Blogging Gadgets











بیدعه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان
سەردان :
٣٢٦٣
     &  
فۆنت :
+
&
-

بیدعه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله وصلاة وسلام على رسول الله وبعد:

مانگى ره‌مه‌زان مانگێكى پر خێرو به‌ركه‌ته‌ بۆ موسولمانان وه‌ موسوڵمان هه‌رچه‌نده‌ عيباده‌تى زياتر تێبكات ئه‌وه‌ خێرى باشتره‌و زياتر له‌خودا تزيك ده‌بێته‌وه‌،به‌ڵام زياد كردن له‌دينى خودا به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕه‌ت كراوه‌يه‌،ئه‌ويش تايبه‌ت كردنى چه‌ند شتێكه‌ به‌ناوى عيباده‌ت له‌م مانگه‌ پيرۆزه‌دا،ئه‌وه‌ نابێته‌ ئه‌وه‌ى كه‌بڵێن ئه‌ى عيباده‌تى زۆرخێرى زياترنيه‌،عيباده‌تى زۆرخێرێكى گه‌وره‌ى هه‌يه‌،به‌ڵام تايبه‌ت كردنى  هه‌ندێك شت به‌م مانگه‌ و كردنى له‌كاتێكى ديارى كراودا ئه‌وه‌ زيادكراوه‌ له‌دين،كه‌ئه‌مه‌ش كرده‌وه‌ى شه‌يتانه‌ چونكه‌ هه‌ر بيدعه‌يه‌ك له‌دين كرا ئه‌وه‌ سونه‌تێك له‌جێى ده‌مرێت،وه‌ هه‌موو خێرێك له‌ شوێن كه‌وتنى پێشينه‌كانمانه‌ وهه‌موو خراپه‌يك  له‌ داهێنانه‌ له‌دين .جا به‌ ئيزنى خودا ئه‌و بيدعانه‌ ڕۆن ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ له‌م مانگه‌ دا ده‌كرێت.

1- ئه‌وه‌ى پيوه‌ندى به‌ بينينى مانگه‌وه‌ هه‌يه‌

ئه‌وه‌شيان بريتيه‌ له‌ ڕۆژو گرتن به‌ ژماره‌ كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵيه‌،به‌ڵكو ئه‌وه‌ى سونه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رمووێت(صوموا لرؤيته وأفطروا لرؤيته) واته‌:(كه‌مانگتان بينى به‌ڕۆژووبن وه‌ كه‌ بينيتان بيشكێنن)) كه‌واته‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌يبه‌ستۆته‌وه‌ به‌ژماره‌ به‌ڵكو سونه‌ت ئه‌وه‌يه‌ سه‌ير بكرێت كه‌مانگ بينرا به‌ڕۆژوو ده‌بين،وه‌ بۆ ته‌واو بونيش هه‌مان شت.

2- پارشێو

وازهێنان له‌پارشێو كه‌ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌يه‌،چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌مرى به‌ پارشێو كردووه‌  وه‌ك ده‌فه‌رمووێت:(تسحروا فإن في سحور البركة) واته‌:پارشێو بكه‌ن چونكه‌ به‌ركه‌ت له‌پارشێوكردن داهه‌يه‌،ئه‌م كرده‌ويه‌ هه‌م پێچه‌وانه‌ى كردوه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)وه‌هه‌م كوشتنى سونه‌تێكه‌

هێنانه‌ پێشى پارشێو واته‌ زوو پارشێوكردن،پێچه‌وانه‌ى سونه‌ته‌ سوننه‌ت وايه‌ پارشێو دوا بخرێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رمووێت:" لا يزال الناس بخير ما عجلوا الفطر وأخروا السحور " واته‌:خه‌ڵك هێشتا له‌خێردان  ئه‌گه‌ر زوو ڕۆژوويان بشكێنن وه‌ دره‌نگ پارشێو بكه‌ن.

پابه‌ندبوون به‌ خشته‌ى ئيمساك  كه‌ هه‌ندێك كه‌س به‌وخشتيه‌يه‌وه‌ خۆى پابه‌ند كردووه‌ كه‌پێش  ده‌ركه‌وتنى كاتى به‌يانى واز له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ دێنن كه‌خوداى گه‌وره‌ حه‌ڵاڵى كردوه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ تا كاتى ده‌ر كه‌وتنى به‌يانى،خوداى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:( وكلوا واشربوا حتى يتبين لكم الخيط الأبيض من الخيط الأسود من الفجر)

ئاگادار كردنه‌وه‌ بۆ پارشێو كه‌ئه‌مه‌ له‌هه‌موويان خراپتره‌ جابه‌ هاوار كردن بێت كه‌بوترێ"هه‌ڵسن وا پارشێوه‌" ياخود شتێكى تر هه‌يه‌ كه‌هه‌ر له‌رووى شه‌رعه‌وه‌  دروسته‌ نيه‌ ئه‌ويش لێدانى ته‌پل و ده‌هۆڵ بۆئاگاداركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى  بيدعه‌يه‌ ئه‌م شته‌ خراپانه‌شى تێدايه‌،زووهه‌ڵسان بۆ پارشێو،بێزاركردنى خه‌ڵك،هه‌يه‌ نه‌خۆشه‌ عوزرى هه‌يه‌ نايه‌وێت هه‌لسێت....هتد.والله مستعان

3- بيدعه‌كانى ته‌ڕاويح(شه‌ونويّژ)

رۆيشت له‌مزگه‌وتيّكه‌وه‌ بۆ مزگه‌وتيّك هه‌نديّك كه‌س وافيّر بووه‌ كه‌ دوركعات له‌مزگه‌وتيّك ده‌كات ده‌چێته‌ مزگه‌وتێكى تر دواتر دوركاتيش له‌ومزگه‌وته‌ده‌كاته‌ ده‌چێته‌ مزگه‌وتێكى  تر كه‌ئه‌وه‌ مخالفه‌ى سوننه‌ته‌

خوێندنى سوره‌تى ئه‌نعام له‌ كۆتا ركعات ،بالێره‌ روونى بكه‌ينه‌وه‌ ئێمه‌ نالێين خوێندنى سوره‌تى الانعام بيدعه‌يه‌ به‌ڵكو تايبت كردنى به‌كاتێكى ديارى كراو بونى ئه‌جرێكى ديارى كراو ئه‌وه‌ له‌سونه‌ت نيه‌ و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)نه‌يكردووه‌ ،ئه‌م بيدعه‌يه‌شيان ئه‌وه‌كه‌ ئيمام له‌كۆتا ركعات هه‌موو سوره‌تى الانعام ده‌خوێنێت كه‌ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌يه‌ و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هاوه‌ڵانى نه‌يانكردووه‌ وه‌ ئه‌وه‌ مخالفه‌ى سونته‌ چونكه‌ سونه‌ت وايه‌ ركعاتى دووه‌م كورت تربێت له‌ ركعاتى  يه‌كه‌م وه‌ك چۆن له‌ هه‌ردوو صحيحه‌كه‌دا هاتووه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم):( كان يقرأ في الركعتين الأوليين من صلاة الظهر بفاتحة الكتاب وسورتين يطول في الأولى، ويقصر في الثانية) .به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م بيدعه‌يه‌ ده‌كات پێچه‌وانه‌ى ده‌كاته‌وه‌ له‌ ركعاتى يه‌كه‌م دوئايه‌ت ده‌خوێنێت ،له‌ركعاتى دووه‌ميش هه‌موو سوره‌تى الانعام ،وه‌پرسيار كرا له‌ شێخ الإسلام ابن تيمية-رحمة الله- به‌م شێوه‌يه‌"عما يصنعه أئمة هذا الزمان من قراءة سورة الأنعام في رمضان في ركعة واحدة ليلة الجمعة هل هي بدعة أم لا؟"

فأجاب –رحمة الله–: "نعم بدعة، فإنه لم ينقل عن النبي -صلى الله عليه وسلم- ولا عن أحد من الصحابة والتابعين، ولا غيرهم من الأئمة أنهم تحروا ذلك، وإنما عمدة من يفعله ما نقل عن مجاهد وغيره من أن سورة الأنعام نزلت جملة مشيعة بسبعين ألف ملك فاقرءوها جملة لأنها نزلت جملة، وهذا استدلال ضعيف. مجموع الفتاوى(23/121). واته‌:ئه‌وه‌ى هه‌ندێك ئيمام ده‌يكه‌ن له‌وزه‌مانه‌ كه‌سوره‌تى الانعام هه‌مووى له‌يه‌ك ركعاتدا له‌ته‌راويح ده‌خوێنن له‌شه‌وى جومعه‌ ئايا بيدعه‌يه‌ يان نا؟

وه‌ڵام:به‌ڵێ بيدعه‌يه‌ چونكه‌ له‌پێغه‌مبه‌روه‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێمان نه‌گه‌يشتوه‌  ونه‌ له‌هيچ كامێك له‌صحابه‌و تابعينه‌كان،وه‌له‌هيچ كامێك له‌ پێشه‌وايه‌كان كه‌ئه‌م كاره‌يان كردبێت،وه‌ئه‌وه‌ى ده‌يكات ئه‌وه‌ پشت به‌وه‌ ده‌به‌ستێك كه‌له‌مجاهدو غه‌يرى ئه‌ويش نه‌قليان كردووه‌ كه‌وا سوره‌تى الانعام پێكه‌وه‌ به‌يه‌كجار به‌حه‌فتا هه‌زار مه‌لايكه‌ت دابه‌زيووه‌ ئێوه‌ش به‌يه‌كه‌وه‌ هه‌مووى بخوێنن  چونكه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ هه‌مووى دابه‌زيووه‌،كه‌ئه‌مه‌ش ده‌ليلێكى زۆر لاوازه‌.

يه‌كێكى تر له‌و بيدعانه‌ ده‌نگ به‌رز كردنه‌ويه‌ له‌دواى هه‌موو دووركعات نوێژێك  جا به‌ووتنى هه‌رشتێك بێت كه‌هه‌موو خه‌ڵك پێكه‌وه‌ ده‌نگ بره‌زده‌كه‌نه‌وه‌،كه‌ئه‌مش بيدعيه‌ وه‌هه‌موو بيدعه‌يه‌كيش گومڕاييه‌،وه‌ هێچنانى نيه‌ت به‌ زمان ئه‌مه‌ش يان بيدعه‌يه‌ به‌ڵكو نيت جێگاى دڵه‌ نه‌وه‌ك زمان

4- كردنى مه‌ولود

ئه‌مه‌يان بيدعه‌يه‌كه‌ى ئاشكراو روونه‌ له‌هه‌موو كاتێك چ جاى ئه‌وه‌ى تايبه‌ت بكرێت به‌ڕه‌مه‌زان و ه‌ هه‌ندێك له‌جاهيل ونه‌زانه‌كان ده‌ڵێن كردنى مه‌ولود له‌مانگى ڕه‌مه‌زان دووقات خێر هه‌يه‌!!! كه‌ئه‌وه‌ له‌شته‌ عجايبه‌كانه‌ به‌ڵكو كردنى مه‌ولود له‌مانگى ڕمه‌زان دوقات بيدعه‌يه‌ وه‌به‌ڵگه‌ى زۆريش هه‌يه‌ له‌سه‌ر بيدعه‌يى مه‌و لوود  په‌رتووكى زۆرى له‌سه‌ر نوسراوه‌ ده‌توانن  بۆ زياتر شاره‌زا بوون سه‌يريان بكه‌ن .

5- له‌كاتى ختمى قورئان خه‌لك كۆده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌دوعاكردن به‌جه‌ماعى واته‌ پێكه‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ش  بيدعه‌يه‌و  پێويسته‌ وازى لێبهێنرێت .

ئه‌مه‌ كورته‌يه‌ك بوو له‌و بيدعانه‌ى له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا ده‌كرێت وه‌له‌وانه‌يه‌ زۆر بيدعه‌ى تر هه‌بێت به‌ڵام ئێمه‌ ئاگادار نه‌بين لێى به‌ڵام داواواده‌كه‌م له‌خوداى گه‌وره‌ كه‌ هيدايه‌تمان بدات بۆ سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه‌ خۆى وه‌ دورمان بكات له‌هه‌موو بيدعه‌و خورافياتێك وه‌هيدايه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ش بدات كه‌ به‌بێ عيلم له‌دين قسه‌ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ زياد بكرێت له‌دين باشه‌،ولله ئه‌گه‌ر زانيبايانه‌ ترسناكى بيدعه‌ چه‌ند زۆره‌ ئه‌وه‌ قت نه‌ده‌وێران ئه‌م قسه‌يه‌ بكه‌ن به‌ڵام  وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت:(فأفتوا بغير العلم فضلوا وأضلوا) له‌م فه‌رمووده‌يه‌ پێغه‌مبه‌ر باسى پێشه‌واى گومراكه‌ر ده‌كات  واته‌:به‌ بێ عيلم فه‌توا ده‌ده‌ن خۆشيان گومڕا بوون و خه‌ڵكيش به‌ره‌و گومڕايى ده‌به‌ن

وأخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

ئاماده‌کردنی: باوکی عیسا





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٣/٠٧/٢٦
         
هاووپۆل / بەش : بیدعە و داهێنراوەکان

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌