به‌ده‌ست هێنان و داوا كردنى خێرو به‌ره‌كه‌ت به‌ شێوه‌يه‌كى ناشه‌رعى و نادروست

به ده ست هێنان و داوا كردنى خێرو به ره كه ت به شێوه يه كى ناشه رعى و نادروست

يه كه م: ته به ڕڕوك كردن به پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) دواى مردنى دروست نييه و ناشه رعييه ، به ڵام له دوو شتدا دروسته :

1 ـ باوه ڕ پێ بوون و گوێڕايه ڵى كردن و شوێن كه وتنى، هه ر كه سێك باوه ڕى پێ بێنێت و گوێڕايه ڵى بكات و شوێنى بكه وێت، ئه وه بێگومان خێرو به ره كه ت و پاداشتى زۆرو به خته وه رى دونياو دواڕۆژ به ده ست دێنێت.
ته به ڕڕوك كردن به و شتانه ى كه به لاشه ى پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم ) بووه ، يان هى ئه و بووه ، وه كو: موى لاشه ى، جل و به رگى، قاپ و قاچاغه كانى.
به ڵام جگه له م شتانه دروست نييه ته به ڕڕوك بكرێت به هيچ شتێكى، بۆيه شه رعى نييه ته به ڕڕك بكرێت به گۆڕه كه ى، وه خۆ ئاماده كردن مه به ستى زياره تى گۆڕه كه ى دروست نييه (واتة: شَدُّ الرِّحال) نابێت، به ڵكو خۆ ئاماده كردن و سازدانى زياره ت ته نها بۆ ئه م سێ مزگه وته ده بێت (المسجد الحرام (كه عبه ى پيرۆز)، والمسجد الأقصى (قودسى پيرۆز)، والمسجد النبوي مزگه وتى مه دينه )، بۆيه سوننه ته كاتێك كه موسوڵمانێك زياره تى گۆڕه كه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم ) بكات ئه گه ر له مه دينه دا بێت، يان زياره تى مزگه وته كه ى كردبێت پاشان زياره تى گۆڕه كه ى بكات، وه زياره تى گۆڕه كه ى به م شێوه يه ده بێت: كاتێك ده چيته ناو مزگه وته كه ى پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم ) دوو ركات سوننه تى سڵاوى مزگه وت ده كه يت (تحية السجد)، پاشان ده چيت بۆ لاى گۆڕه كه ى و ڕوو ده كه يته ئه و هۆده يه ى كه پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم ) تێدا نێژراوه به له سه ر خۆيى و نه رموو نيانى و به ده نگێكى نزم ده ڵێيت: السَّلامُ عَلَيكَ يَا رَسُولَ اللهِ، واته : سه لامى خوات له سه ر بێت ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم )، عبدالله كوڕى ئيمامى عمر (خوايان لێ ڕازى بێت) له مه زياترى نه ده وت، به ڵام ئه گه ر له مه زياتر بڵييت: ((السَّلامُ عَلَيكَ يا رَسُولَ اللهِ، يا خيرة الله مِن خَلقِهِ، أَشهَدُ أنّكَ رَسولُ اللهِ حَقَّاً، وَأنّكَ قَد بَلَّغتَ الرِّسالةَ، وَأَدَّيتَ الأمانَةَ، وَجاهَدتَ في اللهِ حَقَّ جِهادِهِ، وَنَصَحتَ الأمَّةَ)). واته : سه لامى خوات له سه ر بێت ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم )، ئه ى باشترين دروست كراوى خوا، شايه تى ئه ده م كه تۆ پێغه مبه رى خوايت (صلی الله علیه وسلم ) ، به ڕاستى په یامى خوات گه ياند، به ڕاستى ئه و ئه مانه ته ى له سه ر شانت بوو گه ياندت، به ڕاستى تێكۆشايت له پێناو خواى په روه ردگاردا باشترين تێكۆشان، وه به ڕاستى به جوانترين شێوه ئامۆژگارى ئوممه ته كه ت كرد. ئه گه ر ئه م زياده يه بڵێيت هيچى تێد نييه چونكه ئه مانه هه مووى سيفاتى پێغه مبه رن (صلی الله علیه وسلم )( بڕوانه : مجموع فتاوى إبن باز في الحج والعمرة، 5/289). به ڵام نابێت لاى گۆڕه كه ى بپاڕێيته وه بۆ ئه وه ى گومانت وا نه بێت كه پاڕانه وه لاى گۆڕه كه ى وه ڵام ده درێته وه ، وه به هيچ شێوه يه ك داواى شه فاعه تى لێ ناكه يت، وه نابێت ده ست و لاشه ت بهێنێت به سه ر گۆڕه كه يدا وه نابێت نه گۆڕه كه ى و نه دارو به ردو ديواره كه ى ماچ بكه يت، وه نابێت ته به ڕڕوك بكه يت به و شوێنانه ى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم ) دانيشتووه له سه رى يان نوێژى له سه ر كردووه ، وه نابێت ته به ڕڕوك بكه يت به و ڕێگايانه ى كه به سه ريدا ڕۆيشتووه ، وه ئه و شوێنانه ى كه تێيدا وه حى بۆ سه ر دابه زيوه ، وه نابێت ته به ڕڕوك بكه يت به و شوێنه ى كه تيايدا له دايك بووه يان شه وى له دايك بوونى يان ئه و شه وه ى كه شه و ڕه وييه كه ى تێدا ڕويدا، وه ته به ڕڕوك ناكرێت به ڕۆژى كۆچ كردنه كه ى، وه جگه له مانه ش كه نه خواو نه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) به شه رعيان دانه ناوه (بڕوانه : التبرك: أنواعه وأحكامه، للدكتور الجديع، ص 315-380).

دووه م: له و ته به ڕڕوكانه ى كه ناشه رعييه و دروست نييه : بريتيه له ته به ڕڕوك كردن به پياوچاكان، موسڵمانى ته نها خوا په رست ئاگاداربه كه ته به ڕڕوك به خودى پياوچاكان و شوێنه واره كانيان و شوێنى عيباده ته كانيان و شوێنى دانيشتن و گۆڕه كانيان ناكرێت و دروست نييه ، وه خۆئاماده كردن و گه شت كردن و نوێژ كردن لاى گۆڕه كانيان نابێت و دروست نييه ، وه داواى پێويستى ناكرێت لاى گۆڕه كانيان، وه ده ست و لاشه هێنان به سه ر گۆڕه كانيان و مانه وه و ته به ڕڕوك كردن به له دايك بوونيان و جگه له مانه ش هيچيان دروست نين به ڵكو ناشه رعين، بۆيه هه ر كه سێك ئه و كارانه بكات و مه به ستى نزيك بوونه وه بێت لێيان ئه وه به ڕاستى هاوه ڵى گه وره ى بۆ خواى په روه ردگار بڕيارداوه (الشّرك اڵاكبَر) واته : باوه ڕت وابێت كه پياوچاكان زه ره رو زيان و سوديان به ده سته ، يان به خشين و ڕێگرى لێ كردنيان به ده سته ، به ڵام ئه گه ر كه سێك ئه و كارانه بكات به ئومێدى به ده ست هێنانى خێرو به ره كه ت له لايه ن خواى په روه ردگاره ئه وه به ڕاستى بيدعه يه ك و كارێكى زۆر خراپى كردووه (بڕوانه : التبرك: أنواعه وأحكامه، للدكتور الجديع، ص 381-418.).

سێ يه م: له ته به ڕڕوكه ناشه رعيه كان: ته به ڕڕوك كردن به شاخ و كێو و شوێنه كان، له به ر ئه وه ى ته به ڕڕوك كردن به م شوێنانه پێچه وانه ى مه نهه ج و ڕێبازى پێغه مبه ره (صلی الله علیه وسلم )، چونكه ته به ڕڕوك كردن پێيان هۆكاره بۆ به گه وره زانينى ئه و شوێنانه ، وه دروست نييه ئه و شوێنانه قياس بكرێته سه ر به رده ڕه شه كه (الحجر الأسود) و ته واف كردن به ده ورى كه عبه دا، چونكه ماچ كردن و سوڕانه وه به ده ورى كه عبه دا عيباده تن و به به ڵگه ى قورئانى پيرۆز و سوننه ت ئه و كارانه ده كرێت، وه جگه له ده ست هێنان به (الحجر الأسود والركن اليماني من الكعبة) دروست نييه ده ست به هيچ شوێنێكدا بهێنرێت له ڕووى به ره كه ت و پيرۆزييه وه ، چونكه به يه كده نگى زانايان پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم ) ته نها سه لامى له هه ردوو ڕوكنى الیمانى كردووه (بڕوانه : إقتضاء الصراط المستقيم، لإبن تيميّة (رحمه الله تعالى)، 2/799.). زاناى پايه به رز إبن القيّم (ڕه حمه تى خواى لێبێت) ده فه رمـوێت: (له سه ر ڕووى زه ويدا هيچ شوێنێك نييه (پارچه زه وييه ك) دروست بێت ماچ بكرێت و سه لامى لێ بكرێت و تاوانى تێدا بوه رێت ته نها به رده ڕه شه كه و ڕوكنى الیمانى نه بێت (الحَجَرُ الأسوَد والرّكن اليَماني مِنَ الكَعبَة)( بڕوانه : زاد المعاد في هدي خير العباد، 1/48.). وه سه باره ت به تايبه ت مه ندى مه ككه ى پيرۆز ده فه رمووێت: (له سه ر ڕووى زه ويدا هيچ شوێنێك نييه كه پێويست بێت له سه ر هه موو موسوڵمانانێكى به توانا بڕوات بۆ ئه وێ (بۆ حه ج كردن) وه به ده وريدا بسوڕێته وه جگه له كه عبه ى پيرۆز). وه زاناى پايه به رز إبن تيميّه (ڕه حمه تى خواى لێبێت) سه باره ت به سوڕانه وه به ده ورى جگه له كه عبه ى پيرۆزدا ده فه رمـووێت: (وه سوڕانه وه به و شێوه يه (به ده ورى هه رشتێك جگه له كه عبه ى پيرۆز) يه كێكه له گه وره ترين بيدعه حه رامه كان، بۆيه هه ر كه سێك سوڕانه وه (الطواف) به ده ورى هه رشتێك جگه له كه عبه ى پيرۆز به دين بزانێت داواى ته وبه ى لێ ده كرێت، ئه گه ر ته وبه ى كرد ئه وه باشه ، ئه گه ر ته وبه ى نه كرد ئه وه ده بێت بكوژرێت)( بڕوانه : مجموع فتاوى إبن تيمية، 26/121). وه ده ست و لاشه هێنان و ماچ كردنى (مقامي إبراهيم) و دارو به ردى مزگه وتى حرام (كه عبه ى پيرۆز) دروست نييه (به نييه تى ته به ڕڕوك)، وه دروست نييه زياره ت كردن و سه ركه وتن بۆ كێوى (الحرّاء) به مه به ستى نوێژكردن و به ده ست هێنانى خێرو به ره كه ت، وه كێوه كانى (ثَور، عَرَفَة، أبي قُبَيس، ثبير)يش به هه مان شێوه دروست نييه زياره تيان بكرێت و نييه تى خێرو به ره كه تت پێيان هه بێت، وه دروست نييه زياره تى كێوى (الطّور) بكرێت و خۆ ئاماده كردن و گه شتى بۆ لا ساز بكرێت، به نييه تى به ده ست هێنانى خێرو به ره كه ت، وه نابێت هيچ يه كێك له دارو به رده كان به ته به ڕڕوك بزانرێت(بڕوانه : التبرك: أنواعه وأحكامه، للدكتور الجديع، ص419-464).

هۆكاره كانى ته به ڕووك كردنى نادروست و ناشه رعى چين؟

1 ـ نه زانى و نه شاره زايى له دين.
2 ـ زياده ڕه وى كردن له پياوچاكاندا.

3 ـ خۆلێكچواندن به هاوه ڵ بڕيارده ران و بآباوه ڕان.

4 ـ به گه وره زانينى شوێنه واره كان وه كو (گۆڕ و دارو به ردو خۆڵ و ....).

شوێنه واره خراپه كانى ته به ڕووك كردنى نادروست و ناشه رعى زۆر زۆرن له وانه :

1 ـ بڕياردانى شيركى گه وره ، كه ئه مه ش يه كێكه له گه وره ترين و ترسناكترين شوێنه واره خراپه كانى ته به ڕووك كردنى نادروست و ناشه رعي، ئه گه ر خودى ئه و كاره شيركى گه وره بێت، يان ته به ڕڕوك كردنى نادروست هۆكاره بۆ بڕياردانى شيركى گه وره .
2 ـ بڕياردانى بيدعه .

3 ـ كردنى جۆره ها تاوان و خراپه كارى.

4 ـ كه وتنه ناو جۆره ها درۆ.

5 ـ گۆڕينى ده قه كانى قورئانى پيرۆز و فه رموده كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم )، وه لێكدانه وه يان به شێوازێكى ناشايسته و نه ويستراو.

6 ـ فه وتانى سوننه ته كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم ).

7 ـ سه رلێشێوان به هۆى كارى نه زانانه وه .
8 ـ له ناو چوونى نه وه كان.

موسوڵمانانى خۆشه ويست هه موو ئه م كارانه له شوێنه واره حه رام و خراپه كانى ته به ڕووك كردنى نادروست و ناشه رعيين.

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده