گه‌وره‌یی و پاداشتی خه‌ بات و تێکۆشان له‌پێناوی خوادا

گه وره یی و پاداشتی خه بات و تێکۆشان له پێناوی خوادا

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...

باوه ڕدارى خۆشه ويست: خه بات و تێكۆشان له پێناوى خواى گه وره دا پاداشتى گه لێك زۆرى هه يه ، به پشتيوانى خواى په روه ردگار هه ندێك له و فه زڵ و پاداشتانه باس ده كه ين كه له قورئانى پيرۆزو فه رمووده ڕاسته كاندا هاتوون. له وانه :

يه كه م: خه بات و تێكۆشان له پێناوى خوادا پاداشتى ته نها به هه شته .


په روه ردگار ئه فه رمووێت: ( إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ )[التوبة 111]. واته : به ڕاستى خواى گه وره گيان و ماڵى له باوه ڕداران كڕيوه به به هه شت، (له كاتێكدا ماڵ و گيان و سامانمان هه مووى موڵكى خواى گه وره يه )، ئه و باوه ڕدارانه ى كه خه بات ئه كه ن و تێ ده كۆشن له پێناوى خواى گه وره دا، وه دوژمنانى خوا ده كوژن يان ده كوژرێن (شه هيد ده كرێن).

دووه م:
باشترين موسڵمان له ناو به نده كانى په روه ردگاردا ئه وانه ن كه له پێناوى خوادا خه بات و تێكۆشان ده كه ن.

په روه ردگار ده فه رمووێت: ( الَّذِينَ آَمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِنْدَ اللَّهِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ ) [التوبة 20]. واته : ئه وانه ى باوه ڕيان هێناوه و كۆچيان كردووه و خه بات و تێكۆشانيان كردووه له پێناوى په روه ردگار به ماڵ و گيانيان، ئه وانه گه وره ترين پله و پاداشتيان هه يه لاى په روه ردگار، وه هه ر ئه وانن سه ر فرازو سه ركه وتوو، وه پرسيار كرا له پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده رباره ى باشترين موسڵمان؟ ئه ويش فه رموويه ى ( رَجُلٌ يُجَاهِدُ فِى سَبِيلِ اللَّهِ بِمَالِه وَنَفْسِهِ ) رَواهُ الْبُخَاريّ (2786) وَمُسْلِم (1888). واته : پياوێك خه بات و تێكۆشان بكات له پێناوى خواى په روه ردگاردا به ماڵ و سامان و نه فسى و لاشه ى.

سێ يه م: هۆكاره بۆ سڕينه وه ى هه موو تاوان جگه له قه رز.

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ( الْقَتْلُ فِى سَبِيلِ اللَّهِ يُكَفِّرُ كُلَّ شَىْءٍ إِلاَّ الدَّيْنَ ) رَواهُ مُسْلِم (4861) . واته : ئه و كه سه ى دژبه بێ باوه ڕان ده وه ستێت ولێيان ده كوژێت، ئه وا په روه ردگار له هه موو تاوانه كانى خۆش ده بێت جگه له قه رز.

چواره م: هۆكاره بۆ به ده ست هێنانى پاداشتى كه سێك به ڕۆژ به ڕۆژوو بێت و به شه ويش شه و نوێژ بكات.


پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ( مَثَلُ الْمُجَاهِدِ فِى سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ الصَّائِمِ الْقَائِمِ الْقَانِتِ بِآيَاتِ اللَّهِ لاَ يَفْتُرُ مِنْ صِيَامٍ وَلاَ صَلاَةٍ حَتَّى يَرْجِعَ الْمُجَاهِدُ فِى سَبِيلِ اللَّهِ تَعَالَى ) رَواهُ مُسْلِم (4846). واته : نموونه ى تێكۆشه رێك له ڕێگه ى خوادا، وه ك نموونه ى كه سێكه كه به ڕۆژ به ڕۆژو بێت و به شه ويش شه و نوێژ بكات و قورئان بخوێنێت، تووشى هيچ بێزارى و ساردييه ك نه بێت له ڕۆژو گرتن و نوێژ كردن دا، تاكو تێكۆشه ر له پێناوى خوادا ده گه ڕێته وه ( واتايه كى تر تێكۆشه ر له مه يدانى جه نگدا تاكو ده گه ڕێته وه ، پاداشتى به ئه ندازه ى ئه و كه سه يه كه به ڕۆژ ڕۆژووى گرتوه و به شه ويش شه ونوێژى كردووه و قورئانى خوێندوه .

پێنجه م: به هۆى خه بات و تێكۆشانه وه ده بێته خۆشه ويست ترين كه س له لاى خواى په روه ردگار.

پرسيار كرا له پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)) ده رباره ى خۆشه ويسترين كرده وه ؟ ئه ويش فه رموويه ى: (الصَّلاَةُ عَلَى وَقْتِهَا) واته نوێژ كردن له كاتى خۆيدا، پاشان: (بِرُّ الْوَالِدَيْنِ) واته : چاكه كردن له گه ڵ دايك وباوكدا، پاشان (الْجِهَادُ فِى سَبِيلِ اللَّهِ) رَواهُ مُسْلِم (250) واته : خه بات و تێكۆشان له پێناوى په روه ردگاردا.

شه شه م: يه كێك له ده رگاكانى به هه شت ناوى (الْجِهَاد) خه بات و تێكۆشانه .

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (عَلَيْكُمْ بِالْجِهَادِ فِى سَبِيلِ اللَّهِ، فَإِنَّهُ بَابٌ مِنْ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ، يُذْهِبُ اللَّهُ بِهِ الْغَمَّ وَالْهَمَّ ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (4063). واته : خه بات و تێكۆشان بكه ن له پێناوى خواد، چونكه به ڕاستى يه كێك له ده رگاكانى به هه شت ناوى (الْجِهَاد) واته : خه بات و تێكۆشان، وه خواى گه وره به هۆيه وه خه فه ت و دڵ ته نگى لا ده بات.

حه وته م: هۆكاره بۆ ڕزگار بوون له سزاى ناو گۆڕ.

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ( كُلُّ مَيِّتٍ يُخْتَمُ عَلَى عَمَلِهِ إِلا الذي مَاتَ مُرَابِطا فِي سَبِيلِ اللَّهِ، فَإِنَّهُ يَنْمُو لَهُ عَمَلُهُ إلَى يَوْم الْقِيَامَةِ، وَيُؤَمَّنُ مِنَ فَتَّانِ الْقَبْرِ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (4562).واته : هه موو مردويه ك كۆتاى به كرده وه كانى دێت ومۆر ده نرێت به سه ريدا ته نها ئه و كه سه نه بێت كه له پێناوى په روه ردگاردا پاسه وانى كردووه و دژ به بێ باوه ڕان خه بات و تێكۆشانى كردووه ، ئه و كه سه كرده وه كه ى گه شه ى پێ ده درێت تا ڕۆژى كۆتايى، وه پارێزراو ده بێت له سزاو تاقيكردنه وه و ناڕه حه تى ناو گۆڕ.

له كۆتايدا...ئه مه گوڵبژێرێك بوو له گه وره يى و پاداشتى خه بات و تێكۆشان له پێناوى خوادا.


باوه ڕدارى خۆشه ويست: خه بات و تێكۆشان له پێناوى خوادا بريتيه له به خشين و سه رف كردنى هه موو ئه و توانايه ى كه به نده كان هه يانه كه ئه ويش به ( دڵ و زوبان و ده ست و لاشه و ماڵ ...) له پێناوى خوادا، بۆ سه ركه وتن به سه ر نه فس و شه يتان و دوژمنانى خوا، تاكو به ته نها خوا بپه رسترێت و ناوى ئه و به رز ڕابگيرێت، وه حوكمى ئه و سه قامگير بكرێت، وه هاوبه ش بۆ ئه و دانه نرێت له بوارى به ندايه تى و په رستندا، وه له بوارى حوكم كردندا، وه له بوارى به گه وره دانان و وه سف كرندا، وه ده بێت له م خه بات و تێكۆشانه دا له لۆمه ى لۆمه كاران نه ترسێت ( بۆ زياتر شاره زابوونت له م باسه بڕوانه په رتووكى: ( تێكۆشان له پێناوى خوادا جۆره كانى وه حوكمه كانى ) له نوسينى مامۆستاى خۆشه ويست: م/ عَبْد اللَّطِيف أَحْمَد مُصْطَفَى.

وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمينَ

وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ
أَجمَعين.

(ئاماده کردنی مامۆستا . أبُوبَكْر أحمَـد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )