لێپرسينه‌وه‌ى خۆتان بکه‌ن له‌دونيادا پێش ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى دواڕۆژببنه‌وه‌

لێپرسينه‌وه‌ى خۆتان بکه‌ن له‌دونيادا

پێش ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى دواڕۆژببنه‌وه‌

بسم الله ‌الرحمن الرحیم

- ئايا هه‌موو ڕۆژێك نوێژه‌كانى به‌يانيت له‌ مزگه‌وتدا به‌ جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ى ؟

- ئايا ئاگادارى نوێژه‌ فه‌رزه‌كانتيت به‌وه‌ى به‌ جه‌ماعه‌ت له‌ مزگه‌وتدا ئه‌نجاميان بده‌ى ؟

- ئايا ڕۆژانه‌ و ئه‌م ڕۆ شتێكت له‌ قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خوێندووه‌ته‌وه‌ ؟

- ئايا ئه‌م ڕۆ نوێژه‌كانت به‌ خشوعه‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌ و هه‌وڵى ئه‌وه‌ت داوه‌ به‌ تێڕامانه‌وه‌ ئه‌نجاميان بده‌ى ؟

- ئايا يادى مردنت كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوا وێستگه‌ى ژيانته‌ ، وه‌ بيرت له‌ گۆڕت كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تاى خۆش به‌ختى و نه‌هامه‌تى دواڕۆژته‌؟

- ئايا داواى ئه‌وه‌ت له‌ په‌روه‌ردگارت كردووه‌  كه‌ بتخاته‌ به‌هه‌شته‌ پان و به‌رينه‌كه‌يه‌وه‌ ؟

- ئايا داواى ئه‌وه‌ت له‌ په‌روه‌ردگار كردووه‌ به‌ به‌زه‌يى وميهره‌بانى خۆى له‌ ئاگرى دۆزه‌خ بتپارێزێت ؟

- ئايا بيرت كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوور بكه‌ويته‌وه‌ له‌ براده‌رى خراپ له‌ شوێن و بۆنه‌ خراپه‌كاندا ؟

- ئايا به‌رده‌وامى لــــــــه‌ سه‌ر ئه‌نجامدانى زيكره‌كانى به‌يـــانى و ئێواره‌ ؟

- ئايا داواى ئه‌وه‌ت كردووه‌ له‌ په‌روه‌ردگارت كه‌ دڵت جێگير و به‌رده‌وام بكات له‌ سه‌ر ئايينه‌كه‌ى ؟

- ئايا ئه‌م ڕۆ يارمه‌تى ده‌ست كورت و هه‌ژارانت داوه‌ ؟

- ئايا به‌رده‌وامى له‌ سه‌ردانى برايانى موسڵمانت ، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌ به‌ر ڕه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگار ؟

- ئايا هه‌وڵت داوه‌ چاوه‌كانت له‌و جۆره‌ چاوانه‌ بن كه‌ ئاگرى دۆزه‌خ نايان سوتێنێ ، ئه‌وانه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ باره‌يانه‌وه‌ فه‌رموويه‌تى :[عينان لا تمسهما النار أبدا ؛ عين بكت من خشية الله ، وعين باتت تحرس في سبيل الله ] ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 4113) ، واته‌ : دوو چاو هه‌ن هه‌رگيز ئاگرى دۆزه‌خيان به‌ر ناكه‌وێت : چاوێك بگريت له‌ ترسى خواى په‌روه‌ردگار ، و چاوێكيش له‌ پێناوى خواى په‌روه‌ردگار پاسه‌وانى بكات .

- ئايا داواى ئه‌وه‌ت كردووه‌ له‌ په‌روه‌ردگارت كه‌ له‌ پێناويدا شه‌هيد ببيت ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموويه‌تى : [ مَنْ سَأَلَ اللَّهَ الشَّهَادَةَ بِصِدْقٍ ، بَلَّغَهُ اللَّهُ مَنَازِلَ الشُّهَدَاءِ وَإِنْ مَاتَ عَلَى فِرَاشِهِ ] ( رواه مسلم ) ، واته‌ : ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌ ڕاستى داواى شه‌هيد بوون بكات له‌ پێناوى په‌وره‌ردگارى ، ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ده‌يگه‌يه‌نێته‌ پله‌ و مه‌نزيله‌ى شه‌هيدان ، ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر جێگه‌كه‌شى بمرێت .

- ئايا هه‌وڵت داوه‌ هيچ نه‌بێت سوره‌تى ئيخلاص بخوێنى : ( قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ سێ يه‌كى قورئانى پيرۆزى داناوه‌ ( رواه مسلم ) .

- ئايا ( آية الكرسي ) يت خوێندووه‌ته‌وه‌ [ اللّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ ... هتد ) ( سورة البقرة : 255 ) ، بۆ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار پارێزه‌رت بێت له‌ شه‌ڕ و خراپه‌ى شه‌يتان ( رواه البخاري ) .

- ئايا هه‌موو ڕۆژێكى هه‌ينى هه‌وڵت داوه‌ سوره‌تى ( الكهف ) بخوێنى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سه‌باره‌تى فه‌رموويه‌تى : " من قرأ سورة الكهف في يوم الجمعة ، أضاء له من النور ما بينه وبين البيت العتيق " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 6471 ) .

واته‌ : ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ سوره‌تى ( الكهف ) له‌ ڕۆژى هه‌ينيدا بخوێنێته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ڕووناكيه‌كى پێ كه‌ره‌م ده‌كات له‌ لاى خوێنه‌ره‌كه‌يه‌وه‌ تاكو ده‌گاته‌ كه‌عبه‌ى پيرۆز كه‌ ماڵى خوايه‌ .

- پێشنيارێك : هه‌ر موسڵمانێك بيه‌وێت سوره‌تى ( الكهف ) له‌ به‌ر بخوێنێته‌وه‌ ، ده‌توانێت پشت به‌ خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو ڕۆژێك دوو ئايه‌تى ئه‌و سوره‌ته‌ له‌به‌ربكات كه‌ له‌ ماوه‌ى ( 55 ) ڕۆژدا ده‌بێت به‌ له‌به‌ركارى ئه‌و سوره‌ته‌ .

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

ئاماده‌کردنی : مامۆستا عدنان بارام

بڵاوکراوه‌ی: زنجیره‌بڵاوکراوه‌کانی دێرین