Blogging Gadgets











وريـاكردنه‌وه‌ى موسوڵمانـان له‌ مه‌ترسى تێكه‌ڵاويكردنى بيدعه‌كاران
سەردان :
٤٦٦٦
     &  
فۆنت :
+
&
-

وريـاكردنه‌وه‌ى موسوڵمانـان له‌ مه‌ترسى تێكه‌ڵاويكردنى بيدعه‌كاران

بسم الله الرحمن الرحيم

پێشه‌كى وه‌رگێڕ

الحمــد لله وحـــده ، والصـــلاة والســـلام على مـــن لا نـــبي بعــــده ... وبعــــد :

زۆرێك له‌ موسوڵمانانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستا به‌ نيمچه‌ ته‌واوى له‌ مه‌ترسى بيدعه‌ و بيدعه‌كاران بێئاگان ئه‌مه‌ش واى كردووه‌ بيدعه‌كاران به‌ بێ ترس ڕه‌واج به‌ بيدعه‌كانى خۆيان بده‌ن و سوننه‌ت له‌ خه‌ڵك بكه‌ن به‌ بيدعه‌ و بيدعه‌ش له‌ خه‌ڵك بكه‌ن به‌ سوننه‌ت !!! به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و بێئاگاييه‌ى موسوڵماناندا هێشتا هه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ زانايان و زانست خواز و هه‌ق خوازان ماون و ده‌مێنن كه‌ هه‌ق ده‌ناسن و بانگه‌وازى بۆ ده‌كه‌ن وه‌ بيدعه‌ و بيدعه‌كارانيش ده‌ناسن و خه‌ڵكيان لێ وريا ده‌كه‌نه‌وه‌ ، و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاينى پاك و بێخه‌وشى ئيسلام وه‌كو خۆى دوور له‌ توندڕه‌وى و كه‌مڕه‌وى به‌ خه‌ڵك ڕابگه‌يه‌نن ، يه‌كێك له‌و زانايانه‌ش كه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕۆڵێكى چاكى هه‌بووه‌ له‌ بانگه‌وازكردن بۆ سوننه‌ت و ورياكردنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌ بيدعه‌ زاناى پايه‌ به‌رز شێخ ( ربيع بن هادي المدخلي ) يه‌ ـ خوا بيپارێزێت ـ ، يه‌كێك لـــه‌و نـــوسينـــه‌ بـــه‌سودانه‌ش كـــه‌ ئــه‌م زانا پايه‌به‌رزه‌ نوسيويه‌تى بريتيه‌ له‌ ( الموقف الصحيح من أهل البدع ) ، ئێمه‌ش بۆ وريابوونه‌وه‌ى خۆمان و برايانى كورد زمانمان له‌ مه‌ترسى بيدعه‌كاران به‌ باشمان زانى ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌ربگێڕينه‌ سه‌ر زمانى كوردى خواى گه‌وره‌ لێمان وه‌ربگرێت و بيكاته‌ مايه‌ى سود بۆ موسوڵمانان .

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله وحده ، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده ... وبعد :

پرسيار : فضيلة شيخنا العلامة الشيخ ربيع بن هادي المدخلي ـ حفظه الله ـ : السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ... وبعد :

شێخمان ـ خــــوا بتان پــــارێزێت ـ لاتـــــان شــــاراوه‌ نيه‌ كه‌ هــــاوڕێ چ كـــاريگه‌ريه‌كى لـــه‌سه‌ر هاوڕێ هه‌يه‌ ، جـــا كـــاريگه‌رى چاك بێت يــــان خــــراپ .

وه‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا هه‌ندێك له‌ برا سه‌له‌فيه‌كانمان تێكه‌ڵاوى هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دژ ( مخالف ) ى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فين ، پاشان ده‌بينيت كه‌ كه‌مترين شت كه‌ ئه‌و برايه‌ توشى بووه‌ گێلى و كه‌وده‌نيه‌ به‌رامبه‌ر به‌و بيروبۆچوونانه‌ى كه‌ پێچه‌وانه‌ى بيروباوه‌ڕٍى سه‌له‌فيه‌تن ، و بێزار و هه‌راسانن له‌ باسكردنى بابه‌ته‌ مه‌نهه‌جيه‌كان .

بۆيه‌ لێتمان ده‌وێت ـ خوا بتان پارێزێت ـ باس و وشه‌يه‌كى په‌روه‌رده‌يى سه‌له‌فيانه‌ بفه‌رموويت ، و تێيدا مه‌ترسى تێكه‌ڵاوى ئه‌و كه‌سانه‌ (واته‌ : ئه‌هلى بيده‌ع .) . ڕوون بكاته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ باسكردنى ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ و ئاساره‌ سه‌له‌فيه‌كان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى ئه‌و بابه‌ته‌ ، وه‌ چه‌ند نمونه‌يه‌كى مێژووييش باس بكرێت كه‌ ئه‌وه‌ ڕوون بكاته‌وه‌ چۆن هه‌ندێك له‌ ئه‌هلى سوننه‌ گۆڕاون و چوونه‌ته‌ سه‌ر مه‌نهه‌جى ئه‌هلى بيده‌ع ئه‌وه‌ش به‌ هۆى تێكه‌ڵاوييان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ شوێن هه‌وا و ئاره‌زوو كه‌وتوون ... خوا به‌ره‌كه‌ت بخاته‌ كرده‌وه‌ و زانسته‌كه‌تانه‌وه‌ ، وه‌ خوا پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌ .

وه‌ڵام : إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا ، من يهده الله فلا مضل له ، ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله .

( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ ) ( آل عمران : 102 ) . ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا ) ( الأحزاب : 70 ـ 71 ) .( يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا ) ( النساء : 1 ) .

أمـا بعد : فـإن أصدق الحـديث كلام الله ، وخير الهدي هدي محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، وشـر الأمـور محدثاتها ، وكل محـدثة بدعــة ، وكـل بدعـة ضـلالة ، وكل ضـلالة في النـار .

بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسياره‌ ده‌ڵێم :

ئه‌م باس و بابه‌ته‌ زۆر گرنگه‌ و كارێكى مه‌ترسيداريشه‌ ، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ قورئان و سوننه‌ت و پێشينه‌ چاكه‌كانيش له‌ كتێبه‌كانياندا گرنگيان پێداوه‌ ، وه‌ به‌ تايبه‌ت ئه‌وه‌ى كه‌ په‌يوه‌ندى به‌ بيروباوه‌ڕه‌وه‌ هه‌يه‌ ، وه‌ به‌تايبه‌ت تريش ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به‌ هه‌ڵوێسته‌وه‌ هه‌يه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلى بيده‌ع و گومڕايى ، و ئه‌هلى فيتنه‌ و له‌ ڕێ لادانه‌كان ، وه‌ به‌تايبه‌تيش هاوڕێ و هاومه‌جليسه‌ خراپه‌كان ، ئه‌وه‌ى ڕوونيان كردووه‌ته‌وه‌ شيفايه‌ و به‌سه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى چاكه‌يان بۆ خۆيان ده‌وێت ، و ده‌يه‌وێت له‌ ژيانێكدا بژى كه‌ په‌روه‌ردگارى ڕازى بكات و لێى نزيك بكاته‌وه‌ و له‌ ئاگر دوورى بخاته‌وه‌ ، ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌له‌ف گرنگيان پێداوه‌ به‌ عيلم و كرده‌وه‌ و جێبه‌جێكردن  ، بۆيه‌ ئێمه‌ هيچمان له‌سه‌ر نيه‌ ئه‌گه‌ر ڕزگاربوونمان ده‌وێت ته‌نها شوێنكه‌وتنى ئه‌و بڕواداره‌ ڕاستگۆ و دڵسۆزانه‌ نه‌بێت ، ئه‌وانه‌ى كه‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلاميان ناسى و لێى تێگه‌يشتن به‌ بيروباوه‌ڕ و مه‌نهه‌ج و مه‌به‌سته‌كانيه‌وه‌ ، بۆيه‌ ئامۆژگارى و ڕوونكردنه‌وه‌ و وريايى دانيان پێشكه‌ش كردووه‌ ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خوا خێرى بۆ ده‌وێن له‌م ئوممه‌ته‌ ، وه‌ ويستوويه‌تى ڕزگارى ببێت و سوارى كه‌شتى ڕزگاربوون ببێت ، له‌ قورئاندا ئه‌و وته‌يه‌ى خواى پايه‌ به‌رز ده‌خوێنينه‌وه‌ كه‌ فه‌رموويه‌تى : ( هُــوَ الَّــذِي أَنْـزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْـهُ آيَاتٌ مُحْكَمَـاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَــرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَـأَمَّــا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَـا تَشَـابَهَ مِنْهُ ابْتِغَـاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَـاءَ تَـأْوِيلِهِ وَمَـا يَعْلَمُ تَـأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُــــونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُـونَ آمَنَّــا بِـهِ كُلٌّ مِـنْ عِنْدِ رَبِّنَـا ) ( آل عمران : 7 ) .

له‌م ئايه‌ته‌دا خواى پايه‌به‌رز واقيع و حاڵى كه‌سانى لاڕێ و شوێن ئاره‌زوو كه‌وتووى ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ ، وه‌ ڕوونيشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ خراپه‌ و فيتنه‌يان بۆ ئوممه‌ت ده‌وێت ، چونكه‌ نيه‌ته‌كانيان ساغ و دروست نيه‌ ، و دڵه‌كانيان نه‌خۆشه‌ ، ده‌يانه‌وێت خه‌ڵكى تووشى ئه‌و ده‌رد و نه‌خۆشيانه‌ ببن كه‌ خۆيان تووشى بوون ، وه‌كو له‌ په‌نددا هاتووه‌ : ( كُلّمَا عَمَّتْ هَـانَتْ ) ، واته‌ : تاكو گشتگير تر بێت ئاسان تر ده‌بێت . وه‌ له‌ په‌ندى خه‌ڵكى عه‌وامدا هاتووه‌ : ( قُطِعَ ذَنَبُ الثَّعْلَبِ ، فَقَطَعَ أَذْنَابَ الآخَرِيْنَ ) ، واته‌ : كلكى ڕێوى بڕا ، ئه‌ويش كلكى ئــــه‌وانى تـــرى بـــڕى .

وه‌ خواى گه‌وره‌ش سه‌باره‌ت به‌ بێباوه‌ڕه‌كـان فه‌رموويه‌تى : ( يَـــا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُـــوا إِنْ تُطِيعُوا فَرِيقًا مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ يَرُدُّوكُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ ) ( آل عمران : 100 ) .

وه‌ بێباوه‌ڕ و گاور و جوله‌كه‌كان ئاواته‌خوازن موسوڵمانه‌كان له‌ ئاينه‌كه‌يان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه‌ ، وه‌ ئه‌هلى بيده‌عيش به‌شێكى گـــه‌وره‌يـــان هـــه‌يـــه‌ لـــه‌م نيــــه‌ت و مه‌به‌سته‌ خــراپه‌ وه‌ لـــه‌ ويستى خـــراپ بـــه‌رامبه‌ر به‌ ئه‌هلى چــــاكه‌ ، ئــا لێره‌دا پێويسته‌ زۆر وريابين لێيان ، وه‌ له‌و ئـــايه‌ته‌ى بـــاسمانكرد خـــواى گـــه‌وره‌ وريــاى كردووينه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ى لاڕێبوون له‌ دڵياندا هه‌يه‌ شوێن ئه‌و ده‌قانه‌ ده‌كه‌ون كه‌ مانايان ڕوون نيه‌ يان چه‌ند مانايه‌ك هه‌ڵده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى فيتنه‌ و ئاشوب دروست بكه‌ن ، ده‌يانه‌وێ و مه‌به‌ستيان ئه‌وه‌يه‌ خه‌ڵكى تووشى فيتنه‌ بكه‌ن له‌ ئاينه‌كه‌ياندا ، و له‌ ئاينى خوا كه‌ هه‌قه‌ لايان بده‌ن بۆ ئه‌و بيدعه‌ و گومڕايى و گومان و سه‌رلێشێواوى و لاڕێبوونانه‌ى كه‌ خۆيان تێيدان ، وه‌ خراپه‌يان ده‌وێت بۆ ئه‌وانه‌ى متمانه‌يان پێيانه‌ وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵياندا داده‌نيشن و تێكه‌ڵاوييان ده‌كه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ ده‌يانبينيت ڕێگه‌ و شێوازى ( جۆراوجۆر ) ده‌گرنه‌به‌ر بۆ لادانى ئه‌هلى هه‌ق و به‌تايبه‌تيش گه‌نجان له‌ مه‌نهه‌جى هه‌قى خوا ، وه‌ چه‌ندين ڕێگا و شێوازيان هه‌يه‌ كه‌ تێيدا هه‌ڵكه‌وتوون ، و گه‌نجه‌كانيان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ كردووه‌ ، ده‌بينيت نازانێت چۆن ده‌ستنوێژ بگرێت ، به‌ڵام باش ده‌زانێت شوبهه‌ بخاته‌ ڕوو و گومان دروست بكات و ڕاستيه‌كان بشێوێنێت و خه‌ڵكى له‌ هه‌ق و ئه‌هلى هه‌ق ڕاوبنێت ، ده‌بينيت ئه‌مه‌ زۆر به‌ جوانى ده‌زانێت و ده‌يكات ـ په‌نا به‌ خوا ـ ، داواكارين له‌ خواى پايه‌به‌رز ڕزگاريان بكات له‌و ڕێڕه‌وه‌ شه‌يتانيانه‌ وه‌ ڕزگاريان بكات له‌ هۆيه‌كانى تياچوون ، پێغه‌مبه‌رى خوا ـ عليه الصلاة والسلام ـ كاتێك ئه‌و ئايه‌ته‌ى پێشووى خوێنده‌وه‌ فه‌رمووى : " فـإذا رأيتم الذين يتبعون مـا تشابه منه فـأولئك الذين سمى الله فـاحـذروهم " ( أخرجه البخاري ومسلم ) ، واته‌ : ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان بينى كه‌ شوێن ئه‌و ده‌قانه‌ى قورئان ده‌كه‌ون كه‌ ماناكانيان ڕوون نيه‌ يان چه‌ند واتايه‌ك هه‌ڵده‌گرن ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ خواى گه‌وره‌ ناوى بردوون وريابن لێيان .

ئه‌و كه‌سانه‌ى شوێن ئاره‌زوو ده‌كه‌ون و لاڕێن ئه‌وانه‌ شوێن ده‌قه‌ ( متشابه ) ه‌كان ده‌كه‌ون ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) مه‌به‌ستى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ كه‌سانى لاڕێ ئه‌وانه‌ كه‌ شوێن ـ متشابه ـ ده‌كه‌ون ئه‌وانه‌ پێويسته‌ خه‌ڵكيان لێ وريابكرێته‌وه‌ ، له‌ نيشانه‌ى ئه‌هلى بيده‌ع و كه‌سه‌ لاڕێكان ئه‌وه‌يه‌ ڕێڕه‌وه‌كانى ئه‌هلى سوننه‌ ناگرنه‌به‌ر له‌ بونيادنانى ئاينه‌كه‌يان له‌سه‌ر ئايه‌ته‌ موحكه‌مه‌كان (1)(1)(ده‌قى موحكه‌م : ئه‌وه‌يه‌ كه‌ مانا و ته‌فسيره‌كه‌ى ڕوونه‌ ، وه‌ ده‌قى متشابه‌ : ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ماناكه‌ى ڕوون نيه‌ يان چه‌ند مانايه‌ك هه‌ڵده‌گرێت .)، و گێڕانه‌وه‌ى موته‌شابيهه‌كان بۆ لاى موحكه‌مه‌كان ، به‌ڵكو خۆيان په‌يوه‌ست كردووه‌ به‌وه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وا و ئاره‌زووه‌كانياندا ده‌گونجێت ، و ده‌توانن به‌ هۆيه‌وه‌ ڕه‌واج به‌ بانگه‌شه‌ خراپه‌كان و بيدعه‌ گومڕاكاره‌كانيان بده‌ن ، وه‌كو چۆن خه‌واريج و ڕافيزه‌ و مورجيئه‌ و قه‌ده‌ريه‌ كرديان ، خۆيان په‌يوه‌ست ده‌كه‌ن به‌ ده‌قه‌ ( مجمل و متشابه‌ ) ه‌كانه‌وه‌ به‌و شێوه‌يه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌وا و ئاره‌زووياندا بگونجێت ، به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ خۆيان گومڕا ده‌بن و خه‌ڵكيش گومڕا ده‌كه‌ن ، ئه‌هلى بيده‌ع له‌ هه‌موو سه‌رده‌م و شوێنێكدا به‌م شێوازه‌ن ، جا جۆرى بيدعه‌كه‌يان هه‌رچيه‌ك بێت ، وه‌ هيچ بيدعه‌يه‌كيش به‌ سوك مه‌زانه‌ و بچوكى مه‌كه‌ره‌وه‌ ، ئه‌مه‌ ڕێڕه‌وى ئه‌وانه‌ ، خۆى توشى فيتنه‌ ده‌بێت و لاڕێ ده‌بێت ، ده‌يه‌وێت خه‌ڵكيش وه‌كو ئـــه‌و تــوشى فيتنه‌ ببێت و له‌ ڕێ لا بدات و گومڕا ببێت ـ په‌نا به‌ خوا ـ ، ده‌بينيت ئـــايه‌ته‌كه‌ حـــاڵيانى ڕوون كرده‌وه‌ وه‌ پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) حاڵيانى ڕوون كرده‌وه‌ و خه‌ڵكى لێ ورياكردوونه‌ته‌وه‌ .

وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمانى كرد به‌ هه‌جرى ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ى كه‌ له‌ شه‌ڕى ته‌بوكدا به‌شداريان نه‌كرد هه‌رچه‌نده‌ ته‌وبه‌شيان كرد و په‌شيمان بوونه‌وه‌ و دانيان به‌ تاوانه‌كانياندا نا ، چونكه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا تۆمه‌تباربوون وه‌ له‌وانه‌يه‌ تۆمه‌تباريش بووبن به‌ دووڕوويى .

بۆيه‌ گومانى چاك بردن به‌ ئه‌هلى بيده‌ع و كه‌سانى گومڕا و لاڕێ ، پێچـــه‌وانـــه‌ى مـــه‌نهه‌جى خـــوايه‌ ـ تبـــارك وتعـــالى ـ ، پێويسته‌ لێيان وريابين بۆيه‌ پێغه‌مبه‌ر ـ عليه الصلاة والسلام ـ فه‌رموويه‌تى : " فإذا رأيتم الذين يتبعون ما تشابه منه فأولئك الذين سمى الله فاحذروهم " ( أخرجه البخاري و مسلم ) .

پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌يفه‌رمووه‌ گومانى چاكيان پێ ببه‌ن وه‌كو ئێستا زۆرێك له‌ شوێنكه‌وتووانى هه‌وا و ئاره‌زوو ده‌ڵێن : ئێوه‌ ده‌رباره‌ى نيه‌ته‌كان قسه‌ ده‌كه‌ن !!!! ئێوه‌ ده‌رباره‌ى مه‌به‌سته‌كان قسه‌ ده‌كه‌ن !!!!

ئه‌ى برام ئه‌گه‌ر بينيمان شوبهه‌ و گومڕاييت له‌ لايه‌ ئه‌وا تۆ تۆمه‌تباريت ، خوا ورياى كردووينه‌ته‌وه‌ له‌ تۆ ، وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ورياى كردووينه‌ته‌وه‌ لێت ، چۆن خه‌ڵكيت لێ وريا نه‌كه‌ينه‌وه‌ ، وه‌ چۆن گومانى چاكت پێ ببه‌ين له‌ كاتێكدا خوا ـ تبارك وتعالى ـ له‌ نيه‌ت خراپى تۆ ئاگادار و ورياى كردووينه‌ته‌وه‌ ، وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وريايى داوه‌ له‌ تۆ ، ئايا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆچى گومانى چاكى به‌و كه‌سانه‌ نه‌برد له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌وانه‌ صه‌حابى بوون و هه‌ندێكيان به‌درى (2)(2)(واته‌ : به‌شدارى شه‌ڕى به‌دريان كردبوو .) .بوون ، و له‌به‌ر بيانوويه‌ك له‌ بيانووه‌كان به‌شداريان نه‌كرد كه‌ ڕوونيان كرده‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش به‌ هۆيه‌ك له‌ هۆيه‌كان ناڵێين به‌ بيانوويه‌ك له‌ بيانووه‌كان هه‌قيقه‌ته‌كه‌يان وه‌كو خۆى بۆ پێغه‌مبه‌ر ـ عليه الصلاة والسلام ـ ڕوونكرده‌وه‌ ، ئه‌ويش فه‌رمووى : ئه‌مانه‌ ڕاستيان كرد به‌ڵام كاره‌كه‌يان لێده‌گه‌ڕێين بۆ خوا ـ عز وجل ـ ، تاوه‌كو خوا ئه‌و بڕياره‌ له‌ كـــاره‌كه‌ياندا بدات كــــه‌ خـــۆى ده‌يه‌وێت ـ سبحانه‌ وتعـــالى ـ ، پێغه‌مبه‌رى خــــوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فـــه‌رمــانى كرد به‌ هه‌جركردنيان بۆ مـــاوه‌ى چـــل ڕۆژ ، پـــاش چل ڕۆژه‌كه‌ نێردراوێكى نـــارد بۆ لايــــان و پێى ڕاگــــه‌يـــاندن كـــه‌ گۆشه‌گيربن لـــه‌ خێزانه‌كانيان و نزيكيان نه‌بنه‌وه‌ ، هـــه‌موو كـــۆمـــه‌ڵگا هـــه‌جرى كــــردن ، هيچ كه‌سێك قسه‌ى لــــه‌گه‌ڵدا نه‌ده‌كردن خێزانه‌كانيان مــابوون كـــه‌ ســـۆز و بـــه‌زه‌ييان بـــۆيان هه‌بوو ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فـــه‌رمــانى پێكردن له‌وانيش دوور بكه‌ونه‌وه‌ ، خواى به‌ به‌زه‌يى و پێغه‌مبه‌رى بــه‌ بــــه‌زه‌يى ـ عليه الصلاة والسلام ـ بــــه‌م شێوه‌ مــــامـــه‌ڵه‌يـــه‌ مــــامه‌ڵه‌ى لـــه‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌كرد ، بۆيه‌ وريابوون ( و وريايى دان ) له‌ ئه‌هلى بيده‌ع ، و ڕق لێبوونيان و هه‌جركردنيان و مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵدا بڕينيان ئا ئه‌وه‌ ڕێگاى دروسته‌ بۆ پاراستنى كه‌سانى ساغ و ته‌ندروستى ئه‌هلى سوننه‌ له‌ كه‌وتنه‌ نێو فيتنه‌ و ئاشووبيانه‌وه‌ ، وه‌ نه‌رم و نيانى له‌گه‌ڵيان و گومـــانى چـــاك پێ كردنيـــان و مه‌يل بـــۆ لا چوون و پاڵ پێوه‌دانيان ، ئا ئه‌وه‌ سه‌ره‌تاى ڕێگاى گومڕايى و لادانه‌ ، ( وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ ) ( هود : 113 ) .

كێ له‌ ئه‌هلى بيده‌ع سته‌مكار تره‌ ، ئه‌هلى بيده‌ع له‌ فاسق و كه‌سانى خاوه‌ن سه‌رپێچى و تاوان خراپترن ، له‌به‌ر ئه‌مه‌ تێگه‌يشتوو و ژيرى شارى به‌صره‌ ( سلام بن مطيع ) ده‌فه‌رموێت : (( لأن ألقى الله بصحيفة الحجاج ، أحب إلي أن ألقاه بصحيفة  عمرو بن عبيد )) (سير أعلام النبلاء : 7 / 428 ) . واته‌ : به‌ نامه‌ى كرده‌وه‌ى ـ حجاج ـ ه‌وه‌ بگه‌م به‌ خواى گه‌وره‌ پێم خۆشتره‌ له‌وه‌ى كه‌ به‌ نامه‌ى كرده‌وه‌ى عه‌مرى كوڕى عوبه‌يده‌وه‌ پێى بگه‌م .

عه‌مرى كوڕى عوبه‌يد خواپه‌رستێكى دونيا نه‌ويست بووه‌ ـ ما شاء الله ـ به‌ڵام بيدعه‌چيه‌كى گومڕا بووه‌ ، وه‌ ـ حجاج ـ گوناهبارێكى خوێن ڕێژ بوو ، وا ده‌بينێت كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رپشك بكرێت لــــه‌وه‌ى بـــه‌ نــــامه‌ى كـــرده‌وه‌ى ـ حجاج ـ و عه‌مـــرى كـــوڕى عوبه‌يـــد بگات بــه‌ خـــواى گه‌وره‌ ، ئــــه‌وا ئـــه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت كه‌ به‌ نامــــه‌ى كـــرده‌وه‌ ـ حجاج ـ ى خوێنڕێژى سته‌مكارى تاوانباره‌وه‌ بگات به‌ خوا ، بۆچى ؟  چونكه‌ له‌ مه‌ترسى و قێزه‌ونى بيدعه‌ تێگه‌يشتووه‌ .

وه‌ ئه‌وه‌نده‌شمان به‌سه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ هه‌موو يان زۆربه‌ى وتاره‌كانيدا وه‌سفى بيدعه‌ى ده‌كرد به‌وه‌ى كه‌ خراپترينى كرده‌وه‌كانه‌ ، وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌كه‌ى جابردا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى : " كان الرسول (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) إذا خطب ، يعلوا صوته ويحمر وجهه كأنه منذر جيش يقول صَبَّحكم ومَسَّاكم ، ثم يقول : أما بعد ، فإن خير الحديث كلام الله ، وخير الهدي هدي محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وشر الأمور محدثاتها " ( رواه مسلم وغيره الإرواء : 10/ 608 ، خطبة الحاجة ) . واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌گه‌ر وتارى بدايه‌ ، ده‌نگى به‌رز ده‌كرده‌وه‌ و ده‌م و چاوى سور ده‌بووه‌وه‌ وه‌كو ورياكه‌ره‌وه‌يه‌ك له‌ هاتنى سوپايه‌ك بۆ سه‌ريان كه‌ بڵێت : به‌يانى ده‌ده‌ن به‌ سه‌رتاندا يان ئێواره‌ ، پاشان ده‌يفه‌رموو : پاشان چاكترين قسه‌ قسه‌ى خوايه‌ ، وه‌ چاكترين ڕێباز ڕێبازى محمده‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، وه‌ خراپترينى كرده‌وه‌كان شته‌ تازه‌ داهێنراوه‌كانه‌ .

ئـــه‌وه‌ش ده‌چێته‌ ژێر ئـــه‌م وتـــه‌يه‌ى خـــواوه‌ ـ تبارك وتعالى ـ ( أَمْ لَهُـمْ شُـرَكَـاءُ شَرَعُـوا لَهُمْ مِـنَ الـدِّينِ مَـا لَـمْ يَـأْذَنْ بـِهِ اللَّهُ ) ( الشورى : 21 ) .

وه‌ وتـــه‌ى :( اتَّخَـذُوا أَحْبَـارَهُـمْ وَرُهْبَـانَهُمْ أَرْبَـابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَـرْيَمَ وَمَــا أُمِـرُوا إِلَّا لِيَعْبُـدُوا إِلَهًا وَاحِــدًا لَا إِلَـهَ إِلَّا هُـوَ ) ( التوبة : 31 ) .

ئه‌وانه‌ شوێنكه‌وتووى ئه‌هلى بيده‌عن ، هه‌رچۆنێك بێت هاوشێوه‌ى ئه‌م ئايه‌تانه‌ ئه‌م بيدعانه‌ له‌خۆ ده‌گرێت ، بۆچى ؟

چونكه‌ ئه‌وان گوێڕايه‌ڵى كاربه‌ده‌ست و گه‌وره‌ و سه‌ركرده‌كانيان پێش ده‌خه‌ن به‌سه‌ر گوێڕايه‌ڵى پێغه‌مبه‌ر ـ عليه الصلاة والسلام ـ وه‌ به‌سه‌ر گوێڕايه‌ڵى خوادا ـ تبارك وتعالى ـ ، وه‌ زۆرێكيان بـــه‌م وه‌ڵامه‌وه‌ بــه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌گات : ( وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءَنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلَا رَبَّنَا آتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ وَالْعَنْهُمْ لَعْنًا كَبِيرًا ) ( الأحزاب : 67 ـ 68 ) .

زۆريان ـ ناڵێم هه‌موويان ـ زۆريان به‌م وه‌ڵامه‌وه‌ ده‌گات به‌ خواى گه‌وره‌ ، به‌ تايبه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ شوێن هه‌وا و ئاره‌زووى خۆى كه‌وتبێت له‌ دژايه‌تيكردنى هه‌ق ، و ڕازى بوون به‌ باتڵ ، به‌ڵكو بانگه‌وازكردن بۆ باتڵا و شێواندنى هه‌ق ، وه‌كو له‌م ڕۆژگاره‌دا له‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكيه‌وه‌ ڕووده‌دات ، ده‌بينيت پۆشاكى ئيسلام به‌ڵكو پۆشاكى سه‌له‌فيه‌ت ده‌پۆشن ، له‌ كاتێكدا ئه‌وان توندترينى خه‌ڵكن له‌ جه‌نگانيان دژى سه‌له‌فيه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌ى .

ئه‌وه‌ى ڕێز له‌ مه‌نهه‌جى سه‌له‌فيه‌ت بگرێت و ڕێز له‌ بيروباوه‌ڕى سه‌له‌فيه‌ت بگرێت و ڕێز له‌ ئه‌هلى ئه‌م مه‌نهه‌جه‌ بگرێت پێشينان و دوايينانيان ، چۆن گومانى چاك ده‌بات و خۆى ده‌داته‌ پاڵ ئه‌هلى باتڵا و مه‌يلى بۆ لايان ده‌چێت كه‌ ئه‌گه‌ر بڵێيت قورئان ئه‌وه‌يه‌ به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر خۆت ، ئه‌گه‌ر بڵێيت سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر خۆت ، ئه‌گه‌ر بڵێيت پێشه‌وايانى ئيسلام ئه‌وا هه‌ڵوێسته‌كانيان زانراو و ناسراوه‌ ، نوسراو و دانراوه‌كانيشيان زانراوه‌ له‌ وشك مامه‌ڵه‌كردنيان له‌گه‌ڵ ئه‌هلى بيده‌ع و ڕق لێبوونيان و ورياكردنه‌وه‌ لێيان ـ به‌تايبه‌تيش پێشه‌وايانى سوننه‌ت ـ ( مالك ، الأوزاعي ، الشافعي ، السفيانين ، أبو حاتم ، أبو زرعة ... ) پێشه‌وايانى ئيسلام و كێوه‌كانى سوننه‌ت ، ئه‌وانه‌ پێشه‌نگى ئوممه‌تن ، ئه‌وه‌ى شوێن ئه‌وانه‌ نه‌كه‌وێت و له‌ ڕێگه‌كه‌يان لابدات سوێند به‌ خوا ئه‌و كه‌سه‌ شوێنكه‌وتووى ڕێگاى شه‌يتانه‌ و له‌ گۆڕه‌پانى شه‌يتاندا غار ده‌دات ، بانگه‌شه‌ى هه‌رچى بۆ خۆى بكات .

ئێستاش بگره‌ هه‌ڵوێستى صه‌حابه‌ و تابعين و پێشه‌وايانى ئيسلام سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى جنێو به‌ هاوه‌ڵانى محمد ـ عليه الصلاة والسلام ـ ده‌ده‌ن ، پێغه‌مبه‌ر ـ عليه الصلاة والسلام ـ ده‌فه‌رموێت : " لا تسبوا أصحابي والذي نفسي بيده لو أنفق أحدكم مثل أحدٍ ذهباً ما بلغ مد أحدهم ولا نصيفه " ( أخرجه البخاري ومسلم ، صحيح ابن ماجة 1/32 ) . واته‌ : جنێو به‌ هاوه‌ڵانم مه‌ده‌ن سوێند به‌و كه‌سه‌ى نه‌فسى منى به‌ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر يه‌كێكتان ئه‌وه‌نده‌ى كێوى ئوحوديش ئاڵتون ببه‌خشێت ناگات به‌ گوێلێكى ئه‌وان ته‌نانه‌ت به‌ نيوه‌ گوێلێكى ئه‌وانيش .

كه‌واته‌ هاوه‌ڵان له‌سه‌رووى لوتكه‌وه‌ن ، لوتكه‌ نين به‌ڵكو له‌سه‌رووى لوتكه‌كانه‌وه‌ن ، واته‌ : ڕاسته‌وخۆ له‌دواى پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ن (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، بۆچى جنێويان پێ ده‌ده‌ن چۆن جنێو به‌ يه‌كێكيان ده‌ده‌يت له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر تۆ هه‌موو كرده‌وه‌ چاكه‌كانيش ئه‌نجام بده‌يت ، ئه‌گه‌ر هه‌موو كێوه‌كانى دونيا وه‌كو كێوى ئوحود هه‌موو ئه‌وانه‌ ببنه‌ ئاڵتون و بيانبه‌خشين ناگات به‌ گوێلێكى ئه‌وان ته‌نانه‌ت نيو گوێليش .

چۆن جنێويان پێ ده‌ده‌يت ، له‌ كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌عنه‌تى له‌و كه‌سه‌ كردووه‌ كه‌ جنێو به‌ يه‌كێك له‌ هاوه‌ڵه‌كانى بدات ، پاشان ئه‌و گومڕايانه‌ ده‌بينيت له‌به‌ر هيچ يه‌كێك له‌ هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) توڕه‌ نابن ، وه‌ هاوار بۆ تۆ كه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ له‌ پێشه‌وايه‌ك له‌ پێشه‌واكانى گومڕايى بگريت كه‌ جنێو به‌ پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌ڵان ده‌دات و بيرۆكه‌ى تێكه‌ڵ بوون و بوون به‌ يه‌ك ( الحلول ووحدة الوجود ) ده‌ڵێت ، ڕقت لێ هه‌ڵده‌گرن و دژايه‌تيت ده‌كه‌ن له‌ پێناوى ئه‌م گومڕايه‌دا نه‌ك له‌ پێناوى هاوه‌ڵانى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، ئه‌مه‌ش گومڕاييه‌ چ گومڕاييه‌ك ، زۆرێكيان ده‌ڵێن ( وا ده‌رده‌بڕن ) له‌ ئه‌هلى سوننه‌ن له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌مه‌ واقيع و حاڵيانه‌ ، باشه‌ لاى ئه‌وان چ ڕێزگرتنێك هه‌يه‌ بۆ سوننه‌ت له‌ كاتێكدا هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)سوكايه‌تييان پێده‌كرێت و سه‌ريان ناخه‌ن ؟ !!!

وه‌ له‌ درۆ و خراپه‌يان ئه‌وه‌يه‌ :

بيروباوه‌ڕيان به‌ مـــه‌نهه‌جى به‌راوردكردن و هاوسه‌نگ كردن ( منهج الموازنات ) هه‌يه‌ و ئه‌و دروشمه‌يان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ ، و به‌ ڕێبازى دادپه‌روه‌رى و ميانڕه‌وى ( منهج العدل والإنصاف ) ناوده‌به‌ن ، بۆچى دادپه‌روه‌رى له‌ به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵاندا به‌كارناهێنن ؟

بۆچى يه‌كه‌م شت ته‌رازووه‌كانتان دانانێن بۆ پێغه‌مبه‌رێك له‌ پێغه‌مبه‌ران وه‌ بۆ هاوه‌ڵانى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ؟

ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئێوه‌ ئه‌م ڕێباز و مه‌نهه‌جه‌تان دانه‌ناوه‌ و خۆتان پێوه‌ هه‌ڵنه‌واسيوه‌ و په‌يوه‌ست نه‌كردووه‌ ته‌نها بۆ سه‌رخستنى باتڵا ، و سه‌رخستنى گومڕايى ، و پاراستنى گومڕايى و خه‌ڵكه‌كه‌يى ، و پاراستنى ڕێبازى گومڕايى نه‌بێت .

سوێند به‌ خوا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستان بكردايه‌ ده‌ستان ده‌كرد به‌ سه‌رخستنى هاوه‌ڵانى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى بوهتانيان بۆ ده‌كات و سته‌ميان لێ ده‌كات و سوكايه‌تيان پێ ده‌كات و هه‌ندێكيان به‌ دووڕوويى و هه‌ندێكيشيان به‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ تاوانبار ده‌كات وه‌ چه‌ندين شتى تريشى كردووه‌ ، وه‌ نمونه‌ى ئه‌م كه‌سه‌ پيرۆزه‌ لاتان ، نمونه‌ى ئه‌مه‌ پيرۆزه‌ ، نوێكه‌ره‌وه‌يه‌ ، پێشه‌وايه‌ ، تا كۆتايى .

ئايا گه‌يشت به‌م ئاسته‌ ، و گه‌يشت به‌م پايه‌يه‌ به‌ جنێودانى به‌ هاوه‌ڵانى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ؟

يان به‌ جنێودانى به‌ موسا ؟

يان به‌ وتنى : ( حلول ) ؟

يان وتنى : ( وحدة الوجود ) ؟

يان له‌به‌ر په‌كخستنى سيفه‌ته‌كانى خوا ؟

يان وتنى ئيشتراكيه‌ت ؟

به‌م شتانه‌ گه‌يشت به‌و پله‌ باڵايه‌ لاتان ؟

وه‌ زۆر و زۆرى تر له‌ سه‌رشۆڕيه‌كان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كه‌سه‌ لاى ئه‌وان لـــــه‌ لــــوتكه‌دايه‌ ، و هــــاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ په‌راوێزدان ، و دووريشن له‌ په‌راوێز .

سوێند به‌ خوا ئه‌گــــه‌ر ئێوه‌ ڕێزتان بگرتنايه‌ ، ئه‌گــــه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ بـــاوك و باپيريشتان بوايــــه‌ دژايه‌تيتان ده‌كرد ، بــــه‌ڵام ئه‌وه‌ ته‌نها هـــه‌وا و ئاره‌زووه‌ ، ته‌نها گومڕايى و لـــه‌ڕێ لادان و سوكايه‌تيكردنه‌ بــــه‌ ئاينى خـــوا و هه‌ڵگرانى ، جــــا هه‌رچى بانگه‌شه‌يه‌ك بۆ خۆتان بكه‌ن ، ئه‌مه‌ واقيعه‌ خراپه‌كانتان ئاشكرا ده‌كات .

به‌هه‌رحاڵ گه‌نجان ده‌گوێزمه‌وه‌ بۆ كتێبه‌كانى پێشه‌وايانى سوننه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ شتى لێ وه‌ربگرن ، و شت له‌ كاسێته‌كانى فڵان ، و نوسينه‌كانى فڵان وه‌رنه‌گرن ، به‌ڵكو عيلم له‌ سه‌رچاوه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگرن ، و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاى زانايان له‌و شتانه‌ى تێگه‌يشتنى قورسه‌ له‌سه‌ريان .

سوێند به‌ خوا ، به‌ په‌روه‌ردگارى ئاسمان ، كاره‌كه‌ جديه‌ به‌تايبه‌ت كێشه‌كان گه‌يشتوونه‌ته‌ ئاستێك هاوتاى نيه‌ ، ئێستا سوننه‌ت دژايه‌تى ده‌كرێت ، له‌ كتێبه‌كان و له‌ كاسێته‌كان و له‌ ئينته‌رنێت و له‌ هه‌موو شوێنێك ، ئه‌هلى سوننه‌ به‌ شێوه‌يه‌ك وێنا ده‌كه‌ن ( پيشان ده‌ده‌ن ) كه‌ خه‌واريجن !!!

به‌ڵكو كافريش ده‌كرێن !!

چ فيتنه‌يه‌ك پيستر و توندتره‌ له‌سه‌ر ئيسلام و موسوڵمانان له‌م فيتنه‌ ترسناكه‌ كه‌ زه‌وى و به‌رگه‌با و بۆشايى پڕ كردووه‌ ( نسأل الله العافية ) .

بۆيه‌ ئێمه‌ گه‌نجه‌ سه‌له‌فيه‌كان وريا ده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌ تێكه‌ڵاويكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ ، و خۆدانه‌ پاڵيان و پشت پێ به‌ستنيان ، با په‌ند وه‌ربگرن له‌و كه‌سانه‌ى پێش خۆيان ئه‌وه‌ى كه‌ نه‌فسى خۆى هه‌ڵى خه‌ڵه‌تاند و خۆى وا ده‌بينى كه‌ ڕێنموونى كه‌سانى گومڕا ده‌كات ، و له‌ گومڕايى و كه‌سانى لاڕێ ده‌يانگێڕێته‌وه‌ ، كه‌چى دواى ماوه‌يه‌ك كه‌وته‌ ئامێزى ئه‌هلى بيده‌عه‌وه‌ .

هه‌ر له‌ سپێده‌ى مێژووى ئيسلاميه‌وه‌ چه‌ندين ئه‌زموون ڕابوردووه‌ ، هه‌ندێك له‌ منداڵى هاوه‌ڵان كاتێك خۆيان داوه‌ته‌ پاڵ ( ابن سبأ ) كه‌وتنه‌ گومڕاييه‌وه‌ .

وه‌ زۆر زۆرێكى تريش ، بـــه‌ڵام لــــه‌ نـــاو ئه‌وانه‌دا چيرۆكى ( عمران بن حطان ) باس ده‌كه‌ين ، كه‌ له‌ ئه‌هلى سوننه‌ بوو ، و حه‌زى له‌ ئافره‌تێك كرد له‌ خه‌واريجه‌كان ، ويستى بيهێنێت و ڕێنمايى بكات بۆ سوننه‌ت ، خواستى پاش ئه‌وه‌ ئافره‌ته‌كه‌ ئه‌مى خسته‌ بيدعه‌وه‌ ـ قبحه الله ـ ، ئه‌و ده‌يويست هيدايه‌تى ئافره‌ته‌كه‌ بدات به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌و ئافره‌ته‌وه‌ گومڕا بوو .

وه‌ خه‌ڵكانێك له‌ منداڵى صه‌حابه‌ و تابعينه‌كان كاتێك پاڵيان داوه‌ ( مختار بن أبي عبيد ) ه‌وه‌ كه‌وتنه‌ گومڕاييه‌وه‌ .

خه‌ڵكانێك خۆيان داوه‌ پاڵ زۆرێك له‌ بانگه‌شه‌كاره‌ سياسيه‌ گومڕاكان و له‌ سه‌رانى ئه‌هلى بيده‌ع كه‌وتنه‌ نێو كۆتى ئه‌هلى بيده‌عه‌وه‌ .

وه‌ زۆرێك له‌وانه‌ى كه‌ دراونه‌ته‌ پاڵ سه‌له‌فيه‌كان ده‌ڵێت :

من تێكه‌ڵى ئه‌هلى هه‌وا و ئاره‌زوو ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى هيدايه‌تى بده‌م به‌ڵام ده‌كه‌وێته‌ نێو داويانه‌وه‌ ، ( عبدالرحمن بن ملجم ) و ( عمران بن حطان ) هه‌موويان ئينتيمايان بۆ سوننه‌ت هه‌بووه‌ پاشان كه‌وتنه‌ گومڕاييه‌وه‌ وه‌ خراپێتى ( عبدالرحمن بن ملجم ) واى لێكرد تاوه‌كو عه‌لى (3)(3)(كوڕى ئه‌بو تاليب .). كوشت ، وه‌ خراپێتى واى له‌ ( عمران بن حطان ) كرد به‌م چه‌ند ديڕه‌ هۆنراوه‌يه‌ وه‌صفى بكوژه‌كه‌ى عه‌لى بكات :

يا ضـربة من تقي ما أراد بها       إلا ليبلغ مـن ذي العرش رضوانا

إني لأذكـره حينـاً فــأحسبه      أوفـى البريـة عنــد الله ميزانــــا

أكرم بقوم بطون الطير قبرهم      لـم يخلطوا دينهم بغياً و عـدوانا (سير أعلام النبلاء 4/215 .)

تا كۆتايى دێڕه‌كانى له‌ مه‌دحى ئه‌م تاوانباره‌ خراپه‌دا .

هه‌روه‌ها پێشه‌وا له‌ فه‌رمووده‌دا ( عبد الرزاق ) ، به‌ خواپه‌رستى و دونيا نه‌ويستى ( جعفر بن سليمان الضبعي ) هه‌ڵخه‌ڵه‌تـــاو كـــه‌وته‌ نێو كــــۆت و به‌ندى ( تشيع ) ه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها ( أبو ذر الهروي ) ش به‌ هه‌ندێك ڕيوايات هه‌ڵخه‌ڵه‌تا ، له‌ كاتێكدا ئه‌و له‌ زانايانى فه‌رمووده‌ش بوو ، به‌ ڕسته‌يه‌كى ( دارقطني ) هه‌ڵخه‌ڵه‌تا كه‌ تيايدا وه‌صفى ( باقلاني ) كردووه‌ ، ئه‌م ڕسته‌يه‌ى ( دارقطني ) ڕاى كێشا به‌ره‌و ئه‌شعه‌ريه‌ت ، و بوو به‌ بانگخوازێك له‌ بانگخوازانى ئه‌شعه‌ريه‌ت ، وه‌ به‌هـــۆى ئه‌مـــه‌وه‌ مـــه‌زهـــه‌بى ئـــه‌شعه‌ريه‌ت له‌ ( المغرب العربي ) بڵاوبووه‌وه‌ ، خه‌ڵكى مه‌غريب سه‌ردانيان ده‌كرد ، ئه‌ويش مه‌نهه‌جى ئه‌شعه‌ريه‌تى تێدا بڵاو ده‌كردنه‌وه‌ ، له‌ كاتێكدا كه‌ پێش ئه‌و ته‌نها مه‌نهه‌جى سه‌له‌فيه‌تيان ده‌ناسى ، بۆيه‌ سوننه‌تێكى خراپى بۆ داهێنان .

ـ نسأل الله العافيه‌ ـ هه‌روه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌رى خوا ـ عليه الصلاة والسلام ـ فه‌رمووى : " من دعا إلى هدى كان له من الأجر مثل أجور من تبعه لا ينقص من أجورهم شيئا ، ومن دعا إلى ضلالة كان عليه من الوزر مثل أوزارهم إلى يوم القيامة لا ينقص من أوزارهم شيئا " ـ فنسأل الله العافية ـ .

وه‌ بــه‌يهه‌قيش به‌ هــه‌ندێك خه‌ڵكى گومڕا هه‌ڵخه‌ڵه‌تا ، وه‌كــو ـ ( ابن فـورك ) و جگه‌ لـــه‌ويش ـ لـــه‌ كـــاتێكدا ئـــه‌و لــه‌ زانــا گـــه‌وره‌كـــانى فـــه‌رمــــووده‌ بـــوو .

تۆ نه‌زانيت و سيقه‌ت به‌ نه‌فسى خۆت هه‌يه‌ ، و به‌ خۆته‌وه‌ ده‌نازيت ، له‌ كاتێكدا تۆ ئه‌وه‌نده‌ عيلمت پێ نيه‌ كه‌ بتپارێزێت ، تۆ سه‌ده‌ها جار ئه‌ولاتريت بكه‌ويته‌ بيدعه‌وه‌ ـ وه‌كو له‌و كه‌سانه‌ى تر كه‌ باسمان كردن ـ .

وه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌شدا نموونه‌ى زۆر هه‌يه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ناسيومانن له‌سه‌ر مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى بوون ، به‌ڵام كاتێك تێكه‌ڵ به‌ ئه‌هلى بيده‌ع بوون گومڕا بوون ، چونكه‌ ئه‌هلى بيده‌ع ئێستا چــــه‌ندين شێواز و چـــالاكى و ڕێگايـــان هـــه‌يـــه‌ ـ ئـــه‌كرێ كه‌ شه‌يتانه‌كانى ڕابردوو نه‌يانزانى بێت ـ به‌ڵام ئێستا ئه‌هلى بيده‌ع ئه‌و شێواز و ڕێگايانه‌ فێربوونه‌ وه‌ فێربوونه‌ كه‌ چۆن خه‌ڵكى هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن ، له‌ شێوازه‌كانيان ئه‌وه‌يه‌ : تۆ ده‌خوێنيته‌وه‌ و ئه‌وه‌ى حه‌ق بێت وه‌رى ده‌گريت و باتڵه‌كه‌ واز لێ ده‌هێنيت ، زۆرێك له‌ گه‌نجان حه‌ق له‌ باتڵا جيا ناكاته‌وه‌ ، بۆيه‌ ده‌كه‌وێته‌ باتڵه‌وه‌ واده‌زانێت حه‌قه‌ ، وه‌ حه‌ق ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ واده‌زانێت باتڵه‌ ، شته‌كانى لێ ژێراوژوور ده‌بێت ، وه‌كو ( حذيفة ) فه‌رموويه‌تى : " إن الضلالة كل الضلالة أن تنكر ما كنت تعرف ، وتعرف ما كنت تنكر " ، واته‌ : گومڕايى ته‌واو ئه‌وه‌يه‌ نكوڵى بكه‌يت له‌وه‌ى كه‌ ده‌تزانى ، وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ ڕه‌وا بزانيت كه‌ پێشتر نكوڵيت لێ ده‌كرد .

ئه‌مــــه‌ى بـــاسمانكرد زۆره‌ و بڵاوه‌ له‌ گۆڕه‌پانى سه‌لــــه‌فيه‌تدا ـ ما شـــاء الله ـ كـــه‌سى وا هـــه‌يه‌ فه‌قيره‌ هه‌ستى پێناكه‌يت ده‌وره‌يه‌كى لێ داوه‌ ، و بووه‌ به‌ كه‌سێك كه‌ دژايه‌تى سه‌له‌فيه‌كان ده‌كات ، و واى لێ هاتووه‌ كه‌ خراپه‌ى لا بووه‌ به‌ چاكه‌ ، و چاكه‌ى لا بووه‌ به‌ خراپه‌ ، ئا ئه‌مه‌ش گومڕايى ته‌واوه‌ بۆيه‌ ئێمه‌ گه‌نجى سه‌فى وريا و ئاگادار ده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌ ئه‌هلى بيده‌ع و پشت پێ به‌ستنيان .

ئامۆژگارى گه‌نجى سه‌له‌فى ده‌كه‌م :

يه‌كه‌م : عيلم بخوێنن و له‌گه‌ڵ كه‌سانى چاكدا دابنيشن و لــه‌ كه‌ســـانى خـــراپ وريابن ، پێغه‌مبه‌رى خــــوا ـ عليه الصلاة‌ والسلام ـ نموونه‌يه‌كى هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ هاومه‌جليس و هاوڕێى خراپ ، وه‌ هاوڕێ و هاومه‌جليسى چاك و شوێنه‌واره‌ چاكه‌كانى ، فه‌رموويه‌تى : " مثل الجليس الصالح والجليس السوء ، كحامل المسك ونافخ الكير ، فحامل المسك إما أن يحذيك ، وإما أن تبتاع منه ، وإما أن تجد منه ريحا طيبة ، ونافخ الكير إما أن يحرق ثيابك ، وإما أن تجد منه ريحا خبيثة " .

ئه‌گه‌ر هاوڕێيه‌تى كه‌سانى گومڕا بكه‌يت ئه‌وا هه‌ر توشى خراپه‌ ده‌بيت ، خراپه‌كه‌ گه‌وره‌ بێت يان بچوك ، كه‌واته‌ ئيتر بۆچى سوريت له‌سه‌ر هاوڕێيه‌تى و تێكه‌ڵاويكردنيان ، به‌ڵگه‌ت چيه‌ له‌سه‌ر دروستى ئه‌و كاره‌ت ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وريايى و ئاگادارى داوه‌ ، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) مه‌ترسيه‌كه‌ى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ ، عوزرت چيه‌ ؟

پێشه‌وايانى ئيسلاميش وريايى و ئاگاداريان داوه‌ ، و ڕێنماييه‌كانى پێغه‌مبه‌ريان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و ڕێنماييه‌كانى قورئان و سوننه‌تيان جێبه‌جێ كردووه‌ ، كه‌واته‌ به‌ چ به‌ڵگه‌يه‌ك پێچه‌وانه‌ى مه‌نهه‌جى ئه‌هلى سوننه‌ ده‌كه‌يت ؟ و ته‌حه‌دداى ئه‌و برايانه‌ت ده‌كه‌يت كه‌ چاكه‌يان بۆ تۆ ده‌وێت ، و ده‌ترسن له‌وه‌ى كه‌ بكه‌ويته‌ خراپه‌وه‌ .

من ئامۆژگارى هه‌موو گه‌نجێكى سه‌له‌فى ده‌كه‌م له‌ هه‌ركوێيه‌ك بن ، ديراسه‌ و لێكۆڵينه‌وه‌ى مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف بكه‌ن ، و ڕێز و قه‌درى ئه‌هلى سوننه‌ بزانن ، وه‌ له‌وه‌ تێ بگه‌ن كه‌ ئه‌وان كه‌سانێكى دڵسۆز و شاره‌زان ، وه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌يڵێن ـ سوێند بـــه‌ خـــوا ـ جێبه‌جێ ده‌بێت لـــه‌وانه‌ى كـــه‌ وته‌كه‌يـــان وه‌رده‌گرن يان سه‌رپێچيان ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ى سه‌رپێچيان بكات زۆر جار ده‌كه‌وێته‌ باتڵ و خراپه‌وه‌ ، وه‌ هــه‌ركه‌سێك ســـوديان لێ وه‌ربگرێت ســـه‌لامه‌ت ده‌بێت و ڕزگارى ده‌بێت ، وه‌ سه‌لامه‌ت بوون و ڕزگاربوون هيچ شتێك پێى ناگات .

وه‌ ئه‌گه‌ر پێشينه‌ گه‌وره‌كانى وه‌كو ( أيوب السختيانى و ابن سيرين و مجاهد ) و جگه‌ له‌وانيش نه‌يان توانى بێت وشه‌يه‌ك يان نيو وشه‌ له‌ ئه‌هلى باتڵه‌وه‌ ببيستن ـ ئه‌وا تۆ زياتر ده‌بێ بترسيت و گوێبيستى كه‌سانى خراپ نه‌بيت ـ ، وه‌ ئه‌و زانايانه‌ ڕێگه‌ت پێ ناده‌ن وت و وێژ له‌گه‌ڵ ئه‌هلى بيده‌ع دا بكه‌يت ، چونكه‌ ئه‌و وت و وێژه‌ ڕات ده‌كێشێت بۆ فيتنه‌ ، وه‌سيه‌تم بۆ گه‌نجان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ سوود وه‌ربگرن له‌ :

يه‌كه‌م : قورئان .

دووه‌م : سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) .

سێيه‌م : ڕێنمايى وهه‌ڵوێستى پێشينه‌ چاكه‌كان له‌ پێشيانه‌وه‌ هــه‌ڵوێستى هــــاوه‌ڵان ، لــــه‌ سه‌روويانه‌وه‌ عومه‌ر ـ خه‌ليفه‌ى ڕێنموونى كراو ـ ، وه‌ عه‌لى كـــوڕى ئه‌بو تاليب ـ خوا له‌ هه‌موويان ڕازى بێت ـ ، وه‌ عه‌بدوڵڵاى كوڕى عه‌بباس ، وه‌ عه‌بدوڵڵاى كوڕى عومه‌ر ، ـ خوا له‌ هه‌موويان ڕازى بێت ـ ، لێره‌دا باسى هه‌ڵوێستى هه‌ندێكيانتان بۆ ده‌كه‌ين چونكه‌ كاته‌كه‌ به‌ش ناكات .

هه‌ڵوێستى عومه‌ر

چيرۆكى عومه‌ر له‌گه‌ڵ ( صبيغ بن عسل ) بڵاوه‌ ، كه‌ صبيغ هه‌ندێك گومان و شوبوهاتى له‌ ناو خه‌ڵكدا بڵاو ده‌كرده‌وه‌ ، عومه‌ر بانگى كرد ، و لێيدا لێدانێكى توند ، و كرديه‌ سجنه‌وه‌ ، پاشان جارێكى تر بانگى كرده‌وه‌ ، و لێيدا ، و كرديه‌وه‌ سجنه‌وه‌ ، پاشان له‌ سێيه‌م جاردا صبيغ وتى : ئه‌ى ئه‌ميرى باوه‌ڕداران ، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بمكوژيت ئه‌وه‌ به‌شێوه‌يه‌كى چاك بمكوژه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ئه‌وه‌ى له‌ سه‌رمدايه‌ ده‌ربچێت ئه‌وه‌ سوێند به‌ خوا ده‌رچوو ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش عومه‌ر هه‌رگيز لێى دڵنيا نه‌بوو ، پاش هه‌موو ئه‌وانه‌ عومه‌ر صبيغى نارد بۆ عێراق و نه‌يهێشت له‌ شوێنى خۆى دانيشێت ، وه‌ فه‌رمانيشى كرد خه‌ڵكى هه‌جرى بكه‌ن .

ئه‌مه‌ عقوبه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ بوو به‌هۆى ئه‌و گومان و شوبوهاتانه‌ى كه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوى ده‌كرده‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌راوردى بكه‌يت له‌گه‌ڵ ئه‌و بيدعانه‌ى كه‌ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ ده‌رده‌چێت كه‌ له‌ هه‌موو كه‌سێك بيدعه‌كانى سووكترن ئه‌وا جياوازيه‌كى زۆر ده‌بينيت له‌ نێوان ئه‌وه‌ى له‌ لاى صبيغ هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گومڕاييانه‌ى كه‌ له‌لاى پاشينه‌كان ( متأخرين ) هه‌يه‌ ، چونكه‌ ئه‌مه‌ زۆر مه‌ترسيدارتر و توندتره‌ ، و چه‌ندين بانگخوازى هه‌يه‌ ، وه‌ زۆر به‌ داخه‌وه‌ چه‌ندين چالاكى هه‌يه‌ له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا .

هه‌ڵوێستى عه‌لى كوڕى ئه‌بو تاليب

به‌سه‌ بۆ ئه‌و كه‌ جه‌نگى له‌گه‌ڵ خه‌واريجدا كردووه‌ ، كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌رباره‌يان فه‌رموويه‌تى : " شر الخلق والخليقة ، شر من تحت أديم السماء  " ، وه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستامـــاندا شـــاخى خـــه‌واريج زۆر بـــه‌ تـــوندى ده‌ركه‌وتووه‌ ، وه‌ ئـــه‌وه‌نده‌ وه‌سيله‌ و ڕاگه‌ياندن و ئيشوكــــار و لـــه‌ناوبردنيان هه‌يه‌ كـــه‌ به‌س ته‌نها خـــوا خۆى ده‌يزانێت ـ تبارك وتعالى ـ ئيتر چۆن موسوڵمانى ڕاستگۆ دڵخۆش ده‌بێت و په‌يوه‌ندى ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌يان خۆش بوێت و دۆستايه‌تيان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن ، وه‌ متمانه‌ى به‌ كه‌سێك ده‌بێت كه‌ ئه‌مه‌ مه‌نهه‌ج و ئه‌مه‌ بيروباوه‌ڕ و ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستى بێت سه‌باره‌ت به‌ ئوممه‌ت.

هه‌ڵوێستى عه‌بدوڵڵاى كوڕى عومه‌ر

قسه‌ى زۆر توندى هه‌يه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلى قه‌ده‌ر ، يه‌كێك له‌و قسانه‌ى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ فه‌رموويه‌تى : يه‌كێك له‌وانه‌م بۆ بێنن تا قه‌پ بكه‌م به‌ لوتيا تاوه‌كو لوتى هه‌ڵده‌كێشم ـ أو كما قال ـ ، واته‌ : ئا به‌م شێوه‌يه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌هلى بيده‌عدا ده‌كرێت .

وه‌ كـــاتێك هــــه‌واڵ گــــه‌يشت بــــه‌ ( ابن عومه‌ر ) كه‌ كـــۆمه‌ڵێك هـــه‌ن ده‌ڵێن قـــه‌ده‌ر نيه‌ فه‌رمووى : پێيان ڕابگه‌يه‌نن كه‌ من له‌وان به‌ريم .

مه‌له‌فى نه‌كرده‌وه‌ و ده‌ست بكات به‌ لێكۆڵينه‌وه‌ و تا دوايى وه‌كو ئێستا ئه‌هلى بيده‌ع ده‌يكه‌ن ، بوهتان بۆ خه‌ڵكى ده‌كه‌ن ـ ڤلما وعدوانا ـ ، ئه‌گه‌ر شتێك له‌ گومڕاييانت بۆ ئاشكرا ببێت و قسه‌ بكه‌يت و وريايى لێ بده‌يت ، ده‌ڵێن : له‌ شته‌كان ورد نه‌بووه‌ته‌وه‌ و به‌ دواى ڕاستيدا نه‌گه‌ڕاوه‌ .

په‌نا به‌ خوا له‌ هه‌وا و ئاره‌زوو ئه‌گه‌ر هه‌زار شايه‌تى دادپه‌روه‌ر بهێنيت له‌سه‌ر كه‌سێكى گومڕا له‌ گومڕاكانيان شايه‌تيه‌كه‌يان وه‌رناگرن ، ئيسلاميان بـــه‌ فيڕۆدا و گـــه‌نجانى ئيسلاميان بـــه‌ فـــيڕۆدا بـــه‌م ئوسلوب و شێوازه‌ فێڵبازانه‌يان ـ نسأل الله العافية ـ .

( ابن عمر ) كاتێك كه‌سێ هه‌واڵى پێدا به‌ڕاستى دانا چونكه‌ باوه‌ڕدار ، و دادپه‌روه‌ر ، و متمانه‌پێكراو بوو ، وه‌ ئاينه‌كه‌مان بونياد نراوه‌ له‌سه‌ر هه‌واڵى كه‌سانى دادپه‌روه‌ر ، له‌ ڕێساكانى ئاينه‌كه‌مان هه‌واڵى دادپه‌روه‌رانه‌ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكى دادپه‌روه‌ر قسه‌يه‌كى بۆ گواستيته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌صڵ له‌و قسه‌يه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ڕاسته‌ ، وه‌ پێويسته‌ حوكمه‌كانى له‌سه‌ر بونياد بكرێت ، وه‌ خواى گه‌وره‌ وريايى داوه‌ له‌ هه‌واڵى كه‌سى فاسق ، ئه‌گه‌ر كه‌سێكى فاسقى ناسراو به‌ فاسقێتى هه‌واڵێكى بۆ هێنايت به‌ درۆى مه‌خه‌ره‌وه‌ ، به‌دواى دا بگه‌ڕێ بزانه‌ هه‌واڵه‌كه‌ى ڕاسته‌ ، چونكه‌ شيمانه‌ ( احتمال ) ى ئه‌وه‌ هه‌يه‌ له‌و قسه‌يه‌دا ڕاست بكات ، لێى بكۆڵه‌ره‌وه‌ ، به‌ڵام كه‌سى دادپه‌روه‌ر له‌دواى كه‌سى دادپه‌روه‌ر ، دادپه‌روه‌ر له‌دواى دادپه‌روه‌ر ده‌نوسێت و شايه‌تى ده‌دات قسه‌كه‌ى وه‌رناگيرێت ، وه‌ قسه‌ى كه‌سى گومڕا به‌ پيت ده‌گوازێته‌وه‌ به‌ڵام شايه‌تيه‌كه‌ى وه‌رناگيرێت ، و ده‌ڵێن : كه‌سێكى ڕق له‌ دڵه‌ ، ئه‌مه‌ له‌و ئوسلوب و شێوازانه‌ى ئه‌هلى بيده‌ع و فيتنه‌يه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ـ نسأل الله العافية ـ  ئه‌م شێوازانه‌ نه‌ خه‌واريجه‌كان زانيويانه‌ ، وه‌ نه‌ ڕافيزه‌كان ، وه‌ نه‌ ئه‌هلى بيده‌عى سه‌رده‌مانى پێشوو ، به‌ڵام ئه‌مانه‌ى ئێستا ئه‌وه‌نده‌ شێواز و ڕێسا و مه‌نهه‌ج و فيتنه‌ و كێشه‌يان بـــــۆ ئوممه‌تى ئيسلامى هێناوه‌ ، ئه‌گـــه‌ر كۆى بكه‌يته‌وه‌ ـ سوێند به‌ خوا ـ هيچ شتێك له‌ ئاين نامێنێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر شێواز و ڕێساكانيان كۆ بكه‌يته‌وه‌ هيچ له‌ ئيسلام ناهێڵن ، وه‌ له‌وانه‌شى كه‌ نايهێڵن هه‌واڵى كه‌سانى دادپه‌روه‌ره‌ كه‌ ده‌يانه‌وێ بيخه‌ين و نه‌يهێڵن ، وه‌ هه‌روه‌ها به‌ ڕێگايه‌كى پيس مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف له‌ ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ئه‌هلى بيده‌ع له‌كار ده‌خه‌ن ، و ناوى ده‌نێن به‌ دادپه‌روه‌رى و هاوسه‌نگى له‌ نێوان چاكه‌ و خراپه‌دا ( العدل والموازنة بين السيئات والحسنات ) تا كۆتايى ، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌نهه‌جه‌ وه‌ربگرين ئه‌وا هه‌موو پێشه‌واكانمان ده‌بن به‌ فاسق ، و نادادپه‌روه‌ر ، و سته‌مكار ، و خراپه‌كار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌نهه‌جه‌ پيسه‌.

ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته‌ وه‌كو زياد له‌ جارێك باسمان كردووه‌ خواى گه‌وره‌ ئاگادار و ورياى كردووينه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌هلى بيده‌ع ، وه‌ ڕوونى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نيه‌ت و مه‌به‌سته‌كانيان خراپه‌ ، وه‌ پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌وه‌ى دووپات كردووه‌ته‌وه‌ و ئوممه‌ته‌كه‌ى له‌و كه‌سانه‌ ورياكردووه‌ته‌وه‌ ، سه‌له‌ف شتى زۆر زۆر له‌م ده‌قانه‌ و ده‌قه‌كانى تريش تێگه‌يشتوون ، له‌و ده‌قانه‌وه‌ هه‌ڵوێستى دروست و ڕاست تێگه‌يشتوون له‌گه‌ڵ ئه‌هلى بيده‌ع و گومڕاييدا ، و ئه‌وه‌شيان له‌ كتێبه‌كانياندا تۆمار كردووه‌ ، وه‌ فه‌رموويانه‌ : بيدعه‌چى ( مبتدع ) غه‌يبه‌تى نيه‌ ، و پێويسته‌ خــــه‌ڵكى لێ وريــــا بكرێتــــه‌وه‌ ، و دژايــــه‌تيكردنى ئــه‌هلى بيده‌ع جيهـــاد وتێكۆشـــانه‌ ، ولـــه‌ شمشێر وه‌شاندن چاكتر وگــــه‌وره‌تره‌ ، بــــۆچى ؟

چونكه‌ بيدعه‌ ڕاسته‌وخۆ ئاين خراپ ده‌كات ، به‌ڵام كه‌سى فاسق دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ ئه‌و له‌ ڕێگاى حه‌ق لايداوه‌ ، وه‌ سه‌رپێچى ئاين ده‌كات ، وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌فسى خۆيدا قسه‌ ده‌كات بۆ ته‌وبه‌كردن ، به‌ڵام بيدعه‌چى نه‌خێر ، ئاين خراپ ده‌كات ، خه‌ڵكى خراپ ده‌كات ، بۆيه‌ وا ده‌بينين كه‌ خوا ـ تبارك وتعالى ـ له‌ فه‌رمانڕه‌وا سته‌مكاره‌كان زياتر دژايه‌تى زانا و خواپه‌رسته‌كانى جوله‌كه‌ى كردووه‌ ، بۆچى ؟

چونكه‌ فه‌رمانڕه‌واكان خراپه‌ و گومڕايه‌تيان ناسراوه‌ و ڕوونه‌ لاى خه‌ڵك ، به‌ڵام زانا و خواپه‌رسته‌كان ( الرهبان ) هه‌ق تێكه‌ڵ به‌ باتڵ ده‌كه‌ن ، وه‌كـــو خــواى ـ تبـارك وتعـالى ـ فـــه‌رمـــوويه‌تى : ( لِمَ تَلْبِسُونَ الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ ) ( آل عمران : 71 ) .

ئه‌مه‌ حاڵى ئه‌هلى بيده‌عه‌ شتێك حه‌قيان پێيه‌ له‌گه‌ڵ باتڵدا تێكه‌ڵى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌واجى پێ بده‌ن ، چه‌ند ڕێگايه‌كى فێڵاوين ، خوا ـ سبحانه وتعالى ـ زانايه‌ به‌ به‌نده‌كانى ، ده‌يبينيت كه‌ چه‌نده‌ لۆمه‌ى جوله‌كه‌ و زاناكانيان وه‌ هه‌روه‌ها خاچ په‌رستانيش ده‌كات و به‌ خراپ باسيان ده‌كات و خه‌ڵكيان لێ وريا ده‌كاته‌وه‌ ، بۆچى ؟

چونكه‌ ئاينى خوايان خراپ كرد ، وه‌ ئه‌مه‌ش حاڵى ئه‌هلى بيده‌عه‌ و به‌شيان هه‌يه‌ له‌و به‌ خراپ باسكردنه‌ى كه‌ خواى ـ تبارك وتعالى ـ ئاراسته‌ى جوله‌كه‌ و گاوره‌كانى كردووه‌ ، وه‌ به‌ڵگه‌ش ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) : " لتتبعن سنن من كان قبلكم حذو القذة بالقذة ، حتى لو دخلوا جحر ضب لدخلتموه " ( صحيح ابن ماجه : 364 ) .

ئه‌هلى بيده‌ع كه‌وتوونه‌ته‌ ئه‌م خراپه‌يه‌وه‌ ، و له‌ تێكدانى ماناى ده‌قه‌كان و درۆ و بڵاكردنه‌وه‌ى باتڵ و پڕوپاگه‌نده‌ شوێن جوله‌كه‌ كه‌وتوون ، بۆيه‌ لێكچوون له‌ نێوان جوله‌كه‌ و ئه‌هلى بيده‌عدا زۆر به‌هێزه‌ ، وه‌ پێغه‌مبه‌ريش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌واڵى ئه‌وه‌ى داوه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ شوێنيان ده‌كه‌ون .

به‌هه‌رحاڵ ئێمه‌ دواى هه‌موو ئه‌مانه‌ ئامۆژگارى گه‌نجى سه‌له‌فى ده‌كه‌ين كه‌ ڕوو له‌ داواكردنى عيلم و خوێندنى بكه‌ن ، وه‌ سوربن له‌سه‌ر هاوڕێيه‌تى و هاومه‌جليسى پياوچاكان ، وه‌ زۆر زۆر وريابن له‌ تێكه‌ڵاويكردنى ئه‌هلى بيده‌ع و ئه‌هلى شوبهه‌ و فيتنه‌ ، وه‌ هيوام وايه‌ ئه‌م ئامۆژگاريه‌ بگاته‌ گوێيانێكى گوێگر له‌ برايانمان داواكارانى حه‌ق و ئه‌هلى حه‌ق ، وه‌ له‌ خوا داواكارين ئێمه‌ و ئه‌وانيش سوودمه‌ند بكات ، وه‌ ئێمه‌ و ئه‌وانيش له‌و كه‌سانه‌ بگێڕێت كه‌ گوێ له‌ وته‌ ده‌گرن و شوێن چاكترينى ده‌كه‌ون ، وه‌ بمانگێڕێت له‌ شوێنكه‌وتووانى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌وانه‌ى كه‌ گوێڕايه‌ڵى و شوێنكه‌وتنى ئه‌و پێش ده‌خه‌ن به‌سه‌ر هه‌موو كارێكى ئه‌م ژيانه‌دا ، به‌دڵنياييه‌وه‌ په‌روه‌ردگارمان بيسه‌رى پاڕانه‌وه‌يه‌ .

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

و نوسينى : ( ربيع بن هادي المدخلي )

وه‌رگێڕانى / باوكى سارا

پێداچوونه‌وه‌ى / مامۆستا عدنان بارام





لەلایەن : gardin
         
بەروار :
٢٠١٣/١٠/٢٢
         
هاووپۆل / بەش : بیدعە و داهێنراوەکان

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌