مردنى أبوطالب

مردنى أبوطالب

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ئه بو طالب يه كێك بوو له هه ره دڵسۆزانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
، وه به رده وام په ناى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم)
ده دا و پارێزگارى لێ ده كرد و به هه موو جۆرێك پشت و په ناى ده گرت، به ڵام ئه بو طالب سه ر ڕاى ئه م هه مووه باوه ڕى به په يامى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم)

نه بوو وه به هيچ جۆرێكيش دژايه تى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم)


نه ده كرد و به درۆشى نه ده خسته وه به ڵكو له هه موو جێ يه ك، باسى خۆى و هاوه ڵانى وه ئاينه كه شى به چاكه ده كرد به ڵام بێ باوه ڕ بوو... له (حه به ى عه رنى) يه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: (ئيمامى عه ليم بينى له سه ر مينبه ر پێده كه نى جارێكيان
ئه وه نده پێكه نى كه قه ت
نه مديوه ئه وه نده پێ بكه نێت ئه وه نده پێكه نى تادانه كانى ده ركه وت، فه رمووى : قسه يه كى ئه بوگالبم بيركه وته وه جارێك من و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

له (بطن النخلة) نوێژمان ده كرد هات
به ڕووماندا
وبينى چۆن نوێژ ده كه ين و چى ده ڵێن وه دواى ته واوبوونى نوێژه كه مان پرسيارى لێكردين ووتى: ئه وه چى ده كه يت ئه ى برازاكه م ؟ پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)


بانگى كرد بۆلاى ئيسلام ، وه ئيسلامى پێ ڕاگه ياند، ئه بو طالب ووتى: ئه مه ى ئێوه ده يكه ن خراپ نى يه ئه وه يشى ده يڵێن هه ر خراپ نى يه ، به ڵام وه ڵاهى هه رگيزاو هه رگيز دوامه وه به رز نابێته وه به سه رسه رم دا، ئه فه رموێت: له و قسه يه ى ئه بوطالب بوو كه زۆر
پێكه نيم هات سه يرم لێ ده هات كه ئه و قسه يه ى كرد)(1).

پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

له سه ره مه رگى ئه بو طاليبدا زۆر به دڵسۆزانه داواى لێكرد بۆ ئه وه ى شايه تمان بهێنێت و به ر شه فاعه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

بكه وێت و به به هه شت شاد بێت، به ڵام هه ر باوه ڕى نه هێنا .... ئه م به سه ر هاته ش موسه يه بى كوڕى حه زن(ڕه زای خوای لێبێت) ده يگێڕێته وه و ده فه رموێت: (( له كاتى سه ره مه رگى ئه بو طالب دا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

هات بۆلاى و بينى ئه بوجه هلى لايه له گه ڵ عه بدوڵاى كوڕى موغيره ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
(صلی الله علیه وسلم)
پێى فه رموو: ((يا عم انك اعظمهم على حقاً و احسنهم عندى يداً و لأنت اعظم حقاً على من والدي
قل :لااله الا الله
اشهد لك بها عند الله (فى رواية الحاكم)
فقل كلمة تجب لك على بها الشفاعة يوم القيامة قل : لا اله الا الله)). واته : ئه ى مامه تۆ له هه موو كه س زياتر مافت به سه ر منه وه و هه يه له هه موويان چاكتر بووى بۆم تۆ زياتر له دايك و باوكم مافت هه يه به سه رمه وه بڵێ (لا اله الا الله)
ئه و ووشه يه بڵێ تا تكاكردن بۆت له سه رم پێ ويست بێت، ئه بو جه هل و عه بدوڵا ڕوويان كرده ئه بو طالب و پێيان ووت: ئه ى ئه بو طالب ئايا ده ته وێت واز له ئاينى (عبد المطلب) بێنيت، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)

به رده وام ئه م ووشه يه ى ده دا به گوێى دا، و ئه وانيش به رده وام ئه و ووشه يه ى خۆيان ده دايه وه به گوێى دا تا دوا ووشه ى ئه بو طالب ئه وه بوو
كه ووشه كه ى ئه وانى دووباره كرده وه ) (2).
له ڕيوايه تێكى تردا : (ئه بو طالب ووتى: ئه گه ر له به ر ئه وه نه بێت كه قوڕه يش بيكه ن به عه يبه بۆم وبڵێن :له ترسى مردن ئه و ووشه يه ى ووتوه ئه گينا له به ر دڵى تۆ ده م ووت: به ڵام (انا على ملة عبد المطلب) واته : من له سه ر ئاينى (عبدالمطلب)م ئه وه بوو مردوو ڕازى نه بوو كه بڵێ (لااله الا الله) و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

فه رمووى ((اما والله لاستغفرن لك مالم انه عنك)) واته : به ڵام وه ڵاهى داواى لێخوش بوونت بۆ ده كه م تا خوا ئه و كاره م لێ قه ده غه ده كات و ڕێگه م پێ نادات ( (3).

له ڕيوايه تێك دا ئه فه رموێت: (پێ ى ووت: خوا لێت خۆش بێت به رده وام داواى لێ خۆش بوونت بۆ ده كه م لاى خوا تا خوا نه هيم لێ ده كات .موسوڵمانانيش كه وتنه داواى لێ خۆش بوون بۆ مردوانيان كه به موشريكى مردبوون ) (4). ئينجا خواى گه وره ئه و ئايه ته ى دابه زاند كه ده فه رموێت: (مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَنْ مَوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ )(التوبة: ١١٣-١١٤) خواى گه وره ڕونى كرده وه كه هه رگيزاو هه رگيز بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

و بۆ خاوه ن باوه ڕان نى يه داواى لێ خۆش بوون بكه ن بۆ هاوبه ش په يدا كاران، ئه گه ر خزمانيشيان بن دواى ئه وه ى بۆيان ده ركه وت كه ئه وانه ئه هلى دۆزه خن وه ئه فه رموێت : ئايه ته ش سه باره ت به ئه بوطاليب دابه زى كه ده فه رموێت: (إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ )(القصص: ٥٦) . ئه بو طالب به م شێوه يه مرد و شايه تمانيشى نه هێنا به تاك و ته نهايى خوا، ئه بو طالب ده بێ دواى مردنى كێ بيشارێته وه ،چونكه ته نها ئيمامى عه لى لێره يه و جه عفه رى براى له حه به شه يه .

ئيمامى عه لى (ڕه زای خوای لێبێت) خۆى بۆمان ده گێڕێته وه و ده فه رموێت:(كاتێ ئه بو طالب مرد هاتم بۆلاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

وپێم ووت: مامه پيره گومڕاكه ت مرد كێ بيشارێته وه ؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

فه رمووى (بڕۆ بيشاره وه و هيچ مه كه تا دێيته وه بۆلام . منيش ووتم : له سه ر هاوتا بڕياردان مردووه ؟ فه رمووى : بڕۆ بيشاره وه ، ئنجا ڕۆيشتم شاردمه وه و هاتمه وه
بۆ لاى و پێى ووتم: بڕۆ خۆت بشۆره و هيچ نه كه يت
تا دێيته وه لام، منيش چووم خۆم شت و هيچم نه كرد تا هاتمه وه بۆلاى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)
ئنجا هه ندێ دوعاى بۆ كردم
كه له لام خۆشه ويستر بوو له ووشتره سوور و ڕه شه قه ڵه وه كان) (5) . له پاداشتى ئه و هه موو چاكه يه ى ئه بو طالب كه كردى سه باره ت به پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)
له به رگرى و به گژدا چوونه وه ى كافرانى قوڕه يش

و دوژمنكاريه كانيان به رامبه ر به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

وه سه ره ڕاى شيعره جوانه كه ى كه به ناوبانگه به (القصيدة اللامية) كه له مه دحى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

دا دايناوه و له شيعره كاندا به خراپه باسى هاوبه ش په يداكاره كان ده كات وه لايه نى چاكه ى موسوڵمانان باس ده كات، وه دووپاتى ده كاته وه كه محمد ڕاستگۆيه و هه رگيز درۆى نه كردووه ، بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

تكاى بۆ ده كات له ڕۆژى قيامه ت دا كه سزاكه ى له سه ر سوك بكرێت:(عه بباسى كوڕى عبدالمطلب
براى ئه بو طالب
به پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)
ى ووت: ئايا هيچ سودێكت به ئه بو طالب گه ياندووه چونكه ئه و يارمه تى ده دايت و توڕه ده بوو له پێناوى تۆدا؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

فه رمووى: (نعم وجدته فى غمرات من النار فأخرجته الى ضحضاح من النار) واته : به ڵێ دۆزيمه وه له ناوه ڕاستى دۆزه خ دا بوو من ده رم هێنا
بۆلاى ته نكاييى و قه راغى ئاگرى دۆزه خ ... )(6) .

له ڕيوايه تێكى تردا ده فه رموێت: ([لعله تنفعه شفاعتي يوم القيامة فيجعل في ضحضاح من النار يبلغ كعبيه يغلى منه دماغه (ولولا أنا لكان في الدرك الأسفل من النار)(7) ] (8) واته : به ڵكو تكاكردنى من له ڕۆژى قيامه ت دا سودى پێ بگه يه نێت وبكرێته پارچه يه ك ئاگر كه تا قوله پێ ده گرێته وه وده ماغى ده كوڵێنێت، وه ئه گه ر من نه بومايه له قوڵايى دۆزه خدا ده بوو، له پاداشتى ئه و هه موو چاكه يه ى كه كردى به رامبه ر به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

.سوكترين سزا ده درێت له ناو خه ڵكانى دۆزه خدا. هه ر له ئيبن و عه بباسه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده يگێڕێته وه كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

فه رمويه تى: (( ان اهون أهل النار عذابا ابا طالب و هو منتعل بنعلين
يغلي منهما دماغه)) واته : (سوكترين سزا دراوى ناو دۆزه خ ئه بو گليبه كه دوو نه على ئاگرينى به قاچ دا كراوه و
و ده ماغى ده كوڵێنێت ... ) (9) .

(1) أخرجه: أحمد (1/99) (776) وقال محققه : اسناده ضعيف ، و أبو يعلى (447)، و البزار (751) ، والطيالسي (188) ، قال الهيثمي في (المجمع) (9/102): رواه الطبراني في الأوسط و إسناده حسن.

(2) أخرجه: البخاري (1310، 3160 ، 4772،3884 )، و مسلم (24)، و النسائي (4/90) (2034)، و أحمد (5/433) ، و الحاكم (2/336) و صححه و وافقه الذهبـي، و البيهقي في (الدلائل) ( 2/342)، و الطبراني في (الكبير) (20/288).

(3) أخرجه: أحمد (2/334) (9610) وقال محققه :اسناده صحيح على شرط مسلم ، و الترمذي (3188)، و ابن حبان (6270) و قال محققه: صحيح، و صححه الشيخ الألباني في (صحيح الترمذي) (2548).

(4) أخرجه: الحاكم (2/335) و صححه و وافقه الذهبـي .

(5) أخرجه: النسائي (1/110 ، 4/79) ، و أبو داود (3214) ، و عبدالرزاق (9936)، و أحمد (1/130) (759،807،1074) و قال محققه الأرناؤوط: إسناده ضعيف، والطياليسي (120) ، و ابن أبي شيبة






( 3/347) ، و البيهقي (1/304-305) و
ضعفه في (الدلائل) ( 4/348)، و صححه الشيخ الألباني في (صحيح النسائي) (184 ، 1895) و في (السلسلة الصحيحة ) ( 161) و في (أحكام الجنائز) (169) مسألة الدفن و توابعه.

(6) أخرجه: مسلم في (الصحيح )(510).

(7) أخرجه: البخاري (3885 )، و مسلم (511)، و أحمد (3/9)، و البيهقي في (الدلائل) (2/347)، و ابن حبان (6271) و قال محققه: صحيح.

(8) أخرجه: البخاري (3883)، و مسلم (509)، و الحميدي (460)، وأحمد في (المسند)(1/206) و في (فضائل الصحابة )(1758)، و عبدالرزاق (9939)، و أبو عوانة ( 1/96).

(9) أخرجه: مسلم ( 515).

(ژیان نامه ی پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له قورئان و فه رمووده صه حیحه کاندا)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~