گرنگترين ئه‌و هۆكارانه‌ى به‌رده‌واميت پێ ده‌به‌خشن له‌سه‌ر دينى خوا به‌شی سێ یه‌م

گرنگترين ئه و هۆكارانه ى به رده واميت پێ ده به خشن له سه ر دينى خوا

دوانزه يه م:سووربوون له سه ر وه رگرتنى زانيارى.

به ڕاستى ئاينى پيرۆزى ئيسلام ئاينى زانست و زانياريه و تێگه يشتنه له بنچينه شه رعيه كان و به شێوازى جوان و چاو ڕۆشنى و ووردبوونه وه لێي،وه به هه وڵدانى بێ وچان وكۆڵ نه دان له ئاستيدا هه ربۆيه قورئانى پيرۆز پێش هه موو شته كان فه رمان ده كات به خوێندن و خوێندنه وه و وه رگرتنى زانست و زانيارى به ووشه ى( اقرَأ)،هه روه ها خواى گه وره ده فه رموێت:(قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ)الزمر9 واته :ئايا وه ك يه ك يه كسانن ئه وانه ى كه شاره زاييان هه يه و ده زانن،له گه ڵ ئه وانه ى كه شاره زاييان نيه و نازانن و ناشيانه وێت بزانن.هه روه ها پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)(ان الله أوحى الي :انة من سلك مسلكا في طلب العلم سهلت له طريق الجنة،ومن سلبت كريمته أثبته عليها الجنة وفضل في علم خير من فضل في العبادة،وملاك الدين الورع) صحيح الجامع الصغير 3233 واته :خواى گه وره پێى ڕاگه ياندوم كه هه ر كه سێك ڕێگه يه ك بگرێته به ر بۆ داواكردن و فيرَبوونى زانياري،ئه وا ڕێگه ى به هه شتى بۆ ئاسان ده كه م،وه ئه و كه سه ش كه هه ردوو چاوه كه يم لێ سه ندۆته وه ،ئه وه له پاداشتيدا به هه شتى پێ ده ده م،وه خه يرو پاداشتێك كه له زانياريدايه باشتره له خه يرێك كه له په رستندايه ،وه جڵه و گرتنى ئاين بريتيه له خۆگرتنه وه له گوناه وتاوان.هه روه ها پێشه وا البخارى(به ڕه حمه ت بێت)له صه حيحه كه يدا له ژێر ناونيشاني خُرُوجِ فِي طَلَبِ الْعِلْمِ ده فه رموێت:(رَحَلَ جَابِرُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ مَسِيرَةَ شَهْرٍ إِلَى عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أُنَيْسٍ فِي حَدِيثٍ وَاحِدٍ)واته :جابرى كوڕى عبدالله(ڕه زاى خواى لێبێت)ماوه ى مانگه ڕێيه ك ڕێگه ى بڕيوه بۆ لاى عبدالله ى كوڕى ئونه يس(ڕه زاى خواى لێبَيت) بۆ وه رگرتنى ته نها يه ك فه رمووده  رواه البخارى  1/38
سيانزه يه م:ئه نجام دانى نوێژه سوونه ته كان.

نوێژكردن له ناو په ستنه كاندا پله وپايه يه كى گرنگ و گه وره ى هه يه ،نوێژه سوننه ته كانيش هۆكارن بۆ نزيك بوونه وه و خۆشه ويستى لاى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)هه ربۆيه پێويسته كه م ته رخه مى و ته مبه ڵى تێدا نه كرێت،چونكه هۆكارى سه ره كيشه بۆبه رده وام بوون له سه ر دينى خواوبه ده ست هێنانى خۆشه ويستى خواى گه وره وميهره بان جا ئه نجام دانى ئه م نوێژه سوننه تانه چ له مزگه وت بێت ياخود له ماڵه وه ئه نجامى بده يت پاداشتى تايبه تى بۆئاماده كراوه ،خواى گه وره ده فه رموێت:(قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ) واته :تۆ ئه ى محمد(صلی الله علیه وسلم) پێيان بڵێ:ئه گه ر ئێوه خواى گه وره تان خۆش ده وێت،ئه وه شوێن ڕێبازو سوننه تى من بكه ون خواى گه وره ش ئێوه ى خۆش ده وێت.خواى به خشنده ش له تاوانه كانتان خۆش ده بێت و خواش تاوان پۆش و ميهره بانه به رامبه رتان.كه واته شوێن كه وتنى سوننه ت و خۆشه ويستى خوا پاشان خۆشه ويستى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)ده بێته هۆى ئه وه ى كه خواى گه وره بڕيارى لێ خۆشبوون ده ربكات.هه روه ها پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)له فه رموده يه ك دا ده فه رموێت:(مَا مِنْ عَبْدٍ مُسْلِمٍ يُصَلِّي لِلَّهِ كُلَّ يَوْمٍ ثِنْتَيْ عَشْرَةَ رَكْعَةً تَطَوُّعًا غَيْرَ فَرِيضَةٍ إِلَّا بَنَى اللَّهُ لَهُ بَيْتًا فِي الْجَنَّةِ) صحيح الجامع الصغير 5734 واته :هه ربه نده يه كى موسوڵمان نوێژبكات ته نها بۆخواى گه وره له هه موو ڕۆژێكدا كه دوانزه ڕكاعه تى سوننه ته جگه له نوێژه فه رزه كان،ئه وا به بێ گومان خواى گه وره ماڵێكى له به هه شتدا بۆ دروست ده كات.پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت:(مَنْ أَحْيَا سُنَّةً مِنْ سُنَّتِي قَدْ أُمِيتَتْ بَعْدِي فَإِنَّ لَهُ مِنْ الْأَجْرِ مِثْلَ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا)رواه الترمذي 9/288 واته :هه ركه سێك سوننه تێك له سوننه ته كانى من زيندوو بكاته وه وله ناو خه ڵكيدا دواى مردنى من له كاتێكدا كارى پێ نه كرێت،ئه وا پاداشتى بۆ هه يه به ئه ندازه ى هه ركه سێك كه كارى پێ ده كات،به بێ ئه وه ى له پاداشته كه ى ئه و كه سه ش كه م بێته وه .هه روه ها خۆشه ويستمان موحوممه د(صلی الله علیه وسلم)ده باره ى بردنه ماڵه وه ى نوێژێكى سوونه ت و ئه نجام دانى جگه له مزگه وت ده فه رموێت:(إِذَا قَضَى أَحَدُكُمْ الصَّلَاةَ فِي مَسْجِدِهِ فَلْيَجْعَلْ لِبَيْتِهِ نَصِيبًا مِنْ صَلَاتِهِ فَإِنَّ اللَّهَ جَاعِلٌ فِي بَيْتِهِ مِنْ صَلَاتِهِ خَيْرًا)صحيح الجامع الصغير 731 واته :ئه گه ر يه كێكتان نوێژه فه رزه كه ى له مزگه وت كرد،ئه وه با هه ندێكيش له نوێژه سوننه ته كانى بباته وه ماڵه وه ،چونكه خواى گه وره به و نوێژه سوننه ته خێرو پاداشتێك ده خاته ماڵه كه يه وه .

كه واته مافى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)به سه رمانه وه هه يه له وانه :

1- بڕوا پێ هێنانى و شوێن كه وتنى ڕێبازه پاك و پيرۆزه كه ى .

2- ئه نجام دانى سوننه ته كانى به گوێره ى تواناو به چاو بڕينه ئه و پاداشته زۆره ى كه ئاماده كراوه .

3- گوێڕايه لى كردنى له هه موو كارو كرده وه وگوفتارێكدا به بێ جياكارى و به رده وام بوون له سه رى.

4- خۆشه ويستى ده ربڕين بۆى و په يمان نوێ كردنه وه له هه موو كات و ساتێكدا بۆى.

5- به رگرى لێ كردنى و سه رخستنى به هه موو توانايه كى ماددى و مه عنه وى.

6- سه ڵاوات دان له سه رى و داواكردنى مقام المحمود بۆى (صلی الله علیه وسلم).

7- ده ربڕينى ئه وپه ڕى خۆشه ويستى بۆ بنه ماڵه و هاوه ڵه به ڕێزه كانى به بێ جياوازى.

8- نزم كردنه وه ى ده نگمان له كاتێكدا كه گوێ بيستى فه رمووده شيرينه كانى ده بين.

9- ئاشكرا كردنى ئه و به رنامه يه ى كه ئه و له سه رى بووه و بانگه واز بۆكردنى.

10- به ڕاست زانينى هه موو ئه و شتانه ى كه باسى لێوه كردووه وهه واڵى پێ داوين كه له دوايدا دێته دى.

چوارده يه م:زۆر يادكردنه وه ى(مردن) و دابڕان له م ژيانى دونيايه .

به ڕاستى زۆر جار خواى گه وره له ئايه ته پيرۆزه كانى قورئاندا به ڵگه و نمونه ى جوانمان بۆ ده هێنێته وه ده رباره ى نه مان و كۆتايى هاتنى مرۆڤه كان و بوونه وه رو دروستكراوه كانى تري،وه باس و به سه رهاتى له ناوچوونى گه لانى پێشوو و هه روه ها ناڕه حه تيه كانى گيان كێشان وخۆئاماده كردن بۆ ئه و سات و كاته ى كه ته نهاو به ته نياو به بێ پشت و په ناى خزمان و دۆستان و خۆشه ويستانت ئه م ژيانه به جێ ده هێڵى وده كه ويته ڕێ به ره و ئه و شوێنه ى كه خوا په نامان بدات له سزاكه ى و داواش ده كه ين له به خششه كانى دامان پۆشێت،جا بێگومان ئه وسه فه ره هه ردێت به ڵام كه ى؟ئه وه نه زانراوه و كاتێك ده زانى كه له ناو گۆڕو له به رده م مه لائيكه كانى خوا خۆت ده بينيته وه ،كه واته يادكردنه وه ى مردن و ناڕه حه تيه كانى له نيشانه كانى مرۆڤى چاك و ژيره و يه كێكيشه له هۆكاره كانى دامه زراوى و به رده وام بوون له سه ر ديني خوا،خواى گه وره ده فه رموێت:(وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ) ق(19) واته :بێگومان ئه وا ناخۆشى وناڕه حه تى گيان كێشان گه يشته لات،ئينجا پێت ئه وترێت:ئه وه ئه و به ڵێنه بوو كه هه رگيز نه تده ويست دووچارى بيت،هه روه ها خواى گه وره ده فه رموێت:(فَلَوْلَا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ (83) وَأَنْتُمْ حِينَئِذٍ تَنْظُرُونَ (84) وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْكُمْ وَلَكِنْ لَا تُبْصِرُونَ (85))الواقعة واته :هه ركات كه گيانى يه كێكتان گه يشته (حلقوم) گه روو،ئه وه ئێوه ى ده ورووبه رى كه سه كه سه يرى ده كه ن و ڕاده مێنن تابزانن چۆن گيانى ده رده چێت؟به ڵام بزانن كه ئێمه نزيكترين له وه وه ،ئێمه زاناترين به حاڵى ئه و وه هه ندێك مه لائيكه داده به زنه سه رى وله هه مان كاتدا ئێوه ئه ومه لائيكه تانه نابينن كه چۆن ئاماده ن بۆ گيان كێشانى و ده يانه وێت گيان و لاشه ى كه ئامانه ت بوو بيبه نه وه بۆ لاى خاوه نه كه ى.شێخ حه سه نى به صرى(ڕه حمه تى خاى لێبێت)ده فه رموێت:ناڕه حه ت ترين كات به لاى مرۆڤه وه ئه و كاته يه كه گيانى ده كێشرێت و وورده ورده ڕوحى ده گاته گه رووي،چونكه له و كاته دا هه ناسه ى توند ده بێت و ده له رزێت.ابن ابى الدنيا لطائف المعارف ص462جابرى كوڕى عبدالله(ڕه زاى خواى لێبێت)ده فه رموێت:پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)بۆى گێڕاينه وه و فه رمووى:كۆمه ڵێك له به نى ئيسرائيليه كان ڕۆيشتن بۆ سه ر گۆڕستانێك پاشان وتيان:ئاده ى با دوو ڕكاعه ت نوێژ بكه ين و داوا له خواى گه وره بكه ين كه يه كێك له م پياوه مردووانه ى پێشومان بۆ زيندوو بكاته وه و ئێمه ش چه ند پرسيارێكى لێ بكه ين؟؟وه له چۆنيه تى مردن و گيان كێشانى خۆى ئاگادارمان بكاته وه ،جا ئه وه بوو دوو ڕكاعه ت نوێژيان كردو داوايان له خواى گه وره كرد،خواى گه وره ش داواكه يانى جێ به جێ كرد،ئه وه نده ى پێ نه چوو گۆڕێك له گۆڕه كان درزێكى تێ بوو،ئينجا بوو به دووبه شه وه ،پاشان پياوێكى گه نم ڕه نگى ده م و چاوجوان كه شوێنه وارى سوجده ى پێوه ديار بوو سه رى له گۆڕه كه ى به رز كرده وه و ووتى:((ئه ى خه ڵكينه ئه وه ئێوه چى كارێكتان له من ئه وێت؟سوێند به خوا من(سه د)ساڵ له مه وپێش مردووم هه تاكو ئێستاش ئازاروناڕه حه تى مردن وگيان كێشانم له سه ر ماوه و تاكو ئه م كاته ى كه ئێوه هاتونه ته لام،ده ى توخوا داوا بكه ن با خواى گه وره بمگێرێته وه ناو گۆڕه كه م و وه ك خۆمم لێ بكاته وه ))واته به جارێكى تر نه يه مه وه دونياو ئازارى گيان كێشان ببينم. أخرجه الامام احمد في الزهد16 وصححه الشيخ الالباني في سلسلة الصحيحة2926

بيركردنه وه له مردن وخۆئاماده كردن بۆ دواڕۆژى پاش مردن هۆكارێكى تره بۆ ڕزگاربوون له ته نگ و چه ڵه مه ى هه ڵگه ڕانه وه و په شيمان بوونه وه له دينى خوا،هه روه ها به ڕاستى تاوانه بۆ كه سێك بۆچه ند ساتێكى كه مى دونيا به دى هێنه رى ژيان ومردن له خۆى بڕه نجێنێ و وێڵى دواى به رنامه ده ستكردو گه نده ڵ و بۆگه نه كان بكه وێت ومردن و بۆناو گۆڕچوون له بيرو ئه ندێشه ى خۆى ده ربكات و ببێته به چكه شه يتانێكى كوێرو كه ڕو لاڵ...به ڕاستى پێشينانى ئێمه (ڕه حمه تى خوايان لێبێت) زۆر به ترس و بيمه وه ڕوانيويانه ته مردن و خۆيان بۆ ئاماده كردووه ،چونكه ده يانزانى هۆكاره بۆ به رده وامى له سه ر دينى خوا.ئه وه تا سه له مه ى ئه فقه م(ڕه حمه تى خواى لێبێت)ده فه رموێت:به خاتوو عوبه يده ى كچى كيلابم ووت:حه زت به چيه له م دونيايه دا؟ووتى مردن،ووتم په نا به خوا بۆ ئاره زووى مردن ده كه يت؟ووتى:له به ر ئه وه ى هه ركاتێك كه من له م ژيانه دا به يانى ده كه مه وه ترسێك دام ده گرێ تاكو ئێواره م لێدێت به وه ى نه وه ك تاوانێك ئه نجام بده م و به هۆى ئه و تاوانه وه چێژو خۆشى دواڕۆژم لێ تێك بچێت و ئه و به رده واميه ى ئێستام نه مێنێ.صفة الصفوة ج2ص75  ده ى ڕه حمه ت له خۆت و شوێن كه وتوانت ئه ى خوشكى زۆر به ڕێزمان مامۆستاى پێشڕه و له بوارى له خواترساندا.

پانزه يه م:زۆر داواكردنى به هه شت و په ناگرتن به ئاگرى دۆزه خ.

به هه شت:بريتيه له وپاداشته گه وره و نه بڕاوه يه ى كه خواى گه وره ئاماده ى كردووه بۆباوه ڕدارانى پياوو ئافره تان،وه به خششێكى ته واوو بێ كه م و كوڕيه و هه موو شتێك له ئاستيدا سه رسام و ڕاوه ستاوه ،چونكه هيچ كات خۆشى و به خششه كانى به هه شت به راورد ناكرێت به خۆشيه كانى دونيا،به ڕاستى ئه مه دياريه كى به نرخى خواى گه وره ره يه له لايه ن خواوه بۆ به نده كاني،بۆيه هه ميشه پێويسته مرۆڤه كان له ئاماده باشيدا بن بۆ ئه و سه فه ره و چوونه ناو ئه و به هه شته پڕ له باخ و باخاته وه ،به هه شتێك كه تا چاو بڕكات بينينى خۆشى وسه ردان و خواردنه وه و خواردن و ئاوو كۆشك و خشتى ئاڵتونى و پشوو دان و گه يشتن به ئافره تانێك كه تايبه ت كراون بۆ باوه ڕدارانى پياوو،به پێچه وانه شه وه پياوانێكى جوان و سه رنج ڕاكێش كه ئاماده كراون بۆ ئافره تانى باوه ڕدارو چاك،هه روه ها له هه موو ئه مانه ش خۆشترو چاك تر بينينى خواى گه ره و ميهره بانه (داواده كه ين خواى گه وره پێمانى ببه خشيت ده تۆش بڵێ........ئامين....) خواى گه وره ده فه رموێت:(وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّى إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ (73))(الزمر)واته :ئه و كه سانه ى له دونياداپارێزگارو له خواترس بوون،له دواڕۆژيشدا به ره و به هه شت به ڕێ ده خرێن .تاكو ده گه نه به رده رگاى به هه شت و ئينجا ده رگاكانى به هه شت ده كرێنه وه وده رگاوانه كانى به هه شت به زمانى حاڵ پێيان ده ڵێن:سڵاوى خواتان لێبێت موژده تان لێبێت ئيتر ئێوه سه رفراز بوون و جا نۆره ى پشوودانتانه ،ده ى فه رموو بچنه ناو به هه شت و به هه ميشه يى و هه تاهه تايى تيايدا بمێننه وه .پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت:(إِنَّ فِي الْجَنَّةِ مِائَةَ دَرَجَةٍ مَا بَيْنَ كُلِّ دَرَجَتَيْنِ كَمَا بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَالْفِرْدَوْسُ أَعْلَى الْجَنَّةِ وَأَوْسَطُهَا وَفَوْقَ ذَلِكَ عَرْشُ الرَّحْمَنِ وَمِنْهَا تُفَجَّرُ أَنْهَارُ الْجَنَّةِ فَإِذَا سَأَلْتُمُ اللَّهَ فَسَلُوهُ الْفِرْدَوْسَ) رواه الترمذي 9/74 واته :له به هه شتدا(سه د)پله هه يه ،نێوان هه رپله يه ك له پله كانى به هه شت به ئه ندازه ى نێوان ئاسمان و زه ويه ،جا له سه رووى هه مويانه وه به هه شتێك هه يه پێى ده وترێت(فيرده وس)خۆشترين شوێنى به هه شته و سه رچاوه ى ئاوه كانى به هه شت له وێوه هه ڵده قوڵێت،له سه ر ئه م به هه شته ش عه رشى خواى به رزى لێيه ،بۆيه ئه گه ر داواتان له خوا كرد كه شتێكتان پێ ببه خشێت ئه وه داواى فيرده وس بكه ن.

دۆزه خ: بريتيه له شوێنێك يان ماڵێكى ئاگرين كه بێ بڕوايان و سه رپێچى كه رانى تێ فڕێ ده درێت،وه ناخۆشترين و پڕاوپڕترينه له سزاو جيهانێكى زۆر فراوانه و هه ميشه و به رده وام به ئازاره و ئاماده كراوه بۆ ئه وانه ى كه به رده وام له بێ فه رمانى خوادا بوونه ،وه هاوه ڵيان بۆ خوا بڕيارداوه ،جائه م دۆزه خه به پێچه وانه ى به هه شته وه پێك هاتووه له شيووو دۆڵ وكێم و زوخاوو پيسى و خواردن و خواردنه وه ى ئاگرين و به رده وام تازه كردنه وه ى ئه وسزايانه بۆيان،خواى گه وره ش ده رباره ى ده فه رموێت:(وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّى إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آَيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَذَا قَالُوا بَلَى وَلَكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ (71) قِيلَ ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ (72))(الزمر) واته :ئه و كه سانه ى كه بێ باوه ڕبوون به خوا پۆل پۆل به ره و دۆزه خ به ڕێ ده كرێن،هه تاكو ده رگاكانى دۆزه خيان بۆده كرێته وه و ئينجا ده رگاوانه كانى دۆزه خ پێيان ده ڵێن:ئايا له نه فسى خۆتان پێغه مبه رانتان بۆ نه هات تاكو ئاگادارتان بكاته وه وئايه ته كانى خواتان به سه ردا بخوێنێت،وه بتان ترسێنێت له م ڕۆژه ى كه به ڵێنتان پێدرابوو پێى ده گه ن،ئه وانيش له وه ڵامدا ده ڵێن:به ڵێ،به ڵام بڕيارى سزا به سه ر بێ باوه ڕانداچه سپاوو به ڵێن دراوه ،ئينجا پێيان ده ڵێن:ده ى بڕۆنه ژووره وه له ده رگاكانى دۆزه خه وه و ده ك پيرۆزتان بێت،وه به هه تاهه تايش تێايدا بمێننه وه ،ئه و شوێنه ى كه خراپترين جێگه ى خۆبه زل زانانه .يان خواى تاك و بێ هاوه ڵ له ئايه تێكى تردا ده فه رموێت:( الَّذِينَ يُحْشَرُونَ عَلَى وُجُوهِهِمْ إِلَى جَهَنَّمَ أُولَئِكَ شَرٌّ مَكَانًا وَأَضَلُّ سَبِيلًا (34))(الفرقان)واته :ئه و كه سانه ى كه له سه ر ڕوو و ده م وچاو ڕاده كێشرێن به ره و دۆزه خ،ئه ويش ئه وانه ن كه خراپترين جێگايان هه يه و گومڕاترين ڕێگه يان هه ڵبژاردووه .(خواى گه وره په نامان بدات له ئاگرى بڵێسه دارى دۆزه خ)كه واته به كورتى و پوختى ئێستا زانيتمان به هه شت چيه و كوێيه و بۆكێ ئاماده كراوه ؟؟،هه روه ها دوزه خيش چيه و كوێيه و بۆكێ ئاماده كراوه ؟؟باشترين پاڕانه وه ش بۆ داواكردنى به هه شت و په نا گرتن له دۆزه خ ئه م فه رمووده يه ى پێغه مبه رى خوايه (صلی الله علیه وسلم)كه ده فه رموێت:(مَنْ سَأَلَ اللَّهَ الْجَنَّةَ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ قَالَتْ الْجَنَّةُ اللَّهُمَّ أَدْخِلْهُ الْجَنَّةَ وَمَنْ اسْتَجَارَ مِنْ النَّارِ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ قَالَتْ النَّارُ اللَّهُمَّ أَجِرْهُ مِنْ النَّار) صحيح الجامع الصغير 5617 واته :هه ركه سێك 3جار داواى به هه شت له خوا بكات(به ڵام به مه رجێك خاوه ن باوه ڕبێت وه دڵسۆزبێت وه چاك بێت وه كرده وه شى كرده وه ى ئه هلى به هه شت بێت)ئه وه له وه ڵامى ئه و پاڕانه وه يدا به هه شت دێته قسه و ده ڵێت:ئه ى خواوه ندى من ئه و به نده يه بخه ناومه وه واته ناوبه هه شت،وه هه ركه سێك 3جار په نا بگرێت له ئاگرى دۆزه خ(به ڵام به مه رجێك خاوه ن باوه ڕبێت ودڵسۆزبێت وه چاك بێت وه به كرده وه شى خۆ بپارێزێت له ئه هلى دۆزه خ)ئه وه له وه ڵامى ئه و پاڕانه وه يدا دۆزه خ ده ڵێت:ئه ى خواوه ندى من ئه و به نده يه له من بپارێزه وه مه يخه ناومه وه واته ناودۆزه خ.

(به‌شی سێ ییه‌م )

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده