پێشه‌وا ئيبن و ته‌يميه‌(ڕحمه‌تى خواى لێبێت)

پێشه وا ئيبن و ته يميه (ڕحمه تى خواى لێبێت)


~~~~~~~~~~

ئه م پياوه به ڕێزه يه كێك بووه له پياوه به رزوزانا هه ڵكه وتووه چاونه ترسه كانى سه رده مى خۆي،وه به كه سێكى خۆڕاگرو چه سپاوودامه زراو له سه ردين ناوى ده ركردبووه ،ئه م زانازۆر لێهاتووه له شارى حه ڕان له وڵاتى سوريا چاوى به ژيان هه ڵهێناوه له ڕۆژى دووشه ممه 10ربيع الاول ساڵى 661كۆچي،پاشان هه رله وێ گه وره بووه وچووه ته به رخوێندن،جا شاره كه ى به رشاڵاوى مه غۆله كان ده كه وێت و وێرانى ده كه ن ئه ميش به ناچارى شاره كه ى به ره وديمه شقى سوريا به جێ ده هێلێت،ئه م پياوه له ته مه ني6ساڵيداهه موو قورئانى پيرۆزى له به ركردووه وله ته مه ني17ساڵيدا فه تواى داوه ،كه به جۆرێك زانايانى ئه وسه رده مه سه ريان لێى سوڕمابوو،ئه م زانا خاوه ن پله يه بيرو باوه ڕێكى چاك وسه ليمى هه بوو،به رده وام له دژايه تى كۆمه ڵى(گاوروجوله كه وشيعه وصوفى وبيدعه چيه كان )دا بووه ،هه روه ها به دوور له زانست و زانيارى و فه توادان له بوارى جهاد دژى بێ باوه ڕان و داگيركه ران ده ستێكى باڵاى هه بووه و خۆى به شدارى كردووه وخه ڵكيشى بۆ هانداوه ،ئيبن وته يميه (ڕه حمه تى خواى لێبێت)به هۆى ئه وبيرو باوه ڕه ڕاسته قينه يه وه دوژمنێكى زۆرى هه بووه و هه ميشه ئازاريان ده داو له ڕێگه ى كاربه ده ستانه وه ڕاپێچى به ندينخانه يان ده كرد،ئه م پياوه به ڕِێزه به رده وام ژايانى له به ندينخانه دا به سه ر بردووه ،به تايبه تى ئه و كاته ى كه كتێبى (العقيده الواسگيه )نووسى ئه وه بوو به فيتى شيعه و صوفيه كان خرايه به ندينخانه وه له ساڵى 707كۆچي،پاشان هێنرايه ده ره وه و بڕيارى دوور خستنه وه ى درا له ساڵى 708كۆچى به ره و ئه سكه نده ريه بێ ئه وه ى ڕێگه بدرێت كه خزم و هاوڕێو دۆستانى له گه ڵى بڕۆن،پاشان له ساڵى 709كۆچى كاتێك (الناصر محمد)هاته سه ر حوكم شێخ توانيتى بۆ ماوه يه ك به ئازادى بژيت دوور له ده ست به سه ركردن و ئازاردان، پاشان له ساڵي718كۆچى بڕياردرا كه شێخ به ند بكرێته وه و ڕێگه ى فه توادانانى لێ بگيرێت،پاشان ئازادكرايه وه و بۆماوه ى دووساڵ وازيان لێ هێنا ئيتر له ساڵى 720كۆچى له لايه ن قازى وڵاته وه ديسان بڕيارى به ندكرنى درايه وه ،پاشان ئازادكرايه وه وئه مجاره يان له سه ر فه توايه ك كه فه رمووبووى(دروست نيه بچيته سه رگۆڕى هيچ كه سێك به مه به ستى لێ پاڕانه وه وته به ڕوك)پاشان ماوه يه كى كه م ئازاد كراو ساڵى 722كۆچى بڕيار درايه وه بگيرێت و پاش ماوه يه ك ئازادكرايه وه پاشان ده ستگيريان كرده وه له ساڵى 726كۆچي،ئه مجاره يان بڕياريان دا كه هه موو شتێكى لێ قه ده غه بكرێت له به ندينخانه دا ته نانه ت قه ڵه م وكتێب وناميلكه كانى خۆشى لێ قه ده غه كرا،پاشان شێخ ئيبن ته يميه نه خۆش كه وت و زانايان ده فه رموون نه خۆشيه كه ى له رزو تا بووه و 23ڕۆژى خاياندووه و جا ئه م زانا به ناو بانگه هه ر به م نه خۆشيه له به ره به يانى ڕۆژى 20ى ژى القعده ى ساڵى 728كۆچى له ناو هۆڵى به ندينخانه دا له قه ڵاى ديمه شق كۆچى دوايى كرد(ڕه حمه تى خوا له شێخ ئيبن ته يميه كه به م كۆتا خێريه و به رده وام بون له سه ر دينى خواو خۆڕاگر له به رامبه ر دوژمنانداو چۆك دانه دان بۆيان گه ڕايه وه بۆلاى په روه ردگار)به ڕاستى ئه م باسكردن و نوسينه نمونه ى مشتێكه له خه رمانێك له ژيان وبه سه رهاتى پڕله ئازاروئه شكه نجه ى ئه م پياوه ،چونكه ئه م بگره و به رده و كێشانه ته نها به زمان باس كردن و نوسينى سه ر كاغه ز خۆشه ئه گينا له چاو ژيان و به سه ر هاتى ئه م زانايه وه خۆدانه له ئاوى قوڵ به بێ ئه وه ى مه له بزانيت.

وريابه وه ره له غه فڵه ت ماڵ ئاوا كه

زه خيره ى ئه و ڕێگايه پڕله ته قواكه

تا نه چوويته حزوورى تۆزێ حه ياكه

براشێتى به سه عه قڵێ په ياكه

له خوڵق و خۆيى حه يوان خۆت جياكه

**********************

قه ت تێ َنافكرى له دونيا چۆنه به زمي

ڕۆژتا ئێواره مه شغوڵى به زم و ڕه زمي

دڵ خۆش مه كه به كه سدارى و به خزمي

ده مێكه وا ئه سيرى نه فسى نزمي

وه ره حه ربێ له گه ڵ نه فس و هه واكه

*********************

بۆخراپه زۆر به په له و به ڕه نجي

شانازيت بوو به جوانى و قيت و قنجي

دونيات وه ها گرتبوو بۆپڵاوو برنجي

به غه فڵه ت چوو براده ر عومرى گه نجي

له مه ولا به ورى ڕابردوو قه زاكه

**********************

هه تا كه ى قسه ى بێمانا ئه ڕێسي

هه تا كه ى بێ نمايى و پووك و سيسي

هه تا كه ى بيرى پڕوپووچ و دڵ پيسي

هه تا كه ى لوقمه بادان و چڵێسي

به سه سك په روه رى هۆشێ په ياكه

*********************

به نووزه ى پاڕانه وه ى نزات به گريان

به و نوێژانه ت كه بۆت ده كرێ به شه وان

به ڕۆژوو گرتن و خوێندنى قورئان

به ئيستغفارو گريانى سبه ينان

برين و ده ردى عصيانت ده واكه

********************

به چوونى ته مه نى خۆتا ڕوانيت

تاوێ به سه ر دڵ ونه فسا توانيت

هه تاكه ى وا په ست و دوو زمانيت

عه جه ب بۆ گه نجى و ئه ييامى جوانيت

كه فه وتاند له پيريدا ڕه جاكه

صابري

(نووسینیمامۆستا .فەرەیدون موحەممەد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~