حوكمى سوێند خواردن به‌ غه‌يرى خودا له‌ ژێر ڕۆشنايى قورئان و فه‌رمووده‌ صه‌حيحه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

حوكمى سوێند خواردن به غه يرى خودا

له ژێر ڕۆشنايى قورئان و فه رمووده صه حيحه كانى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)

(مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللهِ فَقَدْ أَشْرَكَ)

پێشه كى
ان الحمد لله نحمده و نستعينه ونستغفره و نعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا،

من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له،وأشهد أن لا اله الا الله وحده لاشريك

وأشهد أن محمداً عبده ورسوله وبعد... فإن أصدقالحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمد (صلی الله علیه وسلم) وشر الأمور محدثاتهاوكل محدثة بدعة

وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار

خوێنه رى به رێز:

ئه م بابه ته ييه به رده ستت بابه تێكه له سه ر هاوبه ش دانان بۆ خوداى گه وره كه به ڕاستى خه ڵكێكى زۆرلێى بێ ئاگايه و پێويسته له سه رمان كه وا خه ڵكى لێ ئاگادار بكه ينه وه چونكه شرك ده بێته هۆى به تاڵ كردنه وه ى عه مه له كان و هه ڵوه شاندنه وه ى ته وحيد و يه كتاپه رستى و وه ده بێته هۆى چوونه دۆزه خ خوا په ناماندات،سوێند خواردنيش به غه يرى خوداى گه وره يه كێكه له هاوبه ش دانان،هيوادارم په ندوئامۆژگارى بێت بۆ هه موومان وبتوانين خزمه تێك به دينه كه مان بكه ين و سودێك بێت بۆ قيامه تمان .

مه ترسى هاوبه ش دانان بۆ خوداى گه وره له قورئانى پيرۆز

خواى گه وره ده فه رمووێت(يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ) سورة لقمان / 1 . واته :لوقمان به كوڕه كه ى فه رموو ئه ى كوڕى خۆشه ويستم هاوبه ش بۆ خواى گه وره بڕيار نه ده ى ، چونكه به راستى هاوبه ش دانان بۆ خواى گه وره  گه وره ترين سته مه . خواى گه وره ده فه رمووێت(وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلَّا وَهُمْ مُشْرِكُونَ) سورة يوسف/ 106 واته :زۆربه ى خه ڵكى هه رچه نده بڕوايان هه يه كه خوداى گه وره دروست كه ره و رۆزى ده ره به ڵام له گه ڵ ئه وه يشدا هاوبه ش بۆ خوداى گه وره بڕيارده ده ن . خواى گه وره ده فه رمووێت (إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ) سورة النساْ / 48 . واته : بێگومان هه رگيز خودا له هاوبه ش دانان نابورێ و خۆشنابێت ،وه هه ر گوناهێكى تر له خوار شركه وه بێ،پێده چێ خودا لێى خۆش بێ ،بۆ هه ر كه س كه خودا خۆى بيه وێ

مه ترسى هاوبه ش دانان بۆ خوداى گه وره له فه رمووده صه حيحه كانى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم)

خوداى په روه ردگار خۆى بۆ خۆى سوێند ده خوات به هه ر شتێك له مه خلوقات و دروستكراوه كانى خۆى كه بيه وێ ، به ڵام بۆ مخلوقات دروست نى يه سوێند بخون به غه يرى خودا . وه يه كێك له و تاوانانه ى كه زمانى خه ڵكێكى زۆر له سه رى ڕاهاتووه و به زمانياندادێ سوێند خواردنه به غه يرى خودا سوێند خواردن خۆى بۆ خۆى جۆرێكه له به گه وره گرتن و شكۆمه ندى بۆ ئه و كه سه ى يان بۆ ئه و شته ى كه سوێندى پێ ده خورێ ،بۆيه ئه و شكۆمه ندى و گه وره يه ش شايسته  و شياوى هيچ كه س نييه ته نها (الله) نه بێ . (عبدالله)ى كوڕى (عمر) له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) ده يگێڕێته وه  كه فه رموويه تى :(ألا إن الله ينهاكم أن تحلفوا بابائكم من كان حالفا فليحلف بالله أو ليصمت) البخاري انظر الفتح 11/530  . واته : وريابن خوداى په روه ردگار حه رامى كردووه له سه رتان كه سوێند به باوك و باپيرانتان بخۆن،جا هه ر يه ك له ئێوه سوێندى خوارد بابه خودا سوێند بخوات يا خود بێ ده نگ بێ . (عبدالله)ى كوڕى (عمر) له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) ده يگێڕێته وه  كه فه رموويه تى: (من حلف بغير الله فقد أشرك) رواه الامام احمد 2/125 النظرصحيح الجامع  6204. واته :هه ر كه س به غه يرى خودا سوێندى خوارد ئه وا هاوبه شى بۆ خودا داناوه . وه ده فه رمووێ: (من حلف بالأمانة فليس منا) رواه ابو داود  3253 . وهو في السلسة الصحيحه رقم 94.واته : هه ر كه س سوێند به ئه مانه ت بخوات ، ئه وا له ئێمه نى يه . كه وابوو: دروست نى يه سوێند خواردن نه به كه عبه ،وه نه به گه وره ى پێغه مبه ر و پياوچاكان، وه نه به ئه مانه ت ،وه نه به شه ڕه ف ،وه نه به ته ڵاق ،وه نه به سه رى خۆم ، وه نه به گۆڕى فڵان ، وه نه به ژيانى فڵان ،وه نه به به ره كه تى فڵان،... هه مووى ئه مانه حه رامن. كه فاڕه تى سوێند خواردن به غه يرى خودا هه ركه س سوێندێكى خوارد به غه يرى خودا ئه وا كه فاڕه ته كه ى ئه وه يه بڵێ(لاإله إلاالله) هه روه كو له (حديث) ى (صحيح) داهاتووه : (من حلف فقال في حلفه واللات والعزى فليقل لا إله إله إلا الله) البخاري  11/536.  واته :هه ر كه س سوێندێكى خوارد و له سوێنده كه يدا وتى به (لات) و (عوزا). باپه شيمان ببێته وه و بڵێ(لاإله إلاالله).

هه ندێ گوفتارى شيركى و حه رام

هه روه ها له وێنه ى ئه م باسه كۆمه ڵێك ووته و گوفتارى شيركى و حه رام هه يه كه به زارى هه ندێ له موسڵماناندا دێ ، له وانه :(په ناده گرم به خوا و به تۆ ، پشتم به ستوه به خوا وبه تۆ،ئه مه له خوا و له تۆ وه بوو،كه سم نى يه ته نها خوا و تۆ نه بێ،خوام هه يه  له ئاسمان و تۆش له زه وى،ئه گه ر خوا و فڵان نه بايه ده مرد،بێ ئيمان بم ئه گه ر وانه بێ ، خه ريكه ئيمانم نا مێنێ،ئۆ ساڵى نائومێدى و نه گبه تى بوو(هه روه هاهه ر وشه يه ك جنێو و قسه ى خراپى تيابێ به رامبه ر كات و زه مانه وه كو ده وترێ ئه مه زومانێكى خراپه ئه م ڕۆ نه گبه تى بو،ئه مانه هه مووى حه رامن چونكه جنێودان به زه مانه ده گه ڕێته وه بۆ خوا كه زه مانى دروست كردووه ). وه هه رناوێك (عبد)ى تيابێ بۆ غه يرى خوا حه رامه وه كو (عبدالمسيح،عبدالنبي ) (عبد) ته نها بۆ ناوه جوانه كانى خوداى گه وره يه .وه كو (عبدالرحمن ،عبدالسلام ) هه روه ها له و زاراوه و ده سته واژه و ده ربڕينانه ى كه پێچه وانه ى(ته وحيد)ه و هه ڵوه شێنه ره وه يه تى وحه رامن له وانه ئيشتراكيه تى ئيسلام،ديموكراتى ئيسلامى،ويستى گه ل له ويستى خواوه يه ، دين بۆ خوا و نيشتيمانيش بۆ كۆمه ڵگا ، به ناوى گه له وه . هه روه هابه كارهێنانى ووشه ى(سيد)وهاوماناكانى كه به كارده بڕێ بۆكه سانى منا فقوكافر ئيترجياوازى نى يه ئه و وشه ى (سيد)ه به عه ره بى بگوترێ (وه كو ده وترێ سيد فلان) يابه زمانێكى تر بوترێ (وه كو ده وترى گه وره م).َ هه روه ها به كارهێنانى ووشه ى (ئه گه ر) حه رامه ،كاتێك ماناى ناڕه زايى و په شيمانى و خه فه ت ومه راق ببه خشێ (وه كو ده وترێ ئه گه ر ئه مه م بكردايه ئاواده بوو، ئه گه ر نه ڕۆيشتايه نه ده مرد، ئه گه ر له به ر فڵانى نه بايه زه ره ره كى زۆرم ده كرد) . ئه م قسه يه ده رگايه كه بۆ شه يتان و وه سواسه ده خاته نێو دڵ . هه روه ها ووتنى (اللهم اغفرلي إن شئت) خوايه لێم خۆش به ئه گه ر بته وێ . بڕوادارى باوه ڕ به هێز و چاكه كار چاكتروباشتره له لاى خوداى گه وره له بڕوادارى باوه ڕ لاواز بۆيه پێويسته له سه رمان له هه مووكاره كانمان پشت به خوداى گه وره ببستين و وه هه ركارێكمان ويست بيكه ين و سه رى نه گرت ئه وه پێويسته بڵێين (قدر اللة وماشاْ فعل) رواه مسلم  4 / 2052  واته : بريارى خوداى گه وره يه و ئه وشته ى ويستى بوو كردى و ئه نجامى دا .

ئامۆژگارى

خوێنه رى خۆشه ويست ئه گه ركه سێك سوێندى به غه يرى خوداخوارد با په شيمانببێته وه يه كسه ر بڵێ(لاإله إلاالله).دياره ئه م فه رموودانه ش فه رمووده ى پێغه مبه رى خودايه (صلی الله علیه وسلم) ئه ويش له لاى خودا بۆى هاتۆته خواره وه له به ر ئه وه با به خۆمانا بچينه وه له غه يرى خودا سوێند به هيچ شتێك نه خۆين نه به به سه رى باوكمان نه به سه رى خۆم نه به سه رى تۆ نه به گۆرى كه سێك نه به شێخێك و نه به شه ره ف و نه به نيشتيمان و به هيچ دروستكراوێك چونكه ئه وه نه هى لێكراوه له سه ر زمانى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) ئه گه ر ڕاست بكه ين ئه ومان خۆش ئه وێت و شوێنى ئه كه وين با به قسه ى بكه ين و خۆشه ويستى خۆمان بۆ خودا و پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) بسه لمێنين . هه روه كو خوداى گه وره ده فه رمووێت (وَمَآ ءَاتَٮٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَہَٮٰكُمۡ عَنۡهُ فَٱنتَهُواْ ) سورة الحشر / 7  واته :ئه وه ى كه پێغه مبه ر بۆى هێناون فرمانى پێكردون وه ريگرن وه ئه وه ى ڕێگرى لێكردون وازى لێبێنن هه روه ها ده فه رمووێت(قُلۡ إِن كُنتُمۡ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِى يُحۡبِبۡكُمُ ٱللَّهُ) سورة ال عمران / 31 . واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ ئه گه ر خواتان خۆشده وێت،گوێڕايێڵى من بكه ن و شوێنم بكه ون،خواش ئێوه ى خۆشده وێت .بۆيه زانايان ناويان ناوه (اية الامتحان و الاختيار) ئايه تى تاقيكردنه وه ، بۆچى ؟! چونكه به وه دا ده ر ده كه وێت كه كێ ڕاست ده كات و كێ ڕاست ناكات ، ئه گه ر پێى گوترا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) وا ده فه رموێت و ئه مرى به فڵان كار كردووه ئه ويش كردى و گوێرايه ڵى بوو ، وه كه گوترا نه هى كردووه له و كاره و له و گوته يه و حه رامى كردووه ئه ويش گوێڕايه ڵى بێت،ئه وه ڕاست ده كات له خۆشه ويستيه كه يدا بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)وه ئه گه ر پێچه وانه بوو ئه وه ئيتر دياره كه درۆده كات و فێڵ له خۆى ده كات .

والحمد لله رب العالمين وصلى الله نبينا محمد والة وصحبة أجمعين

شێخ ئه لبانى فه رموويه تى : (طالب الحق يكفه دليل واحد .. وصاحب الهوى لا يكفيه ألف دليل،الجاهل يعلم .. وصاحب الهوى ليس لنا عليه سبيل..فنسأل الله إما أن يهديه..وإما أن يقصم ظهره . واته : ئه و كه سه ى حه ق ويسته ته نها يه ك به ڵگه ى به سه .. به ڵام ئه و كه سه ى شوێن كه وته ى هه وا و ئاره زووه ئه وا هه زار به ڵگه ش به س نييه بۆى ،جا نه فام و نه زان ده بێت فێر بكرێت.. وه شوێنكه وته ى هه وا و ئاره زوو ئێمه هيچ ڕێگه چاره يه كمان نييه بۆى .. بۆيه داوا له خوا ده كه ين يان ڕێى راستى پيشان بدات وه يان پشتى بشكێنێت . فتاوى كبار.

(ئاماده كردن وكۆكردنه وه ى په رتوكخانه ى دێرين / سۆران)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )