى هه موو جيهانه , هيچ هاوبه شێكى نیيه وه من به م شتانه فه رمانم پێ كراوه له لايه ن په روه ردگارمه وه ، وه من يه كه م موسڵمانم له ئوممه تى خۆم خواى گه وره فه رمانى به پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) كردوه كه به خه ڵكى ڕابگه يه نن نوێژ كردن و ئاژه ڵ سه ربڕين و ژيان و مردنى بۆ په روه ردگارى هه موو جيهانه وه هيچ هاوبه شى نىيه , هه ركه سێك ئاژه ڵ ياخود هه ر شتێكى تر سه رببڕێت بۆ جگه له خواى گه وره ئه وا هاوبه شى بۆ خوا داناوه , هه روه كو چۆن نوێژ بكات بۆ جگه له خواى گه وره , چونكه خواى گه وره نوێژ و سه ربڕينى به يه كه وه داناوه ، وه ڕاى گه ياندووه كه هه ردووكيان بۆ خواى گه وره ن به تاك و ته نهاو هاوبه شى نىيه , وه هه ركه سێك ئاژه ڵ سه رببڕێت بۆ جگه له خواى گه وره له په رى و فريشته و مردووه كان و جگه له مان به مه خۆى نزيك بكاته وه لێيان ئه وا وه كو ئه وه وايه كه نوێژى كردبێت بۆ جگه له خواى گه وره . وه له فه رمووده ى صحيح دا هاتووه كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمێت: ((لَعَنَ اللهُ مَنْ ذَبَحَ لِغَيرِ الله))( صحيح مسلم رقم : (1978)).واته : خواى گه وره نه فره تى كردووه له و كه سه ى كه ئاژه ڵ ياخود هه ر شتێكى تر سه رده بڕێت بۆ جگه له خواى گه وره .  وأخرج الإمام أحمد بسند حسن عن طارق بن شهاب ((ڕه زای خوای لێبێت)) عن النبي (صلی الله علیه وسلم) أنه قال: ((مر رجلان على قوم لهم صنم لا يجوزه أحد حتى يُقَرِّبَ له شيئاً، فقالوا لأحدهما: قَرِّبْ، قال: ليس عندي شيء أقرب، قالوا: قرب ولو ذباباً، فقرب ذبابا فخلوا سبيله فدخل النار، وقالوا للآخر: قرب، قال: ما كنت لأقرب لأحد شيئاً دون الله عز وجل، فضربوا عنقه فدخل الجنة))( أخرجهُ الإمام أحمد فـي الزهد).واته : دوو پياو تێپه ڕبوون به سه ر قه ومێكدا كه بتێكيان هه بوو هيچ كه سێك لێى تێ په ڕ نه ده بوو هه تا شتێكى بۆ نه كردايه به قوربانى, به يه كێكيانيان ووت: قوربانى بۆبكه , ئه ويش له وه ڵام دا ووتى: هيچ شتێكم پێ نى يه تا بيكه م به قوربانى. ئه وانيش پێيان ووت: قوربانى بۆ بكه ئه گه رمێشێكيش بێت, ئه ويش مێشێكى سه ربڕى بۆ بته كه يان و كردى به قوربانى ئه وانيش ڕێگه يان به ردا كه بڕوات به ڵام خواى گه وره كرديه ناو ئاگرى دۆزخه وه .به وه ى تريان ووت: قوربانى بۆبكه , ئه ويش له وه ڵام دا ووتى: من بۆ جگه له خواى گه وره هيچ كاتێك بۆ هيچ كه سێك هيچ شتێكم نه كردووه به قوربانى، ئه وانيش دايان له ملى و كوشتيان به ڵام خواى گه وره كرديه به هه شته وه .كه واته ئه گه ر كه سێك خۆى نزيك بكاته وه له بتێك و هاوشێوه ى به مێشێك و هاوشێوه ى ببێت به هاوبه ش بڕيار ده ر و شايه نى ئاگرى دۆزه خ بێت، ئيتر چۆن بۆ كه سێك كه بپاڕێته وه له په رى و فريشته و پياو چاكان و داواى فرياكه وتنيان لێ بكات و په يمانيان بداتێ و خۆى لێيان نزيك بكاته وه به ئاژه ڵ سه ربڕين و به هيواى پاراستنى ماڵه كه ى بێت ياخود چاك بوونه وه ى نه خۆشه كه ى ياخود ساغى ئاژه ڵه كه ى و كشتوكاڵه كه ى, ياخود ئه م شتانه بكات له ترسى خراپه ى په رى و هاوشێوه ى ئه مانه , ئه مانه و هاوشێوه يان شايه نترن و له پێشترن به وه ى كه ببن به هاوبه ش بڕيارده ر وبچنه ناو ئاگرى دۆزه خه وه له و پياوه ى كه مێشێكى كرد به قوربانى بۆ بته كه , وه له و ئايه تانه ى كه له م باره يه وه هاتون خواى گه وره ده فه رمێت: (إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصاً لَهُ الدِّينَ أَلا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ إِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ) [الزمر: 2-3] .واته : خواى گه وره بپه رسته به تاك و ته نها و به دڵسۆزى و نيه ت پاكى له ديندا, ئايا خواى گه وره دينى پاك وبێگه رد و دڵسۆزى بۆ نىيه له خراپى هاوبه ش بڕياردان, وه ئه وانه ى كه خه ڵكى له جگه له خواى گه وره كردويانن به خوا و ده يانپه رستن ئه گه ر پرسياريان لێ بكه ين بۆچى ده يانپه رستن؟ ئه وا له وه ڵامدا ده ڵێن: نايانپه رستين ته نها بۆ ئه وه نه بێت كه له خواى گه وره مان نزيك بكه نه وه , خواى گه وره خۆى له ڕۆژى دوايىدا بڕيارده دات له نێوانى موسڵمانان و هاوبه ش بڕيار ده ران له و شته ى كه تێيدا جياوازن كه بريتى يه له يه كخواپه رستى و هاوبه ش بڕياردان, وه به ڕاستى خواى گه وره ڕێنمايى كه سانێك ناكات كه زۆر درۆزن و كافربن.وه ده فه رمێت: (وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لا يَضُرُّهُمْ وَلا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلا فِي الْأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ) [يونس: 18] .واته : هاوبه ش بڕيارده ران له جگه له خواى گه وره كه سانێك ده په رستن كه نه زيانيان پێ ده گه يه نن نه سوود، وه ده ڵێن: ئه مانه تكاكارمانن لاى خواى گه وره و تكامان بۆ ده كه ن, تۆ ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) پێيان بڵێ: ئايا ئێوه هه واڵى هاوبه ش بڕياردان به خواى گه وره ده ده ن كه خواى گه وره خۆى نازانێت له ئاسمانه كان و زه ويدا هاوبه شى هه بێت, پاك و بێ گه ردى و به رزى بۆ خواى گه وره له و هاوبه شانه ى كه بۆ خواى گه وره ى بڕيارده ده ن.

خواى گه وره له م دوو ئايه ته دا پێمان ڕاده گه يه نێت كه هاوبه ش بڕيارده ران جگه له خواى گه وره پشت و په نا و خوايان بۆ خۆيان داناوه له دروست كراوه كاندا له گه ڵ خواى گه وره دا ده يانپه رستن به پاڕانه وه لێيان و ترسان لێيان و به هيوابوون پێيان و سه ربڕين بۆيان و په يمان دان پێيان و هاوشێوه ى ئه م په رستنانه , به قسه ى خۆيان ئه م خوايانه هه ركه س بيان په رستێت له خواى گه وره ى نزيك ده كه نه وه و تكايان بۆ ده كه ن له لاى خواى گه وره , وه خواى گه وره به درۆيان ده خاته وه و به تاڵى يه كه يان ڕوون ده كاته وه و ناويان ده نێت به درۆزن و كافر و هاوبه ش بڕيارده ر, وه نه فسى پيرۆزى خۆى پاك ڕاده گرێت له و هاوبه ش بڕياردانه ى ئه وان كه ده فه رمێت: (سبحانه وتعالى عما يشركون) به م شته زانراوه كه هه ركه سێك فريشته يه ك يان پێغه مبه رێك ياخود په رىيه ك ياخود دارێك دابنێت و له گه ڵ خواى گه وره دا لێى بپاڕێته وه و داواى فرياكه وتنى لێبكات و خۆى لێ نزيك بكاته وه به په يمان دان پێى و سه ربڕين بۆى به و هيوايه ى كه تكاى بۆبكات لاى خواى گه وره و له خواى گه وره ى نزيك بكاته وه ياخود به هيواى چاره سه رى نه خۆشێك ياخود پاراستنى ماڵ و سامان ياخود پارێزراوى كه سێكى نا ئاماده ياخود هاوشێوه ى ئه مانه , ئه وا به تأكيدى كه وتۆته ناو ئه و هاوبه ش بڕياردانه گه وره يه و ئه و به ڵا وخراپه كه خواى گه وره ده رباره ى ده فه رمێت:  (إنَ اللهَ لايَغْفرُ أنْ يُشْرَكَ به وَيَغْفرُ مَا دُونَ ذلكَ لمنْ يَشَاء, وَمَنْ يُشْركْ بالله فَقَد افتَرَى اثماً عظيماً) [النساء: 48] .واته : به ڕاستى خواى گه وره له كه سێك خۆش نابێت كه هاوبه شى بۆ بڕيار بدات، وه له هاوبه ش بڕياردان كه متر و خوارتر خواى گه وره خۆش ده بێت له كه سێك كه ويستى لێ بێت, وه هه ركه سێك هاوبه ش بۆ خواى گه وره بڕياربدات ئه وا به تأكيدى تاوانێكى زۆر گه وره ى هه ڵبه ستوه ، هه روه ها ده فه رمێت: (إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ) [المائدة: 72] .واته : به ته كيدى هه ر كه سێك هاوبه ش بۆ خواى گه وره بڕياربدات ئه وا خواى گه وره به هه شتى له سه ر حه رام ده كات و شوێنى ئه و ئاگرى دۆزه خه , وه سته مكاران كه هاوبه شيان بۆ خوا بڕيار داوه هيچ كه سێك پشتيوانيان ناكات و ناتوانێت رزگاريان بكات.وه تكاكردن ڕووده دات له ڕۆژى قيامه تدا بۆ خه ڵكى يه كخواپه رست و نيه ت پاك نه ك بۆ خه ڵكى هاوبه ش بڕيارده ر، هه روه كو چۆن پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كاتێك پرسيارى لێ كرا كآ به خته وه رترين كه سه به تكاكردنه كه ت؟ فه رمووى: ((مَنْ قالَ لا إلهَ إلاَّ الله خالصاً مِنْ قَلْبِهِ))( صحيح البخاري رقم : (99) .).واته : هه ركه سێك كه بلَيَت لا إلهَ إلاَّ الله به دڵسۆزى و نيه ت پاكى يه وه له دڵى يه وه .هه روه ها فه رموويه تى: ((لِكُلِ نَبِيٍّ دَعْوَةٌ مُسْتَجابَةٌ فَتَعَجَلَ كُلُّ نبي دَعْوَتَهُ وَأنا اختَبَأتُ دَعْوَتِي شَفاعَةً لأُمَّتِي يومَ القيامةِ فَهِيَ نائِلَةٌ إنْ شَاءَ اللهُ مَنْ ماتَ مِنْ أُمَّتِي لايُشْرِكُ باللهِ شيئاً))( صحيح البخاري رقم : (6304).).واته : هه موو پێغه مبه رێك (عليهم الصلاة والسلام) دوعايه كى وه رگيراوو وه ڵامدراوى هه بوه ، وه هه موو پێغه مبه رێك پاڕانه وه كه ى خۆى پێش خست به ڵام من پاڕانه وه كه م دواخست و شاردمه وه به تكاكردن بۆ ئۆمه ته كه م له ڕۆژى دوايى كه إن شاء الله هه موو كه سێك ده گرێته وه له ئوممه ته كه م كه هيچ هاوبه شێكى بۆ خواى گه وره بڕيار نه دابێت.وه هاوبه ش بڕيارده ره سه ره تاكان باوه ڕيان به وه هه بوو كه خواى گه وره په وه ردگار و دروست كه رو ڕۆزى ده ريانه ، به ڵام خۆيان په يوه ست كردبوو به پێغه مبه ران و پياوچاكان و فريشته كان و دار و به رده كان و هاوشێوه ى ئه مانه به هيواى تكاكردنيان بوون له لاى خواى گه وره و نزيك كردنه وه يان له خواى گه وره هه روه كو چۆن له ئايه ته كانى پێشتردا باس كرا, وه خواى گه وره بيانويانى وه رنه گرت و پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) بيانويانى وه رنه گرت، به ڵكو خواى گه وره به رهه ڵستى كردن له قورئانه پيرۆزه كه يدا وه ناويانى نا به كافر و هاوبه ش بڕيار ده ر، وه به درۆيانى خسته وه له قسه كه ياندا كه ده يانووت ئه م خوايانه تكامان بۆ ده كه ن و له خواى گه وره مان نزيك ده كه ونه وه ، وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له سه ر ئه م هاوبه ش بڕياردانه كوشتاريانى كرد تا به دڵسۆزيه وه ته نها خواى گه وره بپه رستن وه كو جێبه جێكردنى فه رمانى خواى گه وره كه ده فه رمێت:  (وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلَّه) [الأنفال: 39] .واته : كوشتيارى كافرو هاوبه ش بڕيارده ران بكه ن تاهاوبه ش بڕياردان بڵاونه بێته وه و دين و خواپه رستى هه مووى ته نها بۆ خواى گه وره بێت.وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمويه تى: ((أُمِرْتُ أنْ أُقاتِلَ الناسَ حتى يَشْهَدُوا أنْ لا إله إلا الله وأنَّ محمداً رسولُ الله ويُقيمُوا الصلاةَ ويُؤتُوا الزكاةَ، فإذا فَعَلُوا ذلك عَصَمُوا مِنِّي دِماؤهُمْ وأموالهُم إلا بحقِ الإسلامِ وحسابُهُم على الله))( صحيح البخاري رقم : (2946) وصحيح مسلم رقم : (22).).واته : له لايه نى خواى گه وره وه فه رمانم پێكراوه كه كوشتارى خه ڵكى بكه م هه تا شايه تى ده ده ن به وه ى كه هيچ په رستراوێكى حه ق نى يه شايه نى په رستن بێت جگه له خواى گه وره ، وه محمد (صلی الله علیه وسلم) پێغه مبه رو نێردراوى خوايه بۆ گوێڕايه ڵى كردن, وه نوێژ بكه ن و زه كات بده ن, ئه گه ر ئه م شتانه يان كرد ئه وا خوێن و ماڵيان له من پارێزراو ده بێت ته نها به مافى ئيسلام نه بێت (ئه گه ر موسڵمانێك بكوژێت، ياخود له پاش زه واجێكى شه رعى زينا بكات، ياخود له دين هه ڵگه ڕێته وه ، ئه وا مافى ئيسلامه كه بيكوژێت)وه حسابيان له لاى خواى گه وره يه . وه ماناى فه رموده كه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده فه رمێت: ((حتى يشهدوا أنْ لا إلهَ إلا الله)).واته : هه تا خواى گه وره تايبه ت بكه ن به په رستن  و جگه له و كه سى تر نه په رستن، وه هاوبه ش بڕيارده ران له په رى ده ترسان و په نايان به وان ده گرت خواى گه وره له م باره يه وه ئه م ئايه ته ى دابه زاند: (وَأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِنَ الْأِنْسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِنَ الْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقاً) [الـجن: 6] .واته : پياوانێك له مرۆڤــ په نايان ده گرت به پياوانێك له په رى ئه مانيش زياتر ده يانيانترساند، زانايانى ته فسير ده رباره ى (فَزَادُوهُمْ رَهَقاً) ده فه رمون: واته زياتر ترسيان ده خسته دڵيانه وه چونكه په رى خۆى لا گه وره ده بێت و خۆى به گه وره ده زانێت كاتێك بينى كه مرۆڤــ په نايان پێ ده گرن. ئه وانيش ده يانترسێنن تا زياتر بيانپه رستن و په نايان بۆ به رن. به ڵام خواى گه وره له جياتى ئه مه په نا گرتنى به خۆى و ووشه ته واوه كانى بۆ موسڵمانان دانا, وه له م باره يه وه ده فه رمێت: (وَإِمَّا يَنْزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ) [الأعراف: 200] .واته : ئه گه ر شه يتان وه سوه سه و گومانى خراپى بۆت دروست كرد ئه وا په نابگره به خواى گه وره ، چونكه به ڕاستى خواى گه وره بيسه ره و زانايه .وه ده فه رمێت: (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) [الفلق: 1] .واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ په نا ده گرم به په روه ردگارى به ره به يانيان.  وه ده فه رمێت: (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) [الناس: 1] .واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: په نا ده گرم به په روه ردگارى هه موو خه ڵكى، وه به صحيحى له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) هاتوه كه فه رمويه تى: ((مَنْ نَزَلَ مَنْزِلاً فقالَ أَعُوذُ بِكَلِماتِ اللهِ التَّاماتِ مِنْ شَرِّ ما خلقَ، لَمْ يَضُرْهُ شَيءٌ حتى يَرْتَحِلَ مِنْ مَنْزِلِهِ ذلكَ))( صحيح مسلم رقم : (2080).). واته : هه ر كه سێك له هه ر شوێنێك لايداو دابه زى و مايه وه ئه گه ر بڵێت: په نا ده گرم به ووشه ته واوه كانى خواى گه وره (قورئان) له شه ڕ و خراپه ى ئه وه ى كه دروستى كردوه ، ئه وا هيچ شتێك زيانى پێ ناگه يه نێت هه تا له و شوێنه ده ڕوات.وه له و ئايه ت و فه رموودانه ى پێشتر داواكه رى رزگارى و ئه وه ى ده يه وێت پارێزگارى بكات له ئايينه كه ى و پارێزراو بێت له هاوبه ش بڕياردان به ووردو درشتى يه وه ده زانێت و بۆى ده ركه وت كه خۆ په يوه ست كردن به مردووه كان و فريشته كان و په رى يه كان و جگه له مانه له دروست كراوه كان و پاڕانه وه لێيان  و داواى په ناگرتن لێيان و هاوشێوه ى ئه مانه له كرده وه ى خه ڵكى سه رده مى نه فامى هاوبه ش بڕيارده رانه , وه له ناشيرينترين هاوبه ش بڕياردانه بۆ خواى گه وره , بۆيه پێويسته له سه رمان وازى لێ بهێنين و ئاگادارى بين له خۆمان و ئامۆژگارى خه ڵكى بكه ين به وازهێنان لێى و به رهه ڵستى كردنى ئه وانه ى كه ده يكه ن, وه هه ركه سێك له ناو خه ڵكىدا به م كرده وه هاوبه ش بڕياردانه ناسرابێت ئه وا دروست نى يه ژن و ژنخوازى له گه ڵ بكرێت و سه ربڕاوى ده ستى بخورێت و كه مرد نوێژى له سه ربكرێت, ياخود نوێژ له پشتى يه وه بكرێت هه تا ئه و كاته ى كه تۆبه كردنى خۆى له م شتانه ئاشكرا ده كات و به دڵسۆزى يه وه له خوا ده پاڕێته وه به ته نها و هه ر ئه و ده په رستێت, وه پاڕانه وه په رستنه به ڵكو كاكڵه و ناوه ڕۆكى په رستنه هه روه كو پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمێت: ((الدعاء هو العبادة))( صحيح الـجامع الصغير رقم : (3407)).واته : پاڕانه وه له خوا بريتىيه له په رستنى خواى گه وره ، وه له قسه يه كى تردا ((الدعاء مخ العبادة))(1) (1)( تێبينى : له هه ندێك كتێبدا ئه مه وه ك فه رمووده ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) باسكراوه ، به ڵام ئه مه فه رمووده يه كى لاواز و (ضعيف)ـه ، بڕوانه : ضعيف الجامع الصغير رقم : (3003).), واته : پاڕانه وه كاكڵه و ناوه ڕۆكى په رستنه .خواى گه وره ده فه رمێت: (وَلا تَنْكِحُوا الْمُشْرِكَاتِ حَتَّى يُؤْمِنَّ وَلَأَمَةٌ مُؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ وَلا تُنْكِحُوا الْمُشْرِكِينَ حَتَّى يُؤْمِنُوا وَلَعَبْدٌ مُؤْمِنٌ خَيْرٌ مِنْ مُشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُولَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ وَاللَّهُ يَدْعُو إِلَى الْجَنَّةِ وَالْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِ وَيُبَيِّنُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ) [البقرة: 221] .واته : ئه ى باوه ڕداران ئافره تى هاوبه ش بڕيارده ر مه خوازن هه تا باوه ڕ دێنن، وه ئافره تێكى به نده ى باوه ڕدار باشتره له ئافره تێكى ئازادى هاوبه ش بڕيارده ر هه رچه نده ئه گه ر سه رسامى بن له جوانى و ماڵ و پله و پايه دا, وه ئافره تانى باوه ڕدار مه ده ن به هاوبه ش بڕيارده ر هه تا باوه ڕ ده هێنن, وه به نده يه كى باوه ڕدار باشتره له هاوبه ش بڕيارده رێكى ئازاد هه رچه نده پێى سه رسام بن چونكه ئه وانه (هاوبه ش بريارده ران) بانگه وازى ماڵ و منداڵيان ده كه ن بۆ دۆزه خ, وه خواى گه وره بانگه واز ده كات بۆ به هه شت و لێخۆشبوونى خۆى به ويست وڕيگا پێدانى خۆى, وه ئايه ته كانى خۆى بۆخه ڵكى ڕوون ده كاته وه به ڵكو ياد بكه نه وه .وه خواى گه وره قه ده غه ى كردووه له موسڵمانان كه ئافره تانى هاوبه ش بڕيارده ر بخوازن له وانه ى كه بت و په رى و فريشته و جگه له مانه ده په رستن، هه تا باوه ڕ ده هێنن به دڵسۆزى په رستن بۆ خواى گه وره به تاك و ته نها، وه به ڕاست دانانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له و شتانه ى كه هێناوێتى، وه شوێن كه وتنى ڕێگاو به رنامه كه ى, وه قه ده غه ى كردووه كه ئافره تانى موسڵمان بدرێن به پياوانى هاوبه ش بڕيارده ر هه تا باوه ڕ ده هێنن به دڵسۆزى په رستن بۆ خواى گه وره به تاك و ته نها و به ڕاست دانان و باوه ڕكردن به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) وه شوێنى كه وتنى, وه خواى گه وره پێمانى ڕاگه ياندوه كه ئافره تێكى به نده ى باوه ڕدار باشتره له ئافره تێكى ئازادى هاوبه ش بڕيارده ر هه رچه نده هه ر كه سێك ته ماشاى بكات و گوێى له قسه كردنى بێ سه رسامى جوانى و قسه باشى بێت، وه به نده يه كى باوه ڕدار باشتره له هاوبه ش بڕيارده رێكى ئازاد هه رچه نده بيسه ر و بينه ره كه ى سه رسامى جوانى و زمان پاراوى و ئازايه تى و جگه له مانه ى بێت، پاشان هۆى ئه م ووته درێژه ڕوون ده كاته وه كه ده فه رمێت: (أُولَئِكَ يَدْعُونَ إِلَى النَّارِ) مه به ستى به مه پياو و ئافره تانى هاوبه ش بڕيارده ره ، چونكه ئه وان بانگه واز كه رى دۆزه خن به ووته و كرده وه و ژيان و ڕه وشتيان, به ڵام پياوان و ئافره تانى باوه ڕدار بانگه واز كه رى به هه شتن به ڕه وشت و كرده وه و ژيانيان ئيتر چۆن ئه وانه و ئه مانه يه كسان ده بن.

خواى گه وره ده رباره ى دوو ڕووه كان ده فه رمێت:  (وَلا تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِنْهُمْ مَاتَ أَبَداً وَلا تَقُمْ عَلَى قَبْرِهِ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ) [التوبة: 84] .واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) هيچ كاتێك هه تا هه تايه نوێژ مه كه له سه ر ئه و دوو ڕووانه كه ده مرن، وه له سه ر گۆڕه كه يشيان ڕامه وه سته و بۆيان مه پاڕێره وه له خواى گه وره ، چونكه ئه وان به ڕاستى كافر و بێباوه ڕبوون به خواو پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) وه به فاسقى و له ڕى ده رچوويى مردوون.خواى گه وره له م ئايه ته پيرۆزه دا ڕوونى كرده وه كه مرۆڤى دوو ڕوو وكافر نوێژيان له سه ر ناكرێت له پاش مردنيان به هۆى كافر بوونيان به خواو پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم), هه روه ها نوێژيشيان له دواوه ناكرێت و ناكرێن به پێشه وا بۆ موسڵمانان به هۆى كوفر و ناپاكى و دوژمنايه تى گه وره له نێوان ئه وان و موسڵماناندا, هه روه ها چونكه ئه وان خاوه نى نوێژ و په رستن نين چونكه كوفرو هاوبه ش بڕياردان هيچ كره وه يه ك له گه ڵياندا نامێنێت و هه مووى به تاڵ ده بێته وه , داواى پارێزراوى له خواى گه وره ده كه ين له م شته , خواى گه وره ده رباره ى حه رامى مرداره وه بوو و سه ربڕاوى ده ستى هاوبه ش بڕيارده ران ده فه رمێت: (وَلا تَأْكُلُوا مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ) [الأنعام: 121] .واته : ئه ى موسڵمانان ئه و سه ربڕاوانه مه خۆن كه ناوى خواى لێ نه هێنراوه له كاتى سه ربڕيندا، چونكه خواردنيان له فه رمان ده رچوونى خواى گه وره يه , وه شه يتانه كان گومان و قسه ده نێرن بۆ هاوپه يمانه كانيان تا ده مه قاڵێ و گفتوگۆتان له گه ڵدا بكه ن، وه ئه گه ر ئێوه گوێڕايه ڵى ئه وان بكه ن له حه ڵاڵ كردنى حه رامدا ئه وا ئێوه يش به بێ گومان هاوبه ش بڕيارده رن بۆ خواى گه وره .

خواى گه وره قه ده غه ى كردووه له موسڵمانان له خواردنى مرداره وه بوو و سه ربڕاوى ده ستى هاوبه ش بڕيارده ر، چونكه پيسه و سه ربڕاوه كه ى ده ستى حوكمى مرداره وه بووى هه يه هه رچه نده ئه گه ر ناوى خوايشى له سه ر هێنابێت, چونكه ناوى خوا هێنان له وانه وه به تاڵه و هيچ شوێنه وارێكى نى يه چونكه په رستنه و هاوبه ش بڕياردانيش په رستن به تاڵ ده كاته وه و نايهێڵێت هه تا هاوبه ش بڕيارده ره كه تۆبه ده كات و ده گه ڕێته وه لاى خواى گه وره , وه خواى گه وره سه ربڕاوى ده ستى جوله كه و گاوره كانى حه ڵاڵ كردووه كه ده فه رمێت: (وَطَعَامُ الذينَ أُوتُوا الكتابَ حِلٌ لَكُمْ وَطَعامُكُمْ حِلٌ لَهُمْ) [المائدة: 5] .واته : سه ربڕاوى ده ستى جوله كه و گاوره كان بۆ ئێوه ى موسڵمان حه ڵاڵه و هى ئێوه يش بۆ ئه وان حه ڵاڵه ، چونكه ئه وان خۆيان ده ده نه پاڵ ئايينێكى ئاسمانى و به قسه ى خۆيان ده ڵێن ئێمه شوێن كه وتووى (موسى و عيسى)ين (عليها الصلاة والسلام) هه رچه نده له م شته دا درۆ ده كه ن، وه خواى گه وره به تأكيدى ئايينه كانيانى سڕيوه ته وه و به تاڵى كردوه ته وه به ناردنى محمد (صلی الله علیه وسلم) بۆ هه موو خه ڵكى به تێكڕا، به ڵام خواى گه وره سه ر بڕاوى ده ستى گاورو جوله كه و خواستنى ئافره ته كانيانى بۆمان حه ڵال كردوه له به ر دانايى يه كى زۆر و نهێنى يه كى چاودێرى كراو كه زانايان ڕوونيان كردۆته وه به پێچه وانه ى هاوبه ش بڕيارده ران له بت په رستان و مردو په رستان له پێغه مبه ران و پياو چاكان و جگه له مان، چونكه ئايينى ئه مان هيچ بنچينه يه كى نى يه و گومانى تيدا نى يه كه له بنچينه وه به تاڵه ، بۆيه سه ربڕاوى ده ستيان وه كو مرداره وه بوو وايه و خواردنى حه ڵال نى يه .به ڵام ووته ى هه ندێ خه ڵكى كه به به رامبه ره كه ى ده ڵێت: (په رى ده ستى لێت وه شاندوه ) (په رى بردوتێتى) (شه يتان ڕفاندويه تى) و هاو شێوه ى ئه مانه ، ئه مانه ده چێته بوارى جوێن و قسه ى ناشيرينه وه و دروست نى يه له نێوان موسڵماناندا وه كو هه موو جۆره كانى ترى جوێن دان و قسه ى ناشيرين كردن و ناچێته بوارى هاوبه ش بڕِيار دانه وه ، مه گه ر ئه وه ى واده ڵێت باوه ڕى وابێت په رى هه ڵسوكه وت ده كه ن له ناو خه ڵكيدا به بێ ڕێگه پێ دان ويستى خواى گه وره ، ئه وا هه ركه سێك ئه م بيروباوه ڕه ى هه بێت له په رى و جگه له مان له دروست كراوه كان ئه وا كافره به هۆى ئه م بيروباوه ڕه وه , چونكه خواى گه وره خاوه نى هه موو شتێكه و ده سه ڵاتداره به سه ر هه موو شتێكدا و هه ر ئه و سوود پێ گه يه نه رو زيان پێ گه يه نه ره ، و هيچ شتێك به بێ ويست و تواناو ڕێگه پێدان و بڕيارى پێشوى ئه و نابێت، هه روه كو خواى گه وره فه رمان به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده كات كه ئه م بنچينه گه وره يه به خه ڵكى ڕابگه يه نێت ده فه رمێت: (قُلْ لا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعاً وَلا ضَرّاً إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ) [الأعراف: 188].واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) به خه ڵكى بڵێ: من تواناى سود و زيان گه ياندنم نى يه بۆ نه فسى خۆم مه گه ر خوا ويستى لێ بێت, وه ئه گه ر من زانيارى غه يبم بزانيايه ئه وا ئيشى چاكه و خێرم زۆر ده كردو هيچ كاتێك توشى خراپه نه ده بووم, به ڵام من تواناى ئه م شتانه م نى يه ته نها من ترسێنه رو مژده ده رم بۆ كه سانێك كه باوه ڕبهێنن.باشه ئه گه ر گه وره ى هه موو دروست كراوه كان وباشترينيان محمد (صلی الله علیه وسلم) موڵكى سود وزيانى نه بێت بۆ نه فسى خۆى مه گه ر به ويستى خوا نه بێت ئه ى ئيتر چۆن جگه له و له دروست كراوه كان تواناى سودو زيان پێ گه ياندنيان هه يه ؟, وه ئايه تى تر له م مانايه وه زۆرن.به ڵام پرسيار كردن له هه واڵده رانى غه يب و فاڵچى و جادوگه ر و ئه ستێره ناسان و هاوشێوه ى ئه مانه كه ده ڵێ هه واڵ له غه يبه وه وه رده گرێت ئه مه ئيشێكى خراپه و دروست نى يه , وه باوه ڕكردن پێيان سه خت ترو خراپتره به ڵكو لقێكى كوفره چونكه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمێت:  ((مَنْ أتى عَرَّافاً فسألَهُ عن شيءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صلاة أربعين يوماً))( صحيح مسلم رقم : (2230)).واته : هه ركه سێك بچێته لاى فاڵچى يه ك و پرسيارى لێ بكات ئه وا چل ڕۆژ نوێژى لێ وه رناگيرێت.  وفي صحيحه أيضاً عن معاوية بن الحكم السلمي ((ڕه زای خوای لێبێت)) : ((أنَّ النبي (صلی الله علیه وسلم) نـهى عن إتيان الكُهَّانِ وسُؤالِهِم))( صحيح مسلم رقم : (4133) .).واته : پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) قه ده غه ى چونه لاى فاڵچى و پرسياركردنى كردوه لێيان. وأخرج أهل السنن عن النبي (صلی الله علیه وسلم) أنه قال: ((مَنْ أتى كاهِناً فَصَدَّقَهُ بِما يقولُ فَقَدْ كَفَرَ بِما أُنْزِلَ على محمد صلی الله علیه وسلم))( صحيح سنن الترمذي رقم : (135) وصحيح سنن ابن ماجه رقم : (639) .). واته : هه ركه سێك بچێته لاى فاڵچى يه ك و باوه ڕى پێ بكات له و قسانه ى كه ده يكات ئه وا به تأكيدى كوفرى كردووه به و قورئانه ى كه دابه زيوه بۆ سه ر محمد (صلی الله علیه وسلم).

وه‌ فه‌رموده‌ى تر له‌مانه‌ زۆرن.

بۆيه‌ پێويسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان ئاگاداربن له‌ پرسياركردن له‌ فاڵچى و هه‌واڵ ده‌رانى غه‌يب و هه‌موو جادوگه‌رانى سه‌رقاڵ به‌ هه‌واڵ دان له‌ شتى ناديارو سه‌رلێشێواندنى خه‌ڵكى ئيتر به‌ناوى چاره‌سه‌ر و جگه‌ له‌مه‌وه‌ بێت, به‌هۆى ئه‌و قه‌ده‌غه‌ كردنانه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) له‌م شته‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ى لێ ى . هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌يش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ خه‌ڵكى به‌ناوى چاره‌سه‌ركردنه‌وه‌ بانگه‌شه‌ى چه‌ند شتێكى غه‌يب و ناديار ده‌كه‌ن كاتێك بۆنى جه‌مه‌دانى و له‌چك و چه‌فى يه‌ى نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌كه‌ن ياخود هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌, پاشان ده‌ڵێت: ئه‌م نه‌خۆشه‌ ئه‌و ئيشه‌ى كردووه‌و ئه‌م كاره‌ى كردوه‌ له‌ شتى ناديار كه‌ له‌بۆن كردنى جه‌مه‌دانى نه‌خۆشه‌كه‌و هاوشێوه‌ى هيچ به‌ڵگه‌ى تێدا نى يه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شته‌, به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌مه‌ ته‌نها هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و سه‌رلێشێواندنى خه‌ڵكى نه‌زانه‌ هه‌تا بڵێن چاره‌سه‌ره‌كه‌ ده‌زانێت و جۆره‌كانى نه‌خۆشى و هۆكاره‌كانى ده‌زانێت, وه‌ له‌وانه‌يه‌ هه‌ندێ ده‌رمانيان بداتێ و ڕێك بكه‌وێت له‌گه‌ڵ شيفاكه‌يدا به‌قه‌ده‌رى خوا ئه‌وانيش وا گومان ده‌به‌ن كه‌ شيفاكه‌ به‌هۆى ده‌رمانه‌كه‌ى ئه‌وه‌وه‌ بووه‌, وه‌ له‌وانه‌يه‌ نه‌خۆشى يه‌كه‌ به‌هۆى هه‌ندێ له‌ په‌رى و شه‌يتانه‌كانه‌وه‌ بێت كه‌وا خزمه‌تى ئه‌و فاڵچى يه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ندێ شتى ناديارى پێ ده‌ڵێن كه‌ ئه‌مان بينيويانه‌ ئه‌ويش پشت به‌م شته‌ ده‌به‌ستێت و په‌رى و شه‌يتانه‌كان ڕازى ده‌كات به‌وه‌ى كه‌ گونجاو بێت بۆيان له‌ په‌رستن، ئه‌وانيش واز له‌و نه‌خۆشه‌ دێنن و واز له‌و ئازارانه‌ دێنن كه‌ پێشتر داويانه‌ و توشى ئه‌و نه‌خۆشه‌يان كردووه‌, كه‌ ئه‌مه‌يش شتێكى زانراوه‌ له‌ په‌رى و شه‌يتانه‌كان و ئه‌وانه‌ى كه‌ بۆ ئه‌م ئيشانه‌ به‌كاريان دێنن. بۆيه‌ پێويسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان ئاگادارى ئه‌م شته‌ ببن وئامۆژگارى يه‌كتر بكه‌ن به‌وازهێنان لێ ى و پشت به‌ستن به‌ خواى گه‌وره‌ و ته‌وه‌كول كردنه‌ سه‌رى له‌ هه‌موو ئيش و كارێكدا, وه‌ دروسته‌ مرۆڤــ دوعاى شه‌رعى و ده‌رمانى حه‌ڵاڵ و چاره‌سه‌رى لاى پزيشك به‌كاربهێنن كه‌ پزيشكه‌كان پشكنين به‌كارده‌هێنن له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ و داكۆكى كردن له‌ نه‌خۆشى يه‌كه‌ى و هۆكاره‌ هه‌ست پێ كراوه‌كان و ماقوڵه‌كان, وه‌ به‌صحيحى له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ هاتووه‌ (صلی الله‌علیه‌وسلم) كه‌ فه‌رمويه‌تى:  ((ما أنْزَلَ اللهُ داءً إلا أنْزَلَ لَهُ شِفاءً عَلِمَهُ مَنْ عَلِمَهُ، وَجَهِلَهُ مَنْ جَهِلَهُ))( سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (451).). واته‌: خواى گه‌وره‌ هيچ نه‌خۆشى يه‌كى دانه‌به‌زاندووه‌ ئيللا چاره‌سه‌ر و شيفايشى بۆ دابه‌زاندووه‌ ئه‌وه‌ى بيزانێت ده‌يزانێت و ئه‌وه‌يشى نه‌يزانێت نايزانێت . وه‌ ده‌فه‌رمێت: ((لِكُلِ داءٍ دَواءٌ فإذا أُصِيبَ دواءُ الداءَ بَرِيءَ بِإذنِ الله))( صحيح الجامع الصغير رقم : (5164).).  واته‌: هه‌موو نه‌خۆشى يه‌ك چاره‌سه‌رى هه‌يه‌, ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ره‌كه‌ توشى نه‌خۆشى يه‌كه‌ ببێت ئه‌وا به‌ڕێگه‌ پێ دانى خواى گه‌وره‌ چاك ده‌بێته‌وه‌. وه‌ ده‌فه‌رمێت: ((عِباد الله تَداوَوا ولا تَداوَوا بِحَرام))( سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (1633).). واته‌: ئه‌ى به‌نده‌كانى خوا چاره‌سه‌رى خۆتان بكه‌ن به‌ڵام به‌حه‌رام نا. وه‌ فه‌رمووده‌ له‌م مانايانه‌وه‌ زۆره‌ داواكارين له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌ حاڵى هه‌موو موسڵمانان چاك بكات و شيفاى دڵ و لاشه‌يان بدات له‌ هه‌موو خراپه‌يه‌ك، وه‌ كۆيان بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر هيدايه‌ت، وه‌ په‌ناى ئێمه‌و ئه‌وانيش بدات له‌ فيتنه‌ گومڕاكه‌ره‌كان، وه‌ له‌ گوێرايه‌ڵى شه‌يتان و خۆشه‌ويستانى, به‌ڕاستى هه‌ر خواى گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌يه‌.

ولا حول ولا قوة إلاَّ بالله العلي العظيم، وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله نبينا محمد وآله وصحبه.

(به شی دووه م)

(وه‌رگێڕ مامۆستتا صلاح الدين عبد الكريم)

(مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌ کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌ )