چۆن خۆمان ئاماده‌ بكه‌ين بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان ؟

چۆن خۆمان ئاماده‌ بكه‌ين بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان ؟

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ .أَمَّا بَعْدُ :

له‌ دانشتنێكدا و پاش بيركردنه‌وه‌يه‌ك به‌بێ ده‌نگى له‌گه‌ڵ كاغه‌ز و پێنوسێكدا ئه‌نجامه‌كه‌ى بريتى بوو له‌م كورته‌ نامه‌يه‌ى كه‌ له‌به‌رده‌ستتدايه‌ به‌ ناوى ( چۆن موسوڵمان خۆى ئاماده‌ ده‌كات بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان ) ، له‌ خواى گه‌وره‌ داواكارم كه‌ ئه‌م ئامۆژگارييه‌ سه‌ره‌تاييه‌ك بێت بۆ ده‌ستپێكردنى موسوڵمانان بۆ ئه‌نجامدانى كارى خێر و چاكه‌ له‌ سه‌ره‌تايى ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ به‌ پشتيوانى خوا تائه‌و كاته‌ى كه‌ ده‌گه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ لاى خۆى كه‌ ئه‌ويش به‌ به‌زه‌يى و به‌ ڕه‌حمه‌ به‌رامبه‌ر به‌نده‌كانى .

وصلى الله تعالى و سلم على محمدوعلى اله وصحبه اجمعين

چۆن خۆمان ئاماده‌ بكه‌ين بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان ؟

يه‌كه‌م : ئاماده‌بوونى ده‌رروونى و زانستى بۆ ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ :

پاڕانه‌وه‌ له‌خواى گه‌وره‌ به‌ هه‌ر دوعايه‌ك كه‌ ده‌يزانى ، وه‌ك ئه‌م دوعايه‌ (( اللهُمَّ سَلِمني إلى رَمَضان وَسَلِم لي رَمَضان وتَسَلمه مِني مُتَقَبيلاً )) .

- هێنانى چه‌ند نيه‌تێك پێش هاتنى ڕه‌مه‌زان ، چونكه‌ ( أبو هريرة ) ره‌زای خوای لێبێت ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى قودسى دا خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ : " إذا تَحَدثَ عَبدي بِأن يَعمَلَ حَسَنَةَ فأَنا أَكتُبُها لَه حَسَنَة " ( صحيح مسلم ) . واته‌ : ئه‌گه‌ر به‌نده‌كه‌م نيه‌تى كردنى چاكه‌ى هێنا ئه‌وا من به‌ چاكه‌ بۆى ده‌نووسم .

له‌و نيه‌تانه‌ى كه‌ پێويسته‌ بهێنرێت پێش مانگى ڕه‌مه‌زان :

1 ـ نيه‌تى ( خه‌تم كردنى ) ته‌واوكردنى قورئان له‌ جارێك زياتر له‌گه‌ڵ تێگه‌يشتن له‌ ماناكه‌ى .

2 ـ نيه‌تى ته‌وبه‌كردنى راست له‌ هه‌موو تاوانه‌كانى پێشوو

3 ـ نيه‌تى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م مانگه‌ سه‌ره‌تاييه‌ك بێت بۆ كردنى خێرو ئه‌نجامدانى كارى چاكه‌ و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رى به‌ پشتيوانى خوا تائه‌و ڕۆژه‌ى ده‌گه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ لاى خۆى .

4 ـ نيه‌تى ده‌ستكه‌وتنى زۆرترين بڕى چاكه‌ له‌م مانگه‌ ، چونكه‌ له‌م مانگه‌ دا پاداشت و چاكه‌ چه‌ندجاره‌ ده‌بێته‌وه‌ .

5 ـ نيه‌تى چاككردنى ڕه‌وشت وڕه‌فتار ونواندنى هه‌ڵسو كه‌وتى چاك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و زمان شرينى له‌گه‌ڵياندا .

6 ـ نيه‌تى كاركردن بۆ ئه‌م دينه‌ پيرۆزه‌ وبڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ نێوان خه‌ڵكدا به‌ سوود وه‌رگرتن له‌وه‌ى كه‌ له‌م‌ مانگه‌ پيرۆزه‌ ئيمانى خه‌ڵكى به‌رز ده‌بێته‌وه‌ .

7 ـ نيه‌تى دانانى به‌رنامه‌يه‌ك پڕ له‌ عيباده‌ت و په‌رستن وزيكر كردن ده‌ست پێوه‌گرتنى و پشتگوێ نه‌خستنى .

- خوێندنه‌وه‌ى كتێبى دينى پێش هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زان : ئه‌ويش بريتيه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند كتێبێكى سوود به‌خش به‌ تايبه‌ت ئه‌و كتێبانه‌ى كه‌ باسى فه‌زڵ و گه‌وره‌يى وئه‌حكامه‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ناسه‌ ئاماده‌بين بۆ ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ به‌ سۆزيكى ئيمانى به‌رزه‌وه‌ . له‌و كتێبانه‌ (( چۆنييه‌تى ڕۆژوى پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم  له‌ڕه‌مه‌زاندا ، چۆنێتى ئه‌نجامدانى نوێژى ته‌راويح له‌ڕه‌مه‌زاندا .. هتد )) .

براى موسوڵمان خوشكى موسوڵمان هه‌وڵبده‌ سوود وه‌ربگريت له‌ گه‌وره‌يى و فه‌زڵى ئه‌م مانگه‌ ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم  ده‌فه‌رمووێت : " إذَا جَاءَ رَمَضَان فُتِحَ أبْوابُ الجَنَّة ، وغُلِقَت أبوابُ النِّيران ، وَصُفِدَتِ الشَّيطان " ( أخرجه البخاري : (4/97) رقم : 1898) . واته‌ : كه‌ مانگى ڕه‌مه‌زان به‌سه‌ردا دێت ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌ ، و ده‌رگاكانى دۆزه‌خيش داده‌خرێن ، و شه‌يتانه‌كان زنجير ده‌كرێن . مانگى ڕه‌مه‌زان شه‌وێكى تێدايه‌ كه‌ مه‌لائيكه‌كان داواى لێخۆشبوون ده‌كه‌ن ، پاداشت وچاكه‌ى تێدا چه‌ند جاره‌ده‌بێته‌وه‌.

نه‌خشه‌يه‌ك بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان

1 ـ هه‌موو ڕۆژێك گوێبگره‌ له‌ سيديه‌ك كه‌ باس له‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كات ، له‌ماڵ له‌ناو ئۆتۆمبييل له‌ دوكان له‌هه‌ر شوێنێكى تر .

2 ـ خوێندنه‌وه‌ى ته‌فسيرى ئه‌و ئايه‌تانه‌ى كه‌ باسى ڕۆژو مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن له‌ كتێبى ته‌فسيرى قورئان .

3 ـ " چۆن له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا بژين " دروشمێكه‌ پێش مانگى ڕه‌مه‌زان ، كه‌ بريتيه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ و دانيشتنێكى برايانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خۆشيانت ده‌وێ و مرۆڤى چاك وچاكه‌ كارن ، له‌گه‌ڵياندا باس له‌وه‌ بكرێت كه‌ چۆن له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا بژين ، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ لێمانى ده‌وێ ، ئه‌م دانيشتنه‌ ئيمانيه‌ هانده‌رێكه‌ بۆ ئاماده‌بوونى دڵه‌كانمان بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان .

4 ـ دابين كردنى بڕيك پاره‌ى دياريكراو بۆ ئه‌م مانگه‌ بۆ كردنى كارى خێر وه‌ك :

أ ـ صدقه‌ جاريه‌ ( بيرى ئاو ، به‌شداريكردن به‌ برێك پاره‌ له‌ دروستكردنى مزگه‌وت ، ناشتنى دار ... هتد ) .

ب ـ كڕينى هه‌ندێ كتێب و ناميلكه‌ى به‌ سوود بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ نێوان خه‌ڵكيدا .

ج ـ به‌شداريكردن له‌ پڕۆژه‌ى ناندانى ڕۆژوان له‌مانگى ڕه‌مه‌زان .

د ـ شتوومه‌كى خێر ، كه‌ بريتيه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك خواردن كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر كه‌مده‌سته‌كاندا له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ .

5 ـ ڕۆيشتن بۆ ماڵى خوا بۆ ئه‌نجامدانى عومره‌ ئه‌گه‌ر توانرا چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم  ده‌فه‌رمووێت " عَمرةُ في رَمَضان تَعدل حجة مَعي " ( صحيح الترغيب و الترهيب ،ج2/ص6/1118). واته‌ : ئه‌نجامدانى عومره‌يه‌ك له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان خێرى حه‌جێكى هه‌يه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ مندا ئه‌نجامدرابێت .

6 ـ فێربوونى ئاداب ئه‌حكامه‌كانى ڕۆژوو ، وخوێندنه‌وه‌ى كتێبى (( چۆنێتى ڕۆژووى پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم  له‌ ڕه‌مه‌زان دا )) .

7 ـ ئاماده‌بوون له‌و ووتارانه‌ى كه‌ به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت .

8 ـ ئاماده‌كارى له‌ ماڵه‌وه‌ وه‌كو خێزان ، منداڵه‌كان و ده‌وروبه‌ر بۆ ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ له‌ ڕێگاى قسه‌ و گفتوگۆ ئامۆژگاريكردن بۆ ئاماده‌بوون بۆ ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ .

دووه‌م : ئاماده‌بوونى بانگه‌وازى : بانگه‌وازكار  ئاماده‌ده‌بێت به‌م ڕێگايانه‌ى خواره‌وه‌ :

1 ـ شتوومه‌كى بانگه‌واز : بريتيه‌ له‌ :

أ ـ كتێبى ڕه‌مه‌زانى . ب ـ ناميلكه‌ . د ـ بڵاوكراوه‌ . د ـ سيدى ووتار ... هتد .

2 ـ نووسينى چه‌ند ناميلكه‌ بڵاوكراوه‌يه‌ك بۆ هاندانى خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانى كارى چاكه‌ له‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ .

3 ـ ئاماده‌كردنى چه‌ند ووشه‌ و ئامۆژگارييه‌ك بۆ قسه‌كردن بۆ كه‌سانى ده‌وروبه‌رت له‌ مزگه‌وتى گه‌ڕه‌ك يان له‌ بازاڕ يان له‌ هه‌رشوێنيكداى .

4 ـ دابه‌شكردنى سيدى وكتێب و ناميلكه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كدا  .

5 ـ چه‌ندين ڕيگاى تر هه‌يه‌ بۆ بانگه‌واز كردن بۆ ڕێگاى خوا .

 برايان و خوشكانى به‌ڕيزم له‌ كۆتاييدا ده‌ڵێم بانگه‌واز كردن بۆ ڕێگه‌ى خوا پێويستى به‌ هه‌وڵى راسته‌قينه‌ى ئێوه‌ هه‌يه‌ ، داواكارم كه‌ ئێوه‌ش درێغى نه‌كه‌ن ، چونكه‌ له‌وانه‌يه‌ بڵاوكراوه‌يه‌كى بچوك ببێته‌ هۆى هيدايه‌ت دانى خه‌ڵكانێكى زۆر وه‌ له‌وانه‌شه‌ كتێبێك هيدايه‌تى كه‌س نه‌دات ئه‌گه‌ر به‌نيه‌تێكى پاك نه‌بێت بۆ خوا ، چونكه‌ هيدايه‌تدان به‌ده‌ست خوايه‌  .

وصلى الله تعالى و سلم على محمد وعلى اله وصحبه  أجمعين

نووسين و ئاماده‌كردنی ئــاسـۆ عبدالرحمن

پێداچونه‌وه‌ى مامۆستا: عدنان بارام