په‌يمانى فزوول ( حلف الفضول )

په يمانى فزوول ( حلف الفضول )


~~

( ابن إسحاق ) ده فه رموێت: ( هۆزه كانى قوڕه يش هه مووى بانگكران بۆ خانووه كه ى عه بدوڵاى كوڕى جه دعان چونكه ئه و له و ڕۆژه دا به ته مه ن ترين كه س بووه ، سه روه رى دانيشتوانى مه ككه بوو، له وێ كوڕانى به نى هاشم و به نى مطلب و كوڕانى به نى ئه سه دى كوڕى عه بد عوزا و
زوهره ى كوڕى كيلاب و
ته يمى كوڕى مورڕه كۆبوونه وه و په يمانيان دا هه ر سته م لێكراوێك ببينن له شارى مه ككه و له ده ره وه ى شارى مه ككه
لايه نگرى بكه ن تا مافى خۆى بۆ بگێڕنه وه و ئه و په يمانه شيان ناونا به په يمانى فضول )( أنظر: سيرة ابن هشام (1/182)، و ابن كثير في (البداية)(2/355)، والبيهقي في (دلائل النبوة)( 2/38)).

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئاماژه بۆ ئه وپه يمانه ده كات كه ڕازى بووه پێى و پێى خۆش بووه كه له ئيسلاميشدا په يمانێكى وه ها هه بێت ، بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
له يه كێك له فه رمووده كانيدا ئاماژه بۆ ئه و په يمان نامه يه ده كات و ناوى په يمان نامه ى (مطيبين) ى لێ ده نێت و سه باره ت به (مطيبين) ئه هلى سيره هه موو كۆن له سه ر ئه وه ى كه پێش په يمانه كه ى عبد المطلب نى يه ، به ڵكو په يمانى (فضول)ه ، كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
به شدارى تيادا كردووه ، وه مه به ستيشى له (مطيبين)
هه ر ئاماژه كردن بووه بۆ (حلف الفضول)، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
له چه ند فه رمووده يه كدا باسى ئه م په يماننامه يه ى كردووه به م جۆره :

1- ( عبدالرحمانى كورِى عه وف) (ڕه زای خوای لێبێت) گێڕاويه ته وه له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم)
كه فه رموويه تى: (( شهدت مع عمومتي حلف المطيبين) (و أنا غلام) فما أحب أن لي حمر النعم واني انكثه )).واته : ( له گه ڵ ئامۆزاكانمدا ئاماده ى په يمانى (مطيبين) بووم من ئه و كات منداڵێ بووم ، پێم خۆش نى يه هه موو ووشترێكى
قه ڵه و و سه روه ت و سامانێكى گه وره م بده نێ به وه ى كه ئه و په يمانه بشكێنم و نه يهێنمه دى )( أخرجه : أحمد (1/193 ، 1655)) .

2- (جوبه يرى كوڕى مطعم)(ڕه زای خوای لێبێت)
گێڕاويه ته وه له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم)
كه فه رموويه تى: (( ....ما يسرّني ان لي حمر النعم وإني نقضت الحلف الذي كان في دار الندوة
)) واته : ( پێم خۆش نى يه ئه گه ر مێگه لێك ووشترى قه ڵه وى سوورم پێ ببه خشرێت له سه ر ئه وه ى په يمان نامه كه ى ناو (دار الندوة) هه ڵ بوه شێنمه وه (أخرجه: الطبري (9290)، و صحح إسناده الشيخ شعيب الارناؤوط في تخريجه لـ ( ابن حبان )(10/214).

3- له ڕيوايه تێكى تردا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رموێت: (( لقد شهدت في دار عبدالله بن جدعان حلفا ما أحب أن لي حمر النعم ولو ادعى به في الاسلام لأجبت)) واته : ( له خانووه كه ى (عه بدوڵاى كوڕى جودعان ) دا ئاماده ى په يمانێك بووم له ووشتره سووره قه ڵه وه كانم پێ خۆشتره و ئه گه ر له ئيسلامدا هه مان په يمانم لێ داوا بكرێت بۆ جێ به جێ كردنى ده چم)( أنظر : صحيح
ابن حبان (4374)) .

په يمانى (مطيبين) كه پێغه مبه رى ئازيز (صلی الله علیه وسلم)
باسى كردووه هه مان په يمانى (الفضول)ه چونكه په يمانى (مطيبين) پێش له دايك بوونى پێغه مبه رى خوايه (صلی الله علیه وسلم)
وه ك ( ابن حبان ) ده فه رموێت: ( ئه و په يمانى (مطيبين)ةى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ناوى ده بات له فه رمووده ى (صحيح) دا په يمانى (فضول)ه نه ك په يمانى (مطيبين) ى پێش له دايك بوونى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
وه ئه وانه ى كه (حلف الفضول) يان به رپا كرد هه ر ئه وانه بوون كه (حلف المطيبين ) يان به رپا كرد،
بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
دووه ميش هه ر ناو ده بات به (حلف المطيبين )) (أخرجه : ابن هشام في ( السيرة ) ( 1/183) و قال محققاه : إسناده حسن ).

په يمانى (فضول) هه ر له ناو موسوڵماناندا مابووه وه تا دواى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
كاتآ كه پێشه وا (حوسه ينى كوڕى عه لى ) (ڕه زای خوای لێبێت) ده مه قاڵه ى بوو له گه ڵا ئه ميرى مه دينه دا هه مان شتى دووباره كرده وه ، ( ابن إسحاق ) ده فه رموێت: ( يه زيدى كوڕى عه بدوڵا بۆى گێڕامه وه كه حوسه ينى كوڕى عه لى (ڕه زای خوای لێبێت)
له گه ڵ ( وه ليدى كوڕى عوتبه ى كوڕى ئه بو سوفيان ) دا ده مه قاڵه يان بوو ، وه ليد ئه و ڕۆژه ئه مير بوو له سه ر شارى مه دينه ، ده مه قاڵه كه يان سه باره ت به ماڵێك بو له ( ذى المروة ) وه ليد توند و تيژ بوو به رامبه ر حوسێن چونكه خۆى به ئه مير ده زانى به سه ر شارى مه دينه وه ، وه مافى حوسێنى نه ئه دايه وه به حوسێن ، حوسه ينيش (ڕه زای خوای لێبێت)
فه رمووى: سوێند به خوا يان مافى خۆم بۆ ده گێڕيته وه يان شمشێره كه م ده گرم به ده سته وه و ده چمه مزگه وتى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
جاڕ ده ده م بۆ به رپا كردنى ( حلف الفضول ) ، عه بدوڵاى كوڕى زوبێر له وێ ئاماده بوو كاتێ كه گوێى له و قسه يه بووه ووتى:
منيش سوێند ده خۆم به خواى گه وره ئه گه ر ئه و جاڕ بدات بۆ به رپا كردنى ( حلف الفضول ) منيش شمشێره كه م ده گرم به ده ستمه وه و ده چم له گه ڵيدا ده بم
تا مافى بۆ
وه رده گرمه وه ياخود له گه ڵى دا ده مرم ، ئه و هه واڵه ش گه يشته وه به ( مه سوه ره ى كوڕى مه خره مى كوڕى نوفه لى زوهرى ) و ئه ويش هه مان شێوه ى وه ڵام دايه وه ، وه گه يشت به (عبدالرحمانى كوڕى عثمانى ته ميمى ) ئه ويش هه مان هه ڵوێستى هه بوو ، ئه م هه ڵوێستانه گه يشته وه به (وه ليد) ئه و يش ناچار له به ر به رپا نه كردنى ئه و جۆره كاره مافى حوسه ينى بۆ گێڕايه وه و كۆتايى به كێشه كه هێنا ).

(ژيانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
له قورئان و فه رمووده صه حیحه کاندا)


~~~~~~~~~~~~~