گرنگترين ئه‌و هۆكارانه‌ى به‌رده‌واميت پێ ده‌به‌خشن له‌سه‌ر دينى خوا به‌شی یه‌که‌م

گرنگترين ئه و هۆكارانه ى به رده واميت پێ ده به خشن له سه ر دينى خوا.
برايانى به ڕێز................خوشكانى دڵسۆز..............

گومانى تێدا نيه كه به رده وامى و دامه زراوى له سه ر دينى خوا تاكو دوا هه ناسه ى ژيان پێويستيه كى داواكراوو جوانترين ديارى خواشه بۆبه نده كاني،وه سوور بوون له سه ر گوێڕايه ڵى و په رستنى خواى گه وره پله و پايه يه كى خۆى هه يه ،وه هه روه ها سۆزو به زه يى خوايه بۆ مرۆڤه كان كه ڕێنموێنى بۆداناوين له قورئانى پيرۆزو فه رمووده كانى سه روه رى مرۆڤايه تيه وه (صلی الله علیه وسلم)تا تێ نه كه وين و هه ميشه له ژێر ڕۆشنايى وته جوانه كانياندا هه ڵسوكه وتى ڕۆژانه و شه وانه مان به رينه سه ر،به تايبه تى بۆ موسوڵمانانى سه رده مى ئه مڕۆى پڕاوپڕله ئاشوب وفيتنه و ناخۆشى و ئازارو مه ينه تى كه زۆر پێويسته بۆ ڕزگاربوونمان له و جۆره ئێش و ئازارانه ده ست بگرين به قورئان و سووننه ته وه ،هه ر بۆيه دوژمنانى خواو به رنامه پيرۆزه كه ى هه ميشه له بۆسه دان و به رده وام خه ريكى خزاندن و لادانى موسوڵمانانن و هۆكارى زۆر به كارده هێنن بۆ ترازاندن وسارد بوونه وه ،هه ر له هۆكاره مادديه كانه وه تا هۆكاره مه عنه ويه كان وهه روه ها ڕازاندنه وه و جوانكاريه كانى دونيا به شته پڕوپووچ و به ناوشته سه رسوڕهێنه ره كان،وه هه روه ها په خش كردنى بابه ته ناشه رعى وپيس و گڵاوه كان و دوور له ڕه وشت وتايبه تمه ندى مرۆڤ بوون،كه واته به ڕاستى ئيسلام له م سه رده مه دا له و په ڕى غه ريبيدا ده گوزه رێت وهه ڵگرانيشى با دڵ به وه خۆش كه ن كه رسول الله(صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت:(إِنَّ الْإِسْلَامَ بَدَأَ غَرِيبًا وَسَيَعُودُ غَرِيبًا كَمَا بَدَأَ فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ قالوا وَما الغُرَباء؟ قالَ الَّذِينَ يُصْلِحُونَ مَا أَفْسَدَ النَّاسُ )رواه الطبراني في الكبير 5867 وصحيح الجامع الصغير 1055 واته :دينى ئيسلام به نامۆيى ده ستى پێكرد،وه به نامۆيش ده گه ڕێته وه ،جا خۆش به ختى بۆ كه سنانێك كه نامۆن تيايدا،وتيان:ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)نامۆكان كێن؟فه رمووى:ئه وانه ن كه له و سه رده مه دا خۆيان و خه ڵكى چاك ده كه ن له كاتێكدا كه خه ڵكيله گه نده ڵيدا ژيان ده به نه سه ر(صدق رسول الله(صلی الله علیه وسلم)).

كه واته ئه و كرده وانه ى كه به رده واميمان پێ ده به خشن له سه ر دينى خوا،بريتين له :

يه كه م:ڕووكردنه قورئانى پيرۆزو به ده مه وه چوونى.

قورئانى پيرۆز يه كێكه له هه ره هۆكاره زۆر گرنگه كان بۆ دامه زراوبوون وبه رده وامى له سه ردينى خوا،وه په تێكى به هێزه بۆ گه ياندنى مرۆڤ به دوا ڕۆژى ڕوون،وه ڕووناكيه كى ئاشكراودياره ،بۆيه هه ركه سێك گوێڕايه ڵى بكات وده ستى پێوه بگرێت ڕووسووروسه ربه رزى دونياودواڕۆژ ده بێت،وه هه ركه سيش شوێنى بكه وێت و ڕێنموێنيه كانى وه ربگرێت ئه وه بێگومان ئومێدى خێرى پێ ده كرێت و(ئه گه ر خوا ويستى له سه ر بێت) كۆتايى ته مه نيشى به خێرده گوزه رێت،چونكه به ڕاستى قورئانى پيرۆز تاكه به رنامه يه كه بۆ سه رزه وى كه مرۆڤه كان ئاسووده بكات ورێساوياسايه كيشه كه كه هه ركه س كارى پێ بكات تووشى گێره و كێشه نابێت له بواره كانى ژيانيدا،هه روه ك خواى گه وره خۆى ده فه رموێت( يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمْ بُرْهَانٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُبِينًا (174) فَأَمَّا الَّذِينَ آَمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا (175))(النساء)واته :ئه ى خه ڵكينه له په روه ردگارتانه وه به ڵگه يه كى ئاشكراتان بۆ هاتووه ،تاكو هيچ كه سێك بيانووى نه مێنێ ئه و به ڵگه يه ش نوورو ڕوناكى به خشێكى ئاشكرايه ،كه بريتيه له (قورئان)جا ئه وانه ى كه باوه ڕيان پێيهێناو ده ستيان پێوه گرت،ئه وه به دڵنياييه وه خوا ده يانخاته به ر ڕه حمه تى خۆى و شاره زاو ڕێنموێنيان ده كات بۆ سه ر ڕێگاى ڕاست.ئه گه رسه رنجێكى وردى ناوئايه ته كه بده ين سه ره ڕاى به ڵگه ى زياترڕوون ده بێته وه كه خواى گه وره دووسيفه تى ئه و قورئانه باس ده كات،يه كه م(نوورو ڕوناكى)دووه م(ئاشكراو ڕوون)واته ڕوناكى وڕێ نيشانده ره بۆ كه سێك كه ڕێى خوا بگرێت وهه ميشه له سه ر ڕاسته ڕێ ده ڕوات وه هه روه هائاشكراو ڕوونيشه پێويستى به بيرو بۆچوونى تايبه تى نيه ،به ڵكو قورئان خۆى ڕوون كه ره وه يه بۆ شته كان.يان خواى گه وره له ئايه تێكى تردا ده فه رموێت:(وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآَنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا (32) (33))(الفرقان)واته :ئه وانه ى بێ بڕوا بوون ده يان ووت:ئه وه بۆچى مُحَمَّد(صلی الله علیه وسلم)هه موو قورئانى به يه كه وه و به يه كه مجار بۆدانه به زێنراوه ؟،ده ى مُحَمَّد(صلی الله علیه وسلم)بزانه ئا به م شێوه يه و به جيا جيا دامان به زاندووه ئه ويش بۆئه وه ى كه دڵى تۆى پێ دامه زراوو به هێزبكه ين وهه وه ها بۆئه وه ى كه به شێوه يه كى جوان و به ته جويده وه بيخوێننه وه وئايه تانى خۆمم بۆ ناردن،وه باش بزانه ئه وانه هه ر نمونه وشتێكت بۆ بهێنن(له ڕه خنه و پێشنياره نا به جێكانيان)بێگومان ئێمه وه ڵاممان بۆ ئاماده كردووى به جوانترين و ڕاستترين ڕوونكردنه وه .هه روه هاپێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت:(لَوجَمَعَ القُرانُ في اهابِ ما أحرَقَه الله بِالنار)صحيح الجامع الصغير 5625 واته :ئه گه ر قورئان له پێسته يه كدا كۆبكرێته وه ئه وه خواى گه وره ئه و پێسته به ئاگر ناسوتێنێت.كه واته ده ست گرتن به قورئانى پيرۆزو به رنامه جوانه كه ى خواى گه وره و جێ به جێكردنى ده بێته هۆى دوور كه وتنه وه له و ئاگره ى كه هه ميشه مرۆڤ له سه رى پێويسته په نا بگرێت به خوا لێي،وه موژده يه كى گه وره شه بۆ ئه و كه سانه ى هه ڵگرين له كارو كرده وه ياندا ڕه نگى داوه ته وه و به رده وام ترس و بيم له ڕۆژێك كه قورئان شكات كه ر ده بێت يان شه فاعه ت كه ر ده ترسن و خۆيانى بۆ ئاماده ده كه ن،پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت:(أبشِروا فاِن هذا القُرانَ طَرفَه بيدِالله وَطَرفَه بايدكُم فَتمَسكوا بهِ فاِنكُم لَن تهلكو وَلن تضِلوا بَعدَهُ ابَداََ)صحيح الجامع الصغير 34 واته :موژده تان لێبێت،ئه م قورئانه جه مسه رێكى به ده ستى خواوه يه و جه مسه ره كه ى تريشى به ده ستى ئێوه وه يه ،جا توند ده ستى پێوه بگرن،چونكه له ده ست گرتنتان به قورئانه وه ده بێته هۆى ئه وه ى كه هه رگيز نافه وتێن و گومڕانابن.

هه روه ها قورئانى پيرۆز خاوه نى چه ندان موعجيزه يه له وانه :

1- ووته ى خواى گه وره يه .

2- له لايه ن خواوه به جبريلدا نێردراوه وبه ڵێنى پاراستنيشى دراوه

3-  خاوه ن سيفه تێكى به رزه وله (لوح المحفوڤ)پارێزراو بوو.

4- خاوه نى جياكه ره وه ى حه ق و ناحه قه .

5- هه رگيزاو هه رگيز هيچ كه سێك نه (جن)وه نه (مرۆڤ)ناتوانن به وێنه ى يه ك ئايه تيش له قورئان بهێنن.

6- هه موو كتێبه كانى پێش خۆى به ڕاست داده نێت.پێش ئه وه ى ده ستكارى بكرێت و بگۆڕدرێن.

7- ئاشكرا كردنى هه واڵێك كه شاراوه بوو دوايى ڕووى ده دا.

8- هه واڵ و به سه رهاتى ڕاستێتى پێغه مبه رانى پێشووى (صلی الله علیه وسلم) تيادايه .

9- گه وره ترين موعجيزه ش بوو بۆ پێغه مبه رى خوا مُحَمَّد(صلی الله علیه وسلم).

10- ڕوونى وڕه وان بێژى و ڕيكى له خوێندنه وه وئادا كردندا...........ئه مانه و چه ندانى تر.

دووه م:په يوه ست بوون به شه رعى خواى گه وره وه .

به رنامه ى ئيسلام چاكترين و پاك ترين به رنامه يه كه مرۆڤ بتوانێت شانازى پێوه بكات،هه روه ها تاكه به رنامه شه كه بچووكترين شتى فه رامۆش نه كردبێت و هه ميشه ش له خه مى خه ڵكدا بووه تا بتوانن كارو باره كانيان به ته واوى جێ به جێ بكه ن،بويه ئه م ئاينه به رنامه يه كى خواييه و هاتووه تا هه مه لايه نه و گشتگير بێت و سيسته مێكه بۆ هه موو سه رده مه جياوازه كان ڕاى خۆى هه بووه و شتى نوێ و سوود به خشى پێ بووه ،سه ره ڕاى ئه مانه ده شتوانێت له گه ڵ پێشكه وتنه سه رده ميه كاندا بڕوات و كاڵاى به با ڵاى مرۆڤه كانه وهه رگيز خواى گه وره ش كارێكى له مرۆڤ نه ويستووه كه پێى نه كرابێت و له توانايدا نه بووبێت،جگه له مانه ش دينى خوا هاتووه تا مرۆڤه كان ڕزگار بكات له به ندايه تى به نده كانه وه  بۆ به ندايه تى خواى به نده كان،هه ربه م هۆيه وه ش ده يه وێت هه ميشه مرۆڤه كان له ئاستى ڕۆشنبيرى به رزدا ژيان به رنه سه رو ببنه سه رمه شق له كارى چاكه دا،وه سته م وناحه قيش له كه س قه بوڵ نه كات وه ك خواى گه وره ده فه رموێت:(إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ 19)ال عمران واتة:ديني رِاست و دروست لة لاي خواي طةورة تةنها ديني ئيسلامةو بةس،يان لة ئايةتيَكي تردا دةفةرمويت:(وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآَخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ (85))ال عمران واته :هه ر كه سێك غه يرى دينى ئيسلام هه ڵبژێرێت و بيكاته به رنامه و ياساى خۆى ئه وه لێى وه رناگيرێت و به سه ريدا ده درێته وه ،وه له دواڕۆژيشدا يه كێك ده بێت له وانه ى كه خه ساره ت مه ند بوونه و مايه پوچ بۆى ده رچوون.كه واته پابه ندبوون و ده ست گرتن به به رنامه ى خواوه يه كێكه له هه ره ڕه وشته به رزه كانى باوه ڕدارى ڕاسته قينه و ده شبێته هۆى به رده وامى و دامه زراوى له سه ر دينى خوا،هه روه ها ئه م ئاينه ئامۆژگاريه بۆ نه وه ى ئاده م به گشتى وشوێن كه وتوانى پێغه مبه رى خوا محمد(صلی الله علیه وسلم)به تايبه تي،چونكه ئه م شه رعه يه كه خواى گه وره ده فه رموێـت:( شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ 14)الشورى واته :ئه و ئاينه ى كه خواى گه وره بۆ ئێوه ى داناوه هه ر ئه و ئاينه يه كه فه رمانى داوه به پێغه مبه رى خوا نوح (صلی الله علیه وسلم) و وه ئه وه ى كه ناردومانه بۆ تۆو ئه وه ش كه ناردومانه بۆ ئيبراهيم و موسى و عيسى(عليهم الصلاة والسلام) كه له سه ر ئه و ئاينه بڕۆن و به رده وام بن له سه رى وه به ڕێك و پێكى و ڕاستى و جياوازى تێدا مه كه ن.هاوه ڵى زۆر به ڕێز حوزه يفه (ڕه زاى خواى لێبێت) ده فه رموێت:(عَنْ حُذَيْفَةَ قَالَ كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ أَحْصُوا لِي كَمْ يَلْفِظُ الْإِسْلَامَ قَالَ فَقُلْنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ أَتَخَافُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ مَا بَيْنَ السِّتِّ مِائَةٍ إِلَى السَّبْعِ مِائَةٍ قَالَ إِنَّكُمْ لَا تَدْرُونَ لَعَلَّكُمْ أَنْ تُبْتَلَوْا قَالَ فَابْتُلِيَنَا حَتَّى جَعَلَ الرَّجُلُ مِنَّا لَا يُصَلِّي إِلَّا سِرًّا) رواه البخاري باب الجهاد ( 2895) واته :حوزه يفه (خوا لێى ڕازى بێت)ده فه رموێت:له خزمه تى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) بوين پێمانى فه رموو:ئاده ى بۆم بژمێرن چه ند كه س دانى ناوه به دينى ئيسلامدا،حوزه يفه ش(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت:ئێمه ش وتمان ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)ئايا خه مى ئێمه ته ،له كاتێكدا ئێمه له ناو شه ش سه د تا حه وت سه د كه سداين؟ فه رمووى ئێوه نازانن له وانه يه توشى تاقى كردنه وه يه ك ببن!!جا حوزه يفه ده فه رموێت:وامان لێ هات تووشى تاقى كردنه وه وبه ڵايه ك بووين كه پياوێك له ئێمه نايتوانى نوێژ بكات مه گه ر به نهێنى نه بوايه .

سووده كانى پابه ندبوون به دينى خواوه :

1- بڕوابوون و دان نان به وه ى كه خوا تۆى دروست كردووه و به رنامه كه شى جێ به جێ ده كه يت.

2- هه ڵگرانى دينى خوا تايبه تمه ندن وخوا لێيان ڕازى يه .

3- ڕق بوونه وه له دونياى فانى و خۆ ئاماده كردن بۆ ڕۆژى دوايى.

4- خاوێن بوونه وه ى دڵ و ده روون به هۆى چوونه ناو ئيسلامه وه .

5- خۆ يه كلايى كردنه وه و له خۆبووردوويى به هۆى ئه نجام دانى كرداره كانه وه .

6- گرنگى دان به جێ به جێ كردنى فه رمانه كانى خوا.

سێ يه م: ووردبوونه وه و تێڕامان له سه ر گوزشته و چيرۆكى پێغه مبه ران(عليهم الصلاة والسلام)
خواى گه وره و ميهره بان بۆ هه ر گه لێك نێردراوێكى ناردووه تا ئاگاداريان بكاته وه و دوور بكه ونه وه له هاوه ڵ بڕياردان بۆ خوا،وه ته نها خوا بپه رستن هه روه ها به رنامه ى ئيسلاميش جێ به جێ بكه ن وه هه ر ئه مه ش بانگه وازى ڕاستى ئه وان بووه .وه بێگومان ئه م نێردراوانه هه ريه كه و له شوێنێك و له ناو گه لێكدا نێردراون وجا هه يانه به گوێى كراوه و سه ركه وتوو بوونه وه هه شيانه به گوێى پێغه مبه ره كه يان نه كردووه و دژى وه ستاون تا خواى گه وره غه زه ب و ڕق وتوڕه يى خۆى دابه زاندووه بۆسه ريان و هه ريه كه ش به سزايه ك له ناوى بردوون،وه ئه مانه بوونه ته هۆى ڕزگار كردنى چه ندان كه سى تر.هه وه ها سه ره ڕاى ئه مانه هه مووى خواى گه وره موعجيزه ى بۆناردوون تا گه له كانيان بڕوايان پێ بكه ن به ڵام بێ سوود بووه ،تا به وه وه نه وه ستاون و كه وتوونه ته ئازار دانى پێغه مبه ره كانيان و جه نگى لاشه يى و ده روونيان به رامبه ريان ده ست پێ كردووه .بگره جارى واهه بووه نه وه ى خۆيان يان باوكى يان كوڕى خۆيان يان خێزانه كه يان به ره نگارى ئه م پێغه مبه رانه بوونه ته وه و هۆكارى ئه شكه نجه دانيان بوونه ، بۆنمونه پێغه مبه ر ئيبراهيم باوكى كه ناوى ئازه ر بوو دوژمنايه تى ده كردو به ڵام هه ر كۆڵى نه ده دا وه پێغه مبه ر نوح كوڕه كه ى و پێغه مبه ر لوگ خێزانه كه ى و پێغه مبه رى خوا محمد( سه لامى خوايان لێبێت) مامه بێ باوه ڕه كانى.........هتد له كاتێكدا تاكه ئاواتى ئه م نێردراوانه ته نها سه رفرازى گه ل ونه وه كانيان بوونه ،خواى گه وره ده فه رموێت:(وَكُلًّا نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ وَجَاءَكَ فِي هَذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (120))هود واته :ئه ى محمد(صلی الله علیه وسلم) هه واڵ وبه سه ر هاتى هه مووئه وپێغه مبه رو گه لانه يانت بۆ ده گێڕينه وه كه تاكو دڵتى پێ به هێز ودامه زراوبێت،وه دڵنياشت ده كه ين له ڕاستى كاره كه ت وه په ندو ئامۆژگارى و بير خستنه وه شه بۆ گرۆى باوه ڕداران. هه ربۆيه ئه م پێغه مبه رانه (سه لامى خوايان لێبێت) له لايه ن دوژمنێكى تريشه وه تووشى تاقى كردنه وه و به ڵا بوونه كه هه ميشه سوور بوونه له سه ر دينه كه يان و ئه و زۆردارو دڕندانه نه يان توانيوه به ئازارو ئه شكه نجه دان ئه و دينه له دڵيان ده ربكه ن هه روه ك پێغه مبه ر ئيبراهيم نه مروود دژايه تى كردووه و پێغه مبه ر موسى فيرعه ون و پێغه مبه ر عيسى گه له كه ى و پێغه مبه ر يوسف ئافره تێك و ..........هتد به ڕاستى پيشه نگ و ڕێ خۆشكه ربوون بۆ نه وه كانى دوايي،ئه وه تاعَبدُالله ابْنِ مَسْعُودٍ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ)ده رباره ى پێغه مبه ر موسى(صلی الله علیه وسلم) فه رمووده يه ك له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم)ده گێڕێته وه و ده فه رموێت:( ......... رَحِمَ اللَّهُ مُوسَى لَقَدْ أُوذِيَ بِأَكْثَرَ مِنْ هَذَا فَصَبَرَ)صحيح الجامع الصغير 3499 واته :پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) شتێكى به ش ده كرد،پياوێك له پشتيوانان وته يه كى ووت كه پێغه مبه رى خواى(صلی الله علیه وسلم)دڵگران كردو ئازارى ده روونى دا،ئيتر پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)فه رمووى:ڕه حمه تى خوا له موسى پێغه مبه ر بێت (صلی الله علیه وسلم)له مه ش زياتريان پێ ده وت وئارامى ده گرت.

خواى گه وره پێغه مبه رانى(عليهم الصلاة والسلام ) بۆچى ناردووه ؟

1- بۆ ئه وه ى دين وبه رنامه ى خوا بچه سپێنن ودووبه ره كى و ڕق وكينه نه هێڵن له ناوخه ڵكيدا.

2- بۆ ئه وه ى بانگه وازى خه ڵكى بكه ن وخواى گه وره بناسێنن به خه ڵكى .

3- بۆ ئه وه هاتوون تاكو دوژمنانى خوامان پێ بناسێنن له مرۆڤه كان وشه يتانه كان به گشتى .

4- هاتوون تامرۆڤه كان ڕزگاربكه ن له ئاگرى دۆزه خ و بيان به ن به ره و به هه شتى خوا.

5- هاتوون تابه نده كانى خوا ئاگادار بكه نه وه له شيرك و شته پڕو پوچه كان .

6- هاتوون به مه به ستى ناساندنى شته كانى ده ورو به رمان وپێويستيه كانى ژيان.

7- گه ياندنى هه واڵه كانى ئاسمان به مرۆڤه كان و ئاشنا بوونيان به وهه واڵانه . ئه مانه و چه ندانى تر ...............

چواره م: زۆر يادكردنى خواى گه وره .

يادكردنى خواى گه وره هۆكارێكى تره بۆ دامه زراو بوون له سه ر دينى خوا،هه روه ك ئه و ياده كردنه خۆى بريتيه له ده ربڕينى چه ند ووشه يه ك به زمان و ته واوبوونى له كاتێكى كه مدا،هه روه ها هه وڵدان بۆ به رده وام بوون له سه رى و سووربوون له سه ر ئه نجام دانى ئه و ياد و ويردانه ى كه چ له قورئانى پيرۆزدا و چ له فه رمووده كاندا ئاماژه ى پێ كراوه ،وه پێويسته هه ميشه ئه و سوننه ته به رز ڕابگيرێت و ڕه نگدانه وه دروست بكات له ناخى تاك به تاكى مرۆڤه كاندا،هه رله به ر ئه مه شه خواى گه وره ده فه رموێت:(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُوا وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (45))الانفال واته :ئه ى ئه وانه ى كه باوه ڕتان هێناوه هه ركات له گه ڵ ده سته يه له دوژمنانى خوا به يه ك گه يشتن ئه وه دامه زراوو جێگيربن و زۆر يادى خواى گه وره بكه ن بۆ ئه وه ى سه ركه وتوو بن.كه واته هۆكارى سه ره كى لێره دا بۆ سه ركه وتن به سه ر دوژمندا به ستراوه ته وه به زۆر يادكردنى خواى گه وره و ميهره بان وه ده شبێته هۆى ڕزگاربوون له فێڵ و ته ڵه كه كانى شه يتان،وه ئه م يادكرنه ش بێگومان چه كى ده ستى باوه ڕداره له هه موو كات و ساته كاندا و هه ميشه له بيرت بێت،پێغه مبه رى خوا يوسف (صلی الله علیه وسلم)به نمونه له ناسكترين و دژوارترين كات وساتدا كه ڕووبه ڕوو بووه وه له گه ڵ فێڵ ومه كرى ئافره تێكدا جا بۆئه وه ى له و به ڵاو ناخۆشيه ڕزگارى بێت په ناى برده به ر يادى خواو فه رمووى:(مَعَاذَ اللَّهِ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ 23)(يوسف)واته :په نا به خواى گه وره ده گرم وه عه زيزى ميصرچاكترين به خێوكه رى منه و چاكه ى له گه ڵدا كردووم من ناپاكى له به رامبه ر نانوێنم ..هه روه ها پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت:(أحَبُ الاعمالِ الى الله أن تَموتَ ولِسانَكَ رطب مِن ذكرِالله)صحيح الجامع الصغير 165 واته :خۆشه ويست ترين كردارێك به لاى خواى گه وره وه ئه وه يه كه بمريت له كاتێكدا زمانت ته ڕو پاراو بێت به يادى خوا.له ڕاستيدا خواى گه وره وه ك مرۆڤه كانى دروست كردووه ،بێگومان رێنمايى وياساو ده ستوريشى پێداوه و هه روا وازى لێ نه هێناوه ،جائه و ڕێنامييانه مرۆڤ به ره و ڕزگاربوون وسه رفرازى ده بات،بۆيه تۆش هه ميشه به ڕێنماييه كانى خرواى گه وره ژيان بگوزه رێنه .پێشه وا عوسمانى كوڕى عه ففان(ڕه زاى خواى لێبێت)ده فه رموێت:(ئه گه ر دڵه كانمان پاك بێته وه له ژه نگ و ژارى تاوان و گوناه ئه وه هه رگيز بێ تاقه ت و وه ڕس نابين له يادكردنى خوا)حياة الصحابة
102

پێنجه م:پاڕانه وه و نزا ته نها بۆلاى خواى گه وره و به س.

پاڕانه وه وده ست به رزكردنه وه بۆلاى خواوداوا لێ كردنى بۆجێ به جێكردنى كاره كان وبه خشينى ڕۆزى وپه ناگرتن به دۆزه خ و داواكردنى به هه شت و په ناگرتن له شه يتانى نه فره ت لێ كراو و ڕزگار بوون له ده ستى زۆردارو سته م كارى ڕۆژگار و پاڕانه وه ى تايبه تى بۆ داواكردنى دامه زراوى و به رده وامى له سه ر دينى خوا........هتد هۆكاره بۆ به خته وه رى مرۆڤه كان،وه يه كێكيشه له ڕه وشته دياره كانى به نده ى خواو نابێت كه سَك به خۆى بڵێت موسوڵمان و له هه مان كاتيشدا ئه م پاڕانه وانه فه رامۆش بكات،چونكه ئه مه ماناى ئه وپه ڕى دان نانه به به ندايه تى كردن بۆ خواوخۆ به نزم سه يركردن له به رامبه ر خواى گه وره دا،وه پێويسته سوور بيت له سه ر دووباره كردنه وه و وتنه وه ى وپه له نه كرێت بۆ وه ڵام دانه وه ى له لايه ن خواى كاربه جێ وه ،هه روه ها پێويسته به نده له كاتى پاڕانه وه دا لايه نى كزۆڵى و مل كه چى وترس و بيم په يڕه وبكات تاكو خواى گه وره به زه يى پێدا بێته وه و ببێته هۆى ڕزگاربوون،خواى گه وره ده فه رموێت:(وَلَمَّا بَرَزُوا لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ قَالُوا رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (250))(البقرة)واته :كاتێك موسوڵمانان ڕووبه ڕووى جالوت و له شكره كه ى وه ستان وتيان:خوايه ئارامى بڕێژه به سه رمانداو قاچه كانيشمان جێگيرو ڕاوه ستاوبكه له به رامبه ردووژمنه كه مان و سه ركه وتوشمان بكه به سه ر گه لى بێ بڕوادا.جابه رهه مى ئه م دوعايه ئه وه بوو(فَهَزَمُوهُمْ بِإِذْنِ اللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُودُ جَالُوتَ وَآَتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاءُ 251)(البقرة)كه به فه رمانى خواى گه وره دوژمنه كه يان شكاو داود(صلی الله علیه وسلم) جالووتى كوشت و خواى گه وره ش پێغه مبه رێتى پێ به خشى و فێرى زۆر شتى كرد.هه روه هاجَابِرٍى كوڕى عَبدُالله(ڕه زاى خواى لێبێت)ده فه رموێت:گوێم له پێغه مبه رى خوا بوو(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى:(مَا مِنْ أَحَدٍ يَدْعُو بِدُعَاءٍ إِلَّا آتَاهُ اللَّهُ مَا سَأَلَ أَوْ كَفَّ عَنْهُ مِنْ السُّوءِ مِثْلَهُ مَا لَمْ يَدْعُ بِإِثْمٍ أَوْ قَطِيعَةِ رَحِمٍ) صحيح الجامع الصغير5677 واته :هيچ كه سێك نيه كه بپاڕێته وه به پاڕانه وه يه ك،ئيلا خواى گه وره داواكاريه كه ى وه رده گرێت وده يداتێ،يان به ئه ندازه ى ئه وه خراپه و زيانى لێ لا ده دات.به مه رجێك پارانه وه كه ى به مه به ستى خراپه نه بێت يان به مه به ستى پچڕاندنى په يوه ندى خزمايه تى.واته له م دوو حاڵه ته دا دوعا وه رناگيرێت.

شه شه م: ئه نجامدانى نوێژه كان به كۆمه ڵ له مزگه وت.

ئه نجام دانى نوێژه فه رزه كان به كۆمه ڵ له مزگه وت هۆكارێكى گه وره و به هێزه بۆ به رده وام بوون له سه ر دينى خوا،وه پاداشتێكى گه وره و به ر فراوانى هه يه بۆ ئه وانه ى ده بنه هۆى ئه نجام دانى.بۆيه ئه م په رستنه جياوازى تايبه تى خۆى هه يه له چاو په رستنه كانى تردا هه روه ها مزگه وتيش يه كێكه له هه ره مه ڵبه نده گه وره كانى پێگه ياندنى تاكى موسوڵمان و چاكترين جێگه شه بۆفێربوون و فێركردنى زانيارى به سوود،وه به به رزترين و به ڕێزترين شوێنيشه بۆپه رستنه كان وه شوێنى دڵ نه وايى و ئارام به خشيه و خۆشه ويست ترين شوێنيشه به لاى خواى گه وره وه ، سوپاس بۆخوا كاروانى خواناسان به ڕێوه يه و ڕۆژله دواى ڕۆژ به فه زڵى خوا ئه هلى مزگه وت هه ر له زيادبووندايه ،هه ربۆيه خواى گه وره ده فه رموێت:(وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآَتُوا الزَّكَاةَ وَارْكَعُوا مَعَ الرَّاكِعِينَ (43))(البقرة)واته :نوێژه كانتان ئه نجام بده ن و زه كاتى ماڵه كانتان ده ربكه ن وبيده ن به هه ژاران وه كڕنوشيش به رن له گه ڵ كڕنوش به راندا واته به كۆمه ڵ نوێژبكه ن .ياخود أَبِى هُرَيْرَه َ(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت:پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)فه رمويه تى:(صَلَاةُ الرَّجُلِ فِي جَمَاعَةٍ تَزِيدُ عَلَى صَلَاتِهِ فِي بَيْتِهِ وَصَلَاتِهِ فِي سُوقِهِ خَمْسًا وَعِشْرِينَ دَرَجَةً)صحيح الجامع الصغير 3782 واته :نوێژى پياويك به كۆمه ڵ له مزگه وتدا ئه نجامى بدات بۆى چاكترو خێرتره له نوێژيك كه له ماڵه وه  ياخود له دوكان و بازاڕدا ئه نجامى بدات به بيست و پێنچ پله .ياخود عبدالله ى كوڕى مه سعود(خوالێى ڕازى بێت)ده فه رموێت:(إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَّمَنَا سُنَنَ الْهُدَى وَإِنَّ مِنْ سُنَنِ الْهُدَى الصَّلَاةَ فِي الْمَسْجِدِ الَّذِي يُؤَذَّنُ فِيهِ)رواه البخاري (المساجد 465 ) واته به ڕاستى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)ڕێگاى ڕنموێنى فێر ده كردين،وه يه كێك له و ڕێگايانه ى كه فێرى ده كردين بريتى بوو له نوێژكردن له مزگه وت به كۆمه ڵ كه بانگى تياده درێت.هه روه ها عامرى كوڕى عبدالله(خوالێى ڕازى بێت)له سه ره مه رگدا بوونزيك بوو له وه ى گيانى پيرۆزى ده ربچێت و بگه ڕێته وه بۆلاى په روه ردگار،له و كاته دا بانگ بێژ بانگى فه رموو ئه ميش گوێى له ده نگى بوو وه ماڵه كه ى له مزگه وته وه نزيك بوو،جا داواى كرد كه ده ستى بگرن و بيبه ن بۆ مزگه وت پێيان ووت ئاخر تۆ نه خۆشى و حاڵت به ره و تێك چوون ده چێت،ئه ويش فه رمووى:ده تانوێت گوێم له ده نگى بانگ بێت و نه چم به ده نگيه وه !!ئه وانيش ناچار بوون و چوونه بن باڵيه وه و برديانه مزگه وت تا نوێژه كه ى ئه نجام بدات كاتى نوێژى مه غريب بوو،بۆيه له گه ڵ پێش نوێژدا نوێژى دابه ست و يه ك ڕكاتى كردو له ناو نوێژدا له كاتى هه ستانه وه بۆ ڕكاتى دووه م گيانى سپاردو مرد .صفه الصفوه ج2ص92
جا به ڕاستى ئه وه نيشانه ى كۆتايى هاتنى ته مه نه به خێرو چاكه وه ئه م هاتوو چۆكردن و دڵ په يوه ست بوون به مزگه وته وه يه واى له پێشينه چاكه كانمان كردووه كه هه ميشه له خه مى جێ به جێكردنى فه رمانه كانى خوادا بن وله شوێنه پيرۆزو پاكه كاندا گيان بسپێرن.ڕه حمه تى خوا له وان و به رده وامى و شوێن كه وتنيش له ئێمه ى به نده ى خوا. بۆيه براى خۆم داوات لێ ده كه م پابه ندبه به نوێژى جه ماعه ته وه ،چونكه :

1- ده بێته هۆى ئه نجام دانى خوا په رستيه كى چاك وڕاسته قينه .

2- ئاوه دان كردنه وه ى دڵ و ده روون به چوونه ماڵى خواو خۆسازدان بۆ نوێژ.

3- وازهێنان له ماڵى دونياو خۆ خه ريك كردن به يادو په رستنى خواى گه وره وه بۆ چه ند ساتێك.

4- بينينى موسوڵمانان و چاك و چۆنى كردن و هه واڵ پرسينى يه كترى و ته وقه و يادخستنه وه ى يه كدى.

5- دووپات كردنه وه ى په يمان له گه ڵ خواداو ته وبه و گه ڕانه وه بۆلاى.

6- هاتوو چۆكردنى به رده وام و دانه بڕان له نوێژه كان به ته واوى.

7- هۆكاره بۆ چوونه ژێر سێبه رى عه رشى خوا له دواڕۆژدا.

8- ده بێته هۆى جێ به جێ كردن فه رمانى خواى گه وره وخۆشه ويستى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم).

9- زيادبوونى پاداشت وخێرى زۆر له ته رازووى چاكه دا.

10 - ((25)) ده ره جه ياخود((27)) ده ره جه بۆ وه رگرتنى پاداشتى يه ك نوێژ به كۆمه ڵ ئه نجام دان

حه وته م: سوور بوون له سه ر گرتنى ڕێگه ى ڕاست و ئه ملاو لانه كردن له سه رى .

گومانى تێدا نيه تاكه ڕێگه ى ڕاست و سه رفرازى ته نها ڕێگه ى ئيسلامه و ڕاستترينيشيانه كه بريتيه له ئه و ڕێگه يه ى پێغه مبه ران و هاوه ڵان و پێشينه چاكه كانمان له سه رى بوونه رێگه ى ئه هلى سوننه ت و جه ماعاته ،كه هه ميشه به ڵگه دارو چاونه ترس و خاوه نى جياكردنه وه ى ڕاستى و ناڕاستى بوونه ،كه واته هه ركه سێك له سه ر ئه م ڕێبازه پيرۆزه ڕۆيشت ئه وه زۆر به دووره له ده سته وتاقمى گومڕاى ئه هلى كه لام و شوێن كه وتوانى بيدعه و كاره ناپه سه نده كان،هه روه ها به دوورده بێت له ده ربڕينى ڕاو بۆچوونى خۆم يان من وه به دوورده بێت له په يڕه و كردنى به رنامه ى ده ست كرد وشوێن كه وتني،وه هه روه ها باشترين وڕێنمايى ترين ڕێگائه وه يه كه خواى گه وره ده فه رموێت:(انَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (52) صِرَاطِ اللَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ أَلَا إِلَى اللَّهِ تَصِيرُ الْأُمُورُ (53))(الشورى) واته :بێگومان ئه ى موحه ممه د(صلی الله علیه وسلم)تۆخه ڵكى بۆ ڕێگايه كى ڕاست ودرووست ڕێنموێنى ده كه يت،ئه وه ش ڕێگه ى خواى گه وره يه و وه ئه وه ى كه له ئاسمانه كان و زه ويدايه ته نها موڵكى ئه وه ،وه بشزانه گه ڕانه وه و هه مووكارو بارێك هه ر بۆلاى خوايه و به س.كه واته شوێن كه وتوانى ڕێگا ڕاسته كه ى ئيسلام هه ميشه به ته نگى دينه كه يانه وه بوونه و به رگريان لێى كردووه و له كاته خۆش و ناخۆشه كاندا پشتى موسوڵمانان ودينه كه يان گرتووه ،هه روه ها پێويسته مرۆڤى موسوڵمان هه ميشه به دوور بێت له هاوڕێيى كردن ونزيك بوونه وه له كه سانى بيدعه چى و ئه هلى هه واو ئاره زوو،چونكه فوزه يلى كوڕى عه ياز(ڕه حمه تى خواى لێبێت)ده فه رموێت:(اذا رَاَيتَ مُبتَدعا في طريق فَخُذ في طَريق اخَر) البحر الرائق في الزهد والرقائق ص25 واته :هه ركاتێك كه سێكت بينى بيدعه چى بوو(زيادكه ر له ديندا)به ڕێگايه كدا ده ڕۆيشت ئه وه تۆ به پێچه وانه ى ئه وه وه له ڕێگايه كى تره وه بڕو.

(به‌شی یه‌که‌م چاوه‌ڕێی به‌شی دووه‌م بن )

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )