چه‌ند سيفه‌تێكى ئيماندار له‌ هه‌ندێ له‌ فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ردا "صلی الله‌ علیه‌ وسلم"

چه ند سيفه تێكى ئيماندار له هه ندێ له فه رمووده ى پێغه مبه ردا "صلی الله علیه وسلم"


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

يه كه م: ئيماندار وه كو دارخورما وايه


(ئيبن عمر) (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمێت پێغه مبه ر " صلی الله علیه وسلم " به هاوه ڵه كانى فه رموو ((هه واڵى دارێكم بده نێ وه ك ئيماندار بێت, خه ڵكه كه بيريان له دره ختى ده شته كى ده كرده وه (ئيبن عمر) ده فه رمێت منيش له دڵى خۆمدا ووتم ئه وه دارخورمايه – خه ريك بوو بيڵێم- به ڵام قسه زانه كانى دانيشتنه كه بێده نگ بوون, له و كاته دا پێغه مبه ر " صلی الله علیه وسلم " فه رمووى دارخورمايه )). (صحيح مسلم 2811).

(ئيبن عمر) (خوا لێى ڕازى بێت فه رموويه تى كه پێغه مبه ر " صلی الله علیه وسلم " فه رموويه تى ((مثلُ الؤمن مَثَلُ النخلَة ما أتاك منها نفعك)) (أخرجه الحافظ البزاز (43) كشف الاسرار) واته "ئيماندار وه ك دارخورمايه - هه رچى يه كت پێ ببه خشێت سوودى هه يه بۆت". له ڕاستيدا له م يه ك چوانه دا چه ند نه هێنى و زانياریيه ك هه يه كه زۆر به سودن ئه گه ر لێى ورد بينه وه و قسه ى له سه ر بكه ين ئه و زانياريانه ش ئه مانه ن:.

1. دار خورما ئه گه ر مادده يه ك نه بێت ئاوى بدات به زيندووى نامێنێته وه و وشك ده بێ به هه مان شێوه ئيمانيش ئه گه ر خاوه نه كه ى هه موو ساتێك پاراوى نه كاته وه به خوێندنه وه ى قورئان و زانستى به سوود و كردارى چاكه ئه وه بێگومان ئه و دره ختى ئيمانه ووشك ده بێت هه روه ك أبو هوره يره (ڕه زای خوای لێبێت) فه رموويه تى ((إن الايمان يخلف من القلب كما يخلق الثوب مجددوا إيمانكم)) (حديث صحيح رواه الحاكم (4,1). واته "ئيمان له دڵدا دروست ده بێت و ده فه وتێ چۆن كراس دروست ده كرێو ده فه وتێ بۆيه ئيمانتان زوو تازه بكه نه وه ".

2. جێگيربوونى دارخورما له زه ويداو به گران هه ڵكه ندنى, باوه ڕداريش پێويسته وابێت, باوه ڕه كه ى له دڵيدا جێگير ببێو به گران هه ڵبكه ندرێ.

3. تام و بۆن خۆشى وشيرينى فره سوودى به رهه مى دارخورمايه , باوه ڕداريش هه روايه قسه و گوفتارو ڕه وشتى جوانى زۆره بۆ خۆى و خه ڵكى تريش.

4. جوانى پۆشاك و جل و به رگى دره خته كه به هاوين و به زستان- به هه مان جۆر ئيمانداريش پۆشاكى ته قواو جوانىيه كه ى لێ نابڕێته وه تاكو ده مرێ, خواى گه وره ده فه رمێت ((ولباس التقوى ذلك الخير)). (الاعراف 26).

5. ئاسانى و ساده يى خواردنى به ره كه ى, وه ئاسانى سه ركه وتن به سه ريدا چونكه وه ك پليكانه قادرمه ى هه يه بۆ سه ركه وتن, باوه ڕداريش فڕوفێڵى نیيه خه ڵكى سوودى لێ وه رده گرن و به رهه مه كه ى ده خۆن به بێ به رامبه ر.

6. دار خورما به ئارامترين داره , سه باره ت به ناڕحه تىيه كانى وه ك (ڕه شه با, بێ ئاوى,...هتد), به هه مان شێوه ئيمانداريش ئارام گره به رامبه ر به و ناڕحه تييانه ى ڕووبه ڕووى ده بێته وه .

7.دارخورما تا ته مه نى درێژ تربێت زياتر به پيت و به ره كه ت ده بێت, به هه مان شێوه چه ندێ ته مه نى ئيماندار زياتر درێژ بێت ئه وه نده زياتر سوودمه نده بۆ موسڵمانان له هه موو ڕووه كان.

ئاماده کردنی اندازیارصلاح فائق


~~~~~~~~~~~~~~~~~